ده‌لاقه‌يه‌ك به‌ڕووى هه‌ندێك له‌ چه‌مكه‌ هزريه‌كان له‌ ديدگاى ماكوانه‌وه‌
ديمانه‌: كرێكار ڕۆستايى
کاك ماکوان  السلام علیکم ... لە دەڤەری سۆرانەوە پێمان خۆشە ئەنتەرڤیوی- بەرێزت بکەین زۆرێك لە گەنجەکانی سۆران حەز بە نوسین و ووتار و ئاخافتنەکانت دەکەن، بۆیە بە باشمانزانی لە نزیکەوە خۆت بدوێنین و لەسەر هەندێك پرسی گرنگ و هەنوکەيی لە ڕووی فیکری و سیاسی  و کاری بانگەوازی و مەیدانی وچالاکیەکانت لێ بپرسین ..

پێش پرسیارەکردنم بەفەرموو ئەگەر شتێكت هەیە؟

ماکوان کەریم : وعلیکم السلام ورحمة اللە وبرکاتە ؛ خۆشحاڵم لە خزمەتاندا بم و خەڵکی سۆران و جەنابیشت زۆر لای من عەزیزن و خۆشەوسیتن و بە گشتی دەڤەری سۆران دەڤەرێکی خواناسەو منیش زۆرێك لە لاو گەنجکانی ئاشانو دوستینو حوورمەت و ڕێزم هەیە بۆ هەموولایەك بفەرموون لەخزمەتاندام .

ديد و رێ: زۆر باشه‌ پێم خشه‌ له‌و پرسياره‌وه‌ ده‌ست پێ بكه‌م كه‌ ئایا ئیسلام ئایدۆلۆژیاییە ؟

ماکوان کەریم : بەدڵنیایەوە نەخێر- بەڵکو – ئیسلام دینە ، بەڵام ؛ دەکرێت ئیسلام بۆ کارکردنی مەیدانی بکرێتە ئایدۆلۆژیا ، ووشەی ئایدۆلۆژیا واتا فیکرێکی لۆژیکی بۆ واقیعبینی و کارکردن لە زەمینەیەکدا ، لە ئیسلامدا ئایدۆلۆژیا بە واتای بزاوت و بزوتنەوە و بزاڤ دێت ، کە لەسەر بنەمای ئەو بزاوتە .. ئایدۆلۆژیا دادەمەزرێت کە بریتیە ، لە خەڵك و خاك و مەنهەج .. بەم سێ یە بزاوتە کە دروست دەبێت و ئەوەیش واتای ئایدۆلۆژیاییە هەرچەند کورتە و گوشیومە ، بەڵام پوختە .

ديد و رێ: هەندێك لە موسڵمانان دەڵێن ئیسلام دینە ناکرێتە ، ئایدۆلۆژیا..؟ قسه‌ى به‌ڕێزتان له‌م باره‌وه‌ چيه‌ ئايا به‌ به‌ بيدعه‌يان ده‌زانن ؟

ماکوان کەریم : لەگەڵ ڕێزم بۆ ئەوکەسانەی وادەڵێن، ئەوە لە نەزانیانە ، چونکە، ئایدۆلۆژیا ووتمان بزاوتە ... نەبۆتە دین .. ئاسانکاریە بۆ بانگەوازی ئیسلامی ، دەکرێت بڵێن مەزهەبەکان بیدعەن ؟؟ بەدڵناییەوە نەخێر .. ئەوانە ئاسانکرین بۆ تێگەیشتن لە باسەکانی عیبادات و موعەمالات، ئەمە پەیوەندی بە هزری ئیسلامیەوە هەیە ..

