بانگەواز
  فەلسەفەی ڕەمەزان ڕەمزی ژیانە!
بێستون نجیم



سەردێر و بەردێری  رەمەزان لە نێو خەڵکی حەوام برسی بوون و خودا پەرستیە، بەڵام لە فەرهەنگی ئولیل الابصار زۆر لەمە پر ماناتر و هزر بەخشترە بۆیە بەچەند سەرە قەڵەمێک هەندێکیان دەخەمە ڕوو.

۱ـ بەر لە بەتاڵ بوونی گەدە داوای بەتاڵکردن گیرفانە پڕ و پوختەکان دەکات بۆ گیرفانە خاڵی و چۆڵەکان بۆ ئەوەی هاوسەنگی ئابووری دەستە بەر ببێ چینایەتی و فیرعەونایەتی لە خاچ بدات، دیاردەی هەژاریش لە سێدارەبدات و ئابوری گشتی ببوژێتەوە.

۲ـ رەمزێکی تریش بەتاڵ بوون گەدەیە، بۆ ئەوەیە گەدەی هەژارانمان بیربکەوێتەوە، ئەمەش مانا بەخشە بە بەخشندەی زیاتر بەمەش مرۆڤایەتی چەکەرەی ژیری و ویژدان دەکات، دەستە نوقاوەکان واڵادەکات، گەدە بەتاڵەکان پڕدەکات.

۳ـ تەندروستی دەپارێزێت، مرۆڤە سەرکەش و دژ بەلاشەکان کۆنترۆڵیان دژ بە مادە مودمینەکان و خو گرەکان دەکەوێتە دەستی خۆیان بەمەش لاشە دوردەکەوێتەوە لە مادە ژەهرینەیەکان کە سەرەنجامی زۆرێک لە نەخۆشیەکان و کوژەریشن ۱۰۰٪.

٤ـ تەوازونی لاشە ڕادەگرێت، چونکە لاشەی مرۆڤ بەبوونی چەندین مادە پێکهێن پێکهاتووە، زیاد بوونی ئەم مادانەش زیان لە لاشە دەدەن و کەمیشیان بەهەمان شێوەیە بۆیە لەم سەردەمی ئێمە زیاتر پێویستیمان  بە کۆنترۆڵی جۆری مادەکانە ڕەمەزانیش دەروازەیەکی حەتمی کوالێتی کۆنترۆڵە.

٥ـ رجێمێکی زۆر سود بەخشە بۆ گشت لاشە، چونکه وا دەکات کەرشی ورگ و چەوری خوێن ڕادەماڵێ بە شێوەیەکی زۆر دەگمەن، کە ئەمەش لە لێکۆڵینەوە تەندروستیە گشتیەکانی جیهان سەلمێندراوە.

٦ـ مێشک و لاشە ئارام دەکات بەمەش خۆی وەک دکتۆرێکی دەروونی دەردەکەوێت چونکە گەر سەیر و سەردانێکی دادگایەکان بکەین دەبینین شەر و شکایەت و دەسبەردانی خێزانیش زۆر زۆر کەمترە گەر بڵێم لە هەندێک شوێن هەر نایهێڵێت درۆم نەکردووە بۆیە رەمزە ڕەمەزان بۆ ژیان.

۷ـ پەرستشەکان بە جۆش دەبن و خیانەت و خراپەکان دادەمرکێنەوە، بەمەش مزگەوت و کۆرەکان جمەیان دێت، بەمەش دڵە مردوەکان زیندوو دەبنەوە، نەخۆشەکان چارەدەبن و بۆگەنەکان بۆنداردەبن، گومرایەکان راستەرێ دەبنەوە.

٨ـ ڕەمەزان ڕەمزی کۆمەڵایەتی بوونە، چونکە خەڵکی دڵ بریندار بەرامبەر بە بەرامبەریان سارێژ دەبن و دوژمنەکان دەبن بەدۆست و هەژار و دەوڵەمەند دەبنە هاورێ و ناخۆشیەکان دەبنە خۆشی و سۆز و بەزەی چەکەرە دەکات.

۹ـ تاقیگەیە بۆ نەخۆشیەکان، چونکە زۆرێک لە نەخۆشەکان نەخۆشیەکەیان شاراوەیە، بەڵام لە ڕەمەزان دەردەکەوێت، ئەمەش سودی ئەوەیە بەر لەوەی بەتەواوی خراپ ببێ لە بێ ئاگاییان، ئاگاداردەکرێنەوە و تێستی دیاری کردنی نەخۆشیەکانە۱۰۰٪پێدەدرێ بۆ ئەوەی پەلە بکەن لە چارەسەری بۆ نمونە بەردی کلیە.

۱۰ـ پلە و پایە و رێز و شکۆ هەر لەم دونیایە و لە دونیایەکەی تر لە ڕووی جەستەی و دەروونی بۆ گشت ڕوانین و حەزەکانی مرۆڤ بەدیدێنێ و بەهەشتی خۆشی لە جەژندا بەدی دەکرێت لەم دونیایە بەهەشتی ئەبەدیش لە دوایی بەدەست دەهێندرێت، بۆیە فەلسەفی رەمەزان ڕەمزی ژیانە.
به‌روار: 08/06/2016
بینین: 918