بانگەواز
  گەر شەیتان لە مانگی ڕەمەزان بەستراوەتەوە! ئەی کێ ئەم گوناهانە بە مرۆڤەکان دەکات؟؟
بێستون نجیم


شەیتان خۆی وەچەدانەری گوناهە لەسەر گۆی زەوی چونکە خۆی لادەرە لە فەرمانی خودا و لادانیشی بەیەکم مرۆڤ کردووە! کە ئادەمە بۆیە ساتێ ناوی گوناه دێنی یەکسەر شەیتانت دێتە بەر چاو بەڵام لە ڕەمەزان کە دەبەسترێتەوە ڕێژەی تاوان زۆر زۆر کەم دەکات، کەچی هەریش دەمێنێ لەبەر ئەم هۆکارانە.....

۱ـ مڕۆڤەکان گوناه بە مرۆڤەکان دەکەن، چونکە مرۆڤەکانن کەوا دەسهەڵاتیان هەیە بەسەر تەواوی ئەو جیهانەی کەوا تێیدا دەژن، بۆیە چەمکی گوناه ئاوێتەی مرۆڤەکانە لەگەڵیان دا گەشەدەکات بۆیە گوناه وەک ڤایرۆس لە مرۆڤ بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە بەتایبەت ئەوانەی لەیەکتر نزیکن.

۲ـ مرۆڤ پێنجار کاریگەری زیاتری هەیە لەسەر مرۆڤ، بەڵام جن و شەیتانەکان یەکجار واتا ۱/٥ بەڵگەشم لە (سورەتی الناس) پێنج جار ناوی ناس هاتووە یەک جار ناوی جن هاتووە بۆیە ئینسانەکان راستەوخۆ گوناه بە مرۆڤ دەکەن بەڵام شەیتانەکان لە ژێر لێو و پەردەوە گوناه دەرازێننەوە و بانگت دەکەن.

۳ـ شەهوات و ئارەزوی جنسانی کاریگەری ناوەکی و دەرەکی لێدەکەوێتەوە بەمەش پێویستە کۆنترۆڵ بکرێ، گەر کۆنترۆڵ نەکرا ئەوە لە رەمەزان ئەکرێ دەرەنجامی خراپی هەبێ.

٤ـ شوبوهات و گومانەکان کە لە لایەن کەسانی بێ باوڕ یان کەسانی بێ دین بڵاوەیان پێ دەکرێت و رێکخرا و کەسایەتیەکان لە جیهان پشگیریان لێ دەکرێ.

٥ـ ڕیابازی ئەمەش نەک هەر گوناه زیاد دەکات بەڵکو چاکەکانیش بە بەرگی چاکە نیشان دەدات بەڵام بە دیز
اینێکی خراپە، بۆیە هەردەم خۆ دەرخەری و خۆ پەسندی تێدا رەنگ دەداتەوە و  بەمەش چاکەکانی بەرهەم دارنابێ لە ڕەمەزان.

٦ـ  هەوا و ئارەزوەکان راکێسەرێکی زۆر حەتمی کەند کێش کردنی مرۆڤایەتیە بۆ تاوان و گوناه وەک خودای گەورە دەفەرمووێ ( ئیلاهی ئەوان هەواو ئارەزویانه) بۆیە دەگەن بە ئاوپەری بێ شەرمی چونکە خۆیان قانون و یاسا و ڕێسای ژیان بۆ خۆیان دادەنێن و جێبەجێی دەکەن لە ڕەمەزانیش لە گەڵیان دەمێنێتەوە.

۷ـ خو و خسڵەت و مودمین بوون بۆ نمونە جگەرە و نێرگلە ... لە گەڵیان دەمێنێتەوە بۆ نێو ڕەمەزان و دوای ڕەمەزانیش بەردەوام دەبن لەسەری.

٨ـ ڕاگەیاندن و ئەلکترۆنیاتی جیهان گیری کە بوونەتە هۆکاری بڵاوکردنەوەی ڕێژەیەکی زۆر بەرفراوان لە گوناه و قەپات نە بوونیان و بەرفراوانیان وای کردووە کە ئەم گوناهانە هەر هەبن لە ڕەمەزانیش.

۹ـ دیاردەی هەژاری و شەر لە جیهان وادەکات مرۆڤەکان وەک تەیرێکی بێ باڵ بفڕێ بەمەش زۆر جار دەکەونە داوی و تەپکی تاوان و گوناه بەمەش کاریگەری ڕاستەوخۆی لەسەر تاوان هەیە چونکە ئەگەری تاڵان و دزی کردن و دەسدرێژی کردن و کوشتن زۆر دەبی.

۱۰ـ بوونی مەلهات و گازینۆ و مەساج خانه کان و سەرکۆتی و ڕووتی ئافرەتان وای کردووە لە نێو رەمەزانیش تاوان هەربکرێ، بۆیە بەنجی شەیتان لە رەمەزانیش هەندێک کەس بەرنادات کە لە پێش رەمەزان لێی داون.


به‌روار: 12/06/2016
بینین: 1164