میژووی جیهان
  مێژووی نوێ لە مێژووی عەلمانی و چۆنیەتی سەرهەڵدانی.٥
ماکوان کەریم

بەشی پێنجەم
ناپلیۆن - لەدوای ئەوەی کرایە سەرۆکی حوکومەتی قونصوڵ و دوو کەسی تر هاوکاری بوون .. لەو سەردەمەدا نەمسا دژی ناپلیۆن جەنگی دەست پێکرد بەهۆکاری ئەوەی ئیتالیا بەشێك بوو سەر بە ئیمپراتۆری نەمسا، .. ناپلیۆن توانی سەربەکەوێت بەسەریدا !، پاشان زۆری تر جەنگ لە دژی کرا ، توانی سەرکەوتن لەدوای سەرکەوتن بەدەستی بهێنێت ، جاری وا هەبوو حەوت دەوڵەتو ئیمپراتۆرەکان پەیمانیان دەبست بەهاوکاری لە دژی ناپلیۆن ، بەڵام دەیتوانی لە سەرکەوتنی بێووێنەداو ئەزمونی سەربازیدا هەموویان تێكو پێك بشکێنێت ، پیاوێکی زۆر لوتبەرزو لە خۆبایی لێدەرچووە یەکێك لە ووتەکانی بەرانبەر بە پیاومەعقولانی ئیتاڵیا دەڵێت:" هەمووتان ناگەنە پەنجە بچووکەکەی من و ئەقڵتان بەقەدەر ئەو پەنجەیەم نیە"، تەنانەت ووڵاتانی میسرو شام و جەزائیریشی داگیرکرد.. لە ئەوروپاش تا کەناری رووبار و چیاکانی (راین) دەسەڵاتی هەبوو ، باجو سەرانەیەکی زۆری دەسەند لە هەموو مەلیك و پادشاو دەسەڵاتدارەکانی ئەوروپا، بۆ نمونە ... ١٠٠ ملیۆن فلۆرینی لە هۆڵەندا دەسەند ..! ٥٠ ملیۆن فڕانکی لە ئیتالیا دەسەند.. وەهەروەها ، هەمووشی بۆ سەروەی خۆی و بەکار دەهێنا پیاوێك بوو بەدوای سەروەری ومجدا دەگەڕا.
هۆکاری سەرکەوتنەکەشی دەگەڕاییەوە بۆ ئەو جەنگە ئیعلامییە دەیکرد لەناو خەڵکی ووڵاتەکاندا، تاکتیکی ناپلیۆن وابوو دروستکردنی نەتەوە پەرستی بوو، بۆ نمونە بە ئیتاڵیەکانی ووت ئێوە خاوەنی شارستانیەتی رۆمن و بۆ سەربە نەمسان..! ، هەروەها لە میسر ئەوەی بڵاوکردوە کە ئەمان خاوەنی شارستانیەتی فیرعەونەکان بۆ شوێن عوسمانیەکان کەوتون ، جەزائیر بەناوی ئەمازیغی دژی عەرەب ، لە هۆڵەندا دژی دەسەڵاتی بەلجیکا، ئەڵمان دژی دەسەڵاتی روسیا ..وەهەروەها.
لەدوای ئەوەی کە دەسەڵاتی فراوان بوو کچی ئیمپراتۆری نەمسای هێناو .. دوای ئەویش بانگەشەی ئیمپراتۆری فەرەنسای کردو حوکومەتی قونصوڵی هەڵوەشاندەوە دوایکرد لە پاپای ئیتاڵیا کە پیرۆزی بداتە دەسەڵاتەکەی لە کاتێکدا ئاماژەم بەوە دا کە ناپلیۆن هیچ بڕوای بە ئاین نەبوو ، ئەو پاپاییە لە ئیتاڵیادا خۆی داینابوو تەوزیفی کردبوو.
بۆ ئەم کارەی کرد؟ .. 
