کۆماری کوردستان و قازی لە سێدارە دراو
ماکوان کەریم
تەنها ناسینی واقعی کۆماری مەهابادە
جه‌نگی جیهانی دووه‌م له‌لایه‌ن ئه‌ڵمانیاوه هه‌ڵگیرسابوو؛ به‌ڵام پێشتر به‌ریتانیا ناوچه‌كانی داگیر كردبوو لەدوای روخاندی خەلافەتی ئیسلامی لە لایەن ئیستعماری ئیستبداتی پەرتەوازی بە ناوچەکانەوە هەبوو، هەموو بۆ سەربەخۆی دەوڵەتی نەتەوەی لەسەر بنەمای رۆژئاوا خەباتی دەکرد و هەوڵی ئەدا..
بەهاوکاری بەریتانیا توانرا ڕێکەوتننامەیەك له‌نێوان ئێران وعێراق و توركیا‌و ئه‌فغانستاندا مۆربکرێت كه پێیده‌وترێت ڕێکەوتننامەی سه‌عد ئابادی یان (ئیتیحادی) كه هه‌ر یه‌كێك له‌و وڵاتانه ده‌وڵه‌تییان بۆ خۆیان جیا كرده‌وه و كوردیش له‌و نێوه‌نده‌دا خەونی دەوڵەتەکەی له‌باربرا، شۆڕشی كوردی له‌لایه‌ن عه‌شایه‌ره‌كانییه‌وه سه‌رله‌نوێ ده‌ستی پێ كرده‌وه، به‌ڵام وه‌كو ڕێكخراو بوونی نەبوو لە کوردستان هەر لە شێوەی عەشایرەکاندا شۆڕش دەکرا..
له‌ساڵی ١٩٤١ ز ڕوسیا‌و به‌ریتانیا هاوپه‌یمانییه‌كیان مۆر کرد بۆ ئه‌وه‌ی لەگەڵ ئێران جەنگ بکەن، چونکە ئێران هاوپەیمانی نازی هیتلەری بو‌و، به‌ڵام پێشتر ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر ده‌ستی هیتله‌ر كه توانی حیزبی سۆسیالیزمی كه خۆی سه‌رۆكی بو‌و بێتە سەردەسەڵات وه خۆی پڕ چه‌ك ده‌كرد، چونکە لە جەنگی جیهانی یەکەمدا ئەڵمانیا دۆڕابوو، هیتلەر دەیویست پایەی ئەڵمانیا بگەڕێنتەوە لە ناو دەوڵاتانی دونیادا، خۆی پڕ چەك کرد بەهێز بو‌و وایلێهات تا جه‌نگی جیهانی دووه‌م هه‌ڵگیرسێنێت، بۆیه یه‌كه‌م جار په‌لاماری نه‌مسای دا و به‌بێ شه‌ڕ گرتی، پاشان به‌ریتانیا و فه‌ڕه‌نسا داوایان له هیتله‌ر كرد كه ئه‌و جێگایه چۆڵبكات، به‌ڵام گوێی نه‌دا به‌قسه‌كانیان پاش ماوه‌یه‌ك هیتله‌ر توانی پۆڵۆنیاش داگیر بكات و دواتر وڵاته‌كانی ئه‌سكه‌نده‌ناڤیای داگیركرد، دوای ئه‌مه شەڕ ڕوویدا به‌ریتانیا بۆمبارانی كه‌ناراره‌كانی ئه‌ڵمانیای كرد و ئه‌ڵمانیاش به‌رپه‌رچی دایه‌وه و فه‌ڕه‌نساش هاته ناو جه‌نگه‌كه‌وه و ئیتاڵیا بو‌و بە تەرف لەگەڵ ئەڵمانیا، ئه‌مه بووه هۆكاری ئه‌وه‌ی كه جه‌نگی جیهانی دووه‌م هه‌ڵبگیرسێت، هه‌رچه‌نده ده‌وڵه‌تی سۆڤیه‌ت ده‌یویست خۆی له‌وشه‌ڕه به‌دوور بگرێت چونكه پێی وابوو ئه‌مه شه‌ڕێكی سه‌رمایه‌دارییه‌و ده‌بێت ئه‌م لێی به‌دوور بێت، هیتله‌ر ڕێکەوتننامەیەكی هه‌بوو له‌گه‌ڵ ڕوسیادا به‌و پێیەی كه‌نابێت شه‌ڕ بكه‌ن له‌گه‌ڵ ڕوسیادا، هیتلەر توانی له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا ئه‌و ڕێکەوتننامەی بشكێنێت و زۆربه‌ی زۆری ناوچه‌كانی ڕووسیاش داگیر بكات.. ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه به‌ریتانیاو ئه‌مه‌ریكا و ڕوسیا به‌یه‌كه‌وه ڕووبه‌ڕوی ئه‌ڵمانیا ببنه‌وه لەو نێوه‌شدا ئێران كه زۆربه‌ی زۆری ئه‌ندازیاره‌كانی ئه‌ڵمانیا له ئێران بوون و كۆمه‌ڵێك كارگه‌ی گه‌وره‌ی وه‌ك ده‌رهێنانی كانزا ودروستكردنی فڕۆكه هه‌بوو لە جۆری لوفتانزا، به‌وپێیە كه هه‌ردووكیان نه‌ته‌وه‌ی ئارین ئیتر هاوپەیمانیەك لە نێوانیاندا دروست بو‌و، ڕوسیاش ده‌ترسا له‌وه‌ی له‌ڕێی ئێرانه‌وه ئه‌ڵمانیا دزه بكاته ناو خاكی ڕوسیاوه و داگیری بكات وه هۆكارێكی تر له‌وانه ئێران سه‌نه‌دێكی گه‌وره‌ی ئه‌ڵمانیا بو‌و؛ بۆیه هاوپه‌یمانانی ئه‌و سه‌رده‌مه بە ئێرانیان ڕاگەیاند کە هاوپەیمانی خۆی له‌گه‌ڵ ئه‌ڵمانیادا بپچڕێنێت.. و خه‌ڵكه‌كانیشیان بنێرێته‌وه و سەفارەت کونسەڵەکان دابخات لە ووڵاتی خۆیدا...
ئێران زۆر گوێی پێ ئەنه‌دا ئه‌وه بو‌و له ساڵی ١٩٤١ دا ئێران دوچاری ئه‌وه بوه‌وه كه له‌گه‌ڵ زلهێزه‌كانی دونیادا كه ڕوسیا‌و به‌ریتانیایه توشی شه‌ڕ بو‌و شه‌ڕی ئه‌و كاته كه ژه‌نه‌ڕاڵه‌كانی ئێران نه‌یانتوانی به‌رگه‌ی ٢ سه‌عاتی شه‌ڕی ڕوسیا و ئینگلیز بگرن..
له خواره‌وه له كه‌نداوه‌وه به‌ریتانیا توانی هه‌موو ئێران داگیر بكات وه له‌سه‌ریشه‌وه ڕوسیا توانی بێته ناوه‌وه له‌ناوچه‌ی ورمییه‌وه هه‌تا ناوچه‌كانی میاندواب و زۆرێك له‌ناوچه‌كانی سه‌ڵماس وشنۆ وڕه‌زاییه موکریان خرایه ژێر ده‌سه‌ڵاتی ڕوسیاوه .
له‌ساڵی ١٩٤٢ی ز دا ڕێکەوتننامەیەك له نێوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و كاته‌ی ئێران كه صدری ئەعضم بو‌و له‌گه‌ڵ سه‌فاره‌تی ڕوسیا له و‌رمییه وه سه‌فاره‌تی به‌ریتانیا له تاران كۆبونه‌وه‌یه‌كیان كرد كه ئه‌وان دەتوانن لە ووڵاتەکەیاندا بمێننیه‌وه و وه حكومه‌تی مه‌ركه‌زی ڕه‌زا شای په‌هله‌وی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ستكاری له ئیشیاندا ناكات دەست وەرناداتە کارەکانی بەریتانیا و رووسیا بە مەرجێك رەزا شاه لە سەر کورسی دەسەڵات بمێنێتەوە!..
له‌م سەروبەندەدا بۆشاییه‌كی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی دروست بووبوو له ناوچه‌كانی كوردستاندا، ئاشکرایشە كوردستان بەسروشتی خۆی ئه‌یویست بۆ خۆی سه‌ربه‌خۆییه‌ك به‌ده‌ست بهێنێت، چه‌ند وه‌خت بو‌و له شۆڕش و خه‌باتدا بو‌و وه ڕوسیاش ئه‌مه‌ی پێ خۆش بو‌و سەرەتا ، بۆیه له ناوچه‌كانی بانه به‌سه‌ركردایه‌تی پیاوێكی ئازا و جوامێر بە ناوی (حه‌مه ڕه‌شید خان) یاخود پێ ده‌وترێت حه‌مه ڕه‌شید خانی ووێنه‌یی ...
توانی لە هەڵمەتێکی شێرانەدا بە ٢٠٠ سوارەوه ڕوو بكاته شاری بانه و بیگرێت، بۆ ماوه‌یه‌ك توانی ئیداره‌ی شاری بانه بكه‌وێته ژێرده‌سه‌ڵاتی حه‌مه ڕه‌شید خانه‌وه، دوای ئه‌وه ئێران هێزێكی ئاماده كرده‌وه و ڕووبه‌ڕوی حه‌مه ڕوشید خان بوه‌وه.. به‌ڵام حه‌مه ڕه‌شیدخان نه‌یتوانی ڕووبه‌ڕوی ئه‌و هێزه نیزامییه ببێته‌وه و بۆیه ناچار گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌مدیو.. واتا عێراقی ئێستا .
هه‌روه‌ها له‌ناوچەكانی تردا وه‌ك سه‌قز ڕاپەرین ده‌ستی پێ كرد وه له‌وێ توانیان هه‌موو ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی په‌راوێز بخه‌ن وه خۆیان له‌ڕێگه‌ی عه‌شایه‌ر وئاغاواته‌كانه‌وه بۆماوەیەكی کورت ده‌سه‌ڵاتێك و ئیداره‌یه‌كی سەر‌به‌خۆ بۆ شاری سه‌قز دابنێن، حه‌مه ڕه‌شید خان جارێكی تر خۆی ئاماده كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕوی جه‌ندرمه‌كان ببنه‌وه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه به‌ریتانیا و ڕوسیا له‌وانیان دابوو هێزییان نه‌مابوو و تێكوپێكیان شكاندبوون و پاشای په‌هله‌وی نه‌یده‌توانی حكومه‌تی مه‌ركه‌زی خۆی فه‌رز بكات به‌سه‌ر هه‌موو ناوچه‌كانی ئێران‌دا بۆیه لە هێرشیکی بەرفراواندا حەمەرەشید خان ئه‌مجاره‌یان بە ٥٠٠ سواره‌وه توانی ده‌ست بگرێته‌وه به‌سه‌ر شاری بانه‌دا، به‌ڵام ڕوسیا كه دەیبی ئه‌م شه‌ڕانه له دژی ئێران ده‌كرێت له‌لایه‌ن كورده‌كانه‌وە، ده‌یزانی كورده‌كان ڕۆحی سەربەخۆیان تێدایه، به‌ڵام رێکخراوێك یاخود حیزبێکیان نیە بە بۆچونی رۆژئاوا یاخود عەلمانیەتی ئەو سەردەمە شتێکیان نه‌بوو له نێوانیاندا بۆیه ناچار له ساڵی ١٩٤٢ دا كۆمه‌ڵێك له عه‌شایه‌ره‌كانی بانگ كرد بۆ باكۆ له‌وێ كۆبونه‌وه‌یه‌كی پێ كردن بۆ ئەوەی خۆیان ڕیك بخەن، چونکە هەرچەند حەمە رەشید خان هێرشی دەبرد وەك ئاغا فەرمانڕەوای دەکرد نەیدەتوانی پایەی حوکومەت دابمەزرێنێت، ناچار دەبوو ناوچەکان جێبهێڵێت و هێزی نیزامی ئێران لە دەستی دەسەندەوە..
لەو کۆبونەوەی رووسیا ئه‌وانه‌ی ڕۆیشتبوون به سه‌ركردایه‌تی قازی محمد بو‌و و ئه‌ندامه‌كانی تریش له‌وانه ڕه‌شید به‌گی هه‌ركی و عه‌لی ئه‌میر خانی ئه‌سعه‌دی دیوبوكری و عه‌لی ئه‌میاری دیوبوكرای و زێروبه‌گی هه‌ركی و ته‌های هه‌ركی و سه‌ید محمدی صادق و محمد ئه‌مینی شكاك و حه‌سه‌ن هه‌ناره‌یی شكاك و حه‌سن تیلۆشكاكی و حاجی قه‌ره‌نی ئاغا مامش و كاك هه‌مزه‌ی نه‌وڵۆسی مامش و مه‌جید خانی میاندواب و نوری به‌گی به‌گزاده و نارگۆی به‌گزاده و ئه‌حمه‌د به‌گی فه‌یزوالله به‌گی بایز ئاغای گه‌وره و محمد حسێنی سه‌یفی قازی.
هەموو ئەم پیاو ماعقولانە وەفد بوون بۆ باکۆ..
كورده‌كان له جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مه‌وه ڕێكخراویان دروست كردبوو به‌ناوی كۆمه‌ڵه‌ی جیهان؛ دامەزراندنی ئەم کۆمەڵەیە له‌لایه‌ن عبدالرزاق بدرخان وسمكۆ خانی شكاكه‌وه دروستكرابوو، به‌ڵام چالاكی زۆری نه‌بوو له‌دوای ئه‌وه‌وه كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تر دروست كرا به‌ناوی ئیستیخلاصی كوردستان كه ئه‌مه‌ش له‌لایه‌ن شیخ ته‌های شه‌مزینییه‌وه دامه‌زرا.. ئەم کۆمەڵ و رێکخراوانە کاریگەری ئیتحادی تورەقی پێوەبوو، بەڵام چالاكییه‌كی ئه‌وتۆیان نه‌بوو بۆیه له‌و سه‌رده‌مه‌دا كۆمه‌ڵه‌یه‌كی تر هه‌بوو كه پێی ده‌وترا.. ژێكاف(ژ.ك) (ژیانه‌وه‌ی كوردستان) زۆربه‌ی خه‌ڵكه به‌ڕێزه‌كان له‌ناو ئه‌م كۆمه‌ڵه‌دا بوون وه زه‌بیحی سكرتێری بووه، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه دامه‌ز‌رێنه‌ری ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه بوون حسێنی فروهه‌ر و عبدولرحمانی ئیمامی و نجمەدینی ته‌وحیدی وعبدولرحمانی زه‌بیحی و عبدولقادری موده‌ریسی و محمدی نانه‌وا زاده و عه‌لی مه‌حمودی و محمدی ئەصحابی و عبدالرحمانی كیانی و سه‌ید حه‌یدره‌ی و قاسمی قادری ، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌ناو ئه‌م كۆمه‌ڵەیه‌دا بوون كه‌سی ڕۆشنبیرو دیندار و زیره‌ك بوون وه ده‌یانویست ده‌سه‌ڵاتی په‌هله‌وی له‌ناو بچێت، به‌ڵام ئه‌م ده‌سه‌ڵاته هه‌موو بنه‌ماو ڕێچكه ودامه‌زراندنی له‌سه‌ر ئاینی پیرۆزی ئیسلام دامه‌زرابوو، ده‌یانویست ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی دابمه‌زرێنێت و ده‌سه‌ڵاتی موسوڵمانانه بكه‌وێته‌وه گه‌ڕ پشتگیری خەلافەتی ئیسلامی بوون هەوڵیان بۆ ئەوە بو‌و کە ئەهلی سونەت جەماعە لەونێوەندەدا لەسەر مەزهەبی ئیمام شافعی دەوڵەتیکی کوردی دابمەزرێنن، توانیان له‌ڕووی ڕۆشنبیرییه‌وه كۆمه‌ڵێك له هۆنەرانی ئه‌و سه‌رده‌مه وه‌ك وه‌فای و حه‌ریقی و كۆمه‌ڵێكی ترلە هۆنەران له‌سه‌ر مه‌دره‌سه‌ی بابانی هۆنراوەیان ده‌نوسی، ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه لەگەڵ كۆمه‌ڵه‌ی هیوا كوردستانی عێراقدا هه‌ردووكیان پێكه‌وه هاوده‌ست بوون كه ڕه‌فیق حیلمی و ئیبراهیم ئەحمدی تێدا بو‌و ئەو سەردەمە مامۆستا ئیبراهیم ئەحمەد گۆڤاری گه‌لاوێژیی ده‌رده‌كرد زیاتر مەبەستیان بیری نەتەوەیی بو‌و ، له‌دوای ئه‌وه‌وه قازی محمد دێته ناو ئه‌و كۆمه‌ڵه‌یه‌وه..
قازی محه‌مه‌د(١٩٠٠-١٩٤٧) كوڕی قازی عه‌لی كوڕی قازی ئه‌بولقاسمه و له بنه‌ماڵه‌ی ناوداری قازییه‌كانی مه‌هاباده..
له‌سه‌رده‌ستی باوكی زانسته ئاینییه‌كانی خوێندوه‌و جگه له‌زمانی كوردیی، فارسیی، توركیی و عه‌ره‌بیشی به باشی زانییوه، دواتریش خۆی فێری زمانی روسیی و ئینگلیزیی و فەرەنسی کردوە، مرۆڤێكی ئه‌ده‌ب دۆست و دیندار بووە، له ساڵی ١٩٢٦‌وه سه‌رۆكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی فێركردن و په‌روه‌رده‌ی مەهاباد بووه و خۆبه‌خشانه و بێ موچه ئه‌ركی خۆی راپه‌ڕاندوه..
قازی محه‌مه‌د دوای مردنی باوكی له ساڵی ١٩٣١‌وه بۆته قازی شه‌رعی مەهاباد لە جێگای باوکی، پاشتر ره‌زا شا له پۆسته‌كه‌ی لایبرد.
قازی محمد پیاوێكی خوێنه‌وار و زیره‌ك بو‌و، پیاوێكی ڕاكردووی ئێران نه‌بوو، به‌ڵكو فه‌رمانبه‌رێكی حكومه‌تی ئێران بو‌و مەبەستم ئەوەیە هیچ کات قاچاخ نەبووە لە دەوڵەتی پەهلەوەی، پیاوێكی ناوداری بنه‌ماڵه‌ی قازی بو‌و...
بنه‌ماڵه‌كه‌یان زۆر ناودار بو‌و زه‌وی و زارێكی مەلاکێکی گەورە بوون خاوەن موڵكی زۆر بوون، نفوزێكی زۆریان هه‌بوو له ناوچه‌كانی سابڵاخ ومەهاباد دا وه دوو جار بوه‌وه به قازی له مەهاباد دا خه‌ڵك زۆر خۆشیان ده‌ویست به‌و پێیەی پیاوی ئاینی بوون، قازی محمد له‌ڕووی دبلۆماسییه‌وه بەهێز بو‌و شارەزا بووە لە فەرهەنگەکانی دراوسێ و ووڵاتان، چه‌ند جارێكیش له‌ڕێی عه‌شایه‌ره‌كانه‌وه بانگ كرابوو بۆ باكۆ و ڕوسیا، دیسانه‌وه بانگ ده‌كرێته‌وه بۆ ئه‌وێ كه ڕێكخراوێكی رۆژئاوایانە دابمه‌زرێنن، بەڵی رووس توانی سەرکەوتن بەدەست بینێت و بیری نەتەوەی لە سەر بنەمای عەلمانی دابمەزرێنێت.. ناوی ژێكاف(ژ.ك)(ژیانه‌وه‌ی كوردستان)گۆڕا بۆ پارتی دیموكراتی كوردستان.
له دوای گه‌ڕانه‌وه‌یان قازی محمدییان كرد به سكرتێری ئه‌و حیزبه هه‌رچه‌نده زۆرێك له‌وانه‌ی وه‌ك مامۆستا زه‌بیحی و پیاوه ئاینییه‌كانی تری ناو ئه‌م كۆمه‌ڵه‌یه کە گۆریان زۆریان پێ ناخۆش بو‌و ، به‌ڵام بە فەرمانی روسیا یه‌كه‌م حیزبی عه‌لمانی دامه‌زرا له كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتدا ئه‌م حیزبه بووه هۆی ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی كۆماری مەهاباد بكات، چونکە بێ حیزب دەوڵەت دانامەزریت لە بیری نەتەوەی رۆژئاوادا..
ئایا کۆماری مەهاباد شیاوە یاخود کۆماری کوردستان..
