هەڵبژاردە
  هاژو هوشی بەتاڵانەی پارتی و بڕیاری هەڵبژاردن، لەبەر دوو هۆکار!
ئارام ئەحمەد



هەموو ئینسانێکی ئاگا،ئەوانەی کە کرۆکی بنەماڵەی بارزانی دەناسن،لەوە گومانیان نییە کە ئەم بنەماڵەیە،باوەڕیان بە هیچ یاساو ڕێسایەک نییە،جگە لەوەی کە خۆیان بە ئەقڵی خۆیان بۆ باڵای خۆیانی دەدورن،لەمە بەدەر هەر قسەیەک بکەن تەنها درۆیەکەو بەس،تا بە ئەوەی بە تەواوی مەجبوور بکرێن و سەریان پێدابخرێت.
بنەماڵەی بارزانی لەوە تێگەیشتوون کە لە هەموو لایەکەوە تەنگیان پێ هەڵچنراوە،ئەمەیش دەگەڕێتەوە بۆ سیاسەتی دیکتاتۆرانەو خۆ سەپێنانەی خۆیان،ئەوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردوستان وباکورو ڕۆژئاواو سێ بەشی باشور بەتەواوی ئیفلاسیان کردوەو،لەو جێگایەش کە دەسەڵاتی ڕەهایان هەیە کە بادینانەو هەولێر، بە زۆرەو بە زەبری چەک و زیندان.
مەسعود بارزانی دیکتاتۆرێکی بچوکەو دەیەوێت هەر خۆی سەرۆکی هەتا هەتایی بێت،لەم ڕوەوە باوەڕی بە هیچ هەڵبژاردنێکیش نییەو ئەگەر ئەو کۆمەڵگایە هەڵگەڕێنینەوەو کەسێکی تر بخرێتە جێگای دیسان قبوڵی ناکەن،کاتێک هەڵبژاردن مانای هەیە کە خۆی سەرۆک بێت،خۆ لە خۆوە نییە مەسعود داوا دەکات 20 ئاب ببێتە ڕۆژی هەڵبژاردن و ئیمنکیش دەڵێت"پۆستی سەرۆکایەتی هی پارتییەو هەردەبێت بۆ ئێمە بێت وکاک مەسعود سەرۆک بێت"،جا کەوایە  هەڵبژاردنی بۆچییە؟ئەو پۆستە کە مولکی خۆتانەو هەر دەبێت مەسعودیش سەرۆک بێت،کەواتە قیمەتی هەڵبژاردن چییەو لە کوێدایە؟.
مەسعودو پارتی نیازیان نەبوو بە هیچ جۆرێک تا هەفتەی کۆتایی وادەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی قسەیەک بکەن،وەلێ دوو هۆکار وایکرد،کە مەسعود بارزانی بێتە سەرخەتو داوا لە کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان بکات خۆیان ئامادە بکەن بۆ هەڵبژاردن،ئەمەش هەردوهۆکارەکەیە.
نێچیرەڤان بارزانی خۆی گەیاندە لای نەوشیروان مستەفا،لەوێدا هەندێ قسەیان کرد کە هیچ مێدیایەک باسی نەکردوە،تەنها  ئەوە بوو کە گوایە سەردانەکەی نێچیر سەرانێکی ئاسایی بوەو بۆ یەکتر بینین بووە،وەلێ ئەمە وانەبوو،ئەوەی کە من ئاگادار بم وتەواو ڕاستە،نێچیرەڤان داوای لە نەوشیروان مستەفا کردوە کە مەسعود بارزانی ببینێت وئەو ئامادەیە بێتە سلێمانی بۆ ئەو مەبەسەتە،تا قسەو باس بکرێت لەسەر مەسەلەی سیستەمی سەۆکایەتی،نەوشیروان مستەفا  ئەم بینینە ڕەد دەکاتەوەو دەڵێت" ئێمە بڕیاری خۆمان لەسەر سیستەمی سەرۆکایەتی داوەو کۆتایی پێ هاتوەو دانیشتن هیچ سودێکی نییە لەم بارەیەوە".

دوای ئەوەی گۆڕان پرۆژەکەی خۆی پێشکەش کردو لەوێدا سیستەمی سەرۆکایەتی هەڵوەشاندەوە،پارتی تێگەیشت کە گۆران بەڕاستیەتی، لەوەیش تێگەیشت کە یەکێتی نیشتیمانی دەچێتە پاڵ ئەو پرۆژەیە،یان پرۆژەیەکی تایبەتی دەبێت کە جیاوازیەکی ئەو تۆی نابێت لەگەڵ پرۆژەکەی گۆڕان وهەردوو پرۆژەکە بە زەرەری ئەوە.

ئەم دوو هۆکارە وایان لە مەسعود کرد بێتە سەر خەت بۆ هەڵبژاردن.

دەبێت هەرلایەک بزانین ئەوەی پارتی فووی پیاکردوە وەک" دوو ئیدارەیی و هەردەبێت مەسعود سەرۆک بێت و ئەو پۆستە هی خۆمانە" زیاتر هاژو هوشەو هیچی تر ،سەردەمی دوو ئیدارەیی کۆتایی هاتوەو لەئەگەری هەر حاڵیکی وادا یەکەم زەرەر مەند بنەماڵەی بارزانی دەبێت،چونکە سەردەمی دوو ئیدارەی بەعس مابوو،پارتی پەیوەندیەکانی لەگەڵ بەعسدا برایانە بوو،ئێستا هیچ پەیوەندی لەگەڵ بەغدا خۆش نییە،بەڵکو بە پێچەوانەوە یەکێتی بەینی لەگەڵ بەغدا خۆشە، بە حوکمی ئەوەی هەردوکیان"بەغداو یەکێتی" لەسەنگەری ئێراندان.

دوای هەڵبژاردنەکانی تورکیاو سەرکەوتنی هەدەپە،ئیتر پارتی و بنەمالەی بارزانی ئەو قیمەتەیان نامێنی لای تورکیا وەک جاران و ئاڵو گۆڕ بەسەر سیاسەتیدا دێت.

سوریا لە جێگای خۆیدا نەماوە وەک جاران و پەیەدەیش هەر دژە پارتییە.

ئێران دیسان لەگەڵی نییەو  پارتی وبنەمالەی بارزانی چەندین ساڵە لەسەنگەری لاوازی تورکیادان لەبەرامبەر ئێرانداو،ئێران ئەمە فەرامۆش ناکات.

لە کەرکوکدا هیچ جێگاو ڕێگایەکی نییەو بەتەواوی لەدەرەوەی ئیدارەی ئەو شارەدایە لە هەموو مەیدانەکاندا.

ناوچەی بەرفراوانی شەنگاڵی لەدەست دەرچوەو لەوێش جێگاو ڕێگای نەماوە.

کەواتە پارتی وبنەمالەی بارزانی  هاتو هاوارەکانیان بێ سوودەو لە باشترین حاڵدا تەنها دەنگدانەوەی لای خۆیان هەیە.

دیسان هەمان قسەی پێشووم بۆ مێژوو دەکەمەوە،ئەگەر پارتی بێتە ژێر بار بۆ گۆڕینی سیستەمی سەرۆکایەتی بۆ پەڕلەمانی،ئەوا هەم گۆڕان هەم یەکێتی ڕازی دەبن تا ئەم کابینەیە تەواو دەبێت، مەسعود سەرۆکی هەرێم بێت بەو دەسەلاتانەیەوە کە دەیبێت.

به‌روار: 15/06/2015
بینین: 1109