هەواڵ

كەسوكاری شەهیدانی شەڕی داعش شوقە یان زەویان پێدەدرێت


بزاڤــــ:

بەوتەی پەرلەمانتارێكی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان كەسوكاری شەهیدانی شەڕی داعش سەرپشك كراون شوقە یان پارچە زەوی وەربگرن.

هێڤیدار ئەحمەد، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان، بە ماڵپەڕی فەرمی حزبەكەی راگەیاندوە: "وەزیری شارەوانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان نووسراوی بۆ هەموو شارەوانیەكان كردووە كە سەرپشك كراون و دەسەڵاتیان پێ دراوە هەر خێزانێكی شەهید ئازادە لەوەی شوقە یان پارچە زەوی وەربگرێ، ئەوانەی شوقەیان ناوێ دەتوانن پارچە زەوی وەربگرن".

دابەشكردنی ئەم شوقە ‌و زەویانە لە دهۆك جێبەجێ كراوە و دەست بەدابەشكرنی كراوە، وەك هێڤیدار ئەحمەد دەڵێ، ئەم نموونەیە لە دهۆك سەری گرت و ئەوانەی ویستیان شوقەیان وەرگرت و ئەوانەی ویستیان زەویان وەرگرت ئەو كێشە لەوێ كۆتایی پێ هاتووە، بەڵام لە هەولێر و سلێمانی ماوە، ئەوانەی كەركووكیش لەبەر وەزعی كەركووك جێبەجێ نەكراوە، بۆیە حكوومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی شارەوانی بڕیانداوە قەرەبووی كەسوكاری شەهیدانی كەركووك‌ لە چەمچەماڵ و گەرمیان بكەنەوە‌ بە پارچەی زەوی.

سەبارەت بە خۆبەخشەكانی شەڕی داعشیش ناوبراو وتی، ئەوەی كێشەیە تا ئێستا خۆبەخشەكانن كە لەو شەڕە بەشداریان كردووە و شەهید بوون، تاوەكو ئێستاش 47 حاڵەت چارەسەر نەبووە.


‌‌‌
2/12/2019 1:19:47 PM
Print Friendly and PDF
زۆرترین بینراو
  • 24 کاتژمێر
  • هەفتە
  • مانگ