تایبەتمەندیەکانی ڕەشکە
شەیما محمد نجم الدین
  
   ڕێكەوتنی گۆڕان و یەكێتی هەنگاوێك بۆ گەشتن بە ئامانجە نەتەوەیەكان
بەڵێن ناسح شەمێرانی


خوێندكار لەبەشی زانستە ڕامیاریەكان

ڕێكەوتنی گۆڕان و یەكێتی وەك یەكێك لە پرسە هەنوكەیەكانی سەر ساحه و گۆڕەپانی باشوور بووەتە جێگای سەرنج و لێكدانەوەی چاودێرانی سیاسی و كەسایەتیە حیزبی و سیاسیەكان و ڕۆژنامەنوسان ، كە هەر لایەنێك بەجۆرێ لە ناوەڕۆك و خاڵە ئیجابی و سلبیەكانی ئەو ڕێكەوتنە دەڕوانن بۆ ئایندەی پەیوەندی و ململانێی نێوان هەردوو پارتی خاوەن ڕێكەوتنەكەو هەم پارتەكانی دەرەوەی ڕێكەوتنەكە و هەم بۆ ئایندەی بارودۆخی هەرێمی كوردستان لەداهاتوودا.

 كە ڕێكەوتنی دەباشان وەك سەرەتایەكی لێك نزیك بونەوەی ئەم دوو لایەنە سیاسەیە كە لەنێوان خودی جەلال تالەبانی و نەوشیروان مستەفا ئەنجامدرا ، ئێستاش هەردوو لایەن ڕێكەوتون لەسەر چەندین پرس و بابەتە نێوخۆیەكانی هەرێمی كوردستان و جۆرێك لە هاوهەڵوێستی و كاركردنی هەردولا بۆ سنور دانان بۆ ململامێ كانی خۆیان .
ئەوەی لە دەقی ڕێكەوتنەكەدا باس كراوە دەتوانم بڵێم ڕێگایەكی باشە بۆ هەنگاو نان بۆ چارەسەری كێشەو گرفتەكانی هەرێم هەر لە قەیرانی دارای و كێشەی ئیداری و لەكار كەوتنی پەرلەمان و كێشەی كورسی سەرۆكایەتی و هەنگاو نان بەرەو گشت پرسی و سەربەخۆبون ، كە هەموو ئەمانە پەیوەستن بە كاراكردنەوەی پەرلەمان و پێدانی ڕۆڵی گرنگ بە دەسەلاتی یاسادان بۆ ئەوەی بە ئەركەكانی خۆی هەستێت.
بەبۆچونی من ئەم ڕێكەوتنە هاوسەنگی سیاسی لەهەرێم دا دروست دەكاتەوە وە دەبێتە خاڵی وەرچەرخان گەر بێت و بتوانن كار بۆ جێبەجێی بكەن ئەویش لەڕێگای ئەوەی بتوانن لاینەكانی كە بهێننە ناو ڕێكەوتنەكە بەتایبەت پارتی دیموكراتی كوردستان كە وەك بەهیزترین هێزی سیاسی پەرلەمان و حوكمەت ، 
وە ڕێكەوتنەكە بەستراوەتەوە بە ڕازی بونی پارتی لەسەر ڕێكەوتنەكە و جێبەجێ كردنی هەمە لایانە بۆ پرسەكانی ناو ڕێكەوتنەكە ، وە ڕازیبونی پارتی ديموكراتى كوردستان, هه ريمى  كوردستان بەرەو دۆخێكی باشتر دەبات لەڕوی پرسە نەتەوەیەكان ، بەڵام ڕێگە نەدانی پارتی لەسەر ئەو پرسانەی ڕێكەوتنەكە ئەوا دور نیە نەك هەر خەونی سەربەخۆی و نەتەوەی ئەوا هەرێم بۆ دوو ئیدارەی دەبات ، 
دوو خاڵی گرنگی ڕێكەوتنەكە ئەوەیە كە دەسەڵات دانە بە ئەنجومەنی پاریزگاكان كە خەڵكی سود مەند دەبن 
وە خاڵێكی كەی ڕێكەوتنەكە باس لە ئەوە دەكات كە نابێت هەر یەك لەگۆڕان و یەكێتی ڕێكەوتنێكی جیاواز لەگەڵ لایەنێكی كەی سیاسی ببەستێت كە دژی خاڵەكانی ناو ئەم ڕێكەوتنە بێت ، ئەمەش گۆڕان ڕێگا لە یەكێتی دەگرێت كە لەگەڵ پارتی دا ڕێكبكەوێت لەسەر پرسی سەرۆكایەتی هەرێم و سیستەمی سەرۆكایەتی. 

به‌روار: 15/05/2016
بینین: 669
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت