تێگه‌يشتنه‌كانمان ڕاستكه‌ينه‌وه ده‌رباره‌ى بيدعه
پشتيوان بازيانى
* ئه‌م زراوه نه‌ك ته‌نها له ئاينى ئيسلام به‌ڵكو له ئاين و ڕێبازه‌كانى ديكه‌ش تا ڕاده‌يه‌ك , به خراپ باس كراوه, له ئاينى ئيسلام‌دا به‌واتاى زيادكردن و داهێنان دێت.
*پێغه‌مبه‌رى خوا فه‌رمويه‌تى : " فإن كل بيدعة ضلالة وكل ...." هه‌موو داهێنراوێك گومڕاييه... جا لێره‌دا ووشه‌ى (كل ) - تبعيض - وه‌ر ئه‌گرێت , به‌ڵگه‌ش فه‌رموده‌ى ( كل بنى آدم خطاء ....) پرسياره‌كه ئه‌وه‌يه ئه‌ى پێغه‌مبه‌ران (بنى آدم نين ) له كاتێكدا -معصومن - ؟
*به هيچ شێوه‌يه‌ك بيدعه دابه‌ش ناكرێت بۆ (دنيايى و دينى ) له فه‌رموده‌كه‌ى سه‌ره‌وه‌شدا زۆر ڕوونه ووشه‌ى (كل ) به‌كار هاتوه و جيا نه‌كراوه‌ته‌وه بۆ دنياى و دينى , جا ئه‌وانه‌ى بۆ حه‌رام كردنى هه‌موو جۆره بيدعه‌يه‌ك پرسيارى ئه‌وه‌مان لێ ده‌كه‌ن - پێغه‌مبه‌رى خوا د.خ نه‌يزانيوه ؟ ئه‌و نازانێت چى باشه بۆ ئێمه ؟ ئه‌ى خيانه‌تى له په‌يامه‌كه‌ى كردووه و نه‌يگه‌ياندوه ؟ صه‌حابه له ئێمه شاره‌زاتربوون يان ئێمه ؟ ئه‌وا با ئه‌و پرسيارانه رووبه‌رووى خۆشيان بكه‌نه‌وه , چونكه پێغه‌مبه‌رى خوا (د.خ ) نه‌ى فه‌رموو بيدعه‌ى دينى يان دنياى گومراييه ئه‌گه‌ر رووكه‌شى فه‌رموده‌كه وه‌ربگرين , كه‌واته يان ده‌بێت بێنه سه‌ر ئه‌و رايه‌ى كه ده‌لێ به‌لێ تبعيض وه‌ر ئه‌گرێت ياخود نابێت بيدعه دابه‌ش بكه‌ن بۆ دنيايى و دينى ئه‌وكاتيش هه‌رچى داهێنانى زانستى هه‌يه حرام ئه‌بێت !
* مه‌رج نيه پێغه‌مبه‌رى خوا هه‌ر شتێكى نه‌كردبێت ئێمه‌ش نابێت بيكه‌ين چونكه له‌سه‌رده‌مى ئه‌ودا هۆكاره‌كان جيواز بوون .
* زۆر كات په‌رستشێك خۆى له بنچينه‌دا بيدعه نيه به‌ڵكو شێواز و چۆنيه‌تيه‌يكه‌ى له ئێستادا بيدعه‌يه (بۆ نمونه ته‌عزيه ) به‌س ئاخۆ ئه‌و نوێگه‌ريه باشه يان خراپ ؟ ئاخۆ چ جۆرێكه (حرام يان حلاڵ ) كه‌وتۆته‌وه سه‌ر ڕاده‌ى ( سود و زيانه‌كانى) .
* پێويسته له به بيدعه دااناندا زۆر وورد بين گه‌رنا تێ ده‌كه‌وين بۆ نمونه هه‌ندێ قورئان خوێندنى ڕۆژى هه‌نيى به بيدعه دا ئه‌نێن !! كه له راستيدا ئه‌و ديارى كردن و تايبه‌تكردنه خۆى بيدعه‌يه گه‌ر نا قورئان خوێندن له مزگه‌وت له هه‌ر ڕۆژێك و كاتێكا بێت سوننه‌ته .
* بيدعه به پێى جۆر و شێوازه‌كانى حوكمى تايبه‌تى هه‌يه حرام و حڵاڵ و واجب و فرض و سوننه‌ت و مكروهـ و ..هتد
به‌روار: 08/06/2016
بینین: 892
|