وتار
  نێتی گڵاوی ئێن ئاڕ تی بەرام بەر بە د. عەبدولواحید و چەند سەرنجێك لەو بارەیەوە .
ئاودێر شەشكی

دوای ئەوەی كەناڵی ئێن ئاڕ تی گرتەیەكی فیدۆی بڵاو كردەوە  تیادا ( د . عەبدولواحید ) بانگ خوازی ئیسلامی باسی چەمكی شەهید دەكات  لە ڕوانگەی ئیسلامەوە ، ئێن ئاڕتی زۆربە نا بەر پرسیاریەتەوە دور لە ئیتیكی ڕۆژنامەوانی بەشێك لە قسەكانی كەلە كۆڕێكدا كردبوی دەرهێناو هەڵایەكی گەورەی پێ نایەوە  ،  لە كاتێكا  ئەبو ئێن ئاڕتی كە ئەو كارەی كرد  و ڕاپۆرتێكی لە سەر دا بە زان ، زەروری بو ڕاخودی كاك دكتۆریشی وەر گرتایەو  بە ڕاپۆرتێكی هەرو واسادە كارە كەی ڕای نەكردایە  ، بەڵام ڕەنگە ئەوەنەی مەبەستی تەقاند نەوەی دۆسیەكە بێت ئەوەنە بە لایەوە گرنگ نەبێت بۆ مەسەلەیەكی  ئاوا ڕاپۆرتێكی پرۆفیشیناڵانە ئامادەكات ، ئەوەنەی ئێمە ئاگادربینو مەعلو ماتمان هەبێت ئەو كۆڕە  پێش دروست بونی دا عش گیراوە ، كەوابو بەم  پێوەرە ئەكرێ بپرسین  ئێن ئاڕتی مەبەستی چی بو لەم كارە ؟! مەبەستی ئەوە بو زیاتر بینەر بۆ لای خۆی ڕاكێشێ  ؟ یان ئەیەوێ ببێت  بە جوزئێك لەو ڕێگریانەی كە بۆ كاك دكتۆر دروستدەكرێ بەو ئامانجەی  سنورێك بۆ كارو چالاكیەكانی دابنرێ ؟  یان ڕەد فعیلە لە تۆڵەی لوت شكاندنە كەیان  كە بە بەرنامەی  ( بەبوێری ) توشی بون ، كاك  دكتۆر قسەی لە سەر باسێ كردوە كە مە علوماتی لەسەرهەیە و وەڕەنگە دە لیلی خۆی پێبێت ، وە دەكرا بەرنامەیەكتان لەسەر ئەوبابەتە بكردیا  و خودی كاك دكتۆریش كارە كتەرێك بوایە لەو بەرنامەدا  ،   ئێن ئاڕ تی گەر ئەیەوێ خزمەت كات ئەبێ قسە لەسەر هێنانی ئەو نێربازانەبكات  كەباش ترین زویو ( 65) دەفتەرە  دۆلاری دەدەنێ ،ئەبو ڕاپۆرتو بەر نامەی لەسەر ئەمە بكردایە ، بەس ڕەنگە بە لای وانەوە  ئەو مەسەلەیە كێشەیەكی ئەوەنە گەورە نەبێت  كە كاتی خۆیانی پێوە بكوژن، دەبێت قسە لەسەر ئەو هەمو گەندەڵێو دزیە ئاشكرو نهێنیانە بكات كە لەم هەرێمەدا بوتە دیاردەیەكی بەر بڵا و و خەركە دەبێتە كلتوریش ، وە  لەو مەسەلەی كاك دكنۆریشا دەبو بەویژدانەوە كاری بكردایەو تەنها خاڵە ڕەشەكانی نەبینایە هەڵبەت خاڵێ كە بە لای ئەوەو ڕە شە،  بۆباسی ئەو هەمو خزمەتە ناكات كە كاك دكتۆر بەخەڵكی ئەم وڵاتەی كردوە ؟  ئین ئاڕتی  ئە یەوێ لەم ڕێگوە حوكمە تو خاوەن دەسە ڵاتەكان هاندات بۆ ئەوەی بە لۆژیكی هێز دكتۆر  بێدەنگ كەن  كاتێ زانیان توانای ئەوەیان نیە بە هێزی لۆ ژیك لەگەڵ كاك دكتۆرا ڕوبەڕو ببنەوە ، هەموان دڵسۆزی ئەم نیشتمانین و دڵ خۆشین بە  براپێشمەر گە كانمان كە دئێستا دیفاع لە نیشتمانە كەمان دەكەن ، بەڵام ئەوە ناكاتە ئەوەی هەركەس لەو شەڕاكوژرا ئەو شەهیدەیە كەخودا باسی دەكات ، ئێمە قبوڵمانە وەك شەهیدی وڵا تو نەتەوە ڕێزی لێ دەگرین شانازی پێوە دەكەین   ،  بۆیە وەك ئە ركێكی نیشتمانی دینی لەسەرمان پێویستە بەهەمو شێوەیەك پشتی كاك دكتۆر بەرنەدەینو بەگژ هەمو ئەو دەنگە ناشا زانا بچینوە كە دژی دەوە ستنو ئەیانەوێ ڕێگری لەكاك دكتۆرو ئەمسالی وی بكەن لەكردنی كاری چاكەو خزمەت كردن بەم دینو وڵاتە  ، وەدەبێ وەك كوردێ شانازی بكەین بەوە ی كە كە كەڵە پیاوانێكی هاشێوەی كاك دكتۆر لە وڵاتە كە مانا بونیان هە ، وەدڵنیاش بێن بەری ڕۆژ هیچ كات بە بێژنگ نا گیرێ و  وە دوژمنانی كاك دكتۆرو یش باباش بزانن دژمنایەتی كردنی كاك دكتۆرو ئەمسالی كاك دكتۆر وەك گیركردنی شاخیا وایە لە شاخێك كە گو مانیش نیە لەوەی كە دۆڕان هەربۆ ئەوانە، بۆیە دەڵێن كاك دكتۆر دڵ نیابە تاهەین پشتت بەر نادەین  .
به‌روار: 22/03/2015
بینین: 314