وەڵامدانەوەی گومانەکان
  کارێکی نوێی مولحیدەکان بزانن کە چەندە خاوەنی مۆڕاڵن
ماکوان کەریم


هەندێك لە مولحیدەکان خۆیان دەکەنە مونافیقەکان کە ئامۆزای جولەکەکانن و برای موشریکەکان بەم جۆرە رەفتار دەکەن ئاگاداریان بن ...

یەکێك لەو مولحیدانەی کە خوای گەورە هیدایەتی داوە ئێستا برایەکی خۆشەویستو دڵسۆزە .. ئەم قسەیەی بۆ باسکردم.. دوێنێ شەو بەسەر خۆمدا هات... ئیتر بیرم کەوتەوە بۆتان باس بکەم ...

هەموو دەزانن ئەم کەسە ئەو براییە بەناوی خوازروە خاوەنی پەیجێکی مولحیدی بوو زۆرێك لە مولحیدەکان وەك شەوانی کۆڕو شەوچەرەیان لەگەڵ مولحیداندا کۆ دەبونەوە، لە پاڵتاکیش وەك خۆی دەڵێت ، هەرگیز قسەم نەکردوە، بەڵام کاری من تێکدانی کۆڕەکانی تۆ و جەنابی مامۆستا کرێکار بوو لەپاڵتاکدا... ئەگەر بەناوێك دەربکرامایە لە ژوورەکە ١٠ ناوی ترم زیادە داناوبوو..

پاشان خۆی دەگێڕیتەوە دەڵێت : کە ئێوە ووجودتان نەما لە پاڵتاك وا هەستمان دەکرد کە ئیتر ئێمە زۆر دەبینو خەڵکی گوی بۆ ئێمە دەگرن، بەڵام بە ڕۆشتنی ئێوەش پاڵتاك لای ئێمە چۆڵ بوو نەك کەس گو ی بۆ نەدەگرتین ... بەڵکو جاری واهەبوو ٦ کەس بووین یەکی ٣ ناو بۆ ٤ ناوی زیادەمان دەهێنایە ژوورەکەوە بۆ ئەوەی ژمارەکەی بەرزببێتەوە..!.. ئەمە قسەی ئەو برایەی ئێستاو ئەو مولحیدەی جارانە .. بۆ زانیاری هەموو لایەك لە سوید دەژی، وەعدی داوە کە من بچمە لای و بەیکەوە ووێنە بگرین و بڵاوی بکاتەوە و دیکەینە موفاجئە ..! بەم نزیکانەش من سەردانی دەکەم بە پشتیوانی خوای گەورە..

قسە خۆشەکە لێرەوە دەست پێدەکات.. لەم رۆژانەدا واتا ٢٨ ڕەمەزان ڤایبەری بۆ کردم ووتی پرسیاریکم هەیە..؟ لەشەرحی پرسیارەکەیدا باسی سیرەی پیغەمبەرو جولەکەکانی بەنی قوریزەو و بەنی نەزیر بوون.. دوای شەرح کردنی ئەو باسە ، من ئەم ئایەتەم بۆ شەرح کرد..

وَقَالَتْ طَائِفَةٌ مِنْ أَهْلِ الْكِتَابِ آمِنُوا بِالَّذِي أُنْزِلَ عَلَى الَّذِينَ آمَنُوا وَجْهَ النَّهَارِ وَاكْفُرُوا آَخِرَهُ لَعَلَّهُمْ يَرْجِعُونَ} [آل عمران: 72].

کە کارێکی قیزەونی جولەکەکان بوو لە مەدینە ، بەیانی ١٠ کەسیان بەیەکەوە دەچوون موسڵمان دەبوون ، بۆ کاتی نوێژی مەغرین .. دەیانگوت وەڵڵا ئێمە پەشیمان بووینەتەوە، دینەکەی ئێوە راست نیە دینی خۆمان راسترە کە ئاینی جولەکەیە، بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر نەفسێت و دەرونی موسڵمانان دروست بکەن..

قسەکەم تەواو نەکرد ووتی بەدەنگی بەرز بەخوا ئێمەش کردومانە بەخوا ئێمەش کردوومانە ، بە هەناسە هەڵکێشانەوە...

ووتی ڕۆژێك لە فەیسبووك چادمان دەکرد یەکێك لە مولحیدەکان ووتی هەندێکمان با ناوی موسڵمانانە دروست بەکەین .. کە ماکوان قسەی کرد... دەڵێن ئەوە ئێمە موسڵمانین بەڵام لەداخی تۆ ماکوان وازمان لە ئیسلام هێنا...!، چونکە تۆ دەم پیسی، چونکە تۆ تیرۆرستی ..هتد، بۆ ئەوەی کاریگەری لەسەر میوانی پەیجەکەی دروست بکەین، پاشان بڵێن ماکوان خزمەت ناکات.. بۆ زانیاری باسی چەند کەسێك و پەیجێکی تری کرد لەوانە ، ناوی کاک باوکی ئەسمائی هێناو لەگەڵ پەیجی کیتابی پیرۆز، پەیجی فەرموو بۆ موناقشە... هەندێك ناوی تر کە بیرم نییە ..

ئینجا منیش ووتم بزانە کە قورئان موعجیزەیە، بۆ هەموو سەردەمو کاتو جێگایەکە..!

جا بۆ زانیاری ئاگاداری ئەم جۆرە کردارە نەگریسانە بن و هیچ کاریگەریتان لەسەر دروست نەکات، دوێنێ شەویش کەسێك بەناوی "جەزا" لە پەیجەکەم هەمان سیناریۆی دووبارە کردوە ووتی لە ژیانمدا رۆژم نەخواردوە نوێژم لە منداڵیەوە کردوە، ئەوە لە داخی تۆ ماکوان وازم لێێهانا، منیش ووتم خوای گەورە بەراستی بپەرستە، نەك بۆ ماکوان ، چونکە خۆت زەرەر مەندی لە قیامەت، بۆ قیامەتی خۆت دەدۆرێنی لەبەر من !.. ووتم با سەردانێکی پەیجکەی بکەم ، بەرێزان بە پەلە هاتمە دەرەوەلە پەیجەکەی بەس مۆرکی ومسڵمانیو ئیسلامی پێوە نەبوو .. منیش ڕێك بلۆکم کرد و ووێنەیەکی خۆیم لای خۆم هەڵگرت بۆ یادگاری..
به‌روار: 15/04/2016
بینین: 641