هەمەجۆر
  پزیشک و چارەسەر یاخود پزیشک و دەردی سەر...؟
بزاڤ پرێس ــ پشتیوان محمد
لێرەو لەوێ دەبیستین بەهۆی هەڵەی پزیشکێکەوە فڵان کەس گیانی لەدستدا، یان ئیفلیج بو.
جارێ هەڵە، پزیشکێک هەڵە، دوو جارو سەدان پزیشک هەڵە...؟
ئاخر نازانم کەی دەبینە خاوەن پزیشکی ڕاستەقینەو بەویژدان و شارەزا تا چیتر ئەو هەڵانە دووبارە نەبنەوەو بەگەشبینیەوە بچین سەردانی پزیشک بکەین...؟
نمونەیەکی نوێ...
خێزانێکی داماو خاوەن کۆڕێکە کە زۆریان خۆش دەوێت توشی نەخۆشی بووە پزیشک هەر لەخۆیەوە وتویەتی توشی شێرپەنجە بووە، سێ دەرزی کیمیاویان بۆ کردووە، لەم مەسەلەی وڵات بەجێهێشتنەدا وڵاتیان جێهێشت ئێستا لای پزیشکن لە ئەڵمانیا لەوێ وتویانە نەخۆشیەکەی ئاسانە بەڵام بەهۆی کاریگەری ئەو دەرزیانەوە پێویستی بەشەش ساڵ چاودێری پزیشکی هەیە، چەندین نمونەی ترم لایە لەبەر هەستیاری ناتوانم ئاماژەیان پێبدەم .
دڵنیام بە خوێندنەوەی ئەم بابەتە ئێوەش نمونەتان دەکەوێتەوە یاد.
لەگەڵ ڕێزم بۆ پزیشکە شارەزاو دڵسۆزو بەویژدانەکان دڵنیام ئەم جۆرە زۆر کەمن کە خاوەن ڕێز بن.
به‌روار: 10/12/2015
بینین: 786