پەروەردەی دەرون
  ئايا دڵى خۆت تاقيكردۆته‌وه‌ و پرست پێ كردوه‌
دلێر عه‌ربه‌تى

دڵ : لە زمانی عەرەبی دا بە ( مێ ی واتای ناسراوە) پێغەمبەر ( دروودی خوای لەسەر بێت ) ڕوونی دەکاتەوەو پێناسەی دەکات : ئەوپارچە گۆشتەیە کەلە جەستەی مرۆڤەکاندا ھەیە و ئەگەر ھاتوو باش پەروەردە کرا ئەوا ھەموو ئەندامانی جەستە باش دەبێ بەڵام ئەگەر ھاتوو خراپ پەروەردە کرا ئەوا ھەموو ئەندامانی جەستە خراپ دەبێ, بۆیە پێوویستە لێپرسینەوە لەدڵـی خۆت بکەی پێش ئەوەی لێپرسینەوەیلـێ بکرێ ، چونکە مێژوو بەزەی بەکەسدا نایەتەوە وە ئەگەر ھەوڵی چاکردنی نەدەی شەرمەزاری لای خوای گەورەو پاشان شەرمەزاری لای خەڵکیش دەبی بۆیە پاڵـفتەی کارو کردەوەی دڵت بکە !!! ئەگەر ھاتوو پاڵفتەو چاکت نــەکرد وە ئەو کاتە دەبیتە ڕێبوارێکی ماندوو ،ھەر وەکو لەم شیعرەدا نووسیوومە :

ژیان وەکو خەوێک وایە بێگومانم بە جێم دێڵێ
ژینم بەرەو سەراب دەباو بەرەو کەنار دەنێرێ
ئەو کاتانەی بێ باکانە گوڵی عومرم بەبا دەدا
نەمدەزانی ڕۆژێ دادێ تووشی نائومێدیم بکا
ئەو کاتەی کەبۆ گۆڕستان بارگەو بنەم دەپێچمەوە
ھەمو شتێ بەجێ دێڵـم بەتـەنیـای دەمـێنمـەوە
ئا لەو خاکەی کەســەرەتــا لــەوەوە ھــاتــمە ئـەم بوونە
ئێستا سەفەری مەرگ دەکەم بۆ ئەو شوێنەی کەوا جێمە
بەڵام چیبکەم لەناو خاکا دادو بێ داد ئەمسـوتێنێ
لەمەنزڵگای دووا ھەوارم بێ دەسەڵاتی ڕام دێنێ
لەژێر چەتری ئەم خاکەدا خەم ئەنۆشم بە ئەسپای
بێجگە لە خوا کەس شک نابەم بمداتـەوە دڵـنەوای


به‌روار: 27/06/2015
بینین: 1601