وتار
  گەمەی سیاسی دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن
لوقمان زۆراب چەمچەماڵی
 
هەمیشە ئۆپۆزسیۆن و دەسەڵات لەململانێ ی بەردەوامدان بۆ هێنانەدی ئامانجە سیاسی و ئابوریەکانیان ، هەرچەندە دەسەڵات نادادپەروەروناشەفاف و ستەمکار... بێت ئۆپۆزسیۆن بەهیز دەبێت بەپێچەوانەشەوە .

بۆیە هەمیشە دەسەڵات لەهەوڵی ئەوەدایە کە خۆی لەدیدی خەڵکیدا جوان پێشان بدات و بەرامبەرەکەی بخاتە ئاستێکی نزمەوە .. هەرکات ئەمەی بۆنەکرا ئەوکات هێز بەکاردێنێت و کۆتا بە ئۆپۆزسیۆنە کەی دینێت ...ئەگەر ورد بینە ڕژێمەکانی دونیا بەململانی ی سیاسی و هەڵبژاردن نەیان توانی بێت روو بەروی دوژمنەکەیان ببنەوە ، ئەوە بەڕێگای سەرکوت کردن ئەو کارەیان ئەنجام داوە ، بۆنمونە لەعێراق سەدام لە لوتکەی هیوابراندا   چەکی ژەهراوی و شاڵاوەکانی ئەنفالی بەکار هێنا ..نمونەی لەو جۆرەمان لەمیژوی دونیاو وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا زۆرو بەردەستن،لەرابردوی نزیکی دوای پرۆسەدا بینیمان خەریک بوو ئۆپۆزسیۆنی سوننی لە روماددی و فەلوجەو ناوچە سوننە نشینەکانی تر لە عێراق دژی ڕژێمی شیعەی عیراق بەڕێگەی خۆپێشاندانی ئاشتیانە  بگەن بەئامانج و ، هەرێمێکی سوننە لەعێراق بەپاڵ پشتی وڵاتانی کەنداو دروست بکەن  ،  ،  بەفیتی حکومەتی عیراق و پیلانی نێو دەوڵەتی ئەم ئۆپوزسیۆنە ئاشتیانەیان لەگۆر نا، بەدروست کردنی هیزیکی پەلامەردەری وەکو داعش کە بوو بەهۆکاری سەرکوت کردنی ئۆپۆزسیۆنی سوننەی ئاشتیانەو ناوچە سوننەکانیشی خستە ژیر رەحمی پەلاماری حەشدی شەعبی و هێزەکانی ئێران و (٦٥) دەوڵەتی هاوپەیمانی دژی (داعش)ەوە .                                                              
ئەوەی من  مەبەستمە باسی  بکەم، ململانی ی( دەسەڵات )و( ئۆپۆزسیۆن )ە لەهەرێمی کوردستانەندا ،  هەر لەسەرەتای دروست بونی حیزب لەم وڵاتە   ئامانجی سەرەکیان ململانی ی حیزبی وهێنانەدی  بەرژەوەندی حیزبی بوە بوە لەپاڵ ئۆپۆزسیۆنی دژبە ڕژیمەکانی عیراقدا ، تادوای پرۆسەی  رزگارکردنی عیراق ، بەرژەوەندیەکانی ئیران  وای خواست پۆستی سەرۆکی کۆمار عێراق نەکەویتە دەس  کەسێکی سوننی و پاڵ پشتی عەرەبی و ئیسلامی بەدەس بهینێت و ململانێ ی توند لەگەل شیعەکاندا بکات و رێگربێت لەوەی ئەو تیکە چەورە بۆشیعە بیت ، ئەمەش هۆیەکی سەرەکی بوو لەوهۆیانەی کە لەپاشان لە( ٢٧/٧/٢٠٠٧) بوە هۆکاری واژۆ کردنی ریکەوتنامەی ستراتیژی  لە نێوان یەکێتی و پارتی دا،کە بەپێ ی ئەوڕێککەوتنامەیە تاساڵی(٢٠١٤)هەموو پۆست و پلە باڵاکانی هەرێم و بەغدای پشکی کورد پەنجا بەپەنجا بەش کردبوو ،وە دەسەڵاتێکی تۆکمەو پتەوی هاوبەشی لەنێوانیادا دروست کرد ، بەشداری پێکردنی حیزبەکانی تری کوردستان تەنها بۆ روو جوانکردن و ڕا زاندنەوەی حکومەتەکەو واپێشاندانی کە حکومەتێکی شەراکەتی نیشتیمانیە.

ئەم دەسەڵاتە بەهیزو بەردەوام  بوو تا لەنێو خودی یەکیتی نیشتیمانیدا زەنگی نارەزایی لێدرا، بە سەرکردایەتی کاک (نەوشیروان موستەفا) ریکخراوێک دروست کرابەناوی( وشە )وکەم و کورتی و کون و کەلەبەرەکانی دەسەڵاتیان بەهەڵ زانی ن نارەزاییان بەرامبەری پیشاندا..لەپاشان( بەجفاتی نیشتیمانی) چونە نیو خەڵکەوەوچەند خۆ پیشاندانیکی ناڕەزاییا دروست کردو تا لە١٧ی شوبات ٢٠١١دا خۆپێشاندانێکی بەرفراوان کرا و دوای سەرکوت کردنی لەلایەن دەسەڵاتەوە   بوبە هۆکاری دروست  بوونی  بەرەیەکی ئۆپۆزسیۆن ، لە نێوان ( گۆران و کۆمەلی ئیسلامی و یەکگرتوی ئیسلامی )دا تاکار گەیشت بەوەی ئەم ئۆپۆزسیۆنە رۆژ بەڕۆژ بەهیز دەبوو دەبوە جێگای متمانەی خەڵکانێک کە سالانێک بوو پشکۆیەکی نارەزایی لەناخیانداکپ کرا بوو ، بەجۆریک  ئەمانە بونە پاڵپشت و   دەنگدەر بۆ ئەم حیزبانە بەتایبەتی گۆران و ساڵ لەدوای ساڵ دەنگیان لە زیاد بوندا بوو ، تا کار گەیشت بەوەی کە رێککەوتنی ستراتژی نێوان یەکێتی  و پارتی یان خستە  ژێر هەرەشەی هەڵ وەشاندنەوە .

بە بۆچونی من دوو حیزبە دەسەڵاتدارەکەش بەناچاری و بەیەکە وە دەستیان دایە گەمە گەورەکەو ئۆپۆزسیۆنیان هینایە نێو حکومەتەوە،بەبەستنەوەیان بەکۆمەڵی مەرجەوە بەرچاوترینیان   بێدەنگ بوون و دروستکردنی( چوارساڵی ئارام ) بوو، لە پێدانی  پۆستەحکومیەکانیشدا، سیاسەتیکی  ئاڵۆزو جاڵجاڵۆکانەیان پیادەکرد ، بەجۆریک ئەو پۆست و وەزارەتانەی دایان بەئۆپۆزسیۆن ، لەوانە بوون  کە خزمەت پیشکەش کردنیان   بەخەڵکی هەرێم بەسترابوو بە وەزارەتیکی تر یان دەسەڵااتی سیاسی و سەربازی  دوو حیزبەکەی دەسەڵاتەوە ، بۆنمونە لەوانە:-

- سەرۆکی پەرلەمان:  درا بە گۆران  ، نەی دەتوانی وەکو پیویست بەئەرکی نیشتیمانی هەل بسیت، چونکە بڕیارەکانی پەیوەست بوو ، بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانەوە، کە   حیزبەکانی دەسەڵات پشکی شیریان  هەبووتیایدا ، هەرچەند لەسەرەتاوە بەرەیەکی  چوار دژ بە  یەک دروست بوو بوو لە نیو پەرلەماندا و پارتی تاک  کرابوەوە ، بەڵام بەبۆچونی  بەندە لەژیرەوە وا نەدەگوزەرا ، ئەمە تەنها سیاسەتێک بوو تا  بەردەوامی بەمانەوەی ئۆپۆزسیۆن بدات  لەناو حکومەت  وپەرلەماندا وەک بەشدارێک لە قەیرانەکان  بەخەڵکیان بناسێنن و پیگەجەماوەریەکەیان کەم بکەنەوە .

