میژووی جیهان
   مێژووی نوێ لە مێژووی عەلمانی و چۆنیەتی سەرهەڵدانی...٦
ماکوان کەریم
بەشی : شەشەم
لە باسەکانی رابوردا تەنها باسم لەسەرەتای مێژووی نوێی عەلمانی کرد؛ لە سەردەمی شۆڕشی فەرەنساوە.. لە رووی سیستەمی سیاسی تا پێگەیشتنی ئەم بیرە کە ناسراوە بە (سیکۆلاریزم)( SECULARISM) واتا دنیا وویستی دوور کەوتنەوە لە ژیانی ئاخیرەت و غیبیات، جیاکردنەوەی هەموو کارێکی ئیمانیو دینی کە پەیوەست بێت بە ئاسمانەوە، بە واتایەکی تر کۆتایی هێنان بە پەیوەندی نێوان ئاسمان و زەوی...
واتا لە سەردەمی دەستپێکی دەورانی عەزەمەتی فەلسەفەوە...تا- بیرمەندانی گەورەی ئەوروپا وەك( میکاڤلی و کانت و مارکس و فرۆید و داروین جۆن لۆک و ڤۆڵتێر و دیکارد )..تاد، بەوە رازی بوون کە مرۆڤ خاوەنی ئەقڵ و ژیرییە پێویستی بەوە نییە کە لەسەر زەویدا خوا حوکم بکات، بەڵکو خوا – کە ژیرو هۆش و ئەقڵی بەخشیبێت بە مرۆڤ ئەوا مرۆڤ دەتوانیت خۆی بڕیاری خۆی بدات و بەرژەوەندی خۆی دیاری بکات.
ئەگەر جیهانێك یان ژیانیێکی تر هەبێت بگەڕیینەوە بۆ لای خوا ئەوا خوا با لەو جێگایەدا فەرمانڕەوای بکات، مرۆڤیش لە سەر زەوی خۆی فەرمانداری خۆی دەکات.
ئەم پێناسەیە هەموو ئەکادیماو ئینسایکلۆپیدیاکان تارادەیەك کۆکن لەسەری، بەڵام ئەوەی کە عەلمانی بە عیلمانی لە قەڵەم ئەدات و دەیگەڕێنێتەوە بۆ بنەمای زانستی واتا لەسەر بنەچەی عیلم دامەزرابێت!، هیچ بنەمایەکی فیکری و زاراوەی و تەنانەت زمانەوانیشی نییەو قسەیەکی بەتاڵ و قیمەتی زانستی نییە... 
بۆ؟
لەبەر ئەوەی ووشەی دنیاویستی بەکوردی پاشان (العلمانیة) بە عەرەبی و بە ئینگلیزی (SECULARISM) هەموو مورادیفو تەواوکەری یەکترن بۆ دنیایی و دنیاوویستی، بەڵام- ئەگەر عەلمانی بە کەسری پیتی ع بواییە واتا (العِلمانية) ئەوکات بە زمانی ئینگلیزی و تەنانەت لاتینیش دەوترا بە ووشەکە (SCIENTIFIC) بەڵام لە هیچ فەرهەنگ و ئەدەبیەتێکی سیاسیو فیکریو کۆمەڵایەتی بەم واتایە نەهاتووە ، هەر گروپێك یان هەر کەسێك بە مانای زانست لێکیبداتەوە ئەوە بە دڵنیاییەوە کەوتۆتە هەڵەیەکی گەورەوە .

بەوەندە پێناسیە واز لە عەلمانی دێنم و دێمە سەر باسو جەوهەرکەی، چونکە تارادەیەکی زۆر باش ئەم چەمك و تێزانە روونکراوتەوە ئەبجەدیات و سەرەتای سیکۆلار لای خەڵکی روونە، ناوەرۆكی باسەکە.. سەرەتا وەك کەسێکی عەلمانی روونی دەکەمەوە ، یاخود جلو بەرگی عەلمانی ئەپۆشم وەك خۆیان باسی دەکەم و دوای ئەوە دەیدەمە بەر رەخنە لە دیدی ئیسلامەوە..

