ئاسیای ناوه‌راست !! ململانێی شوناس !! یارییه‌كی گه‌وره...
ئارام ئەحمەد
ئاسیای ناوه‌راست یان روونتر بلێین كۆماره ئیسلامیه‌كانی ناوچه‌ی ئاسیای ناه‌راراست هه‌ر پێنج ده‌وله‌تی ( كازاخستان ، ئۆزبه‌كستان، توركمانستان، تاجیكستان ، قیرغیستان ) ده‌گریته‌وه، ئه‌م ناوچه‌یه له میژووی دوورودریژی ئیسلامدا خاوه‌ن پیگه‌یه‌كی گرنكی جیوپۆله‌تیكی و جیوستراتیژیه بووه ، له رووی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه ستراتیژیانه‌ی كه ناوچه‌كه هه‌یه‌تی، له‌لایه‌كی تر كۆماره ئیسلامیه‌كانی ئاسیای ناوه‌راست مه‌لبه‌ندی به‌رهه‌م هینانی فیكر‌و مه‌عریفه و پیگه‌یاندنی چه‌ندین زانای به‌ناوبانگی ئیسلامی بووه له سه‌ده جیاوازه‌كانی رابردوو، به‌لام له‌میژووی 150 سالی رابردوو ئه‌م ناوچه یه به‌هوی ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی له‌لایه‌ن یه‌كیتی سۆڤیه‌تی جارانه‌وه بایه‌خ و كرنگی ئه‌م ناوچه‌یه كه‌م تر بوویه‌وه به‌هۆی سیاسه‌ته دراندانه‌كه‌ی سه‌رانی سۆڤیه‌ت كه بریتی بوو له كوشتن و برین و ئه‌تكردن و به ناشیرین ترین شیوه له‌به‌رچاوی جیهان ، نا له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌م ناوچه شایه‌نی گوی پینه‌دان نیه ، به‌لكو ته‌نیا له به‌ر بوونی ئه‌و كتلوره ده‌وله‌مه‌نده‌ی كه ناوچه‌كه پی ده‌ناسرایه‌وه.. ئه‌وه‌ی جیهانی خورئاوای پی ده‌ناسریته‌وه له ماوه‌یه‌كی دوور‌و دریژدا به‌رامبه‌ر ئیسلام له ئاسیای ناه‌وراست، بێ ئاگایی گرنكی پێنه‌دان بوو له ئاست مسولمانانی ئه‌و وولاتانه‌دا، به‌لام به‌رووخانی یه‌كیتی سۆڤیه‌تی جاران ئه‌م روانینه گۆرانكارییه‌كی ریشه‌یی به‌سه‌ر هه‌لویسته‌كانی رۆژئاوادا هینا ، له‌گرنكی دان به ناوچه‌كه ئه‌مه‌ش له‌به‌ر خاتری به‌رژوه‌ندیه‌كانی خویان كه تایبه‌تمه‌ندیه جیوپۆله‌تیكی و جیوستراتیژیه‌ی ناوچه‌كه یان وه‌ك كارتیكی گرنكی به‌كارهیناوه به‌رامبه‌ر دووژمنه كلاسیكیه‌كه‌ی خویان كه روسیای دوای یه‌كیتی سۆڤیه‌ته.
گه‌وره‌ترین ته‌وه‌ره‌ی ناكوكیه‌كان له یه‌كیتی سۆڤیه‌تی جاران جیاوازی نیوان كه‌لتوری ئه‌وروپی و كلتوری خورهه‌لاتیه. هه‌رچه‌نده ئه‌و ملاملانێیه له‌سه‌رده‌می كۆمه‌نیستی له‌و ئاسته دانه‌بوو، كه ئه‌مرۆ به‌دی ده‌كریت .
ئیسلام له‌سه‌رده‌می كۆمه‌نیستی دا :
میژووی ئاسیای ناه‌ورست تووشی جه‌ندین رووداوی گه‌وره بووه تا ئیستا ئه‌وانیش:
یه‌كه‌م: فتحی ئیسلامی له‌سه‌ده‌ی هه‌شتی زاینی دا.