هەرچەندە ئەم دوو دەستەواژەیە بۆ کۆمارەکە بەکاربێهنریت هەردووکیان شیاوە، لەبەر ئەوەی کۆماری مەهاباد لە ژێر رکێفی داگیرکەری روسیا دورست بو‌و، واتا ئەو ناوچانەی کە رووسیا ئازادی کردبوو بریتی بو‌و لە ناوچەکانی موکریان ومەهاباد..
ناوچەکانی تر وەك سنەو مەریوان و کرماشان..تاد دوور بوون لەو کۆمارە کوردیە، بە هۆکاری ئەوەی لە ژێر دەستی داگیر کەری بەریتانیدا بوون، دابڕابوون لە کۆمارەکەی قازی، هەرچەند کۆمەڵیك لە پیاوچاکان و دین دۆستان عەشیارەکان هەر لە خەباتی چەکداری بوون بۆ ڕزگار کردنی کوردستان لەدەست داگیرکەری ئیستعماری و ئیستبدای، لەوانە لە ناوچەکانی مەریوان و هەورامانی تەخت محمودی خانی دزڵی کاریگەری باشی هەبوو لەسەر شۆڕش لەناوچانەدا، پاشان لە سنە کۆمەڵیکی تر لە قارەمان و شێخانی تەریەقەت و بەتایبەت ئایەتوڵای مەردوخی و هەندێك لە بنەماڵە ناسراوەکانی سنە لە خەباتی بەردەوامی نەتەوەی خۆیاندا بوون..
کەواتە دەتوانین بڵین کۆماری مەهاباد دورستە بەکاربێت و هەروەها مەهاباد هەر کوردستانە دەتوانی بڵین کۆماری کوردستان کە رەهبەرو پێشەوا و سەرۆك کۆماری کوردان قازی بو‌و کە جێگای شەرف شانازی گەلی کوردە..
سیمای ئەم دەوڵەتە لە هەموو روەکانەوە بەهێز بو‌و، لەرووی پیشمەرگەو (سەربازی)، لە رووی فەرهەنگی و خوێندن و پەرەسەندنی زمانی کوردی، راگەیاندن لە رادیۆ و سینەماو گۆڤار‌و رۆژنامەوە، پاشان لە هەموو رووەکانی تەندروستی و فێرکاری..وەهەروەها..
بەڵام هۆکاری روخاندنی ئەو دەوڵەتە زۆر بەکورتی دەگرێتەوە بۆ ئەوەی کە تەمەنی ئەم کۆمارە نەگەیشتە ساڵ ئەرتەش و جەندرمەی ئێران لە سەقز خۆیان بە هێز کردەوە چەند ووردە شەڕێك روویدا، پاشان دەوڵەتانی زلهێز بە تایبەت رووسیای کۆمەنیستی لە و سەردەمەدا زۆر بێ وەفا بو‌و بەرانبەر بە بەڵێنەکانی و کوردیان گورگ خواردوو کرد لە پێناو بەرژەوەندیەکانی خۆیاندا..
ڕاستە بەم کورتییە ناشێت باس لە رەوشێکی ئاوا گرنگ بکرێت، بەڵام ئەم هەوڵەی من وەك راپۆرتێکە بۆ هاوڕێ و هاودین و هاوبیرەکانم بۆ ئەوەی تەنها ئەو زەمەنەیان پێ‌بناسێنم کە خۆیان زیاتر قوڵ بنەوە لەم مێژووە گرنگەی کۆماری کوردستان سەرەتایەکیان هەبێت، لە کۆتایدا ئەوە بە ئێوەی خوێنەر دەڵێم ڕاگەیاندنی دەوڵەتی کوردی سیما‌و پایەی تایبەتی خۆیە هەیە بە خەون و ئاوات خواستن نابێت و نایەتەدی، بەڵکو دەبێت سەرکردەکانی کورد لە ئاستی پێویستادا بن حیزبایەتی وەلا بنێن پایەکانی دەمەزراوەی دەوڵەت دابمەزرینن و ئیرادەی خەڵك بۆ سەربەخۆی پەروەردە بکەن، نەك لایان خەونی شاعیران یاخود ووتەی بۆنەکان بێت بۆ مەرامی سیاسی بەکاری بینن.
به‌روار: 14/11/2015
بینین: 1532
|