شه‌ڕكردن له‌گه‌ڵ خراپه‌دا چۆن ده‌كرێت
پشتيوان بازيانى
بسم الله والحمد لله والصلاة والسلام على رسول الله وعلى آله وصحبه أجمعين ...أما بعد :
خوشكان و برايانى به‌ڕێزم : بێگومان ئه‌ركى هه‌ر موسوڵمانێكه كاربكات بۆ بڵاوكردنه‌وه‌ى ڕه‌وشته به‌رز و باڵاكان , سه‌ره‌تا خۆى بڕازێنێته‌وه پاشان هه‌وڵى گۆڕانكارى ئاكارو خوڕه‌وشتى نزيكانى خۆى و چواردهورهكهى بدات , چونكه تا خه‌ڵكى كۆمه‌ڵگا و ئه‌و شوێنه‌ى لێى ئهژين ئاكارو ڕه‌وشت به‌رزو په‌سه‌ند بن ئه‌وا ئێمه‌ش به خۆشى و كامه‌رانى ده‌ژين , ئاى ئه‌و ژيانه چه‌ند تاڵه چه‌ند ناخۆشه كه به‌رده‌وام له دوودڵى و دڵه ڕاوكێدا بيت به‌هيچ شێوه‌يه‌ك ئه‌مين نه‌بيت له هاوسێكه‌ت له هاوڕێكه‌ت له دانيشتوانى شارۆچكهكهت ! ئه‌و ژيانه چه‌ند بهسوێيه به‌رده‌وام له‌ترسا بيت چه‌ند زه‌حمه‌ته بێ متمانهيى باڵ به‌سه‌ر خه‌ڵكيدا بكێشێ و كه‌س له كه‌س ئه‌مين نه‌بێت ئه‌و شاره وێران بێت باشتره ئه‌و وڵاته كاول بێت خۆشتره له‌وه‌ى چه‌ند كه‌سێكى به‌د ڕه‌وشت و خراپه‌كار بيشێوێنن ئارام له خه‌ڵكى هه‌ڵگرن , خۆشهويستانم ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خواش نا ئه‌وه با له‌به‌ر خۆمان هه‌وڵ بده‌ين ئه‌گه‌ر به ووته‌يه‌كى خێر بێت ئه‌گه‌ر به هه‌ڵوێستێكى مه‌ردانه بێت هه‌رچه‌ندى بتوانين هه‌وڵ بده‌ين چاكهكارى سهرخهين به‌سه‌ر خراپه‌دا , ده‌با هه‌وڵ بده‌ين ... بێگومان هه‌موو سه‌ركه‌وتنێك له پشتيه‌وه هه‌وڵ و ماندوو بوون هه‌يه , با هه‌موو لايه‌ك به پشت به‌ستن به‌خوا جێ به تاوان و خراپه‌كارى له‌ق بكه‌ين له شار‌و وڵاتمان ده‌رى كه‌ين , ڕه‌نگه ئێستا حه‌ز بكه‌يت هاوكارمان بيت به‌ڵام دڵنيام ئێستاكه شه‌يتان چه‌ندين خوتخوتهو دوودڵى خستۆته ناو دڵت تا په‌شيمان بكاته‌وه تاوه‌كو ساردت بكاته‌وه بۆ وێنه پێت ئه‌ڵێ :
- دنيا به تۆ چاك ناكرێ !
- هه‌رچييه‌ك بكه‌ى بێسووده خه‌ڵك گاڵته‌ت پێ ئه‌كه‌ن !
- دانيشه كاكه خۆت گوناهت ئه‌وه‌نه كه‌م نييه ئێستا دێيت به‌خه‌ڵك ئه‌لێى چاك بن ...هتد
به ده‌يان خوتخوته به‌دڵتا دێنێ تا وازت له‌و بيره چاكه پێ بێنێ , براكه‌م خوشكه‌كه‌م دنيا به ئێمه چاك ناكرێ به‌ڵام لانى كه‌م ئهتوانين پشكمان تياى هه‌بێ , دڵنياش به تۆ هه‌ر كارێك بكه‌يت بێگومان به‌رهه‌مى ئه‌بێت ( قل إعملو فسيرالله عملكم ورسوله والمؤمينون ) لانى كه‌م وه‌ك تۆپهلێ قوڕ ئه‌ده‌ى بهديوارێكا ئه‌گه‌ر پێوه‌ى نه‌نوسێ شوێنه‌وارێك هه‌ر جێدێڵێ , هيچ كات گوناهه‌كانت با وات لێ نه‌كا له كارى چاكه‌ش دوورت خاته‌وه هه‌رچه‌ند گوناهبار بيت بێگومان به ده‌رگاى ته‌وبه‌ى خوا هه‌ميشه له‌سه‌ر بشته بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ت خاتر جه‌م به پاداشتيش وهرئهگريتهوه ئه‌وه‌تا په‌روه‌ردگارمان به‌لێنى پێداوين ( فمن يعمل مثقال ذره خيرا يره ) بێگومان هه‌ركه‌س به قهدهرايى مسقاله زهڕهيهك چاكه‌ى كردبێت پاداشت ئه‌درێته‌وه ... كه‌واته بۆ ڕاوهستين ئێستا با بزانين چۆن ئهتوانين بهرهنگارو ڕوبه‌ڕووى خراپه‌كارى ببينهوه ؟ !
- سه‌ره‌تا با له خۆمانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ين :-
- تۆبه‌يه‌كى ڕاست و دروست بكه‌ين به‌وه‌ى واز گوناه و تواناكهن بێنين و ڕقمان لێى بێت و حه‌ز نه‌كه‌ين بگه‌ڕێنه‌وه سه‌رى .
- ده‌ست بكه‌ين به كردارى چاك و خۆڕازاندنه‌وه‌مان به ڕه‌شته جوانه‌كان چونكه بێگومان چاكهكارى خراپه‌كانمان ده‌سڕنه‌وه .
هاورێیه‌تی كه‌سانی چاك و باش بكه‌ین چونكه بێگومان هاورێكه‌ت كاریگه‌ریت له‌سه‌ر دروست ده‌كات له مێژه پێشینامان فه‌رمویانه دووگا له دۆڵێكا بن ئه‌گه‌ر نه‌چنه پێستی یه‌كه‌وه ئه‌چنه خوی یه‌كتری .هاوڕێی باش وه‌ك عه‌ترفرۆش وایه ئه‌گه‌ر عهتریشت پێ نه‌دات بۆنه خۆشهكهیت بۆ دێت وه هاوڕێی خراپیش وه‌ك و ئاسنگه‌ر وایه ئه‌گه‌ر نهشتسوتێنێ ده‌نگه‌ده‌نگ و ژاوهژاوهكهی مێشكت كاس ئه‌كات !!بۆیه هاوڕێیه‌تی چاكان بكه‌و واز له له خراپه‌كان بێنه.
خۆمان فێری زانسته شه‌رعییه‌كان بكه‌ین و دوور بكه‌وینه‌وه له شتی بێ سوود و كه‌ڵك‌و ئاگادار بین كاته‌كانم به فیڕۆ نه‌ده‌ین مه‌گه‌ر له چاكه‌دا بێت .
- پاشان هاوڕێ و خزمه نزيكهكانمان :
- هه‌موومان هاورێ و دۆستى نزيكمان هه‌يه كه گوێمان بۆ دهرگن و به‌قسه‌مان ده‌كه‌ين يان لاى كه‌مى قسه‌كانمان كاريگه‌ريان له‌سه‌رى هه‌يه , پێوسته كه‌مته‌رخه‌مى نه‌كه‌ين و به شێوازى جوان و نه‌رم و نيان ئامۆژگارى بكه‌ين وابكهين به كردهوهجوانهكانمان سه‌رسام بێت به‌شكو خواى په‌روه‌ردگار رێنمايى بكات و ئه‌ويش بگه‌رێته‌وه .
- پێويسته زۆر ئارام گر بيت و هيچ كات له هيچ كه‌سێك بێ ئومێد نه‌بيت ته‌نانه‌ن ئه‌گه‌ر كه‌سێك سوور ده‌زانى زينا دهكاو ده‌خواته‌وه تۆ هه‌ر ئامۆژگارى بكه .
- به‌رده‌وام نزا‌و دوعا بكه‌ين و له خوا بپاڕێينه‌وه كه ڕێنوماييان بكات و رێى ڕاستيان نيشان بدات , دڵهكانيان نه‌رم كات بۆ وه‌رگرتنى ئه‌م دينه‌وه ده‌ست له خراپه‌كارى هه‌ڵگرن .
- پێوسته بزانى هاورێكه‌ت چ جۆره كه‌سايه‌تيه‌كى هه‌يه ئه‌گه‌ر كه‌سێكى عاتفيه هه‌وڵ بده له قسه‌كانتا هه‌ست و سۆزى بجولێنه تا كاريگه‌رى له‌سه‌ر دروست بكه‌يت ئه‌گه‌ر كه‌سێكى عهقڵانيه به‌رده‌وام به نمونه و قسه‌ى زانستى هه‌وڵى له‌گه‌ڵا بده‌و گومان و دوودڵييهكانى بڕه‌وێنه‌وه .
- ئه‌وه‌ش بزانه ئه‌گه‌ر كه‌سێك له‌سه‌ر ده‌ستى تۆ هيدايه‌ت وه‌ربگرێت گه‌وره‌تره له‌وه‌ى هه‌موو دنيا هى تۆ بێت , بێگومان ره‌زامه‌ندى خوا له سه‌روو هه‌موو شتێكه‌وه‌يه .
- پشاندان و وێنا كردنى كارى خراپ لاى خه‌ڵكى به شێوه‌يه‌كى قێزه‌ون و ناشرين:
- بێگومان ئه‌و كاته‌ى خراپه‌يه‌ك لاى خه‌ڵكى ئاسايى ده‌بێته‌وه ئه‌وا دڵنيابه كه له‌به‌رچاو خه‌ڵكى جوان كراوه , بۆيه ده‌بێت بزانين كه ههميشته كاره خراپه‌كان وه‌ك خۆى به‌خه‌ڵكى بگه‌يه‌نين و قێزه‌ونى و پيسيهكهى بۆ خه‌ڵكى روون بكه‌ينه‌وه .
- له شوێنى كاره‌كه‌ت له كارگه له قوتابخانه له دوكان ....هتد ئه‌گه‌ر باسى كارێكى خراپ كرا هه‌ستى خۆت ده‌ربڕه , توخوا ڕه‌زيل مه‌به هه‌رچه‌ندى ئهتوانى زه‌مى ئه‌و كاره خراپه بكه بڵێ به‌راستى ناشرينه ئه‌وه‌ى ئه‌وكاره ئه‌كات زۆر سوكه زۆر بێ ڕێزه زۆر عه‌يبه ...چوزانم له‌و قسانه بكه بێگومان كاريگه‌رى خۆى هه‌يه له‌سه‌ر ئه‌وانه‌ى گوێيان لێيه , ئه‌گه‌ر رۆژێك هه‌لى ئه‌نجامدانى بۆ ڕه‌خسا ئه‌و قسانه‌ى بير دێنه‌وه .
- له هه‌ر مهجليسێكا باسى خراپه كرا توخوا رامه‌كه مه‌ڵێ ئه‌مه مه‌جليسى شه‌يتانه به‌ڵكو هه‌وڵ بده مه‌وزوعه‌كه بگۆڕه و دووقسه‌ى خێرى تيا بكه باشتره .
- هه‌ركه‌س باسى كاره خراپه‌كانى خۆى كرد ره‌تى بكه‌وه مه‌هێڵه قسه بكات , چونكه ئه‌و وا ده‌كات خه‌ڵكى تريش به ئاسايى بزانن و چاوى لێ بكه‌ن , له جياتى ئه‌وه تۆ باسى كرده‌وه‌ى چاكى خه‌ڵكى بكه به‌شكو ئه‌و خه‌ڵكه‌ش غيره‌ت بيان گرێ و ده‌ست به چاكهكارى بكه‌ن .
- په‌روه‌رده‌ى مناڵه‌كانت به جوانى بكه:-
- ئه‌گه‌ر باوكيت ئه‌گه‌ر دايكيت توخوا منداڵه‌كه‌ت به‌جوانى په‌روه‌رده بكه چونكه ئه‌و سبه‌ينێ گه‌وره‌ده‌بێ و جێگه‌ى ئێمه ده‌گرێته‌وه ده‌با دايك و باوكه‌كان هێنده به خه‌م بن تا ئه‌م جيلهى دێت چاكه كار بن.
- ئه‌گه‌ر خۆت مه‌جالت نييه و نازانى چۆن په‌روه‌رده‌ى بكه‌يت توخوا ئيهمالى مه‌كه زوو زوو هانى بده و بينێره بۆ مزگه‌وت تا لاى ئه‌و گه‌نجه ده‌م پاك و ده‌ست پاك و به‌ڕه‌وشتانه فێرى ره‌وشتى به‌رزو جوان بێت .
- ئه‌گه‌ر منداڵه‌كه‌ت به گوێت ناكات وازى لێ مه‌هێنه دڵنيابه ڕێگاكه‌ت هه‌ڵه‌يه به‌رده‌وام به له‌گه‌ڵى تا هه‌ناسه‌ت تيايه .سپاس بۆخوا ئيستا فليم كارتنى پهروهرهيى زۆرن گۆڤار‌و ناميلكهكان زۆرن .
- خۆش ويستنى خه‌ڵكانى چاكه‌كار:-
- ڕه‌نگه بڵێى سه‌يره ده‌حا وا خۆشم ويستن چ كاريگه‌رييه‌كى هه‌يه تا خه‌ڵكى باش بن ؟! ده‌زانى ئه‌گه‌ر تۆ به‌رده‌وام به‌خراپه باسى خه‌ڵكانى باش و چاك بكه‌يت ئه‌وا خه‌ڵكيش رقيان لێى ئه‌بێته‌وه هه‌وڵ ئه‌ده‌ن وه‌ك وان نه‌بن ؟! بۆيه به بێ هۆ ڕقت له هيچ كه‌سێك نه‌بێت به‌خراپه باسى كه‌سانى چكهكارو بۆخوا صولحاو مه‌كه ئه‌گه‌ر ههڵهيكى هه‌يه دوعاى لێخۆشبوونى بۆ بكه بۆى ڕاست كه‌وه غه‌يبه‌تى مه‌كه چونكه تۆ به‌م كاره‌ت لاى خه‌ڵكى ناشرينى ئهكهيت وا ئهكهيت خه‌ڵك گوێى بۆ نه‌گرێ و به‌قسه‌ى نه‌كا ده‌جا كه بۆخۆت وه‌ك ئه‌وت بۆ ناكرێ دژايهتيشى مه‌كه.
- وابكه كرده‌وه‌ى چاكى خه‌ڵكى بڵاو بكه‌وه تا خه‌ڵكى به‌رو پيرى بچن تا حه‌ز بكه‌ن ئه‌وانيش باس بكرێن به چاكه .
- يارمهتيدان و هاوكارى كردنى پڕۆژه خێرييهكان :-
- هه‌ميشه له بۆسه‌دا به بۆ كارى چاكه نه‌كه‌ى له‌ده‌ستى بده‌ى هه‌ميشه هاوكارى ئه‌و پڕۆژه‌و چالاكيانه بكه كه ده‌زانى به‌رژه‌وه‌ندى قيامه‌ت و ئاخيرهتتى تيايه .
- يارمه‌تيدانى هه‌ژاران قسه‌ى جوان ره‌وشتى به‌رزت شيرنى مامه‌ڵه‌ت وا ده‌كات ببيته بانگخوازێكى بێده‌نگى زۆر گه‌وره .
- گرتنه به‌رى رێ و شوێنه جۆربه‌جۆره‌كان و به‌كارهێنانى ئامرازه‌كان :
- هه‌وڵ ده به كورتهنامهى موبايله‌كه‌ت فه‌رموده‌يه‌ك ووته‌يه‌كى جوان بۆ هاورێكه‌ت بنێره يان په‌يوه‌ندى پێوه بكه‌و دواى هه‌واڵپرسين دوقسهى باشى بۆ بكه .
- به‌كارهێنانى ئينته‌رنێت و فه‌يسبوك زۆر گرنگه له واڵهكهت ببيته بانگخوازێك هه‌ميشه شتى جوان و چاك پۆست بكه‌ى و لايكى بكه‌يت به كۆمێنت ده‌ست خۆشى له‌و كه‌سانه بكه‌يت كه شتى جوان بڵاو ده‌كه‌نه‌وه تا وورهيان بهرزگهيتهوه ببيته هانده‌ر بۆيان .
- بڵاوكردنه‌وه‌ى بڵاوكراوه و ناميلكه و شريتى ووتار و بهخشينى به خه‌ڵكى كارێكى زۆرگهورهيه ئه‌گه‌ر خۆشت ناتوانى هاوكارى ئه‌وانه بكه كه ده‌ستيان داوه‌تێ .
- دوعاكردن و پاڕانه‌وه :
- بهرجهوام بپاڕێره‌وه له كاته‌كانى دوعا‌و نزاكردندا تا خواى گه‌وره سهركوتوت بكات له كاره‌كه‌تدا كه به‌رنگاربوونه‌وه‌ى خراپه‌كارى و بڵاوكردنهوهىى چاكهكارييه بێگومان خواش يارمه‌تيت ئه‌دات پشتيوان به‌خوا .
خۆشهويستانم بێگومان زۆر رێ و شوێنى تر و ديكه هه‌ن ده‌توانين لهرێيهوه به‌ره‌نگارى خراپه‌كارى و به‌د ڕه‌وشتى ببينهوه و له جياتى چاكه‌و چاكهكارى بڵاو كهينهوه له نێو خه‌ڵكيدا له هه‌مووشى گرنگتر ئه‌وه‌يه ساردنهبينهوه و به‌رده‌وام بين ڕه‌خنه‌و توانج و قسه‌ى خه‌ڵكى كارمان تێ نه‌كات , گوێ به وه‌سوه‌سه‌ى شه‌يتان نه‌ده‌ين .هه‌ميشه له هه‌وڵا بين سه‌ره‌تا خۆمان بگۆڕين پاشان خه‌ڵكى تر خواش ده‌فه‌رموێت ( إن الله لا يغير ما بقوم حتى يغير ما بأنفسهم )
بهروار: 07/04/2016
بینین: 1163
|