ده‌قه‌كانی شه‌رع و تێڕوانینی زانایان بۆشه‌رع دوشتی لێك جیاوازن.
كاروان نجات عمر
له‌ئیسلامدا ده‌بێت له‌هه‌موو بابه‌ته شه‌رعیه‌كان سه‌ره‌تا بگه‌ڕێته‌وه بۆ قورئان دواتر بۆ سونه‌ت ئنجا بۆ ئیجماع دواتر بۆ قیاس و ڕه‌ئی زانایانی شه‌رع له‌و بورادا ، كه‌واته یه‌كه‌م سه‌رچاوه‌ی تشریع له‌ئسیلامدا بریتیه‌له قورئان دواتر سونه دواتر اجماعی زانایان كه‌ئه‌م سێ سه‌رچاوه‌یه سه‌رچاوه‌ی اسلین و ئیتفاقی هه‌موو زانایانی له‌سه‌ره .
خوای په‌روه‌دگار له‌قورئاندا ده‌فه‌رمێت(ێاأَیُّهَا الَّژِینَ ێ‌مَنُوا أَگِیعُوا اللَّهَ ۆأَگِیعُوا الرَّسُوڵ ۆأُوْلِی الْأَمْڕ مِنْكُمْ فَإِنْ تَنَازَعْتُمْ فِی شَیْ‌وٍ فَرُدُّوهُ إِڵی اللَّهِ ۆالرَّسُولِ إِنْ كُنتُمْ تُۆْمِنُونَ بِاللَّهِ ۆالْێوْمِ الْێ‌خِڕ ژَلِكَ خَیْرٌ ۆأَحْسَنُ تَأْوِیلًا( سورە النسا‌و _59) .
واته: ئه‌ی ئه‌وانه‌ی باوه‌ڕتان هێناوه گوێڕایه‌ڵی خوا‌و بێغه‌مبه‌رو فه‌رمانڕه‌واكان بن ،(ئه‌وانه‌ی له‌خودی خۆتانن) ئه‌گه‌ر كێشه‌یه‌كتان له‌شتێك ده‌رباره‌ی حوكمی خوا هه‌بوو ئه‌وا بگه‌ڕێنه‌وه بۆ لای خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌كه‌ی كه(قورئان و سونه‌ت )تن ، ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان به‌خواو به‌ڕۆژی قیامه‌ت هه‌یه،ئه‌وه باشترین و جوانترین سه‌رچاوه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانتان .
كه‌واته مه‌ڕه‌جه‌عی سه‌ركی بریتیه قورئان و سونه‌ت و (اجماع)یه‌كده‌نگی زانایان له‌سه‌ر بابه‌تێكی شه‌رعی. كه‌واته تێڕوانین و بیروبۆچونی زانایان بۆده‌قه‌كانی شه‌رع بۆچونی و ڕه‌ئیه نه‌ك ده‌قی شه‌رعی بۆیه هه‌ر زانایه‌ك هه‌ڵه‌ی كرد ده‌بێ بوترێ هه‌ڵه‌یه ئه‌وه‌ی ڕاستی كرد ده‌بێت بزترێ ڕاسته .
هه‌ندێك له‌بۆچونی زانایان كه مامۆستایانی ئاینی كورد ناڵێن هه‌ڵه‌یه
1- ابن تیمیە له كتێبی (أقتڤا‌و الصراگ المستقیم-ج 1-ص419) ده‌ڵێ : (فأن الژی علیه اهل السنە والجماعە اعتقاد ان الجنس العرب افچل من جنس العجم عبرانهم وسریانهم ورومیهم وغیرهم)
فه‌زڵی عره‌ب ئه‌دا به‌سه‌ر میله‌تانی تری وه‌ك و فارس و ڕۆم و عیبرانی و سریانی......
2- ابن تیمیە له كتێبی( در‌والتعارج_ج3-ص 36) ده‌ڵێ: ده‌بێت كورد‌و عه‌جه‌م له‌خزمه‌تی عه‌ره‌ب دابێت .
3- به‌فه‌توای هه‌ندێك زانای عرب یارمه‌تی ده‌ر بووبۆ ئه‌نفالی كورد
4- به‌فه‌توای هه‌ندێك مه‌لا علمانی به‌وه‌لی ئه‌مر ئه‌زانرێ
5- به‌فه‌توای هه‌ندێك مه‌لا مه‌له‌وانێی ئافره‌ت حرام كرا وبگره وتیان زینایه
6- به‌فه‌توای هه‌ندێك مه‌لا په‌كه‌كه به‌تیرۆرست داده‌نرا
7-به‌فه‌توای هه‌ندێك مه‌لا ده‌نگدانی په‌رله‌مان و ئه‌ندام پرلمانی حرام كرا
8- به‌فه‌توای هه‌ندێك مه‌لا ,وتیان مخابراتی بۆ ئمریكا جایزه
مه‌به‌ستمان له‌م قسانه ئه‌مانه‌یه
1-زانایانی ئاینی كورد به‌هه‌ڵه‌ی عالمه‌كان بڵێن هه‌ڵه،چونكه تێڕوانینی زانایان بۆشه‌رع سودی لێوه‌رده‌گیرێ نابێته ده‌قی شه‌رع
2- هه‌مان بۆچون بوو وای له‌به‌عسی عربی اشتراكی كرد كورد انفال بكات
3- هه‌مان فكره كه ئیسرایل واله‌فلستین ئه‌كات
4- فاشیزم(نازیه‌كان) كردیان به‌رانبه‌ر اسرایل
5- تورك ده‌یكات به‌رانبه‌ر كورد له باكور
6- داعش ده‌كات به‌رانبه‌ر خه‌ڵك
به‌روار: 25/11/2014
بینین: 1378
|