توێژینه‌وه‌
  بەراوردێك لە نێوان جەنگی ئیسلام لەگەڵ یاسای نێودەوڵەتیەکان
ماکوان کەریم
کۆمەڵێك زانیاری دروست بە بەڵگەوە .. لە کۆنگرەی نێودەوڵەتی لە لاهای لە هۆڵەندا کە دەڵێت: ئیسلام باشترین یاسای جەنگی هەیە..
تەنانەت ئەڵمانیا لە خۆشەویستی زانایەکی موسڵمان بەناوی محمدی شەیبانی کۆمەڵەیەکی ناوناوە بەناوی ئەو زانایەوە کە خاوەنی دوو کتێبە لەسەر یاساکانی جەنگ بەناوی ...(السیر الكبیر والسیر الصغیر)
دکتۆر سەید موستەفا ئەبوخێر پارێزەری نێودەوڵەتی :دەڵێت بەراوردێکم کرد لەگەڵ ..نێوان ڕێساكانی جەنگ لە شەریعەتی ئیسلامیدا و یاسای هاوچەرخی نێودەوڵەتیدا ، تا بیسەلمێنین كە ئەم ڕێسایانە لە ئیسلامدا ڕیشەیەكی پتەویان هەیە.. هەر لە پێغمەبەرەوە صلی اللە علیە وسلم تا هەموو مسوڵمانان بێ درێخی پیادەیان كردوون، پیادەكردنی ڕێساكانی جەنگ عیبادەتە و موسڵمان بە پێڕەوی كردنیان لە خودا نزیك دەبنەوە، ئەمە هۆکاری بەرزی یاسای پەروەردگارە كە بۆ هەموو خەڵك ڕەحمەتە، هەرچەندیش لە بیروباوەڕدا پێچەوانەی بن و لەسەری لەگەڵیدا بجەنگن، دیارە ئەوەش گەورەیی ئیسلام دەردەخات.
یاساناسە ڕۆژئاوایەكان لە كۆنەوە ئاماژەیان بە گەورەیی شەریعەتی ئیسلامی و ئاگاداربوونی وردی لە پێداویستی كۆمەڵگە كردووە،لە نوسینەكانیاندا ئەو یاسایانەیان بەرز نرخاندووە كە لە ئیسلامەوە وەرگیراون.
جێی ئاماژەیە لە چەند كۆنگرەیەكی زانستی نێودەوڵەتییدا، هەر لە ساڵی (1932 ز) وە، دان بە ئیسلامدا وەك سەرچاوەیەكی جیهانیی یاسادانان و لێوەرگرتندا، نراوە، لەوانە:
1_یاسای بەراوردكاری نێودەوڵەتی لە لاهای ساڵی (1932ز).
2_كۆنگرەی لاهای كە ساڵی (1937ز) بەستراوە.
3_كۆنگرەی یاسای بەراوردكار لە لاهای ساڵی (1938ز).
4_كۆنگرەی نێودەوڵەتیی لە واشنتۆن ساڵی (1945ز).
5_بەشی مافەكان لە كۆڕی نێودەوڵەتی بۆ یاسای بەراوردكار لە پاریس ساڵی (1951ز).
لەو كۆنگرانەدا بڕیار لە سەر یاساگەلی گرنگ دراون وەك:
أ_ دانانی تەشریعی ئیسلامی وەك چوارەم سەرچاوە بۆ بەراوركردنی سەرچاوەی یاساكان.
ب_ شەریعەتی ئیسلامی سەربەخۆیە و لە یاسای ڕۆمانی یا هەر سەرچاوەیەكی دیكەوە وەرنەگیراوە.
ج_ گونجانی فیقهی ئیسلامی بۆ گشت كات و شوێنێك.
د_ نوێنەرایەتی كردنی شەریعەتی ئیسلامی لە دادگای نێودەوڵەتیدا.
لە كۆنگرەی لاهای بۆ یاسای بەراوردكاری ساڵی (1932ز)دا یاساناسی فەرەنسی "لامییر"، ئاماژە بۆ ئەو ڕێزە گەورەیە دەكات كە لە تەشریعی ئیسلامی نراوە، لە لایەن یاساناسانی ئەوروپا و ئەمریكای ئەم چەرخە و دەڵێت: "لە شەریعەتی ئیسلامیدا چەند ڕەگەزێك هەن ئەگەر باش دابڕێژرێن،ئەوا تیۆری و بنەمای وایان لێ چێ دەبێت كە لە بەرزی و گشگری و ڕێكردنیان لەگەڵ پێشكەوتندا، هیچیان لە باشترین تیۆریە یاساییە ڕۆژئاوایەكانی ئێستا كەمتر نیە"
هەروا یاساناسانی ڕۆژئاوایی دیكەش هەن كە دانیان بە جێدەستی ئیسلام لەسەر یاسای نێودەوڵەتی گشتیدا ناوە، لەوانە: "فیتو ریا وسوارس" و "میشیل دی توب" مامۆستای یاسای نێودەوڵەتی لە پەیمانگای لێكۆڵینەوەی نێونەتەوەیی لە لاهای لە هۆڵەندا، كە ئەم یاساناسە زۆرێكی لەو بنچینە و ئەحكامانە، بە تایبەتی ڕێساكانی جەنگ، باسكردوون كە ئیسلام زۆر پێش یاسای نێودەوڵەتی، دایناون و ڕێكی خستوون، هەروا ڕاسپاردەكەی ئەبوبەكری "خ.ر" بۆ سەربازەكانی، بە نموونە هێناوەتەوە، ئەمەشی لە بەشی یەكەم لە كۆمەڵە لێكۆڵینەوەیەكی ساڵی "1926ز" ئەكادیمیای یاسای نێودەوڵەتی باسكردووە، هەروەها ئەو فەرمانانەشی باسكردووە كە خەلیفە "الحاكم بن عبدالرحمن" لەو بارەوە ساڵی "963ز" لە قورتوبە دەریكردوون، واتە پێش بۆ ئاشتی كاركردنی كەنیسەی پاپایی، هەروا لەوانەش: مێژوونووس "سیدیو" لە كتێبەكەیدا "مێژووی عارەبان" لاپەڕە 152، كە تیایدا زۆرێك لە پەسەندی ئیسلامی بەسەر شارستانیی ڕۆژئاواوە، بە تایبەت لە یاسای نێودەوڵەتیدا، ژماردووە.
فەقیهەكانی شەریعەتی ئیسلامی لە پەرتوكەكانی ژیاننامەی پێغەمبەر "د.خ" و باسی جیهاد دا بە تێروتەسەلی بنچینە و ئەحكامەكانی یاسای نێودەوڵەتی مرۆییان رونكردۆتەوە و باسكردووە، كە لە قورئانی پیرۆز و فەرموودە و ژیاننامەی پیغەمبەر "د.خ" و جێنشینە ڕاشیدەكان و ئەوانەش دوای وان شوێنیان كەوتوون و لەسەر بەرنامەی وان ڕێیانكردووە، هاتووە.
بنچینەی یەكەم:
جیا لە هەموو گەل و دەستە و یاسایەكی تر، ئیسلام سوور بووە لەسەر پاراستنی گیانی مرۆڤ، خوای كارلەجێ دەفەرمووێت:
"(من أجل ذلك كتبنا علی بنی إسرائیل أنه من قتل نفسا بغیر نفسا أو فساد فی اڵارض فكأنما قتل الناس جمیعا ومن أحیاها فكأنما أحیا الناس جمیعا ولقد جا‌ءتهم ر سلنا بالبینات ثم أن كثیرا منهم بعد ذلك فی اڵارض لمسرفون) المائدە اڵایە 32"،
واتە:هەر لەبەر ئەوەی كە لەو داستانەدا باسكرا پێویستمان كرد لەسەر نەوەی ئیسرائیل كە بێگومان بڕیار ئەمەیە, ئەوەی تەنیا كەسێك بكوژێت, لە تۆڵەی كەسێكی كوژراودا نەبێت یان خراپەكاری و ئاژاوە بنێتەوە لەسەر زەویدا , ئەوە وەك ئەوە وایە هەموو خەڵكی كوشتبێت, ئەوەش بێتاوانێك ڕزگار بكات لە كوژران, ئەوە وەك ئەوە وایە هەموو ئادەمی ڕزگار كردبێت, و زیندوی كردبنەوە, سوێند بە خوا بێگومان پێغەمبەرەكانمان هاتن بۆ لایان بە بەڵگە ڕوونەكانەوە, كەچی لە پاش ئەوە زۆرێك لەوانە زیادەڕەویان كرد لە زەویدا.
هەروەها فەرموویە "
(والذین لا یدعون مع الله ا‌لها آ‌خر ولا یقتلون النفس التی حرم الله إلا بالحق ولا یزنون ومن یفعل ذلك یلقی أ‌ثاما ) الفرقان 68."
واتە: وە كەسانێكن كە لەگەڵ خوادا هیچ پەرستراوێكی تر ناپەرستن, و هیچ كەسێ‌ كە خوا كوشتنی ئەوی یاساغ(حەرام) كردووە بە هەق و ڕەوا نەبێت ناكوژن, وە زیناو داوێن پیسی ناكەن, وە هەر كەس ئەو تاوانانە بكات كە باسكران تووشی تۆڵەكەی دەبێت.
بنچینەی دووەم:
ڕێگریكردن لە جەنگان لە گەڵ ئەوانەی دەستدرێژی ناكەن و حەرامكردنی جەنگی دوژمنكارانە، لەگەڵ پێدانی مافی بەرگری شەرعی لەخۆكردن بە مسوڵمانان، كە تا ئەم نزیكانە مرۆڤایەتی نەیناسیبوو، خوای باڵادەست دەفەرمووێت "
( وقاتلوا فی سبیل الله الذین یقاتلونكم ولا تعتدوا إن الله لا یحب المعتدین, واقتلوهم حیپ ثقفتموهم وأخرجوهم من حیث أخرجوكم والفتنە أشد من القتل ولا تقاتلوهم عند المسجد الحرام حتی یقاتلوكم فیه فإن قاتلوكم فاقتلوهم كذلك جزا‌ء الكافرین, فإن انتهوا فإن الله غفور رحیم, وقاتلوهم حتی لا تكون فتنە ویكون الدین لله فإن انتهوا فلا عدوان إلا علی الظالمین, الشهر الحرام بالشهر الحرام والحرمات قصاص فمن اعتدی علیكم فاعتدوا علیه بمثل ما أعتدی علیكم واتقوا الله واعلموا أن الله مع المتقین) البقرە 190 – 194."
واتە: جەنگ بكەن لە ڕێی خوادا لەگەڵ ئەوانەی جەنگتان لەگەڵدا دەكەن، وە دەست درێژی مەكەن بە ڕاستی خوا دەست درێژی كەرانی خۆش ناوێت، بیانكوژن كافران لەهەر شوێنێك دەستان كەوتن و زاڵ بوون بەسەریاندا وە دەریان بكەن لەو شوێنانەی كە ئێوەیان لێ‌ دەركدووە، لادان لە ڕێی ئاین لە كوشتن سەخت ترە، جەنگیان لەگەڵ مەكەن لە لای مزگەوتی كەعبەدا، تا ئەوان لەوێدا نەجەنگن لەگەڵتاندا ئینجا ئەگەر جەنگین لەگەڵتاندا ئێوەش بجەنگن لەگەڵیاندا ئەمەیە تۆڵەی بێ بڕوایان، یەڵام ئەگەر دەستیان هەڵگرت لە جەنگ ئەوا خوای گەورە لێخۆشبوو میهرەبانە، جەنگیان لەگەڵ بكەن تا دوژمنایەتی ئاین نەمینێت، وە ئاین و ملكەچی هەر هەر بۆ خوا بێت، ئینجا ئەگەر دەستیان هەڵگرت، ئیتر دەست درێژیی نیە، مەگەر لەسەر ستەمكاران، ڕێزی حەرام بەرامبەر بە ڕێزَگرتنی ئەوان بۆ بۆ مانگی حەرام، شكاندنی هەر ڕێزێكیش تۆڵەی هەیە، جا هەر كەسێك دەست درێژی كردە سەرتان، ئێوەش دەست درێژی بكەنە سەری بە وێنەی دەست درێژی كردنەكەی ئەو بۆ ئێوە، وە لە خوا بترسن وە بزانن كە خوا لەگەڵ پارێزكارانە
بنچینەی سێیەم:
بۆ بەرپەرچدانەوەی ستەمكاریی، ئیسلام ڕێی بە جەنگ داوە، لێرەشدا دەبێت سزاكە وەك ئەوە بێت كە بەرانبەر موسڵمانان كراوە لەگەڵ هاندان بۆ لێبوردن ئەگەر گونجا، خوای بەتوانا دەفەرمووێت:
"(أذن للذین یقاتلون بأنهم ظلموا وأن الله علی نصرهم لقدیر, الذین أخرجوا من دیارهم بغیر حق إلا أن یقولوا ربنا الله ولولا دفع الله الناس بعضهم ببعض لهدمت صوامع وبیع وصلوات ومساجد یذكر فیها أسم الله كثیرا ولینصرن الله من ینصره أن الله لقوی عزیز) الحج39ـ 40"
واتە: جەنگ و جیهاد ڕێگە درا، بە ئەو موسڵمانانەی شەڕیان لەگەڵدا كرا، لەبەرئەوەی كە بەراستی ستەمیان لێ‌ كراوە، وە بێگومان بۆ سەرخستنیان بە توانایە، ئەوانەی كە دەركران لە ماڵ و وڵاتیان بە ناهەق كە تەنها گوناهیان ئەوە بوو كە كە دەیان ووت، پەروەردگارمان خوایە، وە ئەگەر خوا خەڵكی لە ناو نەبردایە هەندێكیان بە هەندێكیان بێگومان دێر(خەڵوەتگە) و كلیساو كەنیسەو مزگەوتەكان كە یادی خوایان زۆر تیا دەكرا، دەڕوخێنرا( وێران دەكرا)، وە بێگومان خوا یارمەتی كەسانێ‌ ئەدات، كە یارمەتی دینی خوا دەدەن، بە ڕاستی خوا بە هێزو باڵادەست و بە توانایە.
هەروەها فەرموویە:"
(وإن عاقبتم فعاقبوا بمثل ما عوقبتم به ولئن صبرتم لهو خیر للصابرین) النحل: 126."
واتە: وە ئەگەر تۆڵەتان سەندەوە ئەوە بە ئەندازەی ئەو ستەمەی دژتان كراوە تۆڵە بكەنەوە، وە ئارام بگرن، ئەوە باشترە بۆ ئارامگران.
بنچینەی چوارەم:
وەك سزای ناپاكی "خیانەت"و شكاندنی ئەو پەیمانەی دەوڵەتی ئیسلامی لەگەڵ دەوڵەتانی تردا دەیبەستێت، ئیسلام جەنگی ڕێ پێداوە، خوای جیهانیان دەفەرمووێت :
"(إن شر الدواب عند الله الذین كفروا فهم لا یؤمنون, الذین عاهدت منهم ثم ینقضون عهدهم فی كل مرة وهم لا یتقون, فإما تثقفنهم فی الحرب فشرد بهم من خلفهم لعلهم یذكرون) اڵانفال: 55: 58"
واتە: بە ڕاستی بەددترینی گیانلەبەران بە لای خواوە، ئەوانەن بێ‌ باوەڕ بوون، لە بەرئەوەی ئەوان باوەڕ ناهێنن، ئەوانەی كە پەیمانت لەگەڵیان بەست، لە پاش ئەوە پەیمانەكەیان دەشكاند، لە هەموو جارێكدا، و ئەوان خۆیان ناپارێزن. جا ئەگەر لە جەنگدا توشی ئەوانە بوویت (زاڵ بویت بەسەریاندا) سزایەكیان بدە كە ببێتە هۆی ترس لە دڵی ئەو دوژمنانەی لە پشتیانەوەن. بەڵكو ئەوان بیر بكەنەوە.
هەروا دەفەرمووێت:
" (لا یرقبون فی مؤمن إلا ولا ذمە وأولئك هم المعتدون, فأن تابوا وأقاموا الصلاە وآتوا الزكاة فإخوانكم فی الدین ونفصل اڵایات لقوم یعلمون, وإن نكثوا أیمانهم من بعد عهدهم وطعنوا فی دینكم فقاتلوا أئمە الكفر أنهم لا أیمان لهم لعلهم ینتهون, إلا تقاتلون قوما نكثوا أیمانهم وهموا بإخراج الرسول وهم بدؤكم أول مرە أتخشونهم فالله أحق أن تخشوه أن كنتم مؤمنین, قاتلوهم یعذبهم الله بأیدیكم ویخزهم وینصركم علیهم ویشف صدور قوم مۆمنین) التوبە: 10: 14."
لە بەرچاو ناگرن دەربارەی هیچ بڕوادارێك، هیچ خزمایەتی و سوێندو بەڵێنێك وە هەرئەوانە دەست درێژی كەرن، ئینجا ئەگەر پەشیمان بوونەوە و نوێژیان بە جێ‌ هێنا و زەكاتیاندا، ئەوە براتانن لە ئاییندا، وە ئێمە بەڵگەكان ڕوون دەكەینەوە، بۆ گەلێك كە دەیزانن، بەڵام ئەگەر سودو پەیمانەكەیان هەڵوەشاندەوە، پاش بەساتنی پەیمانەكەیان وتەشەرو تانەیاندا لە ئایینەكەتان، ئەوە بجەنگن لە دژی پێشەوایانی بێ‌ باوەڕیدا، بە ڕاستی ئەوانە هیچ جۆرە پەیمانێكیان نیە، بەڵكو كۆتایی بێنن(بە بێ‌ باوەڕی)، ئایا ئێوە جەنگ ناكەن لەگەڵ گەلێكدا كە پەیمانەكەیان هەڵوەشاندەوە(پەیمانی حودەیبیە) و نیازی دەركدنی پێغەمبەریان كرد، لەگەڵ ئێوەدا، ئایا لێیان دەترسن، جا هەر خوا شایستەترە، كە لێی بترسن، ئەگەر ئێوە بڕوادارن.
بنچینەی پێنجەم:
ئیسلام جەنگی بۆ سەرخستنی ستەم لێكراوان رێ پێداوە، خوای گەورە دەفەرمووێت:
"(وما لكم لا تقاتلون فی سبیل الله والمستضعفین من الرجال والنسا‌ء والولدان الذین یقولون ربنا أ‌خرجنا من هذه القریە الظالم أهلها وأجعل لنا من لدنك ولیا وأجعل لنا من لدنك نصیرا) النسا‌ء 75."
