وتار
  حەشدی شەعبی، پۆست داعش
هاوڕێ توانا مێرگه‌سه‌ری


لەکوردستان گوتاری نیشتیمانی بەحیزبی کراوە، ستراتیژی نەتەوەی بەدەستی ئەنقەست لێڵکراوە، سیاسەتی تەرەف بەندی ئیقلیمی بەئامانج گیراوە، تورکیا بەخەیاڵی عوسمانی‌و ئێران بەبیری سەفەوی لەململانێدان. شوناسی ئەم ناکۆکیە بەمەزهەب بۆیەکراوە، بەلام غایەتی ئەم دوو ئیمپراتۆرە سیاسەتی میلیگەراو لێککێشان جوگرافیایی بەرژەوندیەکانە.کورد لەمێژوودا زیان لێکەوتووی دەستی ئەم دوو ئیپراتۆریەتەیە، راستە ئەمرۆ تورکیای کۆماری‌و ئێرانی ئیسلامی بەڕواڵەت دوو دەوڵەتی مۆدێرنی خاوەن سنوری دیارن‌و مولزەمی کۆمەڵێ قەیدو مەرجی نێو دەوڵەتین، بەلام بەوەکالەتی نەتەوەو هێزی تر لەهەوڵی فراوان خوازیدان ئێران بەردەوام لەرێگای وه‌کیلەکانی هەوڵی فراوانکردنی کاڵکردنەوە چێکردنی سنوری(دەستەمۆکانی) ئەدات، سنوری دەستەمۆ یانی ئەو سنورەی لەسنورکەوتوە سنور رێگرنیە لەهاتنە ناوەوی دەوڵەتی هەژموونگەرا (ئەم دەستە واژەیە خۆم بەکارمهێناوە).نمونەی پەلهاویشتنی ئێران لەرێگای حیزبولای لوبنان‌و حوسیەکانی یەمەن و بزووتنەوە میلیەکانی بەحرەین و کەمینەی عەلەوی لە سوریا حەماس و کەتیبە شەڕکەرەکانی فەلەستین لە رابردوو،کەرەستەی باشی کۆماری ئیسلامی ئێران بوون لە بە بەرەقەم بوونی ئێران لە رۆژهەلاتی ناوین، روخانی رژیمی بەعس شوناسی سونی ناسیۆنالیست لە 2003 بەرەکەتێکی ئیلاهی بوو بۆ هاتنەدی خەونی ئاخوندەکانی ئێران کە عێراق بکەنە پردی گەیاندنی پەیام و مەرامەکانیان ، لەباری تورکیاوە کە ئەمرۆ تورکیا تەنانەت سڵ لەوە ناکەنەوە بە ئاشکراو بێ دەمامک یارمەتی هێزێکی وەک داعش بدات کە ئەمرۆ بۆتە مەترسیەکی گەورە ، لەسەرئاسایشی ناوچەکە.تورکیا وەک دەم راستی هیلالی سونی ماندووی ئەوەیە بەر بەهەژموونی ئێران بگرێ، تەحسیل حاسڵ ئێمەی کورد کە ئەمرۆ بەدرێژای 1050 کیلۆمەتر لەشەرێگی گەورە داین لەگەڵ داعش، هاوپەیمان‌و شەریکە شەری هێزەکانی تری جیهانی‌و ناوچەین لەناوخۆشمان هاوسەنگەری میلشیای جۆرو جۆرین بەڵام ئەوەی زەبر وەشێنەو زەبروێکارە هێزی پێشمەرگەو پەکەکەو یەپەکەو یەپەژەی کوردین نەک هێزی تر، لەحاڵێکی وادا هێزە کوردیەکان لەئاستی سیاسی لەداهاتوو چۆن وەبەرهێنانێک لەم جەنگە دا ئەکەن؟ سنوڕە کان چۆن لەگەڵ ئەو هەموو میلیشا جۆراو جۆرو جیاوازامەندانەی داردەستی ولاتانی ئیقلیم دا ئەنێن؟ قۆناغی دوای داعش چیە؟ ستراتیژی نەتەوەیمان چیە بۆ ئەوەی نەبینە جەنگاوەری شەرێکی ئەبەدی بۆ بەدی هێنانی مەرامی خەڵکی تر؟ ترسی گەورەی ئێمە قۆناغی باڵغ بوونی ئەو حەشاماتە گەورەیەی میلیشاکانە، نەک ئێستای داعش. هەرەشەکانی حەشدی شەعبی وەک هێزێکی عەقیدە مەزەهەب کەمتر نیە لەدۆخی ئێستا هێزێک بەفتوا تەڵقین کرابێت دەبێت لەئێستاوە بەر بەهەرەشەکانی بگیرێ

به‌روار: 20/02/2015
بینین: 718