لەبەر ئەوەی خەڵکی ئەوروپا بە گشتی تا ئەو سەردەمەش رۆحێکی ئاینیو دینداریان تێدابوو، بەڵام ناپلیۆن لە ڕێگای ماسۆنیەت کە زۆربەی ژەنەڕاڵەکانی کەسەر بە مسۆنیەت بوون بەتایبەت (محفەلی لیۆنی) هیچ بڕوایان بە ئاین نەبوو تەنانەت گاڵەتەیان بە کڵێساو مەسیحیەتو هەموو ئاینەکانی تر دەکرد ڕێگەیان دابوو بە گۆڤارو رۆژنامەکانی ئەو سەردەمەو هەموو بیرمەندەکان کە ئازادن لە لە هەر جۆرە بیروباوەڕێکی ئیلحادی..
ئەم کارەی ناپلیۆن-کاریگەری زۆری هەبوو لەسەر خەڵكی ، چونکە ئاینی نەصرانی ئاینێکی تقوسییەو کۆمەڵێك مژدەو چیرۆکی ناو ئینجیلێکی دەستکاری کراوە بێ ئەوەی رۆحێکی لۆژیکی تێدا بێت، نە ئاینەکە نە پاپاو قس و قشەکان نەیاندەتوانی وەڵامی پرسیاری خەڵکی بدەنەوە ، ئیتر ئەوە بووە هۆکاری ئەوەی کە ووردە ووردە ئاینی نصرانی لە ئەورپادا هیچ ئەرزشی نەمێنێت .. بەڵام ئەم پرۆسەیە دوای تەئصیل کردنی عەلمانی دێت بە گوێرەی قۆناغەکانی شۆرش لە ئەوروپا و بەتایبەتیش لەفەرەنسادا، لە باسەکانی داهاتودا بە پشتیوانی خوا زیاتر روونی دەکەمەوە..
دوای ئەوەی بانگەشەی ئیمپراتۆری کرد ئەو دووکەسەی زیندانی کرد کە هاوکاری حوکمەتەکەی بوون بەناوقونصوڵ، دەسەڵاتی لە دەسەڵاتی لویس١٦ بەهێز تر بوو، خۆی تەنها فەرمانداری دەکردو گوێ بۆ مەجلیسی پیرانیش ڕانەدەگرت توانی پرتوگالو ئیسپانیاش داگیر بکات بەفێڵ ، لە ئیسپانیا براکەی خۆی کردبە پادشا و خەڵکی ئەوروپا بەتەوەوەتی بێزار بووبون لە دەسەڵاتو تەنانەت لەناوی ناپلیۆنیش ، وویستی بەروە روسیا بروات لە زستانیکی ساردا هەموو سوپاکەی لە ناو چوو وەك سوپاکەی هێتلەری لێهات ، ئیتر لەدوای ئەو شکستەوە لە بەرانبەر روسیادا شکۆ و گەورەی لەبەرچاوی ئەوروپادا بەگشتی شکا،بۆیە توانیان هەموویان هاوپەیمانی ببەستن بەسەرۆکایەتی نەمسا لە جەنگێکی یەکاڵا کەرەوەدا بگەنە باڵەخانەی ناپلیۆن و لە پاریسدا بیخەن و ناپلیۆن بگرن و بینێرن بۆ دوورگەیەك بەناوی (ئیلبا)
ناپلیۆن -داوای کرد کوڕەکەی بکانە جێگری و ئەو ئیمپراتۆریەتی فەرەنسا بگرێتە دەست..! بەو پێییەی دایکی کچی ئیمپراتۆری نەمساییە..!
ئەوروپا بە گشتی ئەوندەیان رق لە ناپلیۆن دەبوووە نەیاندەویست جارێکی تر بێتەوە سەر دەسەڵات و دەیانویست بیکوژن لەناوبچێت ، کورەکەشی کە بەناپلیۆنی دووەم ناسراوە ئەویش لەگەڵ دایکی ناردیانەوە بۆ بەلجیکا بۆ ئەوەی نەکوژرێت بە دەستی ئەوروپی یەکان بە گشتی..
