ئێستای هه‌رێمی كوردستان له چی ئه‌چێت ؟
محمد حاجی
به‌ڵام له‌سه‌روی ئه‌مانه‌وه زروفه‌كه‌ی ئیستا له
پەندێکی ڤەنزویلی ده‌چێت کە دەڵێ :" لە ژێر گەڵای مانگۆدا هیچ شتێك گەشە ناکات. لە ڕاستیدا زۆربەی بەرپرس و سەرۆكەکان هەمیشە لەو گەڵای مانگۆیە دەچن، ئەوان دەیانەوێ زۆرترین وزە بۆ خۆیان بڕوات هەتا خۆیان باشتر گەشە بکەن و گەورەتر ببن. ئەو بەرپرسانەی کە لەو گەڵایە دەچن ، خەڵکەکانیان بە ژیرانە دەچەوسێننەوە و ماوەیان پێنادەن کە سەر دەربێنن و بڵێن کە ئەوانیش هەن و منیش هەم و دەمەوێ گەشە بکەوم و هەڵکەوم.
گەڵای مانگۆ لەبەرئەوەی کە زۆر پانە وایکردووە کە سێبەرێکی زۆر بۆ ژێر خۆی دروست بکات و زۆرترین وزەو تیشکی خۆر بۆ خۆی بەدەست بێنێ، بەم شێوەیە ئەوەی لەژێرئەو میوەیەدایە هەمیشە سست و لاواز دەمێنێتەوە.
ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه بیڵێم ئه‌وه‌یه ئه‌بێت هه‌موو تاكیه‌كی ئه‌م كوردستانه نابێت ببێت بەو ماسیە بچوکانەی کە لە ژێر گەورەکاندا مەلەدەکەن.
بهروار: 07/12/2015
بینین: 332
|