واتە: ئەوە چیتانە( بە چ بیانویەك) جەنگ ناكەن لە پێناوی خودا و لە پێناوی چەوساوەكان، لە پیاوان و ئافرەتان و منداڵان ئەوانە كە دەڵێن ئەی پەروەردگارمان ڕزگارمان كەی لەم شارە، كە خەڵكەكەی ستەمكارن وە لەلایەن خۆتەوە دڵسۆزێكمان بۆ بەدیبهێنە وە لایەن خۆتەوە بەدیبهێنە بۆمان یارمەتیدەرێك.
هەروەها دەفەرمووێت: 
"(ان الذین أمنوا وهاجروا وجاهدوا بأموالهم وأنفسهم فی سبیل الله والذین آ‌ووا ونصروا أولئك بعضهم أولیا‌ء بعض والذین أمنوا ولم یهاجروا ما لكم من ولایتهم شی‌ء حتی یهاجروا وأن استنصروكم فی الدین فعلیكم النصر ألا علی قوم بینكم وبینهم میثاق والله بما تعملون بصیر, والذین كفروا بعضهم أولیا‌ء بعض ألا تفعلوه تكن فتنە فی اڵارض وفساد كبیر) اڵانفال: 72 -73. "
واتە: بەڕاستی ئەوانەی بڕوایان هێنا و كۆچیان كردو تێكۆشان بە ماڵیان و بەگیانیان لە ڕێگای خوادا وە ئەوانەی(كۆچەرەكانیان) گرتە خۆیان و كۆمەكیان كردن، ئەوانە پشتیوان و دۆستی یەكترین، وە ئەوانەی كە بڕوایان هێناوەو كۆچیان نەكردووە، بۆ ئێوە نیە هیچ جۆرە دۆستایەتیەكیان بكەن، هەتا كۆچ نەكەن، وە ئەگەر داوای یارمەتیان لێ‌ كردن لە پارێزگاری ئایین ئەوە پێویستە لەسەرتان یارمەتی دانیان مەگەر لە دژی گەلێك لە نێوان ئێوەو ئەواندا پەیمان هەبێت نابێت یارمەتیان بدەن، وە خوا بینایە بەوەی كە دەیكەن، وە ئەوانەی كە بێ بڕوان هەندێكیان دۆستی هەندێكیانن، ئەگەر ئەو پشتیوانیە نەكەن لە زەویدا، ئاژەوەو فەسادو بەدخویەكی گەورە بەرپا دەبێت
بنچینەی شەشەم:
ئیسلام فەرمانی بە شوێنكەوتوانی كردووە كە هێزی پێویست بۆ ترساندنی دوژمنانی ئامادە بكەن، نە كاری دوژمنكارانەیان لەگەڵدا بكەن، فەرمانیان بە پێكهێنانی سوپایەكی بەهێز پێدەكات كە هەموو توانای هێزی خۆیانی بۆ بخەنە گەڕ
"(وأعدوا لهم ما استطعتم من قوە ومن رباط الخیل ترهبون به عدو الله وعدوكم وآ‌خرین من دونهم لا تعلمونهم الله یعلمهم وما تنفقوا من شی‌ء فی سبیل الله یوف ألیكم وانتم لا تظلمون ) اڵانفال: 60. "
واتە: ئەی ئیمانداران ئامادەی بكەن بۆیان ئەوەی لە تواناتاندا هەیە لە هێز وە لە ئەسپی دابەستراو، تا بترسێنن پێی دوژمنی خواو دوژمنی خۆتان، وە كەسانێكی تریش بێجگە لەوان ئێوە نایانناسن خوا دەیانناسێت، وە هەر شتێك ببەخشن لە ڕێی خودا پاداشتەكەی بە تەواوی دەدرێتەوە پێتان، وە ئێوە هیچ ستەمێكتان لێ‌ ناكرێت.
بنچینەی حەوتەم:
ئیسلام هانی جاڕدانی شەڕ پێَش بەرپابوونی دەدات، هەروەك لە دوو فەرموودەی پێغەمبەری خوادا (د.خ) كە لە دوو غەزای جیادا، بە عەلی كوڕی ئەبو تالیب و مەعازی كوڕی جەبەل دەفەرمووێت، هاتووە
"(لا تقاتلوهم حتی تدعوهم للإیمان، فإن أبوا فلا تقاتلوهم حتی یقاتلوكم ویقتلوا منكم قتیلاً، پم أروهم هذا القتیل وقولوا لهم هل لكم خیرًا من ذلك بأن تقولوا لا إله إلا الله... فلإن یهدی الله علی یدیك رجلاً واحدًا خیرًا لك مما طلعت علیه الشمس وغربت).
بەم شێوەیە ئیسلام جاڕی جەنگدانی پیش بەرپابوونی جەنگەكە،زۆر بەر لە یاسای دانراوی نێودەوڵەتیی داوە، كە ئەو بنچینەیە تا سەرەتای سەدەی بیستەم نەزانرابوو، ئەویش كاتێك لە كۆنگرەی دووەمی "لاهای"دا ساڵی (1907ز)، بارون میشیل دی توب ئەو راستیەی ڕاگەیاند.
