وەڵامدانەوەی گومانەکان
  گومانی تەمەنی خاتو عایشە.. نۆ ساڵان شوی کردوە ..
نوسینی : ماکوان کەریم

پەیامێك بۆ ئەو موسڵمانانەی کە رۆشنبیری عەلمانی کاریگەری لەسەرتان دروستکروە.. بەنمونەی عائشە تەمەن ٩ ساڵ بووە..



ڕۆشنبیرانی ئیسلامی ئێستا کاریگەری عەلمانیەکانی بەسەرەوەیە هەموو ڕەفتارو کرداریان و تەنانەت بیرکردنەوەیان وەك یەكی لێهاتوە لەگەڵ عەلمانیەکاندا، هەڵەبەت مەبەستم گشتی بە رەهایی نیە ، بەڵکو زۆرینە لە ناو موسڵمانانی پابەند بە ئیسلامەو ئەوە دەبینرێت زیاترهەست بە رۆشنبیری جەماوەریان دەکرێت نەك ئیسلامی واتا(ماسس میدیا) ، هەموو کێشەکە دەگرێتەوە بۆ ئەوەی کە موسڵمانانی پابەند .. رۆشنبیریەکەیان لاسنگە و بە ئیسلام پارسەنگیان نەکردوە بە ئیمان..

پێناسەی رۆشنبیری لە زمانی ئینگلیزیدا بە واتای کشتوکاڵ و بەرهەم هێنان دێت، لە زمانی عەرەبیدا بەواتای هەڵدانی “رم “دێت بۆ جێگای مەبەست، لە ناو کوردا بەو کەسانە دەڵێن کە زانیاری کۆدەکەنەوە لە بوارەکانی ژیاندا تا رۆشەن بیر دەردەچن، لە کۆمەڵگای ئێمەدا ئەو ناوەیان پێوە لکاوە..

ئەوەی کە پێناسەی منە بۆ ڕۆشنبیری.. لەدوای گەڕان و لێکۆڵینەوە پرسیارکردنێکی زۆر دواندنی دەیان بیرمەندو زانا من بۆخۆم گەیشتمە ئەو

ئەو ڕایەی کە بڵێم ڕۆشنبیری بریتیە : لە کۆکردنەوەی زانیاری و کەلەکە کردنی واتا”تەراکومە” بوونی زانیاری لە مێشکی خەڵکیدا تا بتوانێت شیکاری پێبکات بە بیروباوەرێکی ئیسلامی کە سارچاوەکەی وەحییە.

لە ڕاستیدا پێناسەکە لە شیکاریەکەوە دەست پێدەکات.. مەبەست لە شیکاری ئەوەیە.. ئەو هەموو زانیاریەی کە کۆ دەکرێتەوە، پاشان چۆن پێچەوانەی دەکەیتەوە بەومانایەی کەچۆن شیکاری بەو زانیاریە کەڵەکە بوەکان بکەیت واتا”تحلیل” بەو زانیاریانە بکەیت، ئەمە لