هەمەجۆر
  لایەنە شاراوەكانی هەڵبژاردنی یەكەم شاجوانی موسڵمان
و/ جهاد خاوەری

لەساڵی 1923ز، ئەوكاتەی خیلافەتی عوسمانی شكستی هێنا وەك دواین خیلافەت جیهانی جێهێڵا، ئەوروپا بەو بۆنەوە ئاهەنگی گێڕا بەوەی سەركەوتنی بەسەر موسڵماناندا بەدەست هێناوە و تەواوی جیهانی ئیسلامی كەوتۆتە دەست، بۆیە بەشێوازێكی نوێ‌ دەستی دایە ئاهەنگ گێڕان و هەر بۆ ئەو مەبەستەش ئیختیاری هەڵبژاردنی شاجوانی ئەوروپایان بردە ئەنقەرە و لەوێ‌ ئاهەنگی دیاریكردنی شاجوانی ئەوروپایان ناساند و ئەوەبوو بۆ یەكەمجار و لەمێژووی ئەو وڵاتە كچە لاوێكی تورك بەناوی "كریمان خالص" كە ئەكتەرێكی عەلمانی بوو بە جلوبەرگی مەلەوە "مایۆ" هاتە سەر تەختی پێشانگاكە و سەرۆكی لیژنەی دادوەری ڤیستیڤاڵەكەش ئەم كەشە لەبارەی بەپێویست زانی و هەستایە سەر پێێ و وتی:"بەرێزان، داوەرانی ڤیستڤاڵەكە، ئەوروپا هەموی ئاهەنگی سەركەوتنی ئەوروپا و شكستی ئیسلام دەگێرێ كە لەپاش 1400ساڵ تێك شكا، كریمان خالص شاجوانی توركیا تەمسیلی ئافرەتێكی موسڵمانمان بۆ دەكات بەبێ سەپاندنە ئاینیەكان كە ئەوەتا بە مایۆوە وەستاوە لەبەرامبەرمان، هەربۆیە ئەم خاتونە تاجی سەری سەركەوتنی ئێمەیە، ئەمە ئەو سەپاندنەی سوڵتان سلێمانم دێنێتەوە یاد كاتێ‌ سوڵتان سلێمان بیستی رەقص لە فەرەنسا دەكرێ‌ هەمو جۆرە پەیوەندیەكی لەگەڵ ئەو وڵاتە بڕی و هەرەشەی لێكرد، ئەوەتا ئێستا نەوەی ئەو سوڵتانە وەستاوە بە مایۆوە بەراستی من سەرسامم بەمە، هیوای خۆشبەختی و سەركەوتنیش بۆ تەواوی ئەو كچانە دەخوازم كە وەكو ئەم خاتونە حەزیان بەسەربەستی ژیانە بەراستی جێگای رێز لێنانە". 
ئەوەی راستی بێت ئەوروپا تاكە هێزێك بەواتای مانا دژایەتی كردبێت و داخی نابێتە سەر دڵی عوسمانیەكانن، چونكە ئەم هێزە هەر لەسەرەتاوە پایتەختی بنەرەتی رۆژهەڵاتیانی لێسەندوو كردیە پایتەختی خۆی لە "1453"ز ، هەروەها دواتریش هەریەكە لە شارەكانی وەك "بولگاریا و روسیا و مەقدۆنیا و رومانیا و یۆنان و .... كردە بەشێك لە ئیمپراتۆریەتەكەی. ئەمە جگە لەو هەموو ترس و بیمەی هەیان بو لەبەرامبەر سوڵتانە بەهێزەكانی عوسمانی بەدرێژایی چەندین سەدە حقدێكی زۆر گەورە گەرویان گرتبوو بۆ تۆڵەسەندنەوە لەو شەرە شكست خواردنانەی وەك "موهاكس و حصاری ڤیەننا و گرتنی قوستەنتنیە و ..." هەربۆیە یەكەم تۆڵەشی دوای روخاندنی خیلافەت داروخانی مۆركی رەوشت و ئەخلاقیاتی موسڵمان بوو یەكەم كەسیش كرایە نیشانە خاتوو "كریمان خالص" بوو .

سەرچاوە/ 
شریف عبد العزیز الزهیری
به‌روار: 02/08/2015
بینین: 1540