هەموو عەلمانیەکان لەسەر ئەوە کۆکن کە دین پەیوەندی نەمێنێت بە ژیانی کۆمەڵایەتییەوە واتا زانستی کۆمەڵایەتی یاخود سیستەمی کۆمەڵایەتی.. کە پێکهاتەی دەوڵەت و دەسەڵاتە.. واتا (العلم الجتماع)، تەنها دین پەیوەست بێت بە تاکەکانەوە.
ئەوکەسەی کە ئەم زانستەی داهێناوە واتا زانستی کۆمەڵناسی زانایەکی ئیسلامییە پێش ئەو زانستێکی جیاکراوە نەبووە بەناوی زانستی کۆمەڵایەتی ئەویش زانای گەورەی ئوممەتی ئیسلامی (ئیبن خەلدونە) گومانیش تێدانیە ئەوروپا دوای ئەوەی کە کەوتە تەنگەژەی دامەزراندنی سییستەمی سیاسی و و جیاکردنەوەی دەسەڵاتی کڵێسا و ئەکلیرۆسەکان .. بۆ ئەوەی ببێتە دەوڵەتی مەدەنی پەنایان برد بۆ ئەم زانستە و لە ئیسلامەوە وەرینگرتوە، بیرو زانستی کۆمەڵایەتی لە ئیبنو خەلدونەوە دزرا بۆ ئەوروپا ، بۆچی لێرەدا دەڵێم دزرا ..!؟
بەهۆکاری ئەوەی ئەوکەسی کە لە ئەوروپادا ناسراوە بە بیرمەندی زانستی کۆمەڵایەتی و سیستەمی ئیجتیماعی دامەزراند .. ناوی (ئەوگست کونت)ە و خەڵکی فەرەنساییە لە پاشاندا لەدوای ئەو بیرمەندی گەورەی نەمسایی بەناوی (جەمبول فیتش) ئەوەی ئاشکرا کرد کە سەرەتایی زانستەکە لە ئیسلامەوە وەرگیراوە کونت هیچ ئاماژەیەکی نەکردوە بە سەرچاوەکەی کە ئیبن خەلدوونە .. *

سەرەتایی زانستی ئەزمونی یاخود تەجریبی کە بنەمایی عەلمانییەتە لە ئیسلاموە وەرگیراوە.. بیرمەندانی ئەوروپا سودیان لە دیدو تێڕوانین زاناو فەیلەسوفە ئیسلامیەکان وەرگرتۆتەوە بۆ گۆڕانکاری لە ئەوروپادا..

لەوانەیە ئێستا ئەوپرسیارە بە مێشکی خوێنەردا بێت بڵێت : باشە ئەگەر لە ئیسلاموە بەشێکیان وەرگرتوە کەواتە ئیسلام ڕازییە بەو عەلمانیەتە و سەرچاوەکەی ئیسلامە ؟!

لەڕاستیدا – نەخێر– بەڵکو - وەڵامەکە بەم شێوە دەستە بەر دەبێت، لە ئیسلامدا گەل سەرچاوە و سەنتەرە بۆ حوکمو فەرمانڕەوایی، پاشان شەریعەت سەرچاوەکەی هەر گەلە وهەڵقوڵاوی ناو گۆمەڵگا موسڵمانەکەیە کە پێیدەوترێت فیقهی ئیسلامی، بەڵام لوتکەی فەرمانڕەواییەکە ئاراستیەی وەحییە..!
زیاتر ڕوونی دەکەمەوە بە بەراوارد بۆ جوانتر تێگەیشتن لەم بیرە، لە ئەوروپادا لە دەسەڵاتی کڵێسادا گەل هیچ ئەرزشی نییە، شەریعەت کە لای ئەوان پێیدەوترێت (کەهەنوت) هەڵقوڵاوی ناو کۆمەڵگا نییە ، بەڵکو- دەسەڵاتی ئەکلیریۆسو پاشاکانە ، لەڕاستیشدا خوا لە دەسەڵاتی کڵێسادا هەر بوونی نییە، بەڵکو پاپاو ئەکلیرۆسەکان جلی خوایەتی دەکەنە بەریانو خۆیان بەبێ سەرچاوە و دەستور بەناوی خواوە قسەدەکەنو بڕیار دەردەکەن واتا ئینجیل سەرچاوەی بڕیاردان نەبووە وەك دەستورێك، چونکە -ئینجیل هیچ جۆرە حوکمێكی تێدا نییە، بێجگە کۆمەڵێك مزگێنیو ئامۆژگاری ئەویش قوتابیەکانی پێغەمبەر عیسا – سەلامی خوای لێبێت- نوسیویانەتەوە کە پێك هاتوە لە ٤ بەشی دەستکاری کراو.. ناوەکانیان (لوقا و مەرقس و یوحەناو متا)یە..
لە ئیسلامدا هیچ کەس ناتوانێت بەناوی خواوە قسە بکات بێ سەرچاوەیەکی وەحی کە قورئانو سوننەتە..
بە دڵنیاییەوە قورئانو سونەتیش ئەوەی کە پەیوەندی هەیە بە ژیانی مرۆڤەکانەوە بەرژەوەندی خەڵکی تێدا پارێزراوە بەجێهێشتوە بۆ وەرزشی ژیرو ئەقڵی مرۆڤەکان وەك پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم دەفەرموێت : " خۆتان شارەزاترن بەکاروباری ژیانی دوونیایی خۆتان "خوا و پێغەمبەرەکەی هیچ ئاراستەیەکیان نەکردوە، واتا لە ئیسلامدا بەگشتی هەموو شتێك حەڵاڵە ..! مەگەر ئەوەی خوای گەورە حەرامی کردبێت، ئەویش بە پەنجەی دەست دەژمێرێت، خوای گەورە لە قورئاندا ئەوەی روونکردۆتەوە ، ئەوەی پاكە حەڵاڵە ، ئەوەشی پیسە حەرامە.
بەڵام ئەم چەمک و تێزانە بە پێچەوانەوە بوون لە ئاینی دەستکریکراوی پاپاو ئەکلیریۆسەکان ئەوان ئەوەی بۆ خۆیان شیاوو بووایە حەڵاڵیان دەکرد ئەوەی زیانو زەرەی بە دەسەڵاتی کڵێسا بەگەیاندایە حەرامیان دەکرد ، لەم دیدگاییەوە عەلمانیەت هات ووتی : مرۆڤ سەنتەرە، ئەوەی پەرژەوەندی مرۆڤی تێداییە دەتوانێت بیکات فەلسەفەی پراغماتیکی واتا بەرژەوەندیخوازی هاتە کاییەکەوە ، مرۆڤ سەرچاوەی هەموو دەسەڵاتو پیرۆزییەکە، هیچ کەس بۆی نییە رووبەروی ببێتەوە لەسەر زەویدا و خوا ژیری بەخشیوە بە مرۆڤ خۆی دەتوانێت ئیداروە کاری ژیانی خۆی بەرێوەبەرێت.. ئەم بیرو بۆچوونانە ووردە ووردە لە ناو خەڵکیدا رەنگیدایەوە و جموری بۆ پەیدا بوو، دوای ئەوەی زانستی کۆمەڵناسی و سیستەمی کۆمەڵایەتی دامەزرا، ئینجا بیرمەندان بیریان لەوە کردەوە ئەگەر مرۆڤ سەنتەرە دەبێت مرۆڤ فەرمانداری بکات ، بۆیە لێرەوە دیموکراسی گەڵاڵە بوو لەسەردەمی دەرچوونی شۆرشی پیشەسازییەوە گرێبەندی کۆمەڵایەتی لە لایەن ژان ژاك رۆسوە بۆ خەڵکی نوسراییەوە کە نێوانی خەڵك و دەسەڵاتداراندا پێویستە گرێبەندیك هەبێت.. ئەم گرێبەندە لە نێوان هەموو خەڵکاندا بە دەنگدان دەکرێت بۆ هەڵبژاردنی نوێنەرەکانیان لەسەر بنەمای سیستەمی دیموکراسی ، پاشان ئەو سییستەمەش دەستەبەری مافە مەدەنیەکانیان بۆ دەکات ، کە پێکهاتوە لە ئازادی و هاونیشتیمانیەتی و مافەکانی مرۆڤ ،کە ئەم زاراوانە هەمووی زاراوەی رۆژئاواین و لە رەحمی رۆژئاوادا لە دایك بوون.
ئەمە لە ڕاستیدا باشترین و چاکترین سیستەمی بەرێوەبردن بوو بۆ رۆژئاوا کە لەنێوانی عەلمانیەت و دیموکراسی و مەدەنیەتدا دەخولێتەوەو، لە مەینەتی کڵێساو پاپاو ئەکلیریۆس و بەگزادەو پادشاکاندا ڕزگاریان بوو.. 

ئەم سەردەمەش تا رادەیەکی زۆر جیهان بەم سێ چەمکە فەرمانداری دەکات، کە بە هەرسێکیان دەوترێت مەبدەئی عەلمانی .. وەهیچیان بەبێ یەکتری ناتوانن ئەو سیستەمە پێكبێنن..
کەواتە عەلمانیەت لە جێگاو مەنزڵگای خۆیدا کە لەدایك بوو باشترین ئەزموونی مرۆڤەکان بوو بۆ سەردەمی خۆی بۆ ڕزگار بوونیان لەو تەنگەژەو خراپەکارو کە هەبووە، هەرچەندە ئێستا سەرلە نوێ ئەوروپا لە رووی رەوشتتیەوە ناچار بووە پەنا بباتەوە بۆ ئاین ، چونکە کاریگەری عەلمانی هەموو کۆمەڵگایی ئەوروپی لەبەر یەك هەڵوەشاند خەریکە وەك دەیناسورو مانوتەکانیان لێدێت بەرەو لە ناوچوونو ئینقیراز دەڕۆن و لە جێگایەنادا خاوەن رەگەزنامەی تر جێگایان دەگرێتەوە، ئەمەش کاریگەری عەلمانییەتە بەسەریانەوە.


------------------------------------------------------------------------------

پەراوێز

*
هو أوجست كونت August Count (1798 - 1857م) : فيلسوف فرنسي، مؤسس الفلسفة الوضعية، ومؤسس علم الاجتماع الغربي، عمله الرئيسي: (دروس في الفلسفة الوضعية).
نقلاً عن مصطفى الشكعة: الأسس الإسلامية في فكر ابن خلدون ونظرياته ص198.

به‌روار: 08/06/2015
بینین: 1616