 ھـــاوڕێـــکـــەم بـــۆ ھــەمــیـشـە لــەیــادت نــاکــەم !
دلــێر عـه ربــه تى
ژیــان و ھــاوڕێ یەتی : بریتی یە لەو ئەڵقە و پرده بەھێزەی کەدەبێتە
ھۆی بەستنەوەی پەیوەندی نێوان مرۆڤە بە ویژدان و بەوەفاکان
جاھەرچەندە بیروبۆچوونەکان جیاواز بن و دەرگای تێــپەڕ بوونی
ھەنگاوەکان دوورو درێژبن بەڵام لە دوورگەی بەیەکگەیشتنی
وەفایی کۆ دەبنەوە ، گرنگترین ھۆی بەردەوامی مرۆڤەکان و
بوونی پەیوەندی بەھێزو ڕێکەوتن و لەبەرچاوگرتنی مافەکانی یەکتر و
ڕێزگرتن ھۆکاری پاراستنی وەفایی و خۆشەویستی نێوان تاکەکانە
بەڵام ئەگەر ھاتوو ھەڵبژاردنی ھاوڕێ یەتی تەنھا لەبەر بەرژەوەندی
کاتی دنیا بوو ئەوا زۆر بە خێرایی و زووی ھەڵدەوەشێتەوە و
بێوەفایی ھـەمیشەی دەبێتە بەش و پشکی ژیان ،
وە بزانە ھاوڕێ یەتی کێ دەکەیت ؟؟؟ بۆچی ھاوڕێ یەتیت دەکات ؟؟
چۆن ھاوڕێ یەتی کەسێک دەکەیت ؟ بە چ مەرجێک ھاوڕێ یەتی
دەکەیت و ھاوڕێ یەتیت دەکات ؟؟
ئەگەر وەڵامی ئەم پرسیارانەتان زانی ھیوای بەختەوەری بۆ ئێــوە دەخوازم .
وە ھەمیشە ڕێگە خۆش بکە کە ھاوڕێ یەکت بەھـۆی ھـاوڕێ یەتی تۆوە
بگاتە پــلەی خۆشبـەخــتی ژیان و وە ئەگەر ھاوڕێ یەکت وویستی
خیانەتت لـێ بکات بۆ چەند جارێک چاوپۆشی لـێ بکە بەڵام
ئەگەر چاک نەبوو بەجوانترین شێواز ماڵئاوایی ھەمیشەی لـێ بکە .
بهروار: 03/07/2015
بینین: 2394
|