هەواڵ

پەرلەمانتارێك: پاشەكەوت لانەبرێت، بەغدا موچە رەوانە ناكات


بزاڤــــ:

ئەندامێكی كوردی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ئەگەر حكومەتی هەرێم بە پاشەكەوتەوە موچەی فەرمانبەران دابەش بكات، بەغدا بودجە بۆ هەرێم نانێرێت.

شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە سایتی خەندانی راگەیاندوە، "هەرچەندە لە یاسای بودجەدا بە نوسراو نییە، كە ئەگەر پاشەكەوت لانەبات، بەغدا بودجە بۆ هەرێم نانێرێت، بەڵام بەرپرسانی عێراق  پێیان وتین ئێمە چاودێری دەكەین كە ئەگەر پاشەكەوت لانەبات ئەوا موچە و بودجە بۆ هەرێم نانێردرێت، چونكە ئەو بڕەی كە بەغدا ناردویەتی زیاترە لەوەی ساڵی رابردو، بەشی لابردنی پاشەكەوت دەكات".

رۆژی دووشەممە یاسای بودجەی 2019ی عێراق لە رۆژنامەی وەقائعی عێراقی بڵاوكرایەوە، ئەوەش دوای ئەوەی 4ی ئەم مانگە بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق واژۆی لەسەر یاساكە كرد.

‌‌‌
2/12/2019 1:13:28 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