- وەزارەتی پیشمەرگە :یەکێک بوو لەو وەزارەتانەی پشکی ئۆپۆزسیۆن ، کە بەهۆی ئەوەی  هێزەکانی (٧٠) ی سەر بەیەکیتی و (٨٠) ی سەر بەپارتی بە فەرمانی حیزب و بەرپرسە حیزبیەکەی بەرێوە دەچون ، ئەمەش خەونی بەنیشتیمانی کردنی هیزی پیشمەگەی کوردستانی  کرد بەخەیاڵ وخەڵکی چاوەروانی لە چاوەڕوانیەکی درێژ خایەندا بەرەو هیواروخان برد.

-وەزارەتی دارایی :  درا بە گۆران تەنها وەک  پاسەوانی قاسەیەکی بەتال وابوو ، کەسەرچاوەی پر کردنی لای سامانە سروشتیەکان بوو ، بەمەش ئەرکەکانی وەزیری دارایی بەشێوەیەکی زۆر بەرتەست سنوردارکرابوو ،بەجۆرێک  کەنەتوانێ موچەی فەرمانبەران دابین بکات ،کەلە بانگەشەکاندا بەخەڵکیان دەوت ئەگەر ئێمە بچینە حکومەتەوەو وەزارەتی دارایی بگرینە دەست لەکاتی خۆیدا موچەدەدەین،وە ئەو سلفەی ژنهینان و خانوو بەرەیەی کە لە ساڵانی پیش بەشداری کردنی ئۆپۆزسیۆن لەحکومەتدا بەهاوڵاتیان دە درا ، لەسەردەمیچونە نێو حکومەتی ئۆپۆزسیۆن کۆتاییان پێهات ، ئەمە  جگە لەوەی  موچەی کابانی ماڵ  و ئەو بەڵێنە زۆرو گەورانەی تر کەبەخەڵکیان دابوو لەباربرا.

-وەزارەتی بازرگانیش :    نەی توانی بچوکترین رۆل ببینێ لەخزمەتی هاوڵاتیاندا چونکە بازرگانەکانی ئەم ولاتە بەسەر دوو جەمسەری دەسەڵاتدا بەش بونەو ناچنە ژیر فەرمانی کەس و حیزبێکی ترەوەو بگرە زۆربەیان فەرمانبەرن  بەسەر سەرمایەکانیانەوە ، ئەمەو جگە لەوەی دابەزینی نرخی نەوت و شەری داعش و ئابڵۆقەی ئابوری عیراق ..بازرگانی هىەرێمی توشی شەلەلێکی تەواو  کرد .

-وەزارەتی کارەبا کە کرا بە پشکی بە یەکگرتوی ئیسلامی  ،هەرچەند لەسەرەتاوە یەکگرتوو قبولی نەکرد، بەڵام بەزۆر دایان بەسەریدا ،کە سەرچاوەی وزەی بەگەر خستنی  کارەبای کوردستان  لەژیردەسەڵاتی سامانە سروشتیەکان دا بوو ، کە ئابڵۆقەیەکی توندی خستە سەر و تا لەم دواییەدا کارەبا گەیەنرایە ئاستیکی زۆر خراپ ، بە بیانوی نەبونی گازوایلەوە ئەمەش  بوە هۆی  ناچار کردنی وەزیری کارەبا تادەس لەکار بکیشێتەوە.

-وەزارەتی کشتوکاڵ و سامانە ئاویەکان : درا بەکۆمەڵی ئیسلامی  لەگەل ئەوەی زیاتر لە چوارهەزار گوندی روخاووبەش بەش کردنی زەوی و زاری کشتوکاڵ و دابەش بونی بەسەر بەرپرسان و سەرمایە داران و کردنیان بە ڤێلاو باخچەی تایبەتی ... کۆمەل گایەکی لە زەوی و زارو کشتوکاڵ دابراوو سەرقاڵ کراو بەموچەو کاری تری جگە لە کشتوکاڵە وە ، وە لەگەل ئەو دەسەڵاتە ئابوریە سنوردارەی هەیەی بوو.

ئەمانە هەموو گەشەی ئەو وەزارەتەیان سنور دارو لاوازو بگرە راوەستاو کردبوو.. بەجۆریک زۆر جار وەزارەتەکەو جوتیارانیش دلخۆش دەبن بەخزمەتیکی کەمی پیشکەش کراو  لە کەرتی کشتنوکاڵدا.