دووه‌م: داگیركرنی مه‌غۆل له‌سه‌ده‌ی چوارده‌می زاینی‌دا.
سیه‌م: فروان بوونی ئیمپراتوری قه‌یسه‌ری رووس له‌سه‌ده‌ی نوزده‌همی زاینی‌دا.
چواره‌م: داگیركاری سۆڤیه‌تی پێشوو له‌سه‌ده‌ی بیسته‌م.
بلاو بوونه‌وی ئاینی ئیسلام له‌گه‌ل یه‌كه‌م فتحی ئیسلامی ده‌ستی پێكرد، كه شوینه‌واری قولی و كاریگه‌ری به‌جیهیشت له ئاسیای ناوه‌راست. كه تا ئه‌مرۆش به‌دی ده‌كریت له‌هه ردوو شاری سه‌رمه‌رقه‌ند و بوخارا، كه له‌ناوه‌راستی سه‌رده‌مه‌كانی ده سه‌لاتی ئیسلامی‌دا گه یشتنته ترۆپگی شارستانی ئیسلامی له‌هه‌موو ئاسیای ناوه‌راستدا. پرشه‌نگی ئه‌م شارستانیه‌ته مایه‌وه تا هاتنی ریبازی شیعه ی فارس له‌سه‌ده‌ی شازده، كه بووه سنوریك ولاتانی ئاسیای سنونی جیاكرده‌وه. دوای ئه‌وه‌ش مه‌غوله‌كانیش سه‌ركه‌وتنیكی وایان به‌ده‌ست نه‌هینا ، ئه‌مه‌ش بوو به‌ده‌ره‌نجامی شكست پیهینانی نه‌خشه‌ی ئیمپریالیزمی رووسی به‌هوی ریشه‌ی ئیسلامه‌تیانه‌وه. له لایه‌كی تر روون بویه‌وه ئیسلام به‌هیزتره له ئایدیولوجیای ماركسی.
كۆمه‌نیسته‌كان له یه‌كیتی سۆڤیه‌تی جاران پییان وابوو سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست دینن له‌هیرشه‌كانیان بۆسه‌ر ئیسلام ، هه‌روه‌ك چون له تیكشكاندنی مه‌سیحیه‌ت سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هینابوو. به‌هوی كه‌م كردنه‌وه ونه‌هیشتنی دامه‌رزاوه‌و به‌رستگاو ژیر خانی ئاینی مه‌سیحی، به‌لام بی ئاگا له‌وه‌ی كه ریبازی سونی وه‌ك مه‌سیحیه‌ت نیه پشت به‌ناوه‌نده ئاینی و كلتوریه‌كان ببه‌ستیت له‌سه‌ر شیوازی ( اڵ‌كلیریه الهرمیه) ، به‌لكو ئاینی ئیسلام پیچه‌وانه‌ی ئه وانه كه پشت به هاوكاری به‌كۆمه‌ل و هاوبه‌شی رووحی ده‌به‌ستیت.
له ئیمپراتوری رووسیدا له سالی 1917پتر له ( 30000) مزگه‌وت و ( 45000) هه‌زار زانای ئاینی هه‌بوون. ( ئیسلام ئه‌وروپا، ئینكمایه‌ر كارلسون)، كۆمنیسته‌كان هیرشیان كرده سه‌ر ئیسلام و هه‌رچی رموزی ئاینی و داگای شه‌رعی و خوینگه‌ی ئاینی بوودایان خست، له سالی 1928 له‌سه‌رده‌می ستالین كه ناخوشترین قوناغی كاره‌سات باری ناوچه‌كه بوو هاتنه سه‌ر مزگه‌وته‌كان و هه‌رچی مزگه‌وت بوو رووخاندیان و له‌گه‌ل زه‌وی تختیان كردن ، له سالی 1942 ته‌نیا 13 هه‌زار مزگه‌وت ما كه سروته دینیه‌كانیان تیدا راده‌په‌ری، ئه‌م ژماره‌یش زوور كه‌متر بویه‌وه له‌سه‌رده‌می خرۆشۆڤ، له‌لایه‌كی تر له‌سه‌ده‌می گۆرباتشۆڤدا ته‌نیا 300 مزگه‌وت له‌هه‌موو ئاسیای ناوه‌راست مایه‌وه، له‌سالی 1917 هه‌ر 700 مسولمانیك مزگه‌وتیكیان به‌رده‌كه‌وت به‌لام له هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوو هه‌ر 150 هه‌زار كه‌سیك مزگه‌وتیكی به‌رده‌كه‌وت. هه‌روه‌ها بیش ده‌سه‌لاتی كۆمه‌نیستی له ئاسیای ناه‌وراست 600 په‌یمانگاو خویننگه‌ی ئاینی هه‌بوون، به‌لام له سایه‌ی ده‌سه‌لاتی كۆمه‌نیستی كه‌م بوویه‌وه ته‌نیا بۆ دوودانه، به‌جۆریك له شاری بوخارا به‌ر له ده‌سه‌لاتی سۆڤیه‌ت 360 مزگه‌وت و 13 هه‌زار خویندنگه‌ی فیركردنی قورئان هه بوو، به‌لام له‌سه‌رده‌می سۆڤیه‌تدا جگه له 3 مزگه وت و یه‌ك خویندنكه نه‌بیت هیچی تر نه‌ما. دامه‌زراوه ئاینیه ره‌سمیه‌كان له‌سه‌رده‌می شیوعیه‌تدا رۆلی ده‌زگای هه‌واگری و پۆلیسی نهینیان ده‌گیرا، ئه‌ركی ئه‌وان ته‌نیا كۆنترۆل كردنی چالاكیه ئاینیه‌كان بوو له هه‌لبژاردنی كه سایه‌تیه ئاینه‌یه‌كان بۆ ئاراسته‌كردنیكی سنوردار له‌و ژماره كه‌مه مزگه‌وته‌ی مابوون.. ئه‌م بارودوخه سه‌خته‌ی كه خه‌لكی ئاسیای ناوه‌راست تییدا ده‌ژیان ناچاریكردن گوزارشت له‌خویان بكه‌ن به گوزارشتیكی كلتوری له چوار چیوه‌ی داب و نه‌ریتی گشتیدا. چونكه لای شیوعیه ماركسیسته‌كان خوا په‌رستی و باوه‌رداری وه‌ك خورافه سه‌یر ده‌كرا و به‌توندی رووی به‌رووی ده‌بونه‌وه، هه‌روه‌ك چون له سه‌رده‌می ده‌سه‌لاته یه‌ك له‌دوا یه‌كه‌كانی سه‌رده‌می سۆڤیه‌ت ده‌بینریت .
ئیسلام له ئاسیای ناوه‌راستی ئه‌مرۆدا:
سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتی كۆمه‌نیستی شوینه‌وارو كاریگه‌ری سلبیی به جیهیشت له‌سه‌ر كۆمه‌لگه‌ی ئیسلامی له ئاسیای ناوه‌راست، ئه‌وه بوو ماوه‌ی ده‌یان ده‌سال به نهینی دوور له جیهانی ئیسلامی داكۆكیان كرد له شوناسی خویان . به‌لام ولاتانی ئاسیای ناه‌وراست راسته‌وخو دوای سه‌ربه‌خوی له یه‌كیتی سۆڤیه‌تی جاران له‌سالی 1991 بووژانه‌وه‌یه‌كی به‌رزری ئاینی به‌خویه‌وه‌ه بینی له‌دوای چه‌ندین سال له چه‌وسانه‌وه به ده‌ست سه‌ركرده كۆمه‌نیسته‌كان ، به جۆریك له سه‌رو به‌ندی روخانی یه‌كیتی سۆڤیه‌ت له نیوان سالانی 1989- 1991 پتر 5000 هه‌زار مزكه‌وت حه‌وت خوینگه‌ی ئاینی كرانه‌وه، ئه‌مه‌ش به‌لگه‌ی چالاكی و جموجولی مسولمانی ئه‌و ناوچه‌یه بیشان ده‌ده‌ات كه چه‌ندین سال بوو به‌ده‌ست سه‌ركرده خوین ریژه‌كانی سۆڤیه‌ته‌وه ده‌یان نالاند، بۆیه سه‌یر ده‌كه‌ین هه‌ر دوای سه‌ربه‌خوی ئه‌و كۆمارانه چه‌ندین هیزو گرووپی ئیسلامی په ی‌دا بوون كه سه‌رقالی چالاكیه دینیه‌كان بوون وه تائیستاش به‌رده‌وامن و بوونته جیكه‌ی كفتووگۆوی تویژه‌ران .
بۆیه هه‌لسه‌نگاندن بۆ هیزو تونای ئه‌و گرووپه ئیسلامیانه كه ئیستا سه‌رقالی چالاكین زوور قورسه ، به‌لام سیفه‌تیكی سه‌ره‌كی زورینه‌ی زوری ئه‌م گرووپانه باوه‌ریان به‌جیا كردنه‌وه‌ی ئاین له ژیانی سیاسی نیه ، له‌وانه‌ش گرووپی بیگه‌ردی ( صفا‌و الإسلام ) له تركمانستان، هه‌روه‌ها بوونی گرووپی سه‌له‌فیه‌كان ( مدخله‌یه‌كان ) له ئاسیای ناوه‌راست كه په‌یوه‌ستن به به‌نه‌ماله‌ی ئال سعود له سعودیه، كه هه‌موو بیعه و لیكدنه‌وه‌ه‌یكی نوی ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه زیاتر تركیز ده‌خه نه سه‌ر بابه‌ته لاوه‌كیه‌كان له شیوه‌ی بوونی بیدععه‌و جه‌ند شتیكی لاوه‌كی تر، هه‌روه‌ها بوونی كۆمه‌لیك گرووپی تر كه زیاتر له شیوه‌ی اصولی خویان ده‌نوینن هه‌وله‌كانیان له دزایه‌تی سیاسه‌تی رۆژئاوا چركردوته‌وه جا ج دژیه‌تی شوعیه‌ت بیت یان علمانی رۆژئاوایی .
ململانیًی ئه‌كته‌ره‌كان له ئاسیای ناوه‌راست:
رووسیا: له میانه‌ی جه‌نگی ساردا فكری ستراتیژی رووسیا زیاتر ته‌ركیزی ده‌خسته سه‌ر چه‌مكی بیروباوه‌ری سه‌ربازی (العقیده العسكریه)، كه له‌ریكه‌یه‌وه به‌رژوه‌ندیه سه‌ره‌تاییه‌كانی خوی پی دیاری ده‌كرد، به‌لام له‌دوای سه‌ربه‌خوی بوونی كۆماره‌كان ستراتیژی روسیا زیاتر هه‌ول دانه‌بوو بۆ پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خوی كه ئه‌مه‌ش به‌روونی له‌سه‌ر ده‌می یلتسن به‌روونی به‌دیار ده‌كه‌ویت كه برتیی بوو له :
1- گه‌مارودانی دووژمن كه مه‌به‌ست لیی ئه‌مریكا و توركیایه .
2- ئاماده‌كاری بۆ رووبه‌روبونه‌وه بۆ هه‌ر جه‌نگیًكی ناوخوی هه‌ریمی له ناوچه‌كه.
3- كرنگی دان به بابه‌ته ستراتیژیه‌كان له ئاسیای ناوه‌راست .
4- رووبرووبونه‌وه‌ی هه‌ره‌شه‌ی ئه‌مریكی .
5- مانه‌وی ناوچه‌كه له خولگه‌ی به‌رژوه‌ندیه‌كانی رووسیا.
له لایكی تر هه‌ولی به‌رده‌وامی رووسیا بۆ ریگرتنه له سی‌ً ئه‌گه‌ری كه‌وره له ئاسیای ناه‌وراست: كه ئه‌وانیش :
أ- نه بوونی ئه‌من و ئاسایش له‌و ده‌ره‌نجامانه ی كه‌هاتوونه ته پیش له داگیركنی ئه‌فغانستان.
ب- ترسان له ده‌ست تیوه‌ردانه‌كانی ایران و توركیا به دروست كردنی ده‌وله‌تیكی فارسی یان توركی له ناوچه‌كه.
ت- هه‌ره‌شه‌ی جموجولی ئیسلامی له ناوچه‌كه.
هه‌روه‌ها بوونی دیدیكی كه‌وره‌ی ئابووری كه روسیا هه‌میشه وه‌ك كارتیكی گرنك به‌كاری دینیت به رامبه‌ر نه‌یارانی له‌وانه‌ش ئه‌مریكا، به‌جۆریك ئیستا زووبه‌ی غازی ئاسیای ناه‌وراست له ریكه‌ی خاكی رووسیاوه ره‌وانه‌ی ولاتانی ئه‌وروپا ده‌كریت له ریگه‌ی خاكی ئوكرانیاوه. ئه‌مه‌ش ناره‌حیه‌تیه‌كی زووری ولاتانی ئه‌وروپی لی كه‌وتوته ، بۆیه ئیستا ئه‌مریكا به‌هاوكاری ئه‌وروپا له‌هه‌ولی گۆرینی ریره‌وی ته‌واوی هیلی بۆری نه‌وت و غازی ئه‌و ناوچه‌یه یه كه به‌هیلی نابۆكو- تبلسی- جیهان بكوازریته‌وه بۆ توركیا له‌ویًوه بۆ ئه‌وروپا.
ئه‌مریكا: ویلایه‌ته یه‌ككرتووه‌كانی ئه‌مریكا وه‌ك تاكه زلهیزی جیهانی دوای كۆتای هاتنی جه‌نگی سارد له ئاسیای ناوه‌راست توانی پێگه‌ی ستراتیژی خوی له‌ناوچه‌كه پته‌و بكات و به‌پیی ئه‌و پلانه‌ی كه‌ی دای رشتبوو بۆ ئه‌وناوچه‌یه توانی هه‌یمه‌نه‌ی خوی به‌سه‌ر ناوچه‌ی ئاسیای ناوه‌راست بنوینیت، سه‌ره‌تای ئاماده‌یی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه راسته‌وخودوای سه‌ربه‌خووونی كۆماره‌كان هات كه برتیی بوو له روانكه‌ی دبلوماسیه‌كه‌ی ئه‌مریكا كه ناردنی هه‌زراها ده‌سته و دامه‌زراوه‌بوو، له‌نمونه‌ی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ش ( دامه‌زراوه‌ی راند) بۆ تویژینه‌وه و به‌ره‌پیدان ، له گرینكترین ئامانجه‌كانی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه :
1- كاركردن بوو له‌سه‌ر مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا وه‌ك تاكه زلهیزی جیهانی و په‌یوه‌ندی به‌ستن له‌كه‌ل ده‌وله‌تانی ناوچه‌كه.
2- پاراستنی ئازادی ناردنی نه‌وت بۆ بازاره‌كانی جیهان.
3- ریكخستنی بلاوبونه‌وه‌ی چه‌كی كیمیای به‌تایبه‌ت هه‌لوه‌شانه‌وه‌ی بنكه ناوه‌كییه‌كانی كازاخستان .
له لایه‌كی تر به‌پیی دامه‌زراوه‌رای راند ستراتیژی ئه‌مریكا له ناوچه‌كه وه‌ستابوو له‌سه‌ر :
أ- هاندانی دروست كردنی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ل ولاتانی ئاسیای ناوه‌راست.
ب- كاركردن له‌سه‌ر كه‌م كردنه‌وه‌ی رولی ئیرانی له‌ناوچه‌كه.
ت- چاودریری كردنی ئه‌و بزووتنه‌وه ئیسلامیه‌كان له ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت چاودیری كردن له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له ئوزبه‌كستان.
وه دوای رووداوه‌كانی 11 سیبتمبه‌ر كرنگی ناوچه‌كه بۆ ئه‌مریكا بایه‌خی زیاتر كرد ئه‌مه‌ش به‌هۆی بوونی :
أ- هیرشی زیاتری گرووپه ئیسلامیه‌كان له‌و ناوچه‌یه بۆ سه‌ر به‌رژوه‌نه‌یكانی ئه‌مریكا
ب- هاتنه ئارای كۆرانكاری گه‌وره له ستراتیژی رووسیا به هاتنه سه‌ركاری پۆتین و هه‌ولدان بۆ گه‌رانه‌وه‌ی روسیا بۆ سه‌ر شانوی نیوده‌وله‌تی.
ت- كرنگی كه‌رتی ئابوری له‌ناوچه‌كه كه خوی له نه‌وت و غازی سروشتی ده‌بینیته‌وه ، وای له ئه‌مریكا كردوه بكه‌ویته جه‌نگیكی گه‌وره له‌كه‌ل روسیا كه به‌جه‌نگی (بۆریه‌كان ناسراوه).
ئه‌مه جگه له هه‌ولدان بۆ هه‌یمه‌نیه‌كی ره‌ها به‌سه‌ر ناوچه‌كه و ، و به‌رده‌وام بوونی ئه‌م هه‌یمه‌نیه به‌سه‌ر ولاتانی ئه‌م ناوچه‌یه له ریكه‌ی یارمه‌تیه داراییه‌كانی ئه‌مریكا بۆ ولاتانی ئاسیای ناوه‌راست. ، هه‌روه‌ها به‌پیی ئه‌و بیروباوه‌ری كه بیرمه‌ندانی ئه‌مریكا هه‌یانه ، پیا وایه (حقیقه‌ت له‌گه‌ل هیزدا) یه بۆیه توانیان به پشت به‌ستن به‌م مبدأ ه هیرش بكه‌ن سه‌رئه‌فغانستان و جاریكی تر خواسته ستراتیژیه‌كانیان له ئاسیای ناوه‌راست زیاتر پاریزراو جیگیرتر بكه‌ن .
توركیا: ویرای ئه‌وه‌ی روسیا هیزی سه‌ره‌كیه له‌هه‌ریمه‌كه‌دا ده‌سه‌لاتی خوی سه‌پاندووه به‌سه‌ر ئاسیای ناوه‌راست، به‌لام تاكه هیزیك كه له ئاست رووسیادا بوه‌ستیته‌وه وه‌ك هیزیكی ركابه‌ر ده‌وله‌تی توركایه، بوونی ئه‌م هیزیه‌ش ده‌رگای ملاملانیی زیاتری له ئاسیای ناوه‌راست خستوته سه‌رپشت.
ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ینه ئه‌و سیناریۆیانه، ده‌گه‌ینه سه‌رنجامیك كه زووربه‌ی كارته‌كان له‌لای توركیا كۆده‌بیته‌وه. چونكه زووربه‌ی هه‌ره‌زووری گه‌لانی ئاسیای ناوه‌راست له ره‌گه‌زی توركین و ریبازی سونه‌ش په‌یره‌و ده‌كه‌ن له‌رووی ئایینیه‌وه، به‌لام گه‌لی تاجیكی تاكه گه‌لن پیچه‌وانه‌ی ئه‌م یاسایه‌ن، تاجیكه‌كان سه‌ر به‌ریشه‌ی فارسن و زمانی نه‌ته‌وه‌ییان فارسیه، كیشه‌ی سه‌ره‌كی توركیا له ئاسیای ناوه‌راست پیگه جوگرافیه‌ی كۆماری ئه‌رمینیایه كه بۆته به‌ربه‌ستیكی گه‌وره‌ی له‌نیوان كۆماره ئیسلامیه‌كانی ئاسیای ناه‌وراست له‌گه‌ل توركیا . به‌لام به‌هاتنه سه‌ركاری پارتی داد‌و گه‌شه‌پیدان گرنگی دان به‌و ناوچه‌یه له ئاستیكی به‌رزی به‌خویه بینیوه ، به‌هوی په‌یره‌و كردنی ئه‌و دیده خورهه‌لاته ئیسلامیه كه له‌تیزه‌كانی داود ئوغلو كردویتی به واقیعی حال له ئاسیای ناوه‌راست.
ئیران: ولاتی ئیرانیش به‌یه‌كیك له كاراكته‌ره سه‌ره‌كیه‌كانی ناو ئاسیای ناوه‌راست داده‌نریت به هوی بوونی ئه و سنوره درودریژه‌ی كه له‌گه‌ل كۆماری توركمانستان هه‌یه‌تی كه نزیكه‌ی 2000 كیلومه‌تره، په‌یوه‌ندی توندوتولی ایران له گه‌ل ئاسیای ناوه‌راست ده‌كه‌ریته‌وه بۆ ئه‌و ریشه میژوویی و كلتوریی دیرینه‌ی كه‌هه‌یه. ستراتیژی ایران له ئاسیای ناوه‌راست پتر به‌رگیركارانه‌یه، چونكه مه‌به‌ستیه‌تی ریبگریت له بلاوبونه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ته‌وه په‌رستی له ناوچه سنوریه‌كانی باكورو باشور نه‌كو توركیا ده‌رفه‌ت بره‌خسینیت ده‌ست وه‌ربداته كاروباری ناوچه‌كه و له‌ئه‌نجامدا كۆنترۆلی بكات.
له‌دواجاردا ده‌توانین ئه‌و ستراتیژیه‌ته‌ی ایران كاری له‌سه‌ر ده‌كات له ئاسیای ناوه‌راست بریتین له:
1- ترس له گواستنه‌وه‌ی په‌تای ره‌گه‌ز په‌رستی له ئاسیای ناوه‌راست بۆ ناو ئیران ،چونكه ئه‌و په‌تایه ته‌نیا كاریگه‌ری نابیت له‌سه‌ر كه‌مینه‌ی تورك ئازه‌ر كه به‌زمانی توركی ده‌ده‌وین، به‌لكو كاریكه‌ری له‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌كانیی تری ناوایران ده‌بیت له نمونه‌ی كورده‌كان و بولجه‌كان.
2- ایران هیج به‌رژوه‌ندی له بوونی گرژی له سنوری باكوریدا نیه ، به‌لكو به پیچه‌وانه‌وه له ده‌رفه‌ت ده‌گه‌ریت بۆ دوزینه‌وه‌ی هه‌لی باش بۆدروست كردنی په‌یوه‌ندی ئابوری له‌گه‌ل ولاتانی ناوچه‌كه به‌تایبه‌ت له‌گه‌ل توركمانستان و روسیا‌و ئازه‌ربیخان كازاخستان.
3-. ایران زوور مه‌به‌ستی یه‌تی كه ناوچه‌ه‌كه وه‌ك خوی بمینیته‌وه هه‌رئه‌مه‌شه وای كردووه به‌رده‌وام رولی ناو بژیوان بگیریت له‌نیوان ئازه‌ر بی‌جان و ئه‌رمینیا ، به‌لام له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا مه‌به‌ستیه‌تی كه كه‌لتوری فارسی له ئاسیای ناوه‌راست گرنكی پیبدات. چونكه ئه‌گه‌ر وامان دانا ولاتانی ئاسیای ناه‌وراست توشی داروخان ده‌بن له ئاینده‌دا ئه‌وا دروست كردنی به‌ره‌یه‌كی نوی هه‌ریمی له‌و ره‌گه‌زانه‌ی كه په‌یوه‌ستن به كه‌لتوری فارسی له ئه‌مرۆ به‌شیوه یه‌كی سه‌ره‌كی له تاجیكستان و تركمانستان ده‌بینرییت، وه ایران له تیپه‌ربووونی بۆری نه‌وت وغازی ئه‌و ولاتانه كه به‌خاكی خوی‌دا تیپه‌رده‌بیت سوودمه‌نی سه‌ره‌كی بیت له‌وه‌ی ئه‌م ولاتانه ناچار بكات كه په‌یوه‌ندی باشی ئابوری له‌گه‌ل ئیران بببه‌ستن.
به‌روار: 20/05/2016
بینین: 1600
|