#بەڵگەی_دیزاین
موحەمەد عبدالعزیز
#بەڵگەی_دیزاین
موحەمەد عبدالعزیز
قورئان و شیعر ..
ماکوان کەریم
   هەڵبژاردە
  کێشەی ئێمەی ئیسلامی لە گۆڕەپانی هەرێمی کوردستاندا، ئەزمەی نوخبەی حیزبەکان..
ماکوان کەریم

ئەوەی کە من لێکۆڵینەوە و ووردبوونەوەی دەکەم و تەنانەت سەرسامی کردووم ئەوەیە لە ناو کۆمەڵگایەکی موسڵماناندا رەواج لای عەلمانیەکانە نەك- موسڵمانان و ئیسلامیەکان ، لەکاتێکدا ئەوەی لەگەڵ عەلمانیەکاندا کار دەکات ، زۆربەی وەك من بڕوایان بە خوا و پێغەمبەر و صلی اللە علیە وسلم هەموو دروشمە ئاینەیەکان هەیە، ئەی بۆ لەکاتی هەڵبژاردندا ئیسلامیەکان کەمینەن و زەمینەی ئیسلامی سازنادرێت و پرۆژەی ئیسلامی تاڕادەیەك زۆر بە هێواشی ڕێدەکات؟!، ئەمە پرسیارە جەوهەریو خاڵە لاوازەکەمانە کە هەموو نوخبەی ئیسلامی پێوەی دەناڵێنین ..
لەڕاستیدا کەمتەرخەمی و ناپوختەیی نوخبەی ئیسلامیە لە گۆڕەپانەکەدا و بەشێکی تریشی لەمپەری عەلمانیەکانە کە دروستیان کردوە، من لێرەدا باسی ئەو لەمپەرو کارەخراپانەی عەلمانیەکان ناکەم ، بەڵکو - لێرەدا باسی هەڵەکانی خۆمان دەکەم لە پێش هەموویانەوە خۆم بەرپرسیارێتی لە ئەستۆ دەگرم و پشکم بەردەکەوێت..
کاری لاوازی نوخبەی ئەو گۆڕەپانی ئێمە تەنها بە دوو ئاراستەدا کاریان کردوە ..
یەكەم: ئاراستە ترساندنی خەڵکی بەگشتی (الترهیب)
دوەم: ئاراستەی رەواج دانا و ئاسانکاری (الترغیب)
هەردوکی لە ڕاستیدا پێویستە کە لە ئاراستەی دروشمدا خۆیان دەبیننەوە ، بەڵام لە مەیداندا خەڵکی ناکەوێتە کاری عەمەلی ومەیدانی، سێیەم لەونێوەندەدا هەیە کە نوخبەی ئیسلامی نەیکردوە ئەویش ئاراستەی کۆمەڵگایە لە سێ رووە وە .. سیاسی و کۆمەڵایەتی و رۆشنبیری.. بێگومان بە تام و بونی ئیسلام باس لەو سێ چەمکە دەکەم ..
لەگەڵ ئەوەشدا نوخبەکان لە ناو ئیسلامیەکاندا گەوەرەترین فشاریان لەسەرە بە پێچەوانەی حیزبە شۆرشگێرە عەلمانیەکان وەك یەکێتی و پارتی و گۆڕان و پەکەکە..هتد ، جیاوازی لەنێوانی ئێمەو ئەواندا ئەوەیە نوخبەی عەلمانی فشارلەسەر خۆیان لادەبەن و دەگوازنەوە بۆ ناو جەماوەر،ئێمەش ڕێك هەرچی فشاری ناو جەماوەر هەیە دەیخەینە سەر شانی خۆمان ..هەڵەی کوشەندەمانە کە نوخبەیەکی ئیسلامی توشی لەمپەرێك دەبێت ، بەتەواوەتی بانگەوازەکە لەلایەکەوە پەکی دەکەوێت.. تا چەند ساڵێکی تر کەسێکی تر لە نوخبەی ئیسلامی خۆرسك دروست دەبێت نەك لە دەزگاکانی پێگەیشتنی قیادیو لێدەر لەناو حیزبەکانەوە..!
