میژووی جیهان
  مێژووی نوێ لە مێژووی عەلمانی و چۆنیەتی سەرهەڵدانی..١
ماکوان کەریم

بەشی یەکەم 

لەبەندی یەکەمدا باسی ئەوەم کرد سیستەمی سیاسی ئیسلامی چییە و تاڕادەیەك روونم کردەوە .. لەم بەندەدا هەوڵئەدەم ئەو باسە روون بکەمەوە عەلمانیەت و و دیموکراسی لە سەردەمی مێژووی نوێ و سەردەمی رۆشنگەرایی رۆژئاوا و لەهەمانکاتدا چۆننیەتی سەرهەڵدانی سەردەمی ڕاپەڕینی ئەوروپا و یان سەردەمی دەورانی عەزەمەتی فەلسەفە لە ئەوروپادا چۆن دەستی پێکردوە مێژووەکەی دەگێڕمەوە ..
ئەم باسانە کە دەیکەمەوە زۆرێکی لای خوێنەری کورد داخراوە ، بەتایبەت لە ناو ڕەوەندی ئیسلامییەکاندا زۆر لاوازو کلاسیکانە وەریانگرتوە یاخود زۆر وەلا نراوە هیچ گرنگی پێنەدراوە..!
لە کاتێکدا ئێستاو رابوردی چەند ساڵەی موسڵمانان هەموو بڕیارەکانی لەسەردەمی راپەڕینی ئەوروپا و یان بۆ ئەوەی زیادە رۆیی نەکەم دەکرێت بە دەست نیشانکردنی لەسەردەمی شۆرشی گەورەی فەرەنساوە دەستی پێکردوە بەرهەمی ئەو شۆرشە عەلمانیەت و دیموکراسییە لە ناو رەحمیدا هەڵگرت و تا لەدوایی هێرشەکانی ناپلیۆن لەدایك بوو باسێکە لە رووی جوگرافیاوە زۆرگرنگە چونکە پانتاییەکی زۆری جیهانە، لە رووی زەمەنییشەوە نزیکە ٤٠٠بۆ ٥٠٠ ساڵە ...
ئەوەی لەم باسەدا دەیوروژێنم خوێندنەوەی چەند کتێبێك و سەرچاوەیەك نیە ، بەڵکو خوێندنەوەی سەدان کتێب و بەڵگەنامەی دیار و و ژیانی خۆمە لە ژیار و شارستانیەتی ئەوروپادا کە بەچاوی خۆم دیومەو باسی دەکەم و مێژوەکەشی لە سەدان سەرچاوەی ئەوروپییەوە وەرمگرتوە ، بێ ئەوەی دڵم بجوڵیت بۆ ئەوەی جوانییەکانیان ناشرین بکەم و ناشرینەکانیشیان ئەوەندەی تر ناشرین بکەمەوە بە زەرەبینی ماکوان دە ئەوەندەی تر گەورەی بکەم ... نا- ئەوە کاری من نیە ، وەك ئەرکێکی قیامەتی و پاشان زانستی ئەوەی کەروویداوە پێویستە بۆ خوێنەری بگوازمەوە بەئەمانەتەوە لە جوانی و ناشرینیەکانی ، تاکو- ئەو گەلەی خۆم بێبەش نەکەم لە ڕاستی دروستی و ئەزمونی گەلانی دیکە..
گەلی کورد بەتایبەت موسڵمانەکەی تارادەیەك شارەزایە لە ژیانی پێغەمبەران بەگشتی - سەلامی خوایان لێبێت- پاشان ژیانی پێغەمبەری ئازیزمان محمد صلی اللە علیەوسلم و ژیانی هاوەڵان رەزامەندی خوایان لێبیت ...هەروەها مێژوەکانی تری وەك ئەمەویو عەباسی و عوسمانی...هتد.
لەڕاستیدا کەمتر ئاگای لە هەڵسانەوە و شۆرشی گەلانی دیکەیە لە رۆژئاوادا ... دەبێت خەڵکی موسڵمان بزانێت بۆچی رۆژئاوا بە گشتی- گەیشتە ئەو پلە نایابو بەرزە لە شارستانیەت و ئیسلامیش تارادەیەك لە شارستانیەتی پاشەکشەی کرد..!
هەموو ئەم باسانە سەرچاوەکەی لە سیستەمی سیاسی رۆژئاواوە سەرچاوە دەگرێت ، پاشان ئەوە رووندەکەمەوە ...عەلمانیەت چۆن خۆی خزاندۆتە ووڵاتی موسڵمانان و بۆچی خەڵکی بە سادەیی و سانایی وەریانگرتو بێئەوەی بزانن کە لەکوێوە سەرچاوەی گرتوە بۆچی بەرهەم هاتوە.
لێرەوە ڕاستەوخۆ دەچمە ناو باسەکە...
شۆرش و ڕاپەڕینی ئەوروپا..
