میژووی جیهان
   مێژووی نوێ لە مێژووی عەلمانی و چۆنیەتی سەرهەڵدانی.٤
ماکوان کەریم

بەشی چوارەم

لەدوای سەرکەوتنی شۆرشی فەرەنسا لە ناوخۆ و دەرەوەییدا واتا شۆرشەکە توانی حوکومەتی ئیدارەو کۆنگرەی نیشتیمانی دروست بکات ، کە دواتر گۆنگرەی نیشتیمانی بووە مجلیسی پیران (مجلس الشیوخ)..حوکومەتی ئیدارە بە سەرۆکەیەتی (باراس) توانی ئەو توندوتیژژیەی لەناو عەلمانیەکانی سەرەتا دابوو لەناوی ببەن و سەرلەنوێ حوکومەتی ئیدارەی بۆرژوازیەکان دروست بکەن.
دەسەڵاتی باراس - هیچی کەمتر نەبوو لە دەسەڵات ئیرهابیەکانی دوای خۆی .. خەڵکی بە تەواوەتی لە شۆرش و نوێخوازی عەلمانیەت بێزار بوون ،ناچار داوای گەڕاندنەوەی حوکمی پادشایەتیان دەکرد..!
باراس کە زانی خەڵکەکە بێزارە هەموو لە چواردەوری باڵاخانەی حوکمدا کۆبونەتەوە خۆپیشاندان دەکەن، پەنای برد بۆ کەسێك کە خۆشەویستی ناو خەڵکی بوو بەناوی (ناپلیۆن پۆناپارت)..
پێش ئەوەی باسی ناپلیۆن بکەم .. گرنگە خوێنەر- ئەوە بزانێت رۆحیکی شۆرشگێری لەناو خەڵکی فەرەنسادا سەرچاوەی گرتبوو ، بە هۆکاری قوتابخانەی مەزهەبی نوێگەریی، راستە ئەم ناوە نوێییە لە سەرەتایی سەدەی نۆزدەوە دامەزراوە ، بەڵام پێشتر کاری بۆ کرابوو لە لایەن زاناو بیرمەندانی رۆژئاواوە.
پێناسەی ئەم قوتابخانە فیکریە ئەدەبییە: لەسەر بنەمایی فیکری مارکسی و فرۆیدی و ووجودی و دارویینیە، زیاتر لەسەر بنەمای فەلسەفی ئەدەبی سریالی و رەمزییەکانە.. واتا کار دەکات بۆ نەهێشتنی هەموو جۆرە بیروباوەڕێکی ئاینی و لەناوبردنی دەستوری دینی و هەموو شەریعەتێك ، جا – ئاسمانی بێت یاخود لەسەر زەویی، سنور تێدەپەڕێنیت بە هەموو کلتور بەهایەکی رەوشتی و ئاکاری کۆمەڵایەتی، گرنگی تەنها بۆ خۆشی و ئازادیە رەهاکان دادەنێت بۆ مرۆڤ ، رۆحێکی شۆرشگێری ئەداتە خاوەن مەزهەبو هەڵگری فیکرەکە.
ئەم مەزهەبە فیکریە لە فەرەنسادا دروست بوو لەسەر دەستی چەند ئەدیبێکی فەرەنسی عەلمانی بێدین لە پاریس لە بەناوبانگترینیان ..
- شارل بودلێر ١٨٢١-١٨٦٧ز ئەم بیرمەندە عەلمانییە لەسەرەتایی بانگەشەی نوێگەرییەوە بانگەشەی ئازادی سێکسی و نەمانی هیچ جۆرە بەهایەکی رەوشتیکرد، وخاوەنی دیوانی گوڵە شەڕخوازەکانە ... وەرگێراوە بۆ زمانی فارسیو عەرەبی زۆری تر لە زمانەکانی جیهان.
-- گوستاف فلوبير ١٨٢١ – ١٨٨٠ز یەکێك لە ووتەکانی ئەم بیرمەندە وئەدیبە عەلمانییە ئەوەیە ..دەڵێت خراپترین و قەبیحترین کار هاوسەرگیرییە ..!
- مالا راميه ١٨٤٢ – ١٨٩٨ز شاعیرێکی رەمزی فەرەنسییە.. 
- بۆ زانیاری خوێنەر : پاشان لە رووسیاوە زیاتر گرنگی پێدرا لەلایەن ئەدیبی ناسراو( مایکۆفسکی) بانگەشەی لە بازادان بەسەر رابوردا و دەرچون بەرەو داهاتوی کرد ..
پاشان لە ئەورپا بەگشتی بڵاوبوویەوە تا گەیشتە ووڵاتانی ئیسلامی لەسەر دەستی یوسف خال ی نەصرانی و ئادۆنیس کە ناوی خۆی عەلی ئەحمەد سەعیدە لە بەرئەوەی ناوەکەی ئیسلامی بوو گۆڕی بە ئادۆنیس، ئادۆنیس واتا خوای فینقیەکانەو لە حیزبی شوعی سوری کاری دەکردو لە نوصیرێکانە، دوای بەزۆر حیزبەکە تەعدایان لە ژنەکەی کرد لەبەر چاوی خۆیدا ، لەو سەردەمەوە دژایەتیان دەکات و بوو بەیەك لە هەودارانی میلیشیای مارۆنی لە لوبنان خاوەنی چەند کتێبێکی کوفریو بێباوەڕییە بە خوا ، تەنانەت بە ئاشکرا قسە بە ئیسلامو بە خوا بە پێغەمبەرەکەی دەڵێت.
زۆری تر لەوانە وەك – نزار قەبانی لە سوریا- محمود ەرویش لە فەڵەستین- عەبدولعزیز ماقالح لە یەمەن، عەبدوڵا عروی لە مەغریب، عەبدولوەهاب بەیاتی لە عێراق، شێرکۆ بێکەس ، لە هەرێمی کوردستان...زۆری تر .. 
ئەم بیرە تەنها کار بۆ ئەو دەکات دین نەهێڵێت و ئاکاری رەوشتی لەناو خاڵکیدا کاڵ بکاتەوە گرنگی بە پەیەکانی سیکۆلاریزم بدرێت.
دەگەڕێمەوە سەر باسەکەو لە سەرشانۆی سیاسی فەرەنساو شۆرشەکەی کەسێك پەیدا دەبێت بەناوی ناپلیۆن 
باوکی ناپلیۆن یەکێکە لە بۆرژوازەکانی فەرەنسا لە لە دوورگەی "کۆرسیکا" ژیانیان بەسەر بردوە لە فەرەنسادا ، کوڕەکەی دەنێریتە کۆلێژی سەربازی مەلەکی و دەبێتە ئەفسەری دەرجەدار.. ناپلیۆن و باراس هەردووکیان هاوڕێی منداڵین ، کاتێك باراس دەزانێت ناپلیۆن توانی سەربازی هەیە ، دەینێرێت بۆ دوورگەی (تۆلۆن) بە فیرقەیەکی سەربازی بچوك کە نەهێڵێت ئینگلیز پێشرەوەی بکات ، لە کاتێكدا تۆلۆن خاکی فەرەنساییە و ئینگلیز داگیریکردوە، لە سەرکەوتنێکی بێووێنەدا .. ناپلیۆن دوورگەی تۆلۆن ئازاد دەکات لە دەستی ئینگلیزو ناو ئەستێرەی لە ئاسمانی فەرەنسادا دەدروشێتەوە، چونکە بەگشتی فەرەنسیەکان زۆر دژی ئینگلیز بوو داژیەتیەکی زۆر کلاسیکی دەکەن ، کە تائێستاش بەردەوامە..
باراس- سەرۆکی حوکومەتی ئیدارە لە کاتی خۆپیشانەکاندا پەنا دەبات بۆ ناپلیۆنو بۆ ئەوەی فریای حوکومەتەکەی بەکەوێت، ئەویش بەزووترین کات دەگاتە پاریس و بە ووتارێکی ئاگرین دژی مەلەکەیەکان دەتوانێت بڵاوە بە خۆپیشاندانەکە بکات و سەر لە نوێ رۆحی شۆرشگێریو نوێخوازی بخاتەوە ناو دڵی خەڵکی فەرەنسا ..
لەدوای کۆتایی هاتن بەو تەنگەژەییە ...ناپلیۆن داوای کرد لە باراس کە کاری جەنگی پێبسپرێت و پەیوەندی بە ناوخۆوە نەمنێت، ئەو دەمە حوکومەتی ئیدارە سێ سوپا بەرێ دەخات بۆ پاراستنی سنورەکانی فەرەنسا یەکەمیان بەسەرکردایەتی ناپلۆن دەبیت ، ناپلیۆن هەلە دەقۆزێتەوە سنورەکانی ئیتالیا دەبەزێنیتو هەموو ئیتالیا دەخاتە ژیر رکێفی خۆی کە تەنها ئەفسەرێکی فەرەنساییە..!
لەوکاتەدا کە ناپلیۆن چووە ناو خاکی ئیتاڵیا - ئەو ووڵاتە شوێنکەوتوی ئیمپراتۆریوتی نەمسا بووو .. پاپای ئیتالیا ..واتا ڤاتیکانی ئێستای دەرکرد بەناوی ( بیۆس) شار بەدەر کرد ..لای خوێنەر ئاشکراییە کە ناپلۆن کەسێکی عەلمانی بێدین بوو.. ئەوەندەی تر لە فەرەنسادا ناوی بەرز بووییەوە خەڵکی خۆشی دەویست ، لەم سەروبەندەدا دیسان کەسێك بەناوی (رۆمێر) دەبێتە سەرۆکی حوکومەتی ئیدارەو بەسەر باراس دا ئینقلاب دەکات..
رۆمێر- حوکومەتەکە دەگۆڕێت بۆ سیستەمێکی نوێ.. واتا سەرەتایی ساڵی ١٧٩٩- ١٨٠١ز حوموکەتی قونصوڵ دروست دەکات، کاتتێك کە ناپلیۆن دەگرێتەوە بە باجێکی زۆر لەسەر ئیتاڵیاو زۆرێك لە شوێنەواری ئیتاڵی دزییوە هێناویەتی لەگەڵ خۆی تا ئێستاش لە مۆزەخانەی (لۆڤەرە) .. خەڵکی پێشوازی شاهانە لە ناپلیۆن دەکەن و ئینجا ئەو هەڵدەبژێرن بۆ سەرۆکی حومومەتی قونصڵ لە پاریس و دوو قونصڵی تر لەگەڵیدا دادەمەزرێنن..ناپلیۆن دەبێتە سەرۆکی حوکومەت لە فەرەنسادا.

به‌روار: 04/06/2015
بینین: 733