رۆژی ڤالانتاین و خۆشەویستی سەرکردە و ئەمیری حیزبەکان دەبێت چ ڕۆژێــک و؟؟ کــەی بێت ؟؟؟ "
دیاری حهمه امین
وەک هەموو ساڵێک لە ڕۆژی "2.14"دا بەناو
ئاشقەکانی جیهان یادی ئەو ڕۆژە دەکەنەوە و بە ڕۆژی نوێ بوونەوەی خۆشەویستی دەزانن و دایدەنێن و چەندین چالاکی بێ سوود و خلیسکاو دەکەن تا ئەو ڕۆژەیان بەخۆشی تێ پەربێت بەسەریانا ، خۆشبەختانە لە کوردستانا گرنگیەکی ئەوتۆی نیە لە ناو گەنجەکاندا چوونکە دەزانن یادەکە خورافیە و لە بنەرەتدا درۆیەکی گەورە و شاخدارە و ئامانجی تەنها بێ دینی و بەڕەڵایی نەبێت هچی تر نیە .""خۆشەویستی وشەیەکی جوان و پر بە مانایە لە نێو مرۆڤکاندا وەک دینی ئیسلامیش داوای کردوە مرۆڤەکان یەکتریان خۆش بوێت لەسەر بنەمای پاکیەتی و دڵسۆزی و لەگەڵ یەکدی خۆشحاڵبوون و ژیان دروستکردن و پێکەوە تەبابوون و بێ بەڕژەوەندی "" .
نەک ئەوەی ئەمرۆ بەناوی خۆشەوویستیەوە ڕوودەدات ئەمە نە دین و نە مڕۆڤی خاوەن عەقڵ و بە ویژدان پشتگیری ناکەن و بە چاکی نازانن بەڵکو بە خراپ و سەرلێشێواوی و ئابڕووچوون ناوی دەبەن .
لەم ڕۆژی بەناو خۆشەویستیەدا دەڵێم ئاخۆ دەبێت ڕۆژی خۆشەوویستی ڕاستەقینە و یەکتر قبووڵکردنی سەرکردە و ئەمیـری حیزبەکان چ ڕۆژێک و؟؟ کەی بێت ؟؟و هەمووو سەرکردەکان لە چوار چێوەی دڵـــی مێزێکدا بەڕاستی کۆببنەوە و قـاوەیەـک لەگەڵ یەکدیدا بخۆنەوە و گــوڵ
پێشەکەشی یەکدی کەن و بەیەکەوە تەباو و شاد ببنەوە لە پێناو بەرژەوەندیە گشتیەکانی خەڵک هچ نەبێ قەیرانی نەبوونی خۆشەویستی لە نێو خۆتاندا بڕەوێننەوە و بەم ڕەوێنەوەش دەبێتە دەستپێکــی چاکردنی هەموو قەیرانەکانی تری هەرێم .
ئاواتەخوازم ڕۆژی خوشەیستی سیاسیەکان دروستکەن بۆ ئەوەی یەکترقبوڵکردن بێته بەرهەم و بناغە بۆتان و ئومێد و هەوڵدەدەن تا هەموو کات و ساتەکانی خۆتان و خەڵکی و هاوڵاتیانی کوردستان پرکەن لە خۆشەویستی و میهرەبانی و دڵسۆزی و بە یەکەوە تەبابوونــی مادی و مەعنەوی ،چونکه هه ر کاتێک و له هه ر شوێنێکــدا خۆشه ویستی و یەکدی قبووڵکردن نەما ژیان له په له قاژێی به رده وامی بوونی خۆی ده که وێ و دەوەستێ ،چونکە خۆشه ویستی و یەکدی قبووڵکردن ڕۆحی ژیانه، داینەمۆی بەردەوامبـوونی ژیانە . ژیانیش کورته و بهشی ڕق و کینه ناکات سیاسیەکان تا زووە ڕۆژی خۆشەویستی دروستکەن لە نێو خۆتان و خەڵکیدا دڵیابن بەم ڕۆژە زۆر شت دێنە کایەوە زۆرشتی بێ ماناش دەخەنە زبڵـدانی مێژووە .دەس لە دەس و قوەت لەخوا پشتگیری بۆچونەکانی خۆتان بکەن و کوردستان بگەێننە لێوار و دیواری ئەمان . کە واتان کرد خەڵیکش لێتان ڕازی دەبێت و دووعای خێرتان بۆ دەکەن.
""برا لە پشت برا بێت مەگەر قەزا لای خوا بێت""
بهروار: 16/02/2016
بینین: 1052
|