وەڵامدانەوەی گومانەکان
  دیبەیتی من و قەشەیەکی نەرویجی ... لە زیندانی ئۆلشمو
ماکوان کەریم

دیبەیتی من و قەشەیەکی نەرویجی ... لە زیندانی ئۆلشمو
لە زیندان .. ووتیان ماکوان قەشەیەك هاتووە دەیەوێت : قسەت لەگەڵ بکات پێت خۆشە ..؟
ووتم با ببێت.. خۆشحاڵ دەبم ..
هات..
قاوەمان خواردەوە .. تۆزیك موجامەلەی یەکترمان کرد ناوچییە خەڵکی کوێت.. منداڵ چەند هەیە ..هتد ..
قەشە- زیندانەکەت پێچۆنە ..؟ مەبەستی بوو لە چاو زیندانی ووڵاتانی ئیسلامی و شەرقیدا..!!
ماکوان- لە چاو زیندانەکانی عەلمانی ووڵاتی موسڵماندا فندقی پێنج ئەستێرەیە..
قەشە- ئەی بۆ ئیسلام زیندانی نیە .. ؟
ماکوان- لەڕاستیدا زیندان لە ئیسلامدا جائیز نیە .. زۆرترین دابڕان لە ئیسلامدا ٣ رۆژ بۆ ٥٠ رۆژە لەوزیاتر نابێت یان هەندێك دەڵێت ٦٠ رۆژە ...!!
قەشە- ئەی ئەگەر کەسێك دزی کرد چی لێدەکەن..
ماکوان- دەستی دەبڕن..
قشە- واو ..!
ماکوان - بۆ.. واو؟
قەشە - ئەی ئەگەر کەسێك بکوژێت ؟
ماکوان - دەکوژرێتەوە ..
ئاماژەم بەوە دا ئەمانەی باسم کرد حوکمی عامن واتا بەگشتی قسە دەکەین .. بەڵام لە جوزئیاتدا بەشی تری لێدەبێتەوە...
قەشە- کەواتە حوکومی نەرویج باشترە ..؟
ماکوان - رووکەش وادەبینی ، ناوەخن بۆگەنە ..!!
قەشە- بەهێمنی پێکەنینەوە وەك رابواردن .. ئادەی چۆن ماکوان؟؟
ماکوان - جەنابی قەشە بیرتە لە نەرویج کەسێك بەناوی بریڤیك ٧٠ قوتابی منداڵی کوشت ساڵی ٢٠١١ ئەگەر هەڵە نەبم ؟؟!
قەشە- بەڵێ
ماکوان - دەزانی شوشەی بە گەڕەکێکەوە نەهێشت لە جادەی... یونسترڤە؟؟
قەشە- وایە..
ماکوان - ئێستا بریڤیك لە زینداندایە و ساڵی ٤٠٠ هەزارکرۆنی بۆ سەرف دەکرێت لە خواردن و خوێندن و جل و بەرگ و ..هتد .. ٧٠ ماڵی لەنەرویجدا خەمبار کردوە ، پێت وانیە ئەو ٧٠ ماڵەی کە زەریبە ئەدەن بە حوکومەتی نەرویجی بەشێکی دەروات بۆ بریڤیکی تاوانبارکە منداڵەکانی کوشتوون دەبیت پارەش بدەن بە بکوژی منداڵەکانیان..؟ ئەمە دادپەورەریە یان ئەمە ئەوپەری نا دادپەروەرییە ..
قەشە: بێدەنگە .. نازانم بڵێم چی .. ئاخر ئەمە سیستەمی نەرویجە..
ماکوان : دڵنیام سیستەمی نەرویجە تۆ دەپرسی لە من ئەوەی ئێوە باشە یان ئێمە ؟ ، منیش ووتم ئەوەی ئێوە روکەش جوانە ناوەخنی بۆگەنە ، ئاگام لێت بوو بە پێکەنینەوە پێت رادەبواردم دەتویست بڵێی وانیە !!، ئاگام لێتە جەنابی قەشە بێدەنگی لە ئاستئ ئەو سیستەمەی شانازیت پێوە دەکرد هەست دەکەم کەوتیتە بیرکردنەوە ؟؟!!..وایە؟
قەشە- تارادەیەك وایە ..!
