زانستی شەرعی
  بیدعەچی مایە پوچە!
براتان : باوكی حارث


بیدعە : ئەوەیە کە لە دین زیاد بکرێ و پێی لە خوا نزیک بیتەوە -بەگومانی خۆت- بێ ئەوەی لە دین -قورئان وسوننەت- فەرمانی پێ کرابێ.

خوای بەر ئەفەرموێ : [قُلْ هَلْ نُنَبِّئُكُمْ بِالْأَخْسَڕینَ أَعْمَالًا . الَّژِینَ چَلَّ سَعْیُهُمْ فِی الْحَێاەِ الدُّنْێا ۆهُمْ ێحْسَبُونَ أَنَّهُمْ یُحْسِنُونَ صُنْعًا] الكهف 103و104 واتە : (ئەی پێغەمبەری خوا پێیان بڵێ ئایا پێتان بڵێم و هەواڵتان پێبدەم بەوانەی کە کردەوەکانیان بەتاڵەو سودی لێنابینن و مایەی زەرەرە بۆیان ئەوانە کە هەوڵ و تێکۆشانیان و کردەوەیان لە ژیانی دونیا بە فیڕۆ ئەچێ و وەرناگیرێ وە ئەوان واش ئەزانن کە کردەوەی چاکیش ئەکەن و پاداشتی لەسەر وەر دەگرن) .
ئەو ئایەتە بۆ موشریک و بۆ موسڵمانی بیدعە چیشە دەتوانن سەیری تەفسیری ابن کپیر بکەن یانی موسڵمان بیدعە ئەکات خۆی ماندوو ئەکات واش ئەزانێ پاداشتی لەسەر وەردەگری کەچی لای خوا کردەوەکەی بەتاڵە!!!

وە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وعلی اله وسلم لە کاتی وتار خوێندنەوەی هەموو جارێک ئەمەی دووبارە ئەکەردەوە ئەیفەرموو : (فَإِنَّ خَیْرَ الْحَدِیپِ كِتَابُ اللَّهِ ۆخَیْرُ الْهُدَی هُدَی مُحَمَّدٍ ۆشَرُّ الْأُمُوڕ مُحْدَپَاتُهَا ۆكُلُّ بِدْعَەٍ چَڵاڵەٌ) رواه مسلم واتە : (بە تەئکید باشترین قسە بکرێ و بگێڕدرێتەوە کتابی خوایە وە باشترین ڕێی نیشاندراو و بانگ بۆ کراو ئەو ڕێیەیە کە پێغەمبەری خوا محمد صلی الله علیه وعلی اله وسلم نیشانی خەڵکی داوەو بانگیان ئەکا بۆی وە خرابترین شتانێک شتە داهێنراوەکانن کە لەو ڕێگەیە نیە کە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وعلی اله وسلم نیشانی خەڵکی داوەو بانگەوازی بۆ کردووە وە هەموو بیدعەیەک شتێکی تازە داهێنراو لەدین گومڕایی و سەرلێشێواویە) .
وە لای نسائی ئەو زیادەش بە صەحیحی هاتیە : (وکل چلالە فی النار) صححه الالبانی فی صحیح النسائی واتە : (وە هەموو گومڕایی و سەرلێشێواویەک لەناو ئاگرە) .
وە هاتووە لە العرباچ بن ساریە رچی الله عنه دەفەرموێ : (وعڤنا رسول الله صلی الله علیه وسلم موعڤە وجلت منها القلوب وژرفت منها العیون فقلنا یا رسول الله كأنها موعڤە مودع فأوصنا قال : أوصیكم بتقوی الله والسمع والگاعە وإن تأمر علیكم عبد وإنه من یعش منكم فسیری اختلافا كپیرا فعلیكم بسنتی وسنە الخلفا‌و الراشدین المهدیین عچوا علیها بالنواجژ وإیاكم ومحدپات اڵامور فإن كل بدعە چلالە) رواه أبو داود والترمژی وابن ماجه وابن حبان فی صحیحه وقال الترمژی حدیپ حسن صحیح (صحیح الترغیب والترهیب) واتە : (پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وعلی اله وسلم ئامۆژگاریەکی کردین ئامۆژگاریەکی وا چاوەکان لەگەڵی فرمێسکیان لێ هاتە خوارو دڵەکان لەگەڵی ترسان و ڕاچلەکین جا ووتمان : ئەی پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وعلی اله وسلم ئەو ئامۆژگاریە ئەڵێی ئامۆژگاری کەسێکە کە ماڵ ئاوایی ئەکات و ئاخیر ئامۆژگاریەتی لەبەر ئەوە وەسیەتمان بکە فەرمانمان پێ بکە چی بکەین پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وعلی اله وسلم فەرمووی : وەسیەتتان -فەرمانتان- پێ ئەکەم بە گوێڕایەڵی کردن و لەفەرمان دەرنەچونی سەرۆکتان ئەگەر عەبدێکش بوو بە سەرۆکتان وە ئەوەی بژی لەئێوە خیلافێک و لێک جیا بونەوەیەکی زۆر دەبینێ جا دەست بگرن بە ڕێبازی من وە ڕێبازی خەلیفەکانی کە لەسەر حەقن و خەڵکی بۆ حەق بانگ ئەکەن و ڕێی حەقیان نیشان ئەدەن ئەو ڕێبازە بە ددانی کاچیلکەکان بگرن و بیگەزن بەتوندی بیگرن وە ئاگادارتان ئەکەمەوە لە شتە تازەکان و زیاد کراوەکان بزانن بەتەئکید هەموو شتێکی بیدعە تازە داهێنراو گومڕایی و سەرلێشێواویە ) .
وە ئەفەرموێ : (من عمل عملا لیس علیه امرنا فهو رد) رواه مسلم واتە : (هەر کەسێک کردەوەیەک بکات کە فەرمانی ئێمەی لەسەر نەبێت ئەوە ڕەد ئەکرێتەوەو وەرناگیرێ) .
لەم فەرموودانە ئەبینین چۆن پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وعلی اله وسلم ئوممەتەکەی ئاگادار کردۆتەوە تەنانەت لە هەموو وتارەکانی ئاگاداری کردوینەوە لەو شتانەی لەدین زیاد ئەکرێ کە لە ڕێبازی پێغەمبەر صلی الله علیه وعلی اله وسلم و خەلیفەکانی رچی الله عنهم نیە وە بەسەر لێشێواوی داناوەو پێی ڕاگەیاندوین کە بۆ ناو ئاگرە ئیتر شتێک بۆ ناو ئاگر بێت و بیدعەو سەرلێشێواوی بێت بە چ عەقڵێک کەسێک دێ بەناوی ئیسلام بە ئێمەی ئەفرۆشێ و بەهۆی سەرکەوتنی ئیسلامی ئەزانێ اف لکم بەڕاستی هەر ئەوەیە کە پێغەمبەری خوا صلی الله علیه وعلی اله وسلم ئەفەرموێ : (اژا لم تستحی فاصنع ما شئت) رواه البخاری واتە : (ئەگەر شەرمت نەکرد چی ئەکەی بیکە -چونکە ئەوەی شەرمی نەما لەهیچ ناگەڕێتەوە-) .

به‌روار: 06/01/2015
بینین: 1220