وتار
  عەلمانیەکان و هاوشێوەکانی بەشێکی گەورەن لە بەرهەم هێنەری داعشن..
ماکوان کەریم

داعش لە ئاسمانەوە دانە بەزیوون لە هەسەرەیەکی دیکەوە نەهاتوون .. راستە وەك کورد داعش لامان قوبوڵ نیە رەتدەکرێتەوە وەك کاری سیاسی و سەربازی و ئالیەتی کارکردنی لە زەمینەی کوردستاندا ..
داعش هۆکاری چییە کە بەو شێوە هەنگاو دەنێنن؟
هۆکاری ئەوەیە کە سەرەتا زیندانەکانتان پڕکرد لە لاوی موسڵمانان.. بەدەیان قسەی ناشرین بە ریش و بە پانتۆڵ وشەرواڵی موسڵمانان دەڵێن ، بەڵام کە دێتە سەر باسی خەڵکی قژی چۆن دادێنێت و چی لەبەر دەکات، دەنگ بەرز دەکەنەوە خەڵکی ئازادە چی دەپۆشیو چیدەکات ، بەڵام بۆ موسڵمان ئاسایی نیە تەدخول لە ریشو پانتۆلەکەشیدا دەکەن..
بیجگەلەوەی کە بە تەعلیق رابوردنەوە چندە گاڵتە بە ریشو شەرواڵ و باڵاپۆشی ئافرەتان دەکەن، واقیەکەش دەبیننین لە مەجلیسەکانتاندا ئاگادارین ..‌!
هۆکارێکی دیکە ، لە گەناڵی راگەیاندنەکانتانەوە لە بابەتی ئیسلامی و ئیسلامی سیاسی و قسە ووتن بە ئیسلامو بە خوا پێغەمبەر صلی اللە علەی وسلم هیجی ترتان نیە ، دەتانەوێت بە ئارەزوی خۆتان قسە بکەن و جنێو سوکایەتی بکەن و کاردانەوەی نەبێت، بەدڵنیایەوە داعش رەحەمی پێکردوون یەشتا کە بەوشیوە هەنگاو دەنێت، هەر بیر بکەنەوە چی ناکەن بە موسڵمانانو جنێودانو قسەی ناشرین و راگەیاندنەکانتان چی ناکات بە حورمەتی موسڵمانان ، ئەمەش کاردانەوەکەی داعشە، ئەگەر داعش هەبێت ، ئیوەش هیچتان کەمتر نیە لە مەحاکمی تەفتیش بۆیە داعش دروست بوو..
ئێمە بووینە قوربانی دەستی هەندێك بەناو ڕۆشنبیری جاهیلی هیچ نەزان و سایسی عەیاور و هیچ لە باردا نەبوو بەناوی ئازادییەوە خوێنی موسڵمانانیان بە موسڵمانان رشت، ئینجا ئێوە دەم خوار دەکەنەوە وەك سەگ دەرشێنەوە بە ئیسلام ،، ئێوە دوایی دێن و دەڵێن ئەوە موسڵمانە ودەکات، پێشمەرگەش دەست بە دەست نوێژ ئەدەن بە کوشت و خۆشتان پێکە تاڵەکانتان هەڵدەن لە خوێنی ئەوانو دوای باسی کوردایەتیمان بۆ دەکەن.. من تەحەداتان دەکەم ، کام موسڵمانەی بە خوێنرێژو خراپەکاری دەزانن وەرن با پێوەری بکەین بەکام ووڵاتەی ئێوە بە دیموکراسی خوازی دەزانن وحیزبی عەلمانی ناوچەکە ، بزاننین کێ زۆری کوشتوە ، با داعشیش لە هاوکێشەکدا بێت..؟!
بەراستی عەلمانیەکانن هۆکاری دروستکردنی توندرەویو ئیراهابی و پیاو کوشتن..
من ئامادەم لەسەر ئەم نوسینەی خۆم بە کراوەی ڕابووەستم موناقشەی کام بەناو ئازادی خوازە هەیە بیکەم ، نەك بەمانای ئەوەی دیفاع بێت لە داعش یان لە پیاو کوژو تاوانبارەکان، نا - بەڵکو دیفاعە لە موسڵمانان کە قوربانی دەستی ئێوەی عەلمانیو بەناو ڕۆشنبیری مولحیدەکانن.
ئێمەی .. موسڵمانان خاوەنی شکۆمەندی و ئیمانین، بەڵام بڕۆن تەماشاو سەیری نوسینەکانتان و قسەو ئاخافتنەکانتان بکەن بزانن چی دەکەن بە ئیمانو شکۆمەندیمان، ئەوە هۆکاری ئەوەیە کە داعش دروست بووە، ئێوەش وەك بەرزەکی بانان بۆ دەردەچونو خوێنی کوڕی موسڵمان دەکرێتە کاسەوە .. جا پێشمەرگەیە یاخود داعشە، چونکە کوشتنو لە ناو بردن بۆ من هەر یەکە مرۆڤ دەکوژرێت دواجار.
به‌روار: 09/02/2015
بینین: 192