یه‌كه‌مین ڤیستیڤاڵی ڕۆژی شاره‌زوور به‌ڕێوه‌چوو
بزاڤ پرێس : محمد حاجی
ئه‌مڕۆ سئ شه‌ممه 8 ی ئازاری 2016 ، له قه‌زای شاره‌زوور و له هۆڵی بۆنه‌كان ، ڕۆژی (8)ی مارس ، کەهاوکاتە لەگەڵ ڕۆژی جیهانی ژنان و بۆنه‌ی مه‌زنی ڕاپه‌ڕینه‌وه ، له‌ژێر ناونیشانی (راپه‌ڕین، ژن، به‌هار و نه‌ورۆز) نه‌وای گه‌رووی شاره‌زوور به‌چه‌ندین چالاكی یه‌كه‌م ڤیستیڤاڵی رۆژی شاره‌زوور به‌ڕێوه‌چوو.
عبدالڕحمن تاوگۆزی سه‌رپه‌رشتیاری گشتی ده‌سته‌ی قه‌زای شاره‌زوور تایبه‌ت بۆ بزاڤ پرێس ڕایگه‌یاند:" ئه‌م ڤیستیڤاڵه به چاودێری قایمقامی قه‌زای شاره‌زوور بووه ، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م ڕۆژه دیاری كرا ، ئه‌مڕۆ له ژێر ئه‌م چه‌تره‌دا هه‌ندئ چالاكی و كاری باش ئه‌نجام درا ، وه بتوانین خزمه‌ت به ده‌ڤه‌ره‌ی شاره‌زوور بكرێت كه ئه‌ویش سنوری شاره‌زووره به ناحیه‌و گونده‌كانیه‌وه .
وتیشی:" به‌و ئومێده‌ی ساڵانی تر زیاتر گرنگی پێبدرێت زیاتر په‌ل بهاوێت بواری تر بگرێته‌وه به هه‌موو ده‌نگ ڕه‌نگه‌كانه‌وه،ئه‌م ده‌سته‌یه‌ش ئه‌وه نیه من خاوه‌نی بم هه‌تا هه‌تایه یان فلانه كه‌س و فیسار كه‌س، به‌ڵكو ماڵی هه‌موو كه‌سێكه ، به چین توێژه‌كانه‌وه ڕۆشنبیران گه‌نجان و مامۆستایان نوسه‌ران ، ئه‌وان ئه‌توانن سبه‌ینئ گرنگی زیاتری پێبده‌ن و كاری جوانتری بۆ بكه‌ن.
ئه‌وترا حزب سێبه‌ر بووه به‌سه‌ر ئه‌م ڤیستیڤاڵه‌وه عبدالرحمن تاوگۆزی ڕاشیگه‌یاند :"یه‌كێك بووم له‌وانه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری ئه‌م پڕۆژه‌یه بووم ئه‌وه‌نده‌ی توانیبێتمان نه‌مان هێشتووه ده‌ستی حزب زاڵ بێت.
سه‌ركه‌وت سه‌رحه‌د ئه‌ندام په‌رله‌مانی كوردستان، به‌شدار بوو، له ڤیستیڤاڵه‌كه‌دا تایبه‌ت بۆ بزاڤ پرێس وتی :" ئه‌م یاده یادێكی پیرۆزه به‌تایبه‌ت بۆ كوردستان به‌گشتی و به‌تایبه‌تی بۆ شاره‌زوور، من ئه‌مڕۆ هه‌ستم به ئاسوده‌ی ویژدان كرد، كه ته‌واوی چین و توێژه‌كان له‌م ڤیستیڤاڵه‌دا ئاماده‌بوون.
گرنگی یاده‌كه‌و بارودۆخی ئیستای كوردستانیشی گرئ دا به‌یه‌كه‌وه وتیشی:" ته‌مه‌نا ئه‌كه‌م وه‌ك چۆن لێره هه‌موو چین و توێژه‌كان ئاماده‌بوون بۆ باشتركردنی شاره‌كه بئ جیاوازی ، ئاوایش داوا ئه‌كه‌م وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانێك،له‌م كاته‌یا یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك هه‌ڵوێستی و یه‌كخستنی نێو ماڵی كورد زۆر گرنگه، وه هه‌وڵبدرێت هه‌موو لایه‌نه‌كان بگه‌نه ئه‌نجام بۆ باشتركردنی بژێوی هاوڵاتیان و ڕزگاركردنی كوردستان له‌م قه‌یرانه، وه كاركردن و هاوكاریكردنی یه‌كتر بكرێت بۆ گه‌شتنی هه‌رێمی كوردستان بۆ سه‌ربه‌خۆی.
زیاتری خسته‌ڕوو:" به‌ڵێنی ئه‌وه‌شی به دانیشتوانی قه‌زاكه‌دا ته‌واوی هه‌وڵه‌كانی خۆی ئه‌خاته گه‌ڕ وه‌ك ئه‌ندام په‌رله‌مانێك له سنوره‌كه‌دا ، چی؟ داواكراوه هه‌وڵ ده‌ده‌م، له‌لایه‌ن حكوومه‌تی هه‌رێمی كرودستانه‌وه به‌دواداچوون بۆ كێشه گرفته‌كان بكه‌ین ،بۆ ئه‌و داخوازیانه‌ی كه هه‌یه له سنوری شاره‌زووردا بۆیان جێبه‌جئ بكه‌ین.
سه‌رخێڵ نه‌جمه‌دین یه‌كێك بوو له به‌شداربووانی ڤیستیڤاڵه‌كه گرنگی ئه‌م بۆنه‌ی خسته‌ڕوو بۆ بزاڤ وتی:" زۆر خۆشحاڵ بووم كه به‌شدار بووم له‌م ڤیستیڤاڵه‌دا ، گرنگی خۆی هه‌یه ئه‌م ڕۆژه بۆ ئێمه خه‌ڵكی له‌م كاته‌ی ئیستادا جه‌نجاڵه كه‌متر كاتی چوونه ده‌ره‌وه‌و یه‌كتر بینینیان هه‌یه، ئه‌توانرێت ئه‌م ڕۆژه ببێت به پردی په‌رینه‌وه و به‌یه‌كگشتن بۆ هه‌مووان، ڕاسته له هۆڵێكی داخراو ئه‌نجام درا، ساڵانی تر فراوانتر ئه‌بێت چونكه ئومێدبینینی یه‌كه‌مین ڤیستیڤاڵه‌كه ئه‌وه‌ی سه‌لماند، ته‌مه‌نا ئه‌كه‌م له ساڵانی داهاتوودا باشتر په‌ره‌ی پێبدرێت بۆ باشتركردنی شاره‌كه.
هاوناز ڕه‌وف ئه‌ندامی گروپی هونه‌ری هه‌ناسه‌كانی نیشتیمان ئه‌و وه‌ك بانگێشتكراوێك بۆ یاده‌كه له‌گه‌ڵ گروپه‌كه‌یاندا هاتبوو چالاكیان ئه‌نجام دا. گرنگی ڕۆژی شاره‌زووری به‌رز نرخاند بۆ بزاڤ پرێس وتی:" خۆم به خۆشحاڵ ئه‌زانم له‌م ڕۆژه مه‌زنه‌دا، بوونی خۆم ئه‌بینمه‌وه ، ئه‌وه‌ی زیاتر خۆشحاڵم ئه‌كات بانگێشتكردمان بوو بۆ ئه‌م مه‌راسیمه پڕ شكۆیه، وه ئه‌نجامی چالاكی تیایدا، هیوادارم ئه‌م ڕۆژه بكرێته هۆكارێكی باش بۆ پێكه‌وه ژیان بۆ ته‌واوی شاره‌زوور به‌تایبه‌تی كوردستان به گشتی.
جئ ی ئاماژه‌یه دوو شه‌ممه ٨ی شوباتی ٢٠١٦ له هۆڵی بەرێوەبەرێتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور بەچاودێری ڕزگار غەفور قائیمقامی قەزای شارەزوور بەرێوەبەرێتی ڕۆشنبیری و هونەری شارەزوور بەهاوکاری قایممقام و لێپرسراوی فەرمانگەکان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن ژمارەیەک ڕۆشنبیر و چالاکوانانی قەزای شارەزوور دوای شه‌ش كۆبونه‌وه بڕیار درا له‌سه‌ردیاریكردنی رۆژی شاره‌زوور ، به‌رای زۆرینه (8/3/ )ی هه‌موو ساڵێك وه‌ك رۆژی قه‌زای شاره‌زوور دیاری كرا.
وێنه‌كان:
به‌روار: 08/03/2016
بینین: 880
|