ماکوان - کوشتنی بریڤیك دوو سودی دەبێت سودی یەکەم .. ئەو هەموو پارەیە لە کەسوکارەکەی ناسیننن بۆ ژیانی، دوووەم کەسوکەرەکەی بکوژەکان ئێستاش بەدوای تۆڵەسەندنەوە، باش دەزانیت جەند جار هەوڵدراوە بۆ تۆڵەسەندنەوە.. کەواتە لە ئیسلامدا پێدەوتریت قیصاص ئیسلام هەموو لاکان رازی دەکات .. چونکە بەرنامەی خوایە خوای گەورە ناخی مرۆڤەکان دەناسێت، بەڵام یاساکان تەنها روکەش هەست پێدەکات.
قەشە- ئەی دزی زیندانی بکرێت باشە یان دەستی ببریت..؟
ماکوان- من ئەوە ماوی ٤ هەفتەیە زیندانم نە منداڵ دێت بۆلام نە خێزانم کەس هەواڵم نازانێت ومنیش ئاگام لە هیچ نیە و بێتاوانم .. هەست بە ناخی من دەکەیت؟ چەندە لە رووی نەفسییەوە ناتەندروستە بۆ ماڵو منداڵم ..؟
قەشە- بەڵێ هەستت پێدەکەم و دەزانم زۆر نارەحەتی ..
ماکوان - زۆر باشە.. گریمان من دزیم کردوە ..لە کۆمپانیایەك بڕێ پارەم دزیەوە .. بۆ نمونە چەند ساڵ حوکمی هەیە .؟
قەشە- لە ساڵو نیوێکەوە بۆ دوو ساڵ تا سێ ساڵ..!
ماکوان - لەماوەی ئەو ساڵە تا ئەو سێ ساڵە .. ئەو کەسەی کە دزی دەکات چەند کەسی تر بەخۆیەوە ناڕەحەت دەکات، بەهۆکاری گیرانەکەی ؟
قەشە- خێزانە کەی منداڵەکانی ..هتد
ماکوان - دەم خۆش : کەواتە حوکومەت بە هۆکاری زیندانەکەی تەنها سزای دزەکە نادات.. بەڵکو سزای کەسوکارەکەشی ئەدات وایە..؟
قەشە- تەقریبەن وایە..
ماکوان- ئەی ئەگەر ئاداتی دزیەکە کە دەستیتی لیبستێنیتەوە و ببێتە پەندو عیبرەت بۆ خەڵکانی ترو لە ناو ماڵو منداڵەکەی خۆشیدا بمێنیتەوە و زیندانی نەکرێت وپارەی بۆ زیندانەکەی لەماوەی ئەوساڵە تا سێ ساڵە بۆ سەرف نەکرێت، کامیان باشترە؟
قەشە - نازانم ..
ماکوان - باش بیری لێبکەرەوە..! ئیسلام زوڵم لە کەس ناکات بە هۆکاری کەسی تر تەنها دز یان پیاو کوژ سزا دەدات.. هیچ یاسایەك ناگاتە یاسای شەریعەتی ئیسلام ..چونکە شەریعەتی خوایە
قەشە- هەوڵ ئەدەم بیری لێبکەمەوە .. شەطرەنج بکەین ..
ماکوان - فەرموو ..!
دوای یەك چارەك قشە درۆراندی .. مێشکی مەشغوڵ بوو دیار بوو ..
هیوام وایە سودتان لێوەرگرتبێت.. من ئازاد بووم ئیتر قەشەم نەدیوەتەوە .
به‌روار: 18/03/2016
بینین: 7372