زانستی شەرعی
  خەتەنە کردن لە دروشمەكانى ئیسلامە
باوکى حارث

بەداخەوە بینیم کە هەندێ کەسی دژ بە دین وتەی نابەجێ بەرامبەر بەدینی پاکی ئیسلام ودروشمەکانی ئەکەن لەو دروشمانەش خەتەنە کردن، کە بەداخەوە هەندێ موسڵمانی خەڵاتاو بەوانەش ئەکەونە داویان بەهۆی نەزانی و نەبیستن و نەخوێندنەوەی بەڵگەکان لە قورئان وسوننەت و نەزانینی وتەی زانایان لەسەری، بۆیە بە پێویستم زانی بەکورتیش بێ ئەو باسە ڕوون بکەمەوەو بەڵگەکانی باس بکەم بەڵکو ببێتە چاو ڕۆشنی بۆ ئەهلی ئیمان و دەم کوتکردن بێ بۆ دوژمنانی ئیمان و دروشمەكانى ئیسلام.
خەتەنە کردن لە فیترەتە
پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (خَمْسٌ مِنْ الْفِطْرَةِ الْخِتَانُ وَالِاسْتِحْدَادُ وَنَتْفُ الْإِبْطِ وَتَقْلِيمُ الْأَظْفَارِ وَقَصُّ الشَّارِبِ) متفق عليه واتە : (پێنج شت هەن لە فیترەتن خەتەنە کردن وە تاشینی موی سەرعەورەت وە هەڵکێشانی موی ژێرباڵ وەنینۆک کردن وە سمێڵ کورت کردن).
خەتەنە کردن فەرزەو دروشمی ئیسلامە
کاتێک کافرێ موسڵمان بوو پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم فەرمانی پێ کرد خەتەنە بکات پێی فەرموو : (ألق عنک شعر الکفر واختتن) رواه ابو داود واتە : ( قژی -پرچی- کوفر فڕێبدەو خەتەنە بکە). 
ئەوە فەرمانی پێغەمبەری خوا بوو صلى الله علیه وعلى اله وسلم بۆ کەسێک کە کافر بوو تازە موسڵمان بوو، لە شەرحەکەی لە (عون المعبود) ئەوە ڕوون ئەکاتەوە کە مەبەست لە تاشینی پرچ ئەوە نیە هەموو کافرێک موسڵمان بێت ئەبێ بیتاشی تەنها ئەوانەی کە بە جۆرێکی دیاری کراو وەک دروشمێکی کوفرەکەیان پرچیان درێژ کردوە. 
تێبینی : ئەو فەرموودە بەتەنیا لاوازە بەڵام شێخ ئەلبانی دەفەرموێ بە شاهێدەکانی ئەگاتە دەرەجەی (حسن) -لە تەحقیقەکەی بۆ سونەنی ابو داود وە لە سلسلة الاحادیث الصحیحة : 2977 وە ئەوەش لە شێخی ئیسلام ابن تیمیة ئەگێڕێتەوە کە ئەو فەرموودەی بە بەهێز داناوە.
خەتەنە لەدینی (ابراهیم) ی خەلیلی خوایە علیه الصلاة والسلام
کە ئێمە ئەو ئوممەتە ئەمرمان پێ کراوە بەدوا کەوتنی وەک خوای بەرز ئەفەرموێ : [ثُمَّ أَوْحَيْنَا إِلَيْكَ أَنِ اتَّبِعْ مِلَّةَ إِبْرَاهِيمَ حَنِيفًا وَمَا كَانَ مِنَ الْمُشْرِكِينَ] (النحل : 123) واتە : ( پاشان وەحیمان بۆ تا ناردوە بەوەی دوای دینی ئیبراهیم بکەوە کە حەنیف -تەنها خواپەرست- بوو وە لە هاوبەش دانەران نەبوو).
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم باسمان بۆ ئەکا کە ئيبراهیم لە تەمەنی هەشتا ساڵی خەتەنەی کردووە وەک ئەفەرموێ : (اختتن إبراهیم بعد ما أتت علیه ثمانون سنة) متفق علیه واتە : (ئیبراهیم خەتەنەی کرد لەدوای ئەوەی تەمەنی بوو بە هەشتا ساڵ).
وە با بزانین حوکمی خەتەنە بۆ کوڕو کچە وەکو یەک هیچ بەڵگەیەک نیە کچان جیا بکاتەوە ئەگەر خیلافیش هەیە لە بەینی زانایان و ڕای جیاواز هەیە بەڵام بەڵگە قورئان و سوننەتە وەئەوەش بزانین کە هەموو واجبێک خوای گەورە لەسەر پیاوانی دانابێ لەسەر ئافرەتانیشە تەنها ئەگەر بەڵگەیەک هەبێ لێکیان جیا بکاتەوە لەو واجبە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (إنما النساء شقائق الرجال) (سلسلة الاحادیث الصحیحة : 2863). (شقائق) : یانی ئافرەت وەک پیاوە بەشدارە لەگەڵی لە ئەحکامەکان تەنها مەگەر دەلیلێک جیای بکاتەوە.
لە سەردەمی پێغەمبەری خواش صلى الله علیه وعلى اله وسلم خەتەنەی کچان هەبوەو شاراوە نەبوە وەک لەم فەرمودانە زیاتر بۆمان دەر ئەکەوێ پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (إذا التقى الختانان فقد وجب الغسل) (سلسلة الاحادیث الصحیحة : 1261) واتە : ( ئەگەر هەردوو شوێنی خەتەنە کراوەکە بگەن بەیەک غوسل دەرکردن واجب ئەبێت).
ئیمام احمد رحمه الله ئەفەرموێ : ( لەو فەرموودە بەڵگە هەیە کە ئافرەت خەتەنە ئەکران) (تحفة المودود بأحکام المولود 1/192).
وە پێغەمبەری خوا صلى الله علیه وعلى اله وسلم ئەفەرموێ : (إذا خفضت فأشمى و لا تنهكي ، فإنه أسرى للوجه و أحظى للزوج) (سلسلة الاحاديث الصحيحة : 722) واتە : (ئەگەر خەتەنەی کچانت کرد ئەوە کەمی ببڕە و هەموی مەبڕە چونکە ئەوە بۆ مێردی خۆشحاڵتر ئەبێ وە بۆ ڕووی گەش تر ئەبێ). 
لەو فەرموودە ئەبینی نەهی کراوە لەوەی زیان بە ئافرەتەکە بگەینی و بەینی ناخۆش بکەیت لەگەڵ مێردەکەی بە هۆی بڕینی ئەو شوێنەو نەهێشتنی شەهوەتی و بەوەش عاجز کردنی مێرەدەی لێ دەبێتەوەو بەختەوەریان نامێنێ لەگەڵ یەک.
وە پێم خۆشە ئاماژە بکەم بەوەی مامۆستای ئاخیر زەمان (کرێکار) لە بەناو (بحث)ەکەی ئەوەی هەڵگێڕاوەتەوەو بوختان بۆ پیشەوا ئەلبانی ئەکات بەوەی دەڵێ ئەلبانی ئەڵێ ئەو فەرموودە لاوازە!!!
ئەلبانی ئەڵێ : (قلت: وبالجملة فالحديث بهذه الطرق والشواهد صحيح. والله أعلم.) فەرموودەکە بە ڕێگاکانی و بە شاهێدەکانی صەحیحە لای ئەلبانی رحمه الله.
بەڵام مامۆستای ئاخیری زەمان عادەتی وایە بوختان ئەکا بۆ زانایانی ئیسلام وا دەزانێ کەس ناتوانێ بچێتەوە سەر سەرچاوەکان!
وە ئەلبانی رحمه الله هەر لە ژێر ئەو فەرموودەیە چەند ئەسەرێک دێنێ بۆ ئەوەی ڕوونی بکاتەوە کە خەتەنە کردنی کچان شتێکی مەشهوور بوە لە ناو سەلەف.
وە هەر بۆ مامۆستای ئاخیر زەمان و ئەوانەی ئەتباعی ئەون دەڵێم لە کتابی (تمام المنة) پێشەوا ئەلبانی رحمه الله ڕەددی سید سابق رحمه الله ئەداتەوە کاتێک وتویەتی : فەرموودەکانی باسی خەتەنەی ئافرەت لاوازن صەحیح نین.
ئەلبانی ڕەددی ئەداتەوە لەو قسەیەی وە دەڵێ فەرمودەی صەحیح هەن ئەو فەرموودانەی سەرەوە باسمان کرد ئەیانهێنێ جزاه الله خیرا.
بەڵام مامۆستای ئاخیری زەمەن چەواشە ئەکات بەوەی دەڵێ ئەلبانی لە سلسلەة الاحادیث الصحیحة دەڵێ ئەو فەرموودە لاوازە!
دەزانین کە ئەو کتابەی ئەلبانی ناوەکەی زنجیرەی فەرموودە صەحیحەکانە یانی فەرموودەی کە هێناوێتی لەکتابەکەی وە ژمارەی بۆ داناوە لەبەر ئەوەیە بە صەحیحی زانیوەو داناوە ئەگینا ئەیخستە زنجیرەی فەرموودە لاوازەکان!
وە بینیشتان دەقی وتەی ئەلبانی کە دەڵێ ئەو فەرموودە بە ڕێگاکانی و بە شاهێدەکانی صەحیحە.
وە ئەوەش بزانین من ئینکاری ئەوە ناکەم خیلاف هەیە لەبەینی زانایان لەسەر ئەوەی کە خەتەنە بۆ ئافرەت واجبە یان سوننەت یان بۆ ئافرەت نیە تەنانەت هەیانە ئەڵێ بۆ پیاویش سوننەتە نەک واجب! بەڵام ڕای ئیمامی شافعی رحمه الله ئەوەیە ئەڵێ خەتەنە کردن بۆ کوڕو کچ واجبە بێ جیاوازی ئەوەش زانراوە لە مەزهەبی شافعی لەسەر ئەو ڕایەن وەک نەوەوی رحمه الله لە شەرحی صەحیحی مسلم لە ژێر شەرحی فەرموودەی فیترە پێنجن ئەڵێت : ( فَالْخِتَان وَاجِب عِنْد الشَّافِعِيّ وَكَثِير مِنْ الْعُلَمَاء ، وَسُنَّة عِنْد مَالِك وَأَكْثَر الْعُلَمَاء ، وَهُوَ عِنْد الشَّافِعِيّ وَاجِب عَلَى الرِّجَال وَالنِّسَاء جَمِيعًا). هەروەها لە کتابی المجموع ئەم قسەیەی هەیە رحمه الله ئەوەش ئەزانین کە خەڵکی کوردستان شوێنکەوتەی مەزهەبی شافیعین مەلاکان ئەوە ئەزانن و تا ئێستاش ئەو فەتوایە بۆ خەڵکی ئەدەن مەگەر ئێستا هەندێکیان هاتبنە سەر ڕای تازە بە هۆی فشاری حیزبەکان و ڕێکخراوەکانی دژایەتی خەتەنە ئەکەن!!!
بەڵام ئەوەی حەقە والله اعلم ئەوەیە کە بۆ ئافرەتان بە پێی شوێنەکان و بوونی شوێنی خەتەنە یان نەبوونی ئەگۆڕێ وەک ئەوە ڕای پێشەوا ئەلبانیە رحمه الله یانی لە شوێنی گەرم کە کچ لە دایک ئەبێ جیاوازە لەگەڵ شوێنی سارد لە شوێنە گەرمەکان زیاتر شوێنی خەتەنە کردن (ئەو پارچە گۆشتەی کە لەسەرەوەی فەرجی ئافرەتە) بەرزەو دیارەو درێژە، وە لە شوێنی سارد کورتەو ڕاستەو شوێنی بڕینی نیە.
دوای بەدوا داچوونم و سەیر کردنی وتەی زانایان ئەوەم بۆ دەرکەوت کە خەتەنە کردنی ئافرەت سوننەتە ئەگەر واجبیش نەبێ بە نیسبەتی ئەو ئافرەتانەی پێویستیانە وەک زانایان ڕوونیان کردۆتەوە بەهۆی گەرمی و ساردی شوێن ئەوە گۆڕانکاری بەسەر دادێ لە شوێنی سارد ئافرەتان کەمتر شوێنی خەتەنەیان هەیە بەڵام لە شوێنی گەرم زیاترە وە زانایان بەهۆی ئەو فەرموودەی سەرەوەو بەهۆی دەقە شەرعیەکانی تر مەرجیان داناوە کە ئەوەی خەتەنە ئەکات ئەبێ لێزان بێت و نابێ زیان بگەیەنێ بە ئافرەتان بۆیە ئەوەی کە لە حەقی واجب -یان لانی کەم سوننەت- بێ ئەبێ لای دکتۆری لێزان ئەو کارە بکات نەوەک بە شێوەیەکی ئاوا کە کەسی نەزان بیکات و بەو شێوەی بیستومانە لە هەندێ شوێن پیرێژن ئەیکەن و زۆر جار نەزیفی وزیانی لێکەوتۆتەوە!
وەک چۆن بۆ کوڕانیش نابێ کەسی نەزان بیکات ئەو کەسەی ئەیکات ئەبێ شارەزا بێت و بۆ ئەوەش ئەبێ وەزارەتی تەندروستی سەرپەرشتی بکات و ئیجازە بدات بەوانەی شارەزان و مەنعی ئەوە بکات کەسانی نەزان ئەو کارە بکەن.
هیوادارم توانیبێتم لەو بابەتە سوودم گەیاندبێ و داوا لەخوای بەرز ئەکەم ئیخلاسم پێ ببەخشێ لە وتەو کردەوەکانم.
به‌روار: 09/02/2015
بینین: 1128