مافـــی مــرۆڤـــی خــــۆرئاوایــــی
شوان هەورامی
ئه‌وه‌ی رۆژانه كه‌مێ گوێ له هه‌واڵه‌كان بگرێت ، زۆر به روونیی ده‌گاته ئه‌و ئه‌نجامه‌ی كه پێوه‌ره جیهانیه‌كانی مافی مرۆڤ و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له‌سه‌ریان په‌یوه‌سته به نرخی مرۆڤه‌كانه‌وه ، ئه‌ڵبه‌ته ئه‌و نرخه‌ی وڵاتانی خۆرئاوا و ناوه‌نده‌كانی بۆ مرۆڤیان دیاریی كردووه .
ئێمه ده‌بینین كاتێ مرۆڤێكی خۆرئاوا ده‌كوژرێت ، وڵاتانیان هه‌موو جیهان و ناوه‌نده سیاسییه‌كانی ده‌هێننه سه‌ر خه‌ت ، وه‌كو ئه‌وه‌ی دیتمان سه‌رۆكه‌كانی جیهان له پاریس رێپێوانییان بۆ رووداوی شارلی ئیبدۆ كرد ، به‌ڵام رۆژانه هه‌زاران مرۆڤی تر له لایه‌ن ئه‌و رژێمانه‌وه ده‌كوژرێن كه خۆرئاوا پشتیوانی‌یان ده‌كات ، هیچ هه‌ڵوێستێك نابینین ، له باشترین حاڵه‌تدا ناڕه‌زاییه‌كی دووڕوانه زیاتر شتێكی تر نابینرێت .
بۆ نمونه یه‌كێتی ئه‌وروپا – به پێی زانیارییه هه‌واڵگرییه‌كان " بێرناردینیۆ لیۆن " یان – وه‌كو نوێنه‌ریان دانابوو بۆ ته‌نسیق له‌گه‌ڵ كوده‌تاچییانی میسردا ، دواتریش كردیانه نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ پشتیوانیی له كوده‌تاكه‌ی ژه‌نڕاڵ خه‌لیفه حه‌فته‌ر له خۆرهه‌ڵاتی لیبیادا ، كه ده‌ركه‌وت ئه‌م كه‌سه مانگانه 60 هه‌زار دۆلاری له حكومه‌تی ئیماراتی عه‌ره‌بی وه‌رگرتووه بۆ ئه‌وه‌ی لیبیا بگێڕێته‌وه بۆ ژێر چه‌تری دیكتاتۆریه‌ت به ناوی ئۆپه‌راسیۆنی كه‌رامه‌ته‌وه ، كه تا ئێستاش نه‌هامه‌تیه‌كه‌ی به‌رده‌وامه ، هه‌مان كه‌سایه‌تیی پێشتر بۆ رێكخستن و یارمه‌تیدانی پاشماوه‌كانی رژێمی موباره‌ك و لیبراڵه‌كان و سوپای میسر و یه‌كخستنیان له دژی یه‌كه‌مین سه‌رۆكی هه‌ڵبژێردراوی میسر دیاریی كردبوو ، كه له دوای 25 یه‌نایه‌ر میسر به به پێی پێوه‌ره خۆرئاواییه‌كان به‌ڕێوه ده‌برا و 5 هه‌ڵبژاردنی ئازادی به‌ڕێوه برد ، كه‌چی دوای كوده‌تا خوێناوییه‌كه‌ی عه‌بدولفه‌تاح سیسی نه‌ك گوشاریان نه‌خسته سه‌ر میسری كوده‌تا ، به‌ڵكو وڵاتانی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا واته ئه‌ڵمانیا و فه‌ره‌نسا و ئیتالیا و به‌ریتانیا په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ رژێمی كوده‌تادا په‌ره‌پێدا و به كرده‌وه به‌شدار بوون له كوشتنی زیاتر له 10 هه‌زار ئازادیخواز و زیاتر له 50 هه‌زار ده‌ستگیركراوی زیندانه‌كانی میسردا ، كه به پێی راپۆرتی رێكخراوه جیهانیه‌كان ئه‌و زیندانیانه - له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌ی سیسی و به چاوپۆشیی خۆرئاوا - به‌ره‌و مردنێكی خاو ده‌برێن .
خۆرئاوا كاتێ رێگه نادات به‌هاری عه‌ره‌بی بگاته ئه‌نجام ، چونكه به بۆچوونی بێرنارد لیڤی زایۆنی زیانی بۆ په‌زه‌كانی ئیسرائیل هه‌یه ، بێگومان ئه‌مه ده‌بێته هۆكارێكی تری به‌هێزبوونی باڵی توندڕه‌ویی و ئه‌گه‌ر ئه‌وان به‌لایانه‌وه ئاساییه ئه‌م وڵاتانه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وێران ببن له پێناوی ئاسایشی وڵاتێكی هاوپه‌یمانیاندا ، هه‌ڵه‌یه‌كی كوشنده ده‌كه‌ن ، چونكه له لایه‌ك شه‌پۆلی ئاواره روویان تێده‌كات و له لایه‌كی تریش ئاسایشی خۆشیان ده‌كه‌وێته مه‌ترسییه‌وه ، هه‌روه‌كو له ساڵانی رابردوو و سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا دیتمان .
به‌ڵام پێوه‌ره مرۆییه‌كان لای خۆرئاوا زۆر جێی سه‌رسوڕمانن ، كاتێ وڵاتێكی وه‌كو توركیا خۆی به ته‌نیا زیاتر له دوو ملیۆن ئاواره‌ی سوریای له‌سه‌ر خاكیدا وه‌رگرتووه ، ئه‌وان مێشێ میوانییان نیه ، به‌ڵام كاتێ نیو ملیۆن ئاواره روو ده‌كاته كۆی یه‌كێتی ئه‌وروپا ، به ته‌واویی ئه‌و وڵاتانه نیگه‌ران ده‌كات ، ناچار ده‌بن باج به توركیا بده‌ن بۆ راگرتنی شه‌پۆلی ئاواره‌كان . له میسر به ته‌نیا رۆژێك 5 هه‌زار میسریی له گۆڕه‌پانه‌كانی مانگرتنی ئاشتیانه‌دا له لایه‌ن رژێمی كوده‌تاوه كوژران ، بۆ نمونه وڵاتێكی وه‌كو ئیتالیا دوای ئه‌و رووداوه په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ كوده‌تاچیاندا په‌ره پێدا ، به‌ڵام ئێستا هه‌موو خۆرئاوا بۆ مه‌رگی خوێندكارێكی ئیتالیی هاتوونه‌ته سه‌ر خه‌ت ، چونكه مرۆڤی خۆرئاوایی چاوكاڵ تر و به‌ڕێز تره به پێی پێوه‌ره‌كانی فاشیزم و نازیزم كه تا هه‌نووكه‌ش له‌ژێر په‌رده‌ی مرۆڤدۆستیدا به‌شێوه‌یه‌كی تر په‌یره‌و ده‌كرێن ، فڕۆكه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستاندا یه‌ك گوند له‌كاتی ئاهه‌نگ و شاییدا وێران ده‌كه‌ن و زیاتر له 270 هاوڵاتی ده‌كوژن ، له باشترین حاڵه‌تدا به‌س ( 2500 ) دۆلار بۆ هه‌ر كوژراوێك قه‌ره‌بوو دیاریی ده‌كه‌ن ، به‌ڵام له كاتێكدا تا ئێستاش ساغ نه‌بووه‌وه كه رژێمی قه‌زافیی ده‌ستی هه‌بووبێت له خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه‌ی هێڵی ئاسمانیی " پان ئه‌مریكان " له‌سه‌ر لۆكه‌ربی ، كه‌چی به‌هۆی گه‌مارۆی ئابوورییه‌وه ملیاره‌ها دۆلار زیانیان به لیبیا گه‌یاند و دواجاریش له ژێر گوشاردا بۆ هه‌ر كوژراوێكی لۆكه‌ربی بڕی ( 10 ) ملیۆن دۆلاریان له لیبیا وه‌رگرت .
هه‌ر ئه‌و رۆژه‌ی ته‌رمی جۆلیۆ رێجینی ئیتالیی دۆزرایه‌وه ، ته‌رمی 5 زیندانیی تری ئازادیخوازی میسریی درانه‌وه به بنه‌ماڵه‌كانیان كه له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوژرابوون ، به‌ڵام یه‌كێتی ئه‌وروپا و رێكخراوه مرۆڤدۆسته‌كانی بۆ كوژرانی رێجینیی هاواریان لێ به‌رز بووه‌ته‌وه ، كه‌چی بۆ كوژرانی ئه‌و میسرییه ئازادیخوازانه هه‌ڵوێستێك نیشان ناده‌ن كه میسر پاشه‌كشه بكات ، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیتالیا ده‌ڵێت : ئه‌گه‌ر میسر شه‌فاف نه‌بێت باجی قورس ده‌دات ، رژێمی میسر كه‌وتووه‌ته له‌رزه و نازانێت چۆن خۆی له‌و قه‌یرانه رزگار بكات ، كه هێزه ئه‌منیه‌كانی دوای ئه‌شكه‌نجه ئه‌و خوێندكاره ئیتالییه‌یان كوشتووه و ته‌رمه‌كه‌شیان له شه‌قامێكی گشتیدا فڕێداوه !!
كاتێ پێوه‌ره جیهانیه‌كانی مافی مرۆڤ و دیموكراسیی به‌و شێوه‌یه مامه‌ڵه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت ، بێهیوایه‌كی گه‌وره له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌رانبه‌ر خۆرئاوا و بانگه‌شه‌كانی دروست ده‌بێت ، كاتێ ده‌بینن نرخی ریجینیی و مرۆڤه‌كانی لۆكه‌ربی له‌گه‌ڵ مرۆڤه‌كانی ئه‌فغانستان و سوریا و عێراق و فه‌له‌ستین و میسر و لیبیادا جیاوازن ، یا كاتێ ده‌بینن ئه‌وروپا و ئه‌مه‌ریكا به‌پێی قسه‌كانی بێرنارد لیڤیی و سیپی لیفنی ده‌جوڵێنه‌وه و دیموكراسیی به شایسته‌ی گه‌لانی ناوچه‌كه نازانن و یارمه‌تی كوده‌تاچییان و تاوانبارانی دیكتاتۆری ناوچه‌كه ده‌ده‌ن و نوێنه‌ری نهێنی دیاریی ده‌كه‌ن بۆ ته‌نسیق له‌گه‌ڵیان و بۆ دژایه‌تی ئازادیخوازان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی رژێمه دیكتاتۆر و تۆتالیتاره‌كان ، یا هێنانی خراپتر له رژێمی پێشوو بۆ تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه له ئازادیخوازان وه‌كو ئه‌وه‌ی له میسر و سوریا و لیبیادا په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن ، له‌لایه‌ك ئه‌مه بۆ به‌هێزكردنی به‌ره‌ی تیرۆره و له لایه‌كی تریش ئاگری ئه‌م جه‌نگ و كوشتار و نادادگه‌رییانه زوو یا دره‌نگ خۆرئاواش گرفتار ده‌كات ، هه‌روه‌كو دیتمان كاتێ بۆ ته‌قینه‌وه‌كانی ئامه‌د و ئه‌نكه‌ره و ئه‌سته‌مبوڵ و لافاوی كوشتاره‌كانی سوریا ، هه‌روه‌كو هه‌واڵێكی ئاسایی به‌لای گوێیاندا تێپه‌ڕیی ، زۆر به ساده‌یی ئه‌م خوێن و فرمێسكه‌ش گه‌یشته برۆكسل و پاریس !!
به‌روار: 06/04/2016
بینین: 838
|