بنچینەی هەشتەم:
ئیسلام لە جیاكردنەوەی جەنگاوەر و نەجەنگیودا پێشەنگە، هەروەك لە وەسێتەكانی پێغەمبەردا (د.خ) كە بۆ سەركردەی سوپاكان لە هەموو غەزایەكدا دەیكردن، دەیفەرموو:
" (انطلقوا باسم الله وعلی بركە رسوله لا تقتلوا شیخًا ولا طفلاً ولا صغیرًا ولا امرأة ولا تغلوا "أی لا تخونوا"، وأصلحوا وأحسنوا إن الله یحب المحسنین) "
هەروەها دەیفەرموو:
"(لا تقتلوا ذریە ولا عسیفًا، ولا تقتلوا أصحاب الصوامع)"
وە لە یەكێك لە غەزاكاندا ئافرەتێكی كوژراوی بینی، فەرمووی:
"(ما كانت هذه تقاتل أو لتقاتل) "
بنچینەی نۆیەم:
پێغەمبەر (د.خ) ڕایسپاردووە نابێت هیچ شتێك بە ئاگر بسوتێنرێت، وەك دەفەرمووێت:
"(لا ینبغی أن یضرب بالنار إلا رب النار) "
بنچینەی دەیەم:
پاراستنی ژێرخان و موڵكی تایبەت و گشتیی، ئەوەتا ئەبوبەكری سدیق یەكەم جێنشینی موسڵمانان، میری یەكەم نێردەی جەنگی لە كاتی "ئوسامەی كوڕی زەید" دا ڕادەسپێرێت و دەڵێت:
" (لا تخونوا ولا تغلوا ولا تغدورا ولا تمثلوا ولا تقتلوا طفلاً صغیرًا ولا شیخًا كبیرًا ولا امرأة ولا تقطعوا نخلاً ولا تحرقوه ولا تقطعوا شجرة مثمرة ولا تذبحوا شاة ولا بقرة ولا بعیرًا إلا لمأكلە وسوف تمرون علی قوم فرَّغوا أنفسهم فی الصوامع فدعوهم وما فرَّغوا أنفسهم له)"
وە لە وەسێتەكەیدا (خ.ر) بۆ ئەمیری ئەو سوپایەی بەرەو شام دەچوو، ئەمەی بۆ ڕاسپاردەكەی پێشووی زیاد كرد و فەرمووی:
"(ولا تقاتل مجروحًا فإن بعضه لیس منه، أقلل من الكلام فإن لك ما وعی عنك، وأقبل من الناس علانیتهم وكلهم إلی الله فی سرائرهم ولا تحبس عسكرك فتفضحه ولا تهمله فتفسده، وأستودعك الله الذی لا تضیع ودائعه)"
بنچینەی یانزەیەم:
ئیسلام بەرنامەیەكی بۆ مامەڵەكردنی دیلەكاندا داناوە كە ڕێزگرتن، ژیان و كەرامەت پاراستنیان كرۆك و مەبەستی بەرنامەكەیە، خوای بەبەزەیی دەفەرمووێت:
"(ثم أنتم هۆلا‌ء تقتلون أنفسكم وتخرجون فریقا منكم من دیارهم تظاهرون علیهم بالإثم والعدوان وان یأتوكم أساری تفادوهم وهو محرم علیكم إخراجهم أفتؤمنون ببعض الكتاب وتكفرون ببعض فما جزا‌ء من یفعل ذلك منكم إلا خزی فی الحیاة الدنیا ویوم القیامة یردون إلی أشد العذاب وما الله بغافل عما تعملون) البقرە 85
هەروەها خوای میهرەبان فەرموویە:
"( ما كان لنبی أن یكون له أسری حتی یثخن فی اڵارض تریدون عرض الدنیا والله یرید اڵاخرە والله عزیز حكیم, لولا كتاب من الله سبق لمسكم فی ما أخذتم عذاب عظیم) اڵانفال: 67- 68"
هەروەها فەرموویە:
"( یا أیها النبی قل لمن فی أیدیكم من اڵاسری أن یعلم الله فی قلوبكم خیرا یؤتكم خیرا مما أخذ منكم ویغفر لكم والله غفور رحیم, وإن یریدوا خیانتك فقد خانوا الله من قبل فأمكن منهم والله علیم حكیم). اڵانفال 70-"
دووبارە لە سوورەتی ‌موحەمەد‘دا دەفەرمووێت:
" ( فإذا لقیتم الذین كفروا فضرب الرقاب حتی إذا أثخنتموهم فشدوا الوثاق فإما منا بعد وإما فدا‌ء حتی تضع الحرب أوزارها ذلك ولو یشا‌ء الله لانتصر منهم ولكن لیبلوكم بعضكم ببعض والذین قتلوا فی سبیل الله فلن یضل أعمالهم ) 4 محمد "،
هەروەها دەفەرمووێت:
"( ویطعمون الطعام علی حبه مسكینا ویتیما وأسیرا) 8 الانسان "
هەروەك پێغەمبەرەكەشی (د.خ) دەفەرمووێت:
"(استوصوا بالأسری خیرًا) أخرجه الطبرانی فی الصغیر (جـ 1، 250)"
بڕیاری ئیسلام بۆ سەرەنجامی دیلەكان لە سێ ڕەگەزدا خۆی دەبینێتەوە ئەوانیش: باش مامەڵە لەگەڵ كردنیان تا سەرەنجامیان دیاری دەكرێت، ئازاد كردن یان سەرانە "فدیە" لێسەندن لەوانەی باشیان لێچاوەڕوان دەكرێت و، كوشتنی تاوانبارانی جەنگ دوای دادگایی كردن و بڕیاری دادگا.
بنچینەی دوانزەیەم:
كوژراوانیش، لە ئیسلامدا مافیان پارێزراوە، لەوانەش: ڕێگریكردن لە شێواندنییان، پێغەمبەری خودا (د.خ) فەرموویە:
"(إیاكم والمثلة ولو بالكلب العقور)"،
هەروا كوژراوانی بێباوەڕان دەنێژرێن و لە سەرەڕێ و كۆڵاناندا فڕێ نادرێن، تا ئاژەڵان بیانخۆن.
بنچینەی سیانزەیەم:
پاراستنی مافی مرۆڤ بۆ ژیان و، یەكسانكردنی كوشتنی یەك مرۆڤ بە كوشتنی هەموو خەڵك ، وەك خوای ژێنەری بونەوەران دەفەرمووێت:
" ( من قتل نفسا بغیر نفس أو فساد فی اڵارض كمن قتل الناس جمیعا) 32 المائدە "
بنچینەی چواردەیەم:
ئیسلام یاساو ڕێكخستنی تایبەتی بۆ ناكۆكیە ناوخۆییەكان ‌ئەوانەی ڕوكارێكی نێودەوڵەتی وەرناگرن‘ داناوە، ئەویش لە ڕێگەی مەبدەئی بە ئاشتی چارەكردنی ئەو ناكۆكیانەی لە نێوان موسڵماناندا ڕوودەدەن، خوای میهرەبان لە قورئاندا دەفەرمووێت:
"( وإن طائفتان من المؤمنین أقتتلوا فأصلحوا بینهما) "
لێرەدا ڕێكەوتن ‌صلح‘ ئاماژەیە بۆ بەكارهێنانی هۆكاری ناتوند و ئاشتیانە بۆ چارەسەری ناكۆكیەكان، لەگەڵ مەبدەئی بەرگریكردن لە جەنگان لەگەڵ وڵاتی دەستدرێژیكەردا، خوای گەورە فەرموویە:
" فإن بغت احداهما علی الأخری فقاتلوا التی تبغی حتی تفئ إلی أمر الله) "
لێرەدا وتەی "القتال" بە شێوەی فەرمان "اًمر" بە موسڵمانان دەڵێت "فقاتلوا" لە پێناو سازكردنی گشت تواناكاندا بۆ گێڕانەوەی هەق بۆ خاوەنەكەی و گێڕانەوەی هەموو ستەمكار و ستەملێكراوان بۆ ڕازیبوون بە بەرفەرمانی خوا.