ئەوروپا ئێستا بە گشتی لە ئەدەبیاتی ئیسلامدا بەرۆم ناسراوە.. خوای گەورە سورەتێکی قورئانی بەناوی ئەوروپییەکانەوە ناوە بە (الروم)... کە لە ڕەچەڵەکدا ناویان ڕۆمە، خوای گەورەش ئاماژەی بەهەر باسێك یان ناوێك کرد کەواتە جێگای بایەخەو پێویستە موسڵمانان بەگشتی لێی ووردببنەوە..
ئەوروپا بەسروشتی خۆی لە کۆندا هەموو بت پەرست بوون؛ شارستانیەتی گەورەی ئەوروپا لە تورکیای ئێستادا بووە .. کە ناسراوە بە "قوستەنتینیە" هەروەها لە ئەسینا و رۆما وە بەشێکی تری سەرچاوەی گرتوە ... لە ساڵی ٤٠٠ ز ئەوروپا ئاینی نصرانی وەرگرت بەڵام بە دەستکاری کراوی لەلایەن " قوستەنتین" و دایکی کەناوی شاژن "هیلان" بوو.. سەرچاوەی سەرەکی ئاینی نەصرانیان وەرگرت، بەڵام بەدەستکاری کراوی لە لایان کەسێك بەناوی " شاوڵ"، ئاینێکی دەستکاری کراوی سەیرو سەمەریان لێدروستکرد پاشان لە ساڵی ٣٣٠ز واتا ١٧٠٠ ساڵ لەمەوبەر کۆمەڵەی نیقیە لە خاکی قوستەنتینەدا دروست بوو کە بووە هۆکاری دروستکردنی ئەکلیریۆس...
ئەکلیریۆس چییە: واتا گەورەکردنی پیاوانی ئاینی لەلایەن شاژن هیلانەوە وقوستەنتینی کوڕییەوە و بوون بە خاوەن بڕیار لەناوەندی دەسەڵاتدا لە داهاتودا زیاتر روونی دەکەمەوە.. 
لە پاشاندا دوو مەزهەبی لەئاینە دەستکاری کراوە نصرانیەکەی قوستەنتینو هیلانی دایکی درووست بوون بە ناوی کاتۆلیك و ئەرتۆدۆکس..دواتریش پرۆتستاند کۆمەڵو گروپی تریش هەر جیابوونەوە، بەڵام سەرەکی ئەو سێ مەزهەبە بوو..
رۆما و فەرەنسا تەبەنی مەزهەبی کاتۆلیکیان کرد بەتایبەت فەرەنسا کە نفوزی گەورەی کاتۆلیك فەرەنسا بوو، راستە پاپا لە ڕوما دادەنیشت ، بەڵام سەرچاوەی بڕیار فەرەنسا بوو.. ئێستاش هەر واییە.. دواتر بەریتانیا تەبەنی مەزهەبی پرۆتستاندی کردو، کەنیسەی شەرقییە بۆ خۆی جیابوویەوە لە قوستەنتینیە بەناوی مەزهەبی ئۆرتۆدۆکس..
مێژووی کاتۆلیك و ئۆرتۆدۆکس مێژوویەکی زۆر تاریکی هەیە لە ئەوروپادا بەتایبەت مێژووی کاتۆلیك ، ئۆرتۆدۆکس لە ساڵی ١٤٥٣ ز بەدەستی محمد فاتیح تارادەیەکی زۆر کۆتایی بەو مەزهەبە هات.. کە قوستەنتینیەی کردە پایتەختی موسڵمانان و ناوی نا بە ئەستانەی ئیسلامی و ئەستەنبوڵ.. لەڕاستیدا پێشتر کاتۆلیك و پیاوانی ئاینی کە ناسراون بە ئەکلیرۆسەکان ئازاری زۆری زاناو دانشمەندەکانیان ئەدا زۆرێك لە زاناکانی خۆیان سوتاند ، لەوانە (نیکۆلاس کۆپەرنیك) تەنها لەسەر ئەوەی ووتی زەوی خڕەو دەسوڕێتەوە..! پاشان ئازاری زۆری (گالیلۆ گالیلی)یاندا لەسەر دیدو تێڕوانینە راستەکانی بۆ ژیانو گەردون و مرۆڤ.. یاخود زانای بەناوبانگ (ئیسحاق نیوتن) و زۆری تر لە زانایان کە دەکوژرانو بە ئەشکەنجەی جۆراجوری کڵێسای کاتۆلیکی لە ناوی دەبردن..
لە ساڵی ١٤٥٣ز کە ئەوروپا هەرگیز حەزی بەو مێژووە نیە دووری خستۆتەوە بۆ ساڵی ١٥٠٠ز ، گۆڕانکاریەکی زۆر سەیر رووئەدات لە هەموو ئەوروپادا ئەویش لە دوای فەتح کردنی قوستەنتینیە لەلایەن محمد فاتیحەوە ، ئیتر لەو کاتەوە تا هاتنی ناپلۆیۆن بۆ میسر، جیهانی ئیسلامی ئەوروپی لەیەك دادەبرێنو هیچ زانیاریان لەسەر یەکتر نامێنێت.
به‌روار: 27/05/2015
بینین: 955