وەڵامدانەوەی گومانەکان
  کورد هەتاماوە دەبێت مەمنونی ئیسلام بێت..
ماکوان کەریم

ئاگام لێتانە عەلمانیو مولحیدەکان بەلاچاو دەیخوێنەوە.. مەترسە وەرە پێشێ بە جوانی بیخوێنەرەوە..

دەستیشم ناتگاتێ کە دوای خوێندنەوەی ئەم نوسینۆچکەیەم دەستەسڕیکیشت بدەمێ عارەقەکەت بسڕی..

بەرحاڵ..

عەلمانی ئەوەتەی هاتۆتە ناو کورد هیچ بەرهەمێکی نەبووە لە ماڵ ووێرانکاری و شەری براکوژی و خیانەتکردن لە نیشتیمان و... جاشایەتیش..

نمونە... زۆرە خۆت چاوبنوقێنە دێتەوە یادت.. من کات بەوە ناکوژم چونکە هەموو لەبەرمانە..

لەم رۆژانەدا سەرکردەیەکی عەلمانی خۆی بائەداو باسی زمانی کوردی دەکرد.. ئەم بەرپرسە .. ئەوەندە ئەحمەق بوو دەیگوت ئیسلام زمانی کوردی تێك داوە بۆیە ووڵاتمان بۆ دروستنەکراوە.. هەندێك لە مەسینە هەڵگرو موچەدزەکان لەدەوری ملیان وەك پانکە بۆ با ئەدا، ئەویش خۆی لێبوبوو بە ژان ژاك رۆسۆ.. نەیدەزانی حەمە و بەکر کە دوو شێتی خۆشەویستی خەڵکی سلێمانین زۆر لەو بەرپرسە زاناترن..

منیش لەوێ بووم خەریك بوو ئەتەقیم..

ئەمەش هەر بەهەرحاڵ..

ئەوەی کە منی بێتاقەت کرد.. مەلایەکی ............. لێبوو .. پێدەکەنی ئەویش بەدەم ئەو بەرپرسەوە..

تکایە خۆتان ئەو بۆشاییە پڕکەنەوە لە مێشکی خۆتاندا..

ئەوەش چش بەهەرحاڵ..

منیش چوومە لای مامۆستا ووتم قوربان بۆ دوو قسە ناکەیت، خۆ ئەوە ئیهانەمان دەکات، قەدەری خوا ڕێمکەوتوتە ئێرەو بە ناوی تەعزێوە هاتومەتە ماڵی ......... تۆ قسەیەك بکە مەجلیسەکە من ئاشان نیم پێیی..

-ووتی : دەی خۆ قسەکەی راستە ..!

ئیتر قوڕگم ووشك بوو بورکان گرتمی ...

رووم کردە بەرپرسەکە و ووتم : ... جەناب.. ئەوەی باسی دەکەیت هیچ راستیەکی تێدانیە، جەنابت لێرەدا دانیشتوویت و ئەم قسانە ئاوا بە ئاشکرا دەکەیت و ژەهری خۆت بۆ ئەم ئاینە دەرژیت و جەنابی حاجی مامۆستا بێدەنگە ، دەنا من قسەم نەدەکرد ، بەڵام بۆ ئەوەی بزانیت ئەوەی زمانی کوردی پاراستوە ئیسلامە نەك ئێوەی عەلمانی..؟

- ووتی: چۆن ئادەی پێم بڵێ..؟؟ بەڵگەت چییە؟ ئەگەر وابوو ئەوە سویچی سەیارەکەم دیاری بێت بۆ تۆ زۆر بە موسیطری..!

- ووتم: ئەوخەڵکە با شاهید بێت .. من بۆت دەسەلمێنم، بەڵام تۆش راست و دروست وەڵام بدەوە .. تۆ سەرکردەی خەڵکی.. سەرکردەیش پێویستە راست بێژ بێت..

-ووتی : بە کوردو کوردستان و بە کەرامەتم ئەو خەڵکە با شاهید بێت ئەگەر قسەی تۆ بوو ئیتر من نوێژ دەکەم و سەیارەکەشم ئەدەم بەتۆ بەدیاری .....

-ووتم: باشە.. یەکەم کەس کە فەرهەنگی کوردی نوسی بۆزمانی عەرەبی کێ بوو؟

-ووتی: نازانم ..!

-ووتم : پیاوێکی موسڵمانی زانای ئەم ئیسلامە بوو ناوی شێخ مارفی نۆدێییە باوکی کاک ئەحمدی شێخە - ڕەحمەتی خوا لەهەردوکیان بێت..

کەواتە کورد دەبێت مەنونی زانایانی ئەم ئیسلامە بن وایە؟

-ووتی : جا ئەوە فەرهەنگە هیچ پەیوەندی نیە بەزمانەوە..!

ووتم: باشە ..تۆ بۆخۆت لە زمانی کوردی شارەزایت هەیە ..؟

-ووتی : ئەی چۆن من هەر پێشمەرگە بووم بۆ پاراستنی ئەم زمانە ..!

-ووتم : وەڵامی پرسیارەکەی منت نەداوە بەس قەینا ئیحراجت ناکەم ..

ئەی کاک (فڵان ) پێت چۆنە دوو مەلا وزانای ئەم ئیسلامە ڕێکخەری شیکاری و خەڵبەندی زمانی کوردین لەم سەردەمەی نوێماندا؟

-ووتی: کێیە؟

-ووتم: شێخ محمدی خاڵ و مامۆستا عەلائەدین سوجادی..! دامەزرێنەری کۆڕیزانیاری کوردیشن..!

باشە ئێستا من پرسیارێك دەکەم ..؟

ئادەی تۆ ناوی یەکەسم پێبڵێ لە هاوفیکرەکانی خۆت کە خزمەتی کردبێت بە زمانی کورد..؟

-ووتی: شێرکۆ بێکەس..!

-ووتم: ئەوە شاعیرە ئەگەر من پێوەری شاعیر بکەم بەرانبەر بە شێرکۆ بێکەس، تۆ دەبێت دووسەیارەی ترم بدەیتێ، چونکە- من لە بابەتایەری هەمەدانیەو دەستپێدەکەم تا دێتە نالی ومەحوی و مەولەوی و سالم.. تاد .. ئەوکاتە شیرکۆ دەبیت بەزەڕەبین بدۆزیتەوە لەچاو شاعیرانی کوردی موسڵماندا...

مەجلیسەکە بێدەنگە.. کەس قسەناکات.. منیش خوای گەورە سنگی کردمەوە دەستم کرد بەقسەی ترو و عەرزی مەجلیسەکەم کرد..

بەرێزان ئیوە دەزانن ، ئێمە لە ساڵی١٩٩١ خۆمان وەك کورد فەرمانداری دەکەین، دوو حیزبی عەلمانی حوکمدارن.. کەچی تا ئێستا نەینتوانیوە.. زمانی ناو کۆمپیتەر بکەن بەکوردی، فەرهەنگێکی ستاندار یان نیە کورد سودی لێببینێت..

تا ئێستاش ئەنجومەنی نیشتیمانی .. بەهەڵە نوسراوە..!

ئەم برادەرەمان کە بەرپرسە خۆی باسی ئەوە دەکات زمان دەبێتە هۆکاری دروست بوونی دەوڵەت.. هەرچەندە ئەمە قسەیکی ناتەندروستە لەگەڵ ڕێزم بۆ ئەم بەرێزە، ئەوە قسەی خەڵکی سادەیە کەدەیکات، ..چونکە دەیان ووڵات هەیە خاوەنی ووڵاتەو زمانی خۆشی نیە، نمونەی چەند دەوڵەتێکم باسکرد.. لەوانە..

ئەرجەنتین، بەرزایل، شیلی، ووڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا، کەندا، ئوستورالیا، نیوزلەندا، بەلجیکا، ئیسپانیا ، پرتوگال..

ئەمانە هەوو خاوەنی ووڵاتن و هیچی زمانی خۆشیا نیە..؟

ئاگام لێبوو.. جەنابی بەرپرس رەنگی زەردبو بوو..!

منیش ووتم بەڵکو زیاتر زەردی کەم ...توشی زەردووی بێت..!

ووتم بەڕێزان کۆتاقسەم دەکەم دەڕۆم .. ئەویش ئەوەیە ئەدەبیاتی زمان کوردی لەسەر شاعیر و نوسەرەکان دەوەستێتەوە ، کەزۆربەیان مامۆستا و خەڵکی ئاینین پەورەردەی ئەم ئیسلامەن لە حوجرەو مزگەتەکانەوە هاتوون ، لەگەڵ تێبینم بۆ مامۆستا هەژار- خۆشی کە پشکی گەورەی بەردەکەوێت، ئەویش هەر لە حوجرەوە لەگەڵ مامۆستا هێمن پەروەردەبوون ...

جەنابی بەرپرس، هاتە قسە و بە حسابی خۆی - خۆی زۆر بەزیرەك نیشانداو وویستی پۆز لێبداتت و ووتی .. کاکە ماکوان.. (واتا بچوك کردنەوەی من وەك منداڵێك منی نیشاندا لەمەجلیسەکەدا بەوئوسولەبە ووتی کاکە ماکوان)..

ووتی:ئاخر ئەوکاتە قوتابخانەو زانکۆ نەبووە بۆیە هەر مامۆستایی ئاینی بوون ..!

تۆزێك بێدەنگ بووم سەیری ناوچاویم کرد و مەجلیسەکە بە عەجایەب تەماشای منیان کرد، وەیان زانی قسەکەی زۆر موهیم و کاریگەر بووە لەسەرم..!

-منیش ووتم :کاکە فەڵانە کەس گیان بێزەحمەت سویچەکانم بدەرێ..؟

-ووتی: بۆ؟..

- ووتم: ئێ کوڕی باش.. (ئینجا من بچوکم کردەوە لە مەجلیسەکەدا..) تۆ یەك سەعاتە لەم مەجلیسەدا باسی ئەوە دەکەیت ئیسلام نەیهشتوە کورد ببێت بە حکومەت وزمانی کوردی لەخەتەردایە .. ئەوە ئێستا خۆت ئیعتراف دەکەیت ، کە ئەوانەی زمانی کوردیان پاراستوە هەموو موسڵمانن..! ئێکەواتە بۆ مەمنونی ئیسلام نابن..

تەنها لەسەردەمی دەسەڵاتی ئیسلامدا بوو.. کورد خاوەنی ٥٧ دەوڵەت وئیمارەت بووە..

لەسەردەمی عەلمانیدا کورد خاوەنی یەك دەوڵەت بوو ئەویش١١ مانگ فەرمانداری کرد ، دوای ئەوە بەدەستی عەلمانی رووخا، تەنها خەلافەتی ئیسلامی بوو لە پەیمانی سیڤەردا بە ئامادەبوونی خەلیفەی موسڵمانان سوڵطان عەبدولەحەمید - ڕەحمەتی خوای لێبێت- کە ئیمزای کرد کورد ببێتەخاوەن دەوڵەت، لە پەیمانی لۆزان عەلمانیەکانی لای جەنابتو هاوفیکرەکانت هەڵیانوەشاندەوە.

من دەرۆم هیوام وایە هەر لەخۆشیدابن .. 

بەڵام خەڵکینا... ئێوە بە شاهید بن ئەم پیاوە سەیارەکەی دۆڕاند وایە؟ ، من نامەوێت، بەڵام وەعدەکەی تریباتە سەر کە ووتی نوێژ دەکەم و جارێکی تر بێجگە لە خوای گەورە زیاتر سوێند بەهیچی تر مەخۆ..!

خوا حافیزیم کرد.. خاوەن ماڵەکە هاتە دەروە لەگەڵم ووتم کامەیە سەیارەکەی ئەم مەسوئولە ووتی ئەوەیە، سەیارەکەی خۆم دە ئەوەندەی ئەوەی ئەو باش بوو.. وامزانی تەسلایی پێییە ، کەچی ڤۆگزڤاگنێکی ٢٠٠٤ پێبوو..
به‌روار: 15/04/2016
بینین: 2115