ئه‌گه‌ر ترسنۆكی ناوه‌كه‌ت بگۆڕه
عومه‌ر ڕه‌شيد
تێبینی ئه‌وه ئه‌كرا یه‌كێ له‌سه‌ربازه‌كانی ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره ترسنۆكه‌و له‌گه‌ڵ سوپاكه‌دا هه‌نگاو نانێ, هه‌میشه له ریزه‌كانی پشته‌وه‌یه‌و له ڕیزه‌كانی پێشه‌وه نابینرێ.
ئه‌م هه‌واڵه له‌كاتێكدا به ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره گه‌یشت خه‌ریكی ئاهه‌نگ گێڕان بوو به‌بۆنه‌ی یه‌كێ له‌سه‌ركه‌وتنه‌كانه‌وه.
ناردی به‌دوا سه‌ربازه‌كه‌داو پێی وت: ناوت چییه؟ سه‌ربازه‌كه‌ش وتی: قوربان ناوم ئه‌سكه‌نده‌ره, ئه‌سكه‌نده‌ری گه‌وره‌ش سه‌یرێكی كرد‌و پێی وت, له‌مه‌ودوا یان له هێرش و جه‌نگه‌كاندا له‌ڕیزی پێشه‌وه‌به یان ناوه‌كه‌ت بگۆڕه.
به‌روار: 11/04/2016
بینین: 926
|