دوای ئەوەی ئۆپۆزسیۆن نەیتوانی ئەو بەلێنانەی بەخەڵکی دەنگدەری دابوو بهێنیتە دی ،ژیان و گوزەرانی خەڵک رۆژ بەڕۆژ بەرەو خراپ تر دەچوو ،بەجۆرێک گوزەرانی کولەمەرگی دەستی پێکرد، سەرەنجام ئەمانە پیگەی جەماوەری ئۆپۆزسیۆنیان خستە ژیر پرسیارو گومان و رەخنەوە... ،و  ئاستی ئۆپۆزسیۆنیان بەرەو دابەزاندنێکی بەرچاو برد .  
سەرەنجام بەهۆی ئەو گەمەی سیاسەتەی دەسەڵاتەوە ، کەدەستی نابوو لە  قورگی ئۆپۆزسیۆن وسەرهەڵدانی درێژە کێشانیئابڵۆقەی حکومەتی ناوەندوسەرهەڵدانی چەندەها قەیران ئۆپۆزسیۆنیان ناچار بە خۆپیشان دان و کۆتایی هینان بەو (چوار ساڵ ئارام )ەی  بەڵێنیان دابوو ، ڕاپەڕینە بەناو جەماوەریانەی کە جوڵێنەریکی شاراوەی حیزبی  هەبوو، سەری کێشا بۆ سوتاندندی چەند بارەگایەکی پارتی لە ناوچەکانی  زونی سەوزدا  و ناچار کردنی  پارتی - خۆیان وتەنی لەژیر فشاری  لایەنگران و جەماوەرەکەیاندا-  بە دررکردنی گۆڕان  لەحکومەت و پەرلەمانداو ، ڕێگەنەدان  بە سەرۆکی پەرلەمان تا بچێتە  هەولێرو وەزیرەکانی سەر بەگۆرانیشیان لە پۆستەکانیان لابرد.

تائێرە بەشێک لەیاریەکە  تەواو بوە بەجۆرێک  گۆرانیان گەراندەوە  سەردەمی دروست بونی و شاڵاوی ڕاگەیاندنیان دەس پێکردوەتەوە...، دوای چی دوای ئەوەی زۆرینەی خەڵک بروایان بە قسەو رەخنەی بێ بەر نەماوە.


 وەک ئاماژەمان بۆکرد ئەوگەمە سیاسە ی دەسەڵات ،ئۆپوزسیۆنی  تائاستیکی  بەرچاو  گەراندە  دواوە ، بەجۆرێک دەسەڵات توانی بەرژەوەندیە حیزبی و حکومیەکەی و پێگە جەماوەریەکەی... لەمەترسی  ناڕەزایی خەڵک  بپارێزێت ، جگە لەوە ئۆپۆزسیۆن کاتی کە نەیتوانی ئامانجەکانی بپیکێت و ئەوەی ئەی ووت لەمەیدانی کرداردا جی بەجیی بکات.

 ئەوەی لای خە ڵکی گەڵاڵەکرد  - ئەویش خواست و مەبەستی دەسەڵات بوو لەگەمەکەدا-  کەئەم وڵاتە پێویستی بە داڕشتنەوەو دریژەپێدانی ریککەوتنی ستراتیژی نێوان یەکیتی و پارتیە، بۆ بەڕێوە بردنی ، چونکە( کەزۆر هات قەواڵە بەتاڵە) بنەمای کار پیکراوە لەم ولاتەو وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بگرە جیهانیشدا .

جگە لەوە  بەهێچ رێگایەکی ترهیچ کەس و لایەنێک  ناتوانی  لەم و دەڤەرەدا دەسەڵات  بەشێوەیەکی دروست بەرێوە بەرێت مەگەر ئەم جیل و حیزبانە هەرهەموو  کۆتاییان پێ بێت،و  جیل و کومەڵە حیزبیکی سەردەمیانە دروست بێت ...
ئەویش دەریایە خوێن و خەرمانێ  ئێسکی تری دەوێت  ، خەلکی ئەم سەردەمەیش توانای شتی  لەو جۆرەیان نەماوە.
به‌روار: 11/01/2016
بینین: 560