 ئه‌و پیره‌ژنه‌ی 200 هه‌زار دیناری ونكرد
وه‌رگێڕانى: عومه‌ر ڕه‌شيد
له‌سه‌ر شه‌قامه گشتییه‌كه كاغه‌زێك هه‌ڵواسرابوو, له‌سه‌ری نووسرابوو:
(200 هه‌زار دینارم ونكردووه, هه‌ركه‌سێك دۆزیه‌وه بیگێرێته‌وه بۆ ئه‌م ناونیشانه, شوقه‌ی ژماره ... موچه‌كه‌م زۆر كه‌مه‌و نه‌بووم, ته‌نانه‌ت ناتوانم نانێك بكڕم)
كه‌سێك بڕیاریدا خۆی وا ده‌رخات كه ئه‌م دۆزیوێتییه‌وه, پاره‌ی هه‌ڵگرت و به باڵابه‌ره‌كه‌دا سه‌ركه‌وت بۆ ناونیشانه‌كه.
كاتێ پیره‌ژنه‌كه پاره‌كه‌ی وه‌رگرت گریا, وتی:
كوڕم تۆ دوانزه‌یه‌م كه‌سی كه هاتوویت و وتوتانه من دۆزیومه‌ته‌وه‌و پاره‌كه‌تان بۆ گێڕاومه‌ته‌وه.
پیاوه‌كه زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كی كرد‌و به‌ره‌و باڵابه‌ره‌كه ڕۆیشت.
پیره‌ژنه‌كه بانگی كرد وتی:
كوڕم ئه‌و كاغه‌زه لێكه‌ره‌وه, به‌خوا من نه‌ئه‌زانم بنووسم و نه من نووسیومه, هه‌ر چاكه‌خوازێكی وه‌كو ئێوه نووسیوێتی, هه‌ستاو ده‌ستی كرد به‌گریان, وتی هاوخه‌میتان له‌گه‌ڵ من ئومێدی به‌ژیان پێ به‌خشیمه‌وه, ئێستا هه‌ست به‌جوانییه‌كانی ژیان ئه‌كه‌م.
به‌روار: 07/04/2016
بینین: 1559
|