ديد و رێ: باست له‌ هزرى ئيسلامى كرد , هزرى ئيسلامى چيه‌ ؟

ماکوان کەریم : هزر دید و تێڕوانینە لای من لە ئاین و گەردون و ژیان و مرۆڤ و دەسەڵات.. لە ئەنجامی بیرکردنەوە لەو چەمکانەوە دێت کە نوێگەریەكی وەك داهێنان پێببەخشێت، بیر یاخود هزر لە زمانی کوردیدا لەئەنجامی هزر کردن و بیر کردنەوەوە سەرچاوەی گرتوە. لە زمانی عەرەبیشدا بە هەمان شێوەیە لە تەفکیرەوە هاتووە چونکە ئەنجامی ئەقڵە- -ئەقڵ ئاراستەی دەکات، بەڵام لەسەر بونیادی شتێك کە بوونی هەیە، نەك بێ بوون بێت، ئەگەر لێکۆڵینەوەت لەسەر شتێکی بێ بوون کرد، یاخود داهێنانت تێدا کرد ئەمە دەچێتە خانەی فەلسەفە نەك فیکر، چونکە زۆر کەس لەناو ئیسلامیەکان ئەم دووانە تێکەڵ دەکەن.
ئەگەر ئیسلامی پێوە بلکێنیت واتا سەرچاوەکەی قورئان و سونەتە .. تێڕوانینی مرۆڤی موسڵمانە و داڕشتنەوەی گوتاری ئیسلامیە و بەرهەمی تێگەیشتنی تاکی موسڵمانە لە هەموو بوارەکانی کۆمەڵگادا، وەك فیکری سیاسی و گوتاری فەلسەفی و رەوشتی سیاسی و دیدو تێڕوانین لەم بونە و ژیان و دەسەڵات و مرۆڤە، لەسەر چەمکەکانی ئەدوێین. واتا بە بۆچوونی من : بۆچونی ئیسلامی ئەو بەرهەمەیە کە مرۆڤ دەستە بەری دەکات و بەکاری دێنێتەوە بۆ خزمەتی دین و کۆمەڵگاکەی کە دوو ئامانجی پێبپێکێت. 
یەکەم: ناسینی خوا و قیامەت.
دووەم: دابینکردنی پرۆژە بۆ خزمەتی کۆمەڵگا.

ديد و رێ: ئه‌ى ئایا عەلمانیەت فیکرە؟

ماکوان کەریم: بەدڵناییەوە نەخێر ...

ديد و رێ: ئەی كه‌واته‌ عەلمانیەت چییە ؟

ماکوان کەریم : عەلمانیەت پرۆسەیە، فیکر نیە، بەڵام لە ئەنجامی دوو چەمکی تر دەبێتە فیکر ئەویش دیموکراسی و مەدەنیەتە ئەو سێ چەمکەش.. لێبراڵیەت هەژمونی خۆی دەسپێنێت بەسەریدا ، هەریەك لەو سێ چەمکە و لیبراڵیەت ... ئینجا سیستەم پێكدێنن و بەهەر سێکیان دەتوانن جیهان بینی پێك بینن و ئینجا دەبنە فیکر، بە بارگاوی کردنی لیبراڵی.
پێناسەی عەلمانیەتیش ... واتا دنیاویستی و دوورخستنەوەی هەموو پرۆژەیەکی ئاینی لە دەسەڵات و ناردنەوەی خوا بۆ ئاسمان و لە جیاتی خوای مرۆڤەکان ، مرۆڤ بڕیار ئەدات بۆ مرۆڤەکان ..

ديد و رێ: جیاوازی نێوان فیکری ئیسلامی و فیکری عەلمانی چییە؟

ماکوان کەریم : جیاوازیان زەوی و ئاسمانە ، ئاخر براکەم لە وەڵامەکانی تردا ئاماژەم پێکردوە .. خوای پەروەردگارو ئیسلام ..مرۆڤەکان فەڕمانڕەوایی دەکات لە ڕێگای قورئانو پێغەمبەرەکەیەوە.. ، بەڵام عەلمانیەت پڕۆژەی مرۆڤە .. مرۆڤەکان بەوویستو ئارەزوی خۆیان فەرمانداری بۆ مرۆڤەکانی تر دەستەبەردەکەن، چۆن جیاوازی نیە ، خالق واتا دروستکەر- بەرنامە دابنێت بۆ دروستکراوەکەی باشە؟ ، یاخود درستکەر بۆ دروستکەر کەوەك یەکن؟ بەدڵناییەوە پەروەردگاری ئەم بوونە کە خالقە .

ديد و رێ: ئە گە ر ئیسلام لە کوردستاندا حکوم بکات ئایا مولحید و کافرو کاری هونە ری به گشتی و مە ی خواردنە وە و شوینە له شفرۆشە کان ئیسلام کە قە ده غه ی کردووە. له کاتیکدا ئیسلام ئازادی داوە بە مرۆڤ کە بیروباوە ڕی خۆی بە ئازادی هه لبژیرئ ئایا گە ر ئیسلام حوکم بکات سنورە قە ده غه کراوە کان ئە و کات چی ؟

ماکوان کەریم : ئەم پرسیارەت زۆرە .. چەند لقێکی لێدەبێتەوە .. جا ئیجازەم بدە جوان شیکاری بۆ بکەم ..

ديد و رێ: بفەرموو..

سەردەمی ئێستا ژیانی موسڵمانان و بەتایبەتیش کوردستان لەسەردەمی سەرەتای دوو ساڵی مەدینەی دەچێت .. کە پێغەمبەر– صلی اللە علیە وسلم- چووە ناوی دەسەڵاتەوە، دەسەڵاتەکەیەی دیاری کراوبوو، چونکە تەنها خۆی نەبوو لەو مەملەکەتو ووڵاتەدا ، بەڵکو چەند کۆمەڵ گروپێکی تێدا بوو ، هەموو وەك یەك تەماشا دەکران و لەسەر بنەمای هاونیشتیمان مامەڵەیان لەگەڵ یەکتر دەکرد، دەستور نوسرایەوە..
بەم پێیە ، سیستەمی ئیسلامی بنەڕەتی دەگرێتەوە بۆ نوسینەوەی دەستور کۆکردنەوەی هەموو حیزب و لاینەکان لە ژێر چەتری هاوڵاتی بووندا نەك ئیسلامدا ، چونکە ئیسلام تەنها بۆ موسڵمانانە، هەروەك پێغەمبەری خوا– صلی اللە علیە وسلم- کردی ئەم گروپانەی لە ژێر چەتری هاووڵاتی بوونی مەدینە کۆکردوە، (هەموو سیرەکان واتا ژیانامەی پێغەمبەر– صلی اللە علیە وسلم- ئەو دەستورەی تێدایە وەك سەرچاوە ئاماژەی پێدەکەم، دەرفەت کەمە بۆ نوسینەەی لێرەدا)..
هاوڵاتیەکانی شاری مەدینە .. بریتی بوون لە:

یەکەم : موسڵمانانی کۆچکردو واتا لە مەککەو بۆ مەدیینە(موهاجیرەکان) 
دووەم: موسڵمانانی پشتیوان لە دوو هۆزی شاری مەدینە ئەوس و خەزرەج (ئەنصارەکان)
سێیەم: هاوبەشدانەرەکانی مەدینە (موشرکەکان) لە ئەوس و خەزرەج
چوارەم: جولەکەکانی شاری مەدینە لە هۆزەکانی ( قینوقاع، نەزیر، قوریزە )
پێنجەم: عەرەبە بێباوەڕەکانی چواردەوری مەدینە(ئەعرابەکان)
ئەگەر تەماشای ئەم گروپ و هۆزانە بکەیت وەك ئایدۆلۆژیاو بیروباوەڕی جیاواز .. ئیسلام هات دانی بە بوونی هەمویاندا ناو وەك هاوڵاتی مامەڵەی لەگەڵدا کردن ئەگەر چی موسڵمانیش نەبوون..
کەواتە بەم پێوەری ئاماژەم پێکرد لە دەستوری شاری مەدینە ؛ لەم سەردەمەدا سیستەمی ئیسلامی دەبێت دان بنێت بە هەموو حیزبە عەلمانیەکانو بە دەسەڵاتو کیانیان و تەنانەت بێباوەڕەکانیش، چونکە ئیسلام لە رووی فیکریەوە کێشەی و دوژمانیەتی نیە لەگەڵیاندا ، بەڵکو بانگەوازی خۆیدەکات، ئەوەی وەریگرت سەربەستە پێچەوانەکەشی هەر ئازادە، چونکە دین بەزۆر بەسەر کەسی دیکەدا نادرێت..
لێرەدا لەوانیە هەندێك بۆ خۆبادان ئەو پرسیارەبکەن .. بڵێن خۆ جولەکان و موشریکەکان دەربەدەر و بەزۆر موسڵمان کران ، لەوەڵامدا دەڵێم : جولەکە لەسەر بیروباوەڕی هەرگیز لە ئیسلامدا وەدەرنەنراوە نە لە مێژووی ئیسلامی.. یاخود مێژووی نەیارەکانی ئیسلامیش ناتوانن ئەم قسەیە بکەن ، بەڵکو لەسەر خیانەت موئامەرو لەناوبردنی موسڵمانان جەنگیان لەگەڵداکراوە لە مێژوویشدا دیارە.
موشریەکانیش لە دوای جەنگی بەدر خۆیان مونفیقیان هەڵبژارد وبە مونافیقی ماونەتەوە، تەنانە خوای گەورە لە قورئاندا مافی هەمویانی دەستنیشان کردوە، زاناو ئەحبارەکانیشیان بەرێزەوە هەر بەزاناو ئەحبار ناوبراوە لە قورئاندا، لە ئیسلامدا کوفر کردنیش لە لایەن ئەو کۆمەڵانەوە ڕێگە پێدراو بوو مافی خۆیان بووە کوفر بکەن لە چوارچیوەی ئاینەکەی خۆیاندا، واتا، نەك فیکریان ئازاد بووە ، بەڵکو کوفر کردنیش ئازاد بووە، بۆنمونە ئەوان پێیان وابووە عوزێر کوڕی خوایە، ئیسلام راست نیە، پاشان محمدیان بە پێغەمبەر نەزانیوە، لەگەڵ زۆری تر لە نەیاریان بۆ ئیسلام کەچی ئیسلام ڕێگەی تەواوەتی داو هیچ کێشەیەکی نەبوە لە سەر بیروباوەڕیان ..
کەواتە بەم پاوپێوەندە عەلمانیو بێباوەڕ لە ئێستادا لە دەستوری ئیسلامیدا لەسەر هاوڵاتی بوون مامەڵەی لەگەڵدەکرێت، ئازادە لە چوارچیوەی فیکری خۆیدا چی باس دەکات و دەیڵێت، ئیسلام ڕێگر نابێت لە تەرحی بەرانبەرلە فیکری نەیارانی ، بەڵام لە سوکایەتیو خیانەت جێگای قوبوڵ نیە.

هەموو ئەم پێشەکییەم بۆ ئەوە بوو کە بزانن ئیسلام بەسەر خەڵکیدا لەسەرەتاوە پیادە ناکرێت ئیسلام دینێکی پەلەبەندیە و ، بەڵام بەنسبەت سنورەکانیەوە وەك مەی و لەشفرۆشی و کاری خراپەکاری کە سیمای ئیسلام ناشرین بکات، بە دڵنیاییەوە ئیسلام ڕێگری لێدەکات و خەڵکی ئازاد نیە لە وبوارانەدا بەتایبەتیش لە شوێنە گشتیەکاندا ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئیسلام ناچێتە ناو ژیانی خەڵککیەوە لەماڵو ژیانی تایبەتی خۆیداو جاسوسی و چاودێری ناخاتە سەر هیچ کەس لە ماڵی خۆیدا..!
بەنیسبەت هونەرەوە .. ئەصڵ ئەوەیە کە حەڵاڵە هونەر ، ئەوەی حەرامی دەکات کاری خراپەی هونەرەکەیە ، بۆ نمونە ..شانۆ حەڵاڵە.. ئەوەی حەرامی دەکات قسەی بێمعنا و کوفرو رووتکردنەوەی ئافرەتو ئۆپێراکانیەتی لە تێکەڵ بوونی پیاو ژن بۆ سەما و ناشەرعی ... وەهەروەها ..

ديد و رێ: ئایا عەلمانیەت کوفرە؟ ئەوەی لە کوردستاندا عەلمانیە کافرە ؟

ماکوان کەریم : ئەم پرسیارەت دووبڕگەیە ، یەكەم بەڵێ و دووم نەخێرو بەڵێ..

چۆن؟

سەرەتا ئەصڵی عەلمانی وکوفرە، چونکە دژی ئاینە و بەتایبەت ئاینی ئیسلام ..بەڵام لە کوردستاندا ئەوکەسانەی کە عەلمانین شوێن ئەو عەلمانیەتە نەکەتوون ، کە وەك کوفر بێت و پەراوێزی دینیان بۆ بکات لەدەوڵەت ، وەك ئەدەبیاتێکی شۆرشگێری شوێن حیزبە عەلمانیەکان کەووتون ، بۆ نمونە ئەوەی یەکێتی و پارتی و عەلمانین خۆ زۆرێك لە خەڵکەکانی پێش ئێمەی ئیسلامی دەچنە مزگەوت و فەرزەکان جێبەجێ دەکەن ، ئەمانە شوێن ئەو حیزبانە کەوتوون وەك ئەوەی خەباتیان تێداکردوە بۆ هێنانەدی ئازادی و مافی میللەتەکەیان، دەنا هەر نازانن عەلمانیەت مانای چییە، بەڵام ، ئەوەی دەزانی مانای چییەو پێ رازییو دەیەوێت دینی پێ جیابکاتەوە و دژایەتی شەریعەتی ئیسلامی پێدەکات، ئەوە بە دڵنیایەوە کافرە.

ديد و رێ: کۆتای پرسیارمان ئەوەیە: ئایا هیچ پەیوەندیت لەگەڵ مامۆستا کرێکاردا هەیە لەدوای ئازاد بوونیەوە؟ 

ماکوان کەریم : تەنها رۆژێك دوای ئەوەی کە ئازاد کرا پەیوەندیم بە تەلەفون پێوەکردوە ، خۆشحاڵی خۆمم بۆ دەربڕیوە، ئیتر لەوە زیاتر هیچ پەیوەندیەکم لەگەڵی نەبووە.
ديد و رێ: بۆ پەیوەندیت لەگەڵیدا نەماوە ، یاخود بۆچی وەك جاران گەرم وگوڕنیت و هیچت لەسەری نەنوسیوە لەوکاتەوەی کە ئازاد بووە؟ هۆکار چییە؟

ماکوان کەریم : من بەش بەحاڵی خۆم مامۆستا کرێکارم هەر خۆش دەوێت، وە زۆر شت هەبوو لە مێشکمدا کە دەبوو لەسەری بنوسم ، بەڵام وازم لێیهێنا ، بە دوو هۆکار..:
یەکەم : هەندێك لە نزیکەکانی خۆی پێیان وایە من کە ناوی ئەو دەبەم خۆمی پێ گەورە دەکەم!! و لە پەنای ناوی ئەودا خۆم گەورەکردوە! وەك ئەوەی نان و پیازی پێوە بخۆم واتا هەندێك لە نزیکەکانی وا پەی دەبن.. کە سەراپایان هەڵەیە ، منیش ئەم قسەیەم نەك پێڕەفزە ، قوبوڵیشی ناکەم ، لەبەر ئەوە دەمەوێت بیسەلمێنم من برایەتی دەکەم .. پێویستم بەکەس نیە بۆ ناساندنی خۆم ، خوای پەروەردگار هەموومان دەناسێت، لەبەر ئەوە بەهیچ شێوەیەك باسی ناکەم ، مەگەر ئەو بڵێت ئازادی وەك هەموو سیاسیەکی تر دەتوانیت قسەو باسی خۆتت هەبێت لەسەر منیش ئەوکات لەڕاستیدا قسەم هەیە لەسەری، چونکە لەرووی فیکریو سیاسی و مەیدانیەوە پیاوێك و سەکردەیەکی کەم نیە ، مامۆستا کرێکار خاوەن ئیمکانیەتێکی گەورەیە لە رووی زانستی و سیاسی و فیکری ..هتد ...
دووەم : بارو گوزەرانی ئەو نازانم چۆنە لە ئێستادا ، چونکە بارو گوزەرانی هەستیار دیارە ، ئەوەش هۆکاری دووەمە کە نامەوێت هیچی لەسەر بڵێم، لە کۆتایدا هیوام لەش ساغ و سەلامەتیەتی، هیوام وایە ئیتر پرسیارم لێنەکەیت لەسەر ئەو باسە.
ديد و رێ: زۆر سوپاس کاک ماكوان خوا پاداشتان بداتەوە..ماندومان کردیت..
ماکوان کەریم : خۆشحاڵ بووم خواتان لەگەڵ


* پرۆفایل

ناو: ماکوان کەریم محمد 
لەدایك بووی: شاری پێنجوێن 
تەمەن : لە ساڵی ١٩٧٧ لەدایك بووە ٣٩ ساڵە
ئاستی خوێندن: ماستەر 
نیشتەجێ: لە ووڵاتی نەرویج 
پیشە : رۆژنامەنوسی نێودەوڵەتی
کارکردن: سەرپەرشتیاری گشتی بزاڤ


به‌روار: 16/04/2016
بینین: 3719
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت