وەڵامدانەوەی گومانەکان
  شمشێرو ئیسلام .. وەڵامێکە بۆ مولحیدان..
ماکوان کەریم



هاوڕێیەکی مولحیدم لە فەیسبوك .. سەرەتا خۆی ناساند ووتی: من مولحیدم ، بڕوام بە دین ننیە، بەڵام کاک ماکوان حەز دەکەم بینە هاوڕێ و ئەگەر پرسیارم هەبوو ..ئەیکەم و حەزیشم بە نیفاق و دوورووی ننیە.. من مولحیدم و بەڵام هەست دەکەم ئیسلامیش هەروا شتێکی سادەو ساکار ننیە بۆیە حەز دەکەم فێر بم و زانیاری وەربگرم...

منیش کە زانیم خاوەنی حوورمەتو ئەدەبە بەرێزەوە هاوڕێیتیەکەم قوبوڵ کردو حوورمەتی تەواوم لێگرتوە.. 

دوێنی ئەم پرسیارەی کرد بە ڤایبەر ..؟

ووتی :کاك ماکوان هەست ناکەیت ئیسلام بە شمشیر بڵاوبۆتەوە؟ بە شمشێرو و داگیرکاری دینەکەی بڵاو کردۆتەوە؟؟

ماکوان : باشە ... چەند ملیۆن موسڵمان هەیە ...؟؟

مولحید: زۆرە لە ملیار تێپەڕییوە..

ماکوان :ڕاست دەکەیت.. ئێستا .. ملیارێك و حەوسەدو پەنجا ملیۆنە..

چەند دەڵەوتێكت پێدەڵێم کە زۆرینەی موسڵمانان پێك دێنن ، ئیسلام یەك تاکە سەربازو جوندی نەناردۆتە ناوی .. وەك چین و ئەندەنوسیا و مالیزیا و یەمەن عومان، فلیبین ، تەتارستان، بۆتان ، مەنگۆلیا.. بیزەحەمەت وەڵامت چییە بۆ ئەمەیان ؟؟؟

مولحید : بیدەنگە .. پاش کەمێك ووتی ... بڵێم چی

ماکوان : هیچ مەڵێ : ئەی پێت چۆنە سەربازی ئیسلام بەرەو میسر ڕێکەوتن مەسیحیەکانی میسر ڕاستەو خۆ چوونە ناو سوپای عەمری کوڕی عاص دژی سوپای رۆم جەنگیان کرد ئەم مێژووە موسڵمان نەینوسیوە قەشە یوحنا نوسیویەتی بەناوی مێژووی میسر کەدەڵێن میسر واتا لیبیاو سودانی ئێستا..، چونکە خەڵکی میسر بێزار بوون لە دەسەڵاتی رۆم ئەرتۆدۆکسی، ووڵاتی میسر تا سەدەی ٨ هیجری زۆرینە هەر مەسیحی بوون بە حوکمی ئیسلام رازی بوون ، لەگەڵ موسڵمان دژی خەچ پەرستان جەنگیان کردوە..، ئەی بۆ ئەمەیان دەڵێت چی؟ 

مولحید : بیدەنگە ... پاش کەمێك : کاک ماکوان من شارەزای مێژوو نیم .. کێ دەڵێت وایە ؟؟!

ماکوان : جا کاکی خۆم؛ خۆ من قسە لە گیرفانم دەرناهێنم دەتوانیت دوای قسەکانمان تەلەفونەکەت داخستەوە... هەر لە گوگلە بنوسە لە وویکیپیدیا بنوسە زانیاری تەواو دەخاتە بەردەستت..

مولحید : ئەی کوردستان بە شمشێر داگیر نەکراوە؟؟؟

ماکوان: نەخێر..

مولحید : ئەی هەموو مێژوەکانو خەڵك وا دەڵێن..

ماکوان : کوڕی باش تۆ ئێستا ووت لە مێژوو نازانم ، بە هەر حاڵ ... جا - خەڵك کێییە تا لەخۆیەو وابڵێت ، دەبێت سەرچاوە هەبێت... واز لە خەڵك و مێژوو بێنە ، تۆ لە هیچ جێگایەکەوە یان لە هیچ سەرچاوە و خەڵکێکەوە بیستوتە موسڵمانان چووبیتنە سەر دەوڵەتێکی کوردی و داگریان کردبێت...؟؟

مولحید : نازانم شارەزا نیم ..

ماکوان : ئەی چۆن دەڵێت کوردستان بە شمشێر داگیر کراوە؟؟

مولحید : من ناڵێم خەڵك وادەڵێت..!

ماکوان : تۆ واز لە خەڵك بێنە کاکە تۆ قسەی خۆت بکە ... وەرە بە بە ئەقڵێکی ماددی بیر بکەینەوە.. لە ئەمریکا ساڵی ١٩٦٠ ز لەهەموو ووڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکادا ١٣٠ هەزار موسڵمان هەبووە.. ئێستا ٨ ملیۆن موسڵمان هەیە ، بەچی بڵاوووبیەوە؟؟ 

بەشمشێر؟؟

مولحید : بێدەنگە

ماکوان : واز لە ئەمریکا بهێنەو وەرەوە بۆ ئەوروپا ... لە بەریتانیاو فەرەنساو ئەڵمانیا سویدو دانیمارك و نەرویج یان بابڵین ئیتحادی ئەوروپی تەنها ١٦ملیۆن موسڵمانی تێدایە ، هەموو ئەوروپا بێجگە تورکیا ٥٣ ملیۆن موسڵمانە .. ئادەی پێم بڵێ کام شمشیر ئەمانەی موسڵمان کرد؟؟؟

مولحید : زۆر باشە من بڕوام بەو شتانەی تۆ نیە خۆم بەدوادا چوون دەکەم و قسە دەکەینەوە ...

ماکوان: لە ئێستاوە تا مردنی من کات بۆ تۆ ، بەڵام ڕێگام بدە گفتوگۆکە بڵاو بکەمەوە وەك خۆی ، کە زانیاریت هێنا لەسەر بەدرۆخستنەوە قسەکانی من پەیمان بێت وەك خۆی بۆت بڵاو بکەمەوە.

مولحید : کاتێکی خۆش..

ماکوان : سەرچاو
به‌روار: 15/04/2016
بینین: 695