ڕێساكانی جەنگ لە یاسای هاوچەرخی نێودەوڵتاندا
بەبەراورد لەگەڵ ئیسلامدا، یاسای نێودەوڵەتیی هاوچەرخ لە دانان و پێڕەویكردنی ڕێساكانی جەنگدا گەلێك دواكەوتووە، نەك هەر ئەوە بەڵكو ڕەگەزی بەراورد لە نێوانیاندا نیە، چونكە ئیسلام هەر لە سەرەتاوە و پێش بەرپابوونی جەنگەكان ئەو ڕێسایانەی ڕاگەیاندووە ئەویش لە قورئاندا، یا لەسەر زاری پێغەمبەر (د.خ) یاخود خەلیفە و میرانی سوپاكانەوە هاتووە، بە پێچەوانەی یاسای نێودەوڵەتیەوە كە تەنها لە سەرەتای سەدەی پێشوو و دوای چەندان جەنگی گەورەی ناوخۆیی و دەرەكی نێودەوڵەتی ماڵوێرانكەری مرۆ تیابەر و، كوشتنی چەندان ملێون كەس و خاپوركردنی چەندان شار و ئاوەدانی بەسەر دانیشتوانەكانیاندا و، دوای بەكارهێنانی هەرچی لە دەست مرۆڤ دێت بۆ كوشتن و سڕینەوەی ئەویتر و دەست نەپاراستن لە هەرچی بەردەست دێت لە تەڕ و وشك، پیر و جوان، منداڵ و پەككەوتە، شوێنانی ئاسایی و پەرستگاكان و سەرچاوەی بژێوی و ئاوەدانیەكان.
تەنانەت دوای دانان و ڕازی بوون بە یاساكانی جەنگ لە هەر چوار پەیماننامەكانی ‌جنێڤ‘ی ساڵی ‌1949‘ و دوو پرۆتۆكۆلە بۆزیادكراوەكانیان لە ساڵی ‌1977‘دا، ئەو ڕێكخستن و یاسایانە وەك مەرەكەبی سەر كاخەز مانەوە.
كاری یاسای مرۆیی نێودەوڵەتی بۆ پاراستنی مافەكانی مرۆڤ لە كاتی جەنگەكاندا كورتدەبێتەوە، ئەوانیش لە كۆمەڵێك بنچینە پیك دێن كە وڵاتان لەسەریان ڕێككەوتون و لە كۆمەڵگەی مەدەنیدا جێگیربوون، كە داوای سنور دانان دەكات لە بەكارهێنانی توندوتیژیدا لە كاتی جەنگەكاندا و، پاراستنی كەسانی بەشداری كردە سەربازیەكان و ئەوانەش دەست لە بەشداریكردن تێیدا هەڵدەگرن، وەك: بریندار ، پیكراوان ، دیل و لاشەڕەكان، بە نیازی سنورداركردنی توندوتیژی لە كاتی شەڕەكاندا تەنها بۆ ئەو كارانەی پێویستی سەربازی دەیانسەپێنن.
سەرچاوەكانی یاسای نێودەوڵەتی ڕێكەتننامەكانی ‌لاهای‘ ساڵانی ‌1899
و 1907ز‘ن بەتایبەت ئەو مادانەی كە لەو هۆكارانە دەدوێن كە لەكاتی جەنگەكاندا ڕێگەیان پێدراوە، هەروەها چوار ڕێكەوتننامەكەی ‌جنێڤ‘ ی ساڵی ‌1949ز‘، زیاد بۆ ئەوەش جاڕدانی نێونەتەوەیی تایبەت بە پاراستنی منداڵ و ئافرەتان لە كاتە كتوپڕەكان و كاتی جەنگەكاندا ساڵی ‌1974ز‘ و ڕێكەوتننامەی دژایەتی ئەشكەنجە، مامەڵەی خراپ، سزادانی قورس یا نامرۆیی ساڵی ‌1984ز‘ و هەموو ئەم ڕێكەوتنناماننەش بێبەش نەكردنی هیچ كەس لەژیان، ئەشكەنجەنەدانی، سزانەدانی بەشێوەیەكی قورس یا دڕندانەی كەرامەتشكێن بەشێوەیەكی هەڕەمەكی، دووپات دەكاتەوە.
لە گەڵ زۆریشیاندا ئەم یاسایانە بەدەست لاوازی و شكستەوە دەناڵێنن چونكە هەندێك لە وڵاتان ئەو ڕێكەوتننامانە ناچەسپێنن، تەنانەت ئەو وڵاتانەش پەیمانی چەسپاندنیان دەدەن پابەندی هەموو بەندەكانی نابن، لە كاتێكدا ئەم ڕێكەتننامانە پابەند بوون پێیانەوە بۆ ویستی ئەو لایەنانە دەگەڕێتەوە كە ئیمزایان لەسەر كردوون، هیچ شتێك نیە ناچاریان بكات ڕێزی بگرن، ئەویش لەبەر نەبوونی دەسەڵاتێك كە چاودێری چەسپاندنی ڕێساو حوكمەكانی یاسای نێودەوڵەتی بكات، هەروەك بۆ یاسای نێوخۆیی ئەو وڵاتانەش هەمان شت ڕاستە.