لەم رەوشەدا دیسانەوە برایەکی لویسی ١٦، بەناوی لویسی ١٨ هاتەوە سەردەسەڵاتو هەمان کاری دووبارەکردوە کە پێشتر لویسەکان ئەنجامیاندابوو... حوکمو فەرمانداری دەسەڵاتی ئەکلیریۆس و بەگزادەکانی گەڕاندەوەو باجو خەراج وسەرانەو ئازاردانی خەڵکی و ئابوری ووێران بەسەر خەڵکیدا هاتەوە، خەڵکی زۆر بێ پارەو ژیانیان زۆر سەخت بوو، دیسانەوە شۆرش دەستی پێکردوە ، ناپلیۆن توانی لە دوورگەی ئیلبا بێتەوە دەرەوە، هەڵبێت و ئەو بڵێسەی شۆرش تاوبداتەوە، بووەوە بە دەسەڵاتداری فەرەنسا خەڵك و ئەوانەی خۆشیاندەویست پێشوازیان لێکرد، ئەم جارە بۆ ماوەی ١٠٠ رۆژ حوکومو فەرمانداری کرد، لە مێژوودا ناسراوە بە حوکمی ١٠٠ رۆژەی ناپلیۆن لە ساڵی ١٨١٤ز.
ئەوروپاو بە تایبەتیش بەریتانیا بەهیچ شێوەك دەسەڵاتی ناپلیۆنیان پێقوبوڵ نەبوو ، جارێکی تر هاوپەیمانیەکی تریان لەسەر کرد بە سەرکردایەتی ئینگلیز دژی فەرەنسا دوای ١٠٠ رۆژەی دەسەڵاتی چوونەوە پاریس ناپلیۆنیان دەستبەسەرکرد ئینگلیزەکان ناردیان بۆ نیودورگەی (سانت هیلانە) لەوێ ماییەوە لە دورگەیە تا ساڵی ١٨٢١ز هەرلەویێدا گیانی دەرچوو.. زۆربەی کاتەکانی بە نوسینەوەی یاداشتەکانی بردە سەر ، بۆ جاری دووەم لویسی ١٨ هاتەوە سەر سەردەسەڵاتو ببوە پادشای فەرەنسا تا ساڵی ١٨١٥ز، دوای ئەو کەسێکی تر لە بنەماڵەی مەلکی (بوریبون) واتا رەچەڵەکی بنەماڵەی لویسەکان بەناوی مەلیك (شارل ١٠) تا ساڵی ١٨٢٦ز، فەرمانداری کرد و مەلیك بوو دوای ئەو کەسیکی تر بووە پادشاو مەلیکی فەرەنسا لە هەمان بنەماڵە بەناوی (لوی فلیپ) بەردەوام بوو ئەمیش لە ساڵی ١٨٢٦-١٨٤٨ز .
دیسانەوە شۆرش دەستی پێکردوە لەو ساڵەدا کوڕێکی تری ناپلیۆن دێتەوە سەر دەسەڵات ناسراوە لە مێژوودا بە ناپلیۆنی سێیەم١٨٤٨-١٨٧١ز..! ئیتر لەدوای ئەوە کۆتایی دێت بە فەرمانداری پادشایەتی و دەسەڵاتی کۆماری دادەمەزرێت و لە فەرەنسادا دەچەسپێت، ئەمەی- تا- ئێستا باسم کردوە فیکری سیاسی عەلمانی بوو لە فەرەنسادا دەستپێکی هاتنە سەردەسەڵاتی عەلمانیەت بوو، بۆیە بە کورتی لە چەند بەشێکدا باسم کرد.. لە دوای ئەم باسە دێمە سەر باسی فیکری عەلمانیەت ئەمە تەنها ئاماژەیەکی کەم بو بە مێژووەکەی.
به‌روار: 05/06/2015
بینین: 642