بۆچی نوخبەی ئیسلامی کەمتر چوونەتە ناو جەماوەر لە ئاراستەی سیاسی و کۆمەڵایەتی و ڕۆشنبیری ، هۆکاری سەرەکی قیاداتی ئیسلامی خۆیەتی ، ئەم قیادەیە بەدوای سەروەریدا دەگرێت ، نەك ئیسلامەتی ..!
چۆن ؟
لێرەدا ئاماژە بەوە دەکەم کە سەرکردەو رەمزە ئیسلامیەکان ناهێڵن خەڵکی تر پێبگات و لەبەر خەت خەتێن و لابازی و بەهێزکردنی پێگەی خۆیان وەك شەخس.. کەسی وا دەکەنە نوخبە کە لەڕاستیدا لە خوارو کادێری مامناوەندیشەوە نیە ، یان ئەگەر بڵیم زۆر جار ئەو کەسانە کە بەرز دەکرێنەوە ، وەك زەرنەقوتە - چۆلەکەی باوکانەکە کە رمزەکەیە دەیکات بەدەمیانەوە فێریان دەکات چی بکەن و چی بڵێن، بۆ پاراستنی بەرژەوەندی شەخسی و پاشان حیزبی لەدەوری خۆی هێشتونییەتەوە.
لە ئیسلامدا ئاراستەی بزاڤی و کاری ئیسلامی سەرەتا بۆ بەرژەوەندی باڵای ئیسلامە ، پاشان خاکە وەك هەرێمەکەی خۆمان ، ئینجا حیزبە کە مافی خۆیەتی گروپ و دەستەو حیزبەکەی بپارێزێت ، ئینجا بەرژەوەندی شەخسی و بنەماڵەیی و خزمایەتی و عەشیرەتە پارێزراو بکات ، ئەمە مافی هەموو کەسێکە لە ئیسلامدا بەم شێوەیە کار بکات ، بەڵام بەداخەوە لای سەرکردەکان بەگشتی پێچەوانەی پلەبەندیەکە کە کردومە بەئاراستەی پێچەوانە سەر دەکەوێت، شەخس بنەماڵە عەشیرەت پاشان حیزب ، دواتر ووڵات کۆتا جار ئیسلام ..!
ئەگەر ئەمە بکەینە نەخشەیەکی کارکردن و نوخبە لەناو جەماوەرەکەدا بەو ئاراستەیە کار بکات و هۆشیاری سیاسی و رەوشت وئاکار و سسیتەمی کۆمەڵایەتی بە ئاراستەی ئیسلامدا گوزەر پێبکەین و رۆشنبیری ئیسلامیمان هەبێت ، نەك رۆشنبیری ماس میدیای عەلمانی، لەسەروو هەموویانەوە ئازادی لە ناو نوخبەدا دەرکەوتوبێت توانای دروستکردنی بڕیاریان هەبێت ، پاشان پرۆژە بەرزبکەنەوە بۆ سەرکردایەتی سیاسیو. ئەوکات سەرکردە مونەفیزەو نوخبە پلان دارێژەرو جەماوەریش پشتگیرەو هێزە گرنگە مەیدایەکەیە کە کارەکانی پێئەنجام ئەدرێت..
ئەمەی باسمکرد مشتێکە لە خروارێك لە کێشەکانمان ، بەڵام دەشێت من وەك ماکوان و هاوڕێکانم ببینە نوخبەی فشار بین بۆ خستنە پێش چاوی پرۆژەی نوێ بۆ قیادات وەك مسۆدە لەبەردەمیاندا دایبنێین و کاری خۆشمان بەردەوام دەکەین. بزانین ئەوان کامیان هەنگاو هەڵدێننەوە بۆ ئەوەی زەمینەی کاری ئیسلامی زیاتر ساز بدەن و ئەوکات ئێمەش ئاڵاکەیان ئەدەینە دەست و لەدواوە تەکبیری اللە اکبر دەکەین ، خۆ ئەگەر نەتوانرا ئەنجامی بدەن ، ئێمەش هەموومان بەیەك دەنگ دەڵێن : گێم ئۆڤەر... چۆڵی کەن سەری خەڵکانی ترە.
تکایە بەهەڵە وەرنەگیرێت، چونکە مەبەست لە هیچ کەسایەتیو لایەنێکی سیاسی نیە ، بەڵکو باسکردنی واقیعی ئێستمانە لە کوردستانە .
بەهیوای چاك بوون بەرەو پێش چوون.
به‌روار: 13/01/2016
بینین: 556