هەروەها ئەو یاسایانەی لەو ڕێكەوتننامانە و هەموو ڕێساو حوكمەكانی دیكەی یاسای مرۆیی نێودەوڵەتیدا هاتوون، نە لە پلە و نە لە بڵندیاندا گەیشتوونەتە ئاستی یاساكانی شەریعەتی ئیسلامی كە پێڕەوكردنی بەندەكانی،پەرستنە، بۆیە دەبینین هەموو موسڵمانان بە جێنشین و سەركردە و سەربازەوە پابەندی ئەو ڕێسایانە دەبن، هیچ شایەتیەكیش لەوە ڕوونتر نیە كاتێك خەلیفە ‌عومەری كوڕی خەتاب‘ ‌خ.ر‘ سەركردەی سوپاكانی ‌خالیدی كوڕی وەلید‘ ‌ر.خ‘ لەگەڵ سەركەوتنە زۆرەكانیشی، لادەدات و دەفەرمووێت: " (أن سیف خالد فیه رهقا) " واتە هۆكاری لەسەركار لابردنی زۆر كوشتنە.
یاسای دانراوی نێودەوڵەتی كاتێكی زۆر و گۆڕانكاری دوایەكی زۆری ویست تا گەیشتە هەندێك بنچینەی باڵا كە ئیسلام پێش چەندان سەدە چەسپاندوونی، یاسای نێودەوڵەتی، ئەو ڕێسایانەی لەسەدەی بیستەمدا پێیان گەیشتووە بەسەر هەموو ناكۆكیە چەكدارەكاندا نەیچەسپاندوون، چونكە چەند مەرجێكی دیاریكراوی بۆ چەسپاندینان بەسەر جەنگەكاندا داناوە، لەوانەش دەبێت دەوڵەتانی شەڕكەر بە ڕەسمی جەنگ ڕابگەیەنن، جەنگەكەش لە نێوان ئەو دەوڵەتانەدا بێت كە یاسای نێودەوڵەتی دانی پیادا ناون و سەرۆك یا میری وڵات شەڕەكە هەڵبگیرسێنێت و، هەر جەنگێك یەكێك لەو مەرجانای تێدا نەبێت لە چوارچێوەی یاسای نێودەوڵەتی دەچێتە دەرەوە و ناچێتە ژێر ئەحكام و یاساكانیەوە، ئەمەش وایلێدەكات زیاد لە جەنگەكانی دیكە توندو تیژتر بێت.
لە لایەنە نەرێنیەكانی یاسای نێودەوڵەتی ئەوەیە هەموو مافێك دەداتە هەندێك وڵات بۆ بەكارهێنانی هەموو هۆكارێك لە جەنگدا، لەهەمان كاتدا ڕێ بە بەرانبەرەكانیان نادات ئەو هۆكارانە بەكاربێنن و بە دەگمەن نەبێت كەم ڕێسای دانراوی یاسای نێودەوڵەتی هەیە كە لە لایەن گشت دەوڵەتانەوە ڕێزی لێبگیرێت. هەروەها یاسای نێودەوڵەتی، ناكۆكیە چەكدارە ناوخۆییەكانی ‌كە ڕویەكی نێودەوڵەتیان نیە‘ تا سەرەتای سەدەی بیست ڕێكنەخستبوو ، هەتا ئەو چوارچێوە بۆ دانانەش نەگەیشتۆتە ئاستی ئەوەی لە ئیسلامدا هاتووە.
یاسای نێودەوڵەتی بەئاشكرا جەنگی حەرام نەكردووە، تەنها لە دەقی مادەی ‌2/4‘ی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكاندا نەبێت كە تییایدا هاتووە: "ئەندامانی دەستەی نەتەوە یەكگرتووەكان نابێت هەڕەشەی بەكارهێنانی هێز، دژی سەلامەتی زەوی یا سەربەخۆیی سیاسی هیچ دەوڵەتێكی تر بكەن یا بەكاری بێنن، بە شێوەیەك كە لەگەڵ ئامانجەكانی نەتەوە یەكگرتووەكاندا نەیەنەوە"، بۆ چێكردنی یاسای حەرامكردنی جەنگ لە یاسای نێودەوڵەتیدا كاتێكی زۆری خایاند، كە لەو میانەیەدا مرۆڤایەتی مەرگەساتی وای بەسەرداهات كە گێڕانەوەی ئەستەمە، ئەویش بە قۆناغەكانی ڕێگەپێدان، دواتر بەرتەسككردنەوە ئنجا حەرامكردندا بەهۆی مادەی ‌2/4‘ی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكانەوە تێپەڕی.
جەنگی بەرگریكارانە كە ئیسلام دانی پێدا ناوە، یاسای نێودەوڵەتی پێی نەگەیشتوە تەنها لە مادەی ‌51‘ی پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكاندا نەبێت كە دەڵێت " ئەم پەیماننامەیە مافی سروشتی هەر وڵاتێك، بەتەنها یا بەكۆمەڵ، لە بەرگری لە خۆكردندا لاواز یا كەم ناكاتەوە، ئەگەر هاتوو هێزێكی چەكدار هێرشی كردە سەر یەكێك لە ئەندامانی نەتەوە یەكگرتووەكان، ئەمەش تا ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێونەتەوەیی دەگرێتەبەر، ئەو ڕێوشوێنانەش كە ئەندامان بۆ بەرگری لەخۆكردن دەیگرنەبەر دەبێت ئەنجومەنی ئاسایش بەزوویی بیانزانێت، ئەو ڕێوشوێنانەش بە هیچ شێوەیەك كارناكەنە سەر مافی ئەنجومەن، چ كاتێك كە بە پێویستی دەزانێت كاری پێویست بۆ پاراستنی ئاشتی و ئاسایشی نێودەوڵەتی ئەنجام بدات"
سەبارەت بە جەنگی كۆمەڵكاری ‌بەرگری بەكۆمەڵی شەرعی‘ دژی دەستدرێژیكەر، ئەوە یاسای نێودەوڵەتی هیچی لەبارەوە نەوتووە، جگە پەیماننامەی نەتەوە یەكگرتووەكان كە لە دووتوێی مادەی (51) ی تایبەت و بەندی حەوتەمیدا باسیكردووە. بەڵام شەریعەتی ئیسلامی ئەم سیستمەی پێش زیاتر لە 14 سەدە ناسیوە، هەروەك لە گوتەی پەروەردگاردا هاتووە:
"(وإن طائفتان من المؤمنین اقتتلوا فأصلحوا بینهما فإن بغت أحداهما علی الأخری فقاتلوا التی تبغی حتی تفی‌ء إلی أمر الله)".
