شاره‌زوور : خولێكی راگه‌یاندن كرایه‌وه
محمد حاجی
ئەمڕۆ ٧ ی شوباتی ٢٠١٦ له به‌رێوه‌به‌رێتی ڕۆشنبیری هونه‌ری شاره‌زوور و به‌هاوبه‌شی یه‌كێتی گشتی قوتابیان خولێكی راگه‌یاندن بۆ فێرخوازانی سنوره‌كه كرایه‌وه .
مه‌ریوان تۆفیق به‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆشنبیری هونه‌ری شاره‌زوور بۆ بزاڤ پرێس رایگه‌یاند:" به‌رێوه‌به‌رێتیه‌كه‌مان وه‌ك پیشه‌ی هه‌میشه‌ی به‌هاوبه‌شی یه‌كێتی گشتی قوتابیان خولێكی راگه‌یاندمان كرده‌وه بۆ ژماره‌یه‌ك له به‌شدار بووانی قه‌زای شاره‌زوور خۆش به‌ختانه كه ژماره‌یان زیاتر له 40 فێرخوازه له سنوره‌كه‌دا ئه‌م خوله ماوه‌ی پێنج رۆژ ئه‌خایه‌نێت وانه‌كانیش له‌لایه‌ن مامۆستایانی زانكۆ و كه‌سانی ئه‌كادیمی شاره‌زا له بواره‌كه‌دا ده‌وترێته‌وه.
زیاتری وت به‌هیواین هه‌مووان بتوانن سود مه‌ندبن و ئه‌و رێچكه ئه‌كادیمیه‌ی كه له زانكۆكاندا ئه‌وترێته‌وه له‌م چه‌ند موحازه‌ره‌دا لێره به‌كورتی و پوختی بخرێته به‌رده‌ستی فێرخوازو سودی لێه‌ببینێت.
له پرسیارێكی بزاڤ پرێس دا كه ئاراسته‌ی دكتۆر هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر كرا كه وانه‌ی كردنه‌وه‌ی خوله‌كه‌ی پێشكه‌ش كرد ده‌رباره‌ی گرنكی ئه‌م جۆره خولانه وتی :" ئێمه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك كه‌له‌م بواره‌دا كارده‌كه‌ین پێویستمان به راهێنانی به‌رده‌وام هه‌یه و وه‌رگرتنی زانیاری نوئ هه‌یه ئه‌م خولانه ده‌چنه چوارچێوه‌ی ئه‌و پڕۆسه‌یه‌وه كه ئه‌و به‌رێزانه‌ی به‌شداری تیائه‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی په‌ره به‌تواناكانیان بدرێت په‌ره به خۆیان بده‌ن.
هه‌روه‌ها زیاتری خسته‌ڕوو :" ئێمه‌ش به‌شداریمان كرد به‌بابه‌تێك كه ناوی زمانی راگه‌یاندن بوو تیایدا باسی ئه‌وه‌مانكرد ئه‌و شێوازانه چین كه ئه‌توانین روماڵی رووداوه‌كانی پێبكه‌ین چۆن په‌یامی كه‌ناڵه‌كانی راگه‌یاند ئاماده بكه‌ن چۆن بتوانین بئ لایه‌نی خۆمان له به‌خشكردنی په‌یامه‌كان و كاراكته‌ره‌كانی بۆ وه‌رگره‌كان په‌خش بكه‌ین چۆن رۆڵ ببین له‌وه‌ی كه په‌یامێكی ورد بئ لایه‌نانه راستگۆیانه بوێرانه بگات به خه‌ڵك بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی هوشیار وه بیركردنه‌وه‌یه‌كی هوشیارانه بیكردنه‌وه‌یه‌كی ره‌خنه‌گرانه له وه‌رگره‌كانمان دروست بكه‌ین.
حه‌نان عبدالله یه‌كێك بوو له به‌شدار بووه‌كانی خوله‌كه به‌م شێوه‌یه خۆشحاڵی خۆی به كردنه‌وه‌ی ئه‌م جۆره خولانه بۆ بزاڤ پرێس خسته‌ڕوو:" خۆم به خۆشحاڵ ئه‌زانم كه به‌شدار بووم له خولێكی له‌م شێوه‌یه‌دا بۆ قه‌زاكه به‌گشتی و بوونی من وه‌ك ئافره‌تێك له‌م خوله‌دا به تایبه‌تی وه گرنگی ئه‌م خولانه بۆ به‌ره‌وپێشچوونی ئاستی رۆشنبیرمان زیاتر له زۆر پێویسته، ده‌ست خۆشی له به‌رێوه‌به‌رانی كردنه‌وه‌ی ئه‌م خوله ده‌كه‌م و هیوادارم ئه‌م جۆره خولانه په‌ره‌ی پێبدرێت و به‌رده‌وامی هه‌بێت.
به‌روار: 07/02/2016
بینین: 1127
|