وەڵامدانەوەی گومانەکان
   ئایا محمد خاوەنی موعجیزە بووە .. یان خاوەن ئیعجازە..
ماکوان کەریم


زۆرێك لە قەڵەم شکاو و دەم خوارەکانی مولحید دەڵێن :محمد خاوەنی موعجیزە نەبووە ، بەڵکو بۆی دروستکروە.. لە ڕاستیدا ئەمە قسەی مەسیحیەکانە ، ئەوان وەڵام درانەوە لە ساڵی شەستەکاندا ، کەچی ئێستا عەلمانی و مولحیدەکان دەیجونەوە..

سەرەتا بزانین جیاوازی لە نێوان موعجیزەو ئیعجاز دا چییە؟

موعجیزە ؛ ئەوەیە کە پێغەمبەرێك لە پێغەمبەران لە سەردەمی خۆیدا هەیبووە دوایی کۆتایی پێهاتوە بە موعجیزەکەی وەك ئاگری ئیبراهیم ، عەسەکەی موسا، مردوو زیندووکردنەوەی عیسا..تاد ، سەلامی خوا لە هەموویان بێت، جا ئەوە موعجیزەیە حسییە و وەك هەواڵ بە ئێمە گەیشتوە ، خەڵکێك هەیە بڕوای پێیەتی.. هەیشە بروای پێیی نیە..

ئیعجاز ئەوەیە .. کە موعجیزەکە لە رووی زانستیەوە بەردەوامە..

چۆن ؟

واتا موعجیزەی پێغەمبەری خوا ئیعجازە، بەردەوامەو لە هەموو سەردەم و دەوارنێکدا زانست پشت راست دەکاتەوە..

بۆ نمونە : زیاد لە ١٣٠٠ ئایەت لە قورئاندا باسی دروست بوونی گەردوون دەکات ..

بەڵام نابینیت یەك فەرمودەی پێغەمبەری خوا لەسەر صلی اللە علیە وسلم تەعلیقێك بێت لە سەر گەردوون .. بێدەنگ بووە پێغەمبەری خوا علیە السلام ، ئەمەش ئەو ئیعجازەیە کە پێغەمبەری خوا لە کۆمەڵگایەکدا بوو هیج زانیاری لەبارەی گەردوونەوە نەبوو و نەزانیوە و بێدەنگ بوون لە دوایدا زانست خۆی دۆزیویتیەوە..

لەوانە دروست بوونی گەردون و تەقینەوەی کەون
سوڕانی خۆر و سوڕانەوەی زەوی
خری زەوی
بەرزبوونەوە بەرەو ئاسمان نەمانی هەوا
فراوان بوونی کەون بە بەردەوامی
سوڕانەوەی هەموو هەسارەکان مەلە کردنیان

زۆری تر لەم باسانە..

هیوام وایە تێگەیشتبێتن ئەو کەسانەی کە باسی ئیعجازو موعجیزە دەکەن.
به‌روار: 15/04/2016
بینین: 2221