هەروا یاسای نێودەوڵەتی لە ڕێكخستنی یاساكانی جەنگدا و، بەتایبەت لە جاڕدانی مافی ژیاندا بۆ گشت كەس زۆر دواكەوتووە، كە ئاشكرایە بێ دابینكردنی ئەم مافی ژیانە هەموو مافەكانی تری مرۆڤ تراویلكە و خەیاڵن، لەبەرئەوەشە یاسا دانراوەكان ڕێسای تایبەتیان بۆ داناوە و ڕەنگێكی نێودەوڵەتیان بە پاراستنی داوە، لێرەوەیە مافی ژیان بە مافێكی سروشتی یا بنەڕەتی پێناس كراوە كە تەنازولی لێناكرێت و لە هەموو یاسا مرۆییە دانراوەكان بڵند ترە، چونكە دیاری خودای ژین بەدەستە بۆ مرۆڤ و بنچینەی بەردەوامبوونی ژیانە لەسەر زەوی.
بەپێی یاسا ژیانی مرۆڤ لە چركەكانی سەرەتای بوونەوە هەتا مردن پارێزراوە، هەروەها ئەندامەكانی لاشەشی بەهەمانشێوە، چونكە هەر دەستدرێژیكردنە سەرێكی، واتا پەكخستنی ژیانی هەمەكی یا هەندەكی ‌ جزئیا أو كلیا ‘مرۆڤ، وە دەستدرێژیەكە هەرچۆنێك بێت لە لایەن یاساوە بە تاوان دادەنرێت جا كارەكە ببێتە هۆی لەناودانی ژیان، برینداری یا كاریگەریەكی خراپ بەجێ بێڵێت، بە ویست یا بێویست ئەنجام درابێت، ئەمە ئەگەر ئەوەش بزانرێت مافی ژیان سەلامەتی لاشەیی و مەعنەوی، باش مامەڵەكردن و بەكارنەهێنانی توندوتیژی دژی مرۆڤ دەگرێتەوە، هەروەها تاڵان نەكردن، دەست نەبردن بۆ ناموس، دین، بیروباوەڕ و كەلەپوری مرۆڤ و ستەم لێنەكردن و نەترساندنیان دەگرێتەوە.
لە دەرەنجامەكانی زیاد گرنگیدان بەو مافە، دامەزراندنی لقێكی نێونەتەوەیی مافەكانی مرۆڤە، كە لە لێكۆڵینەوەی گشت مافەكانی مرۆڤ لە كاتی ئاشتیدا تایبەتمەندە و، زۆرێك لە بەڵگەنامە، ئاگاداری و رێكەوتننامە كە پێ لەسەر پاراستنی مافی ژیان بۆ هەمووان دادەگرن، دەركراون، كە گرنگترینیان مادەی سێیەمی جاڕنامەی جیهانیی مافەكانی مرۆڤی ساڵی (1948)ە كە تیایدا هاتووە: "هەموو كەس مافی ژیان، ئازادی و سەلامەتی كەسیی هەیە" هەروەها مادەی پێنجەمی هەمان جاڕنامە دەڵێت: " نابێت هیچ كەس دووچاری ئەشكەنجە، سزا یا مامەڵەی توند یا دڕندانە و كەرامەت ڕوشێن ببێتەوە"
هەروا لە بڕگەی یەكەمی پەیمانی نێودەوڵەتیی تایبەت بە مافە مەدەنی و سیاسیەكانی ساڵی (1966ز)دا ئەوە دووپات كراوەتەوە: "مافی سروشتی هەموو كەسێكە بژی یاساش ئەو مافەی بۆ بپارێزێت، نابێت بەشێوەیەكی هەڕەمەكی، هیچ تاكێك لە ژیان بێبەش بكرێت"
هەروەها دووبارە چەندان پەیماننامە و ڕێكەوتنی ناوچەیی و هەرێمیی مافەكانی مرۆڤ هەن كە پاراستنی مافی ژیان بەتوندی دەسەپێنن، لەوانە بەندی سێیەمی پەیماننامەی عەرەبیی مافەكانی مرۆڤی ساڵی (1945ز)، مادەی چوارەمی پەیماننامەی ئەفەریقایی بۆ مافەكانی مرۆڤ و گەلان ساڵی (1979ز)، بەشی یەكەمی بڕكەی یەكەم لە مادەی دووەمی ڕێكەوتنی ئەوروپایی مافەكانی مرۆڤ ساڵی (1950ز)، جاڕنامەی ئەمەریكایی ماف و ئەركەكانی مرۆڤی دەرچوو لەلایەن ڕێكخراوی وڵاتانی ئەمەریكیایی بە بڕیاری ژمارە (30) لە مادەی یەكەمی كۆنگرەی نۆیەمی وڵاتانی ئەمەریكایی ساڵی (1948ز)، تێكڕا هەموو ئەو مادانەش دووپاتی بێبەش نەكردنی هیچ مرۆڤێك لە ژیان بەشێوەیەكی بێسەرو بەرەیی دەكەنەوە، هەروا ئەوەش تۆخ دەكەنەوە كە نابێت هیچ كەس دووچاری ئەشكەنجە، سزا یا مامەڵەی توند یا دڕندانە و كەرامەت ڕوشێن ببێتەوە"
تێبینی/ ئاگادارتان دەکەمەوە ئەم بابەتە من نەمنوسیوە .. بەڵکو دکتۆرێکی بەرێز لە زمانی ئینگلیز و عەرەبیەوە وەریگێراوە ... لێرەوە سوپاسی د.دارا گوڵ دەکەین وەرگێرەکەیەتی.. سوپاس بۆ ماڵپەری وەڵامەکان لەوێوە نێراوە بۆمان.
ئەمەش بابەتە عەرەبیەکەیەتی
سەرچاوە:
http://e3jaz.way2allah.com/modules.php…
به‌روار: 20/02/2015
بینین: 1012
په‌ڕه‌یله‌ 13
ژماره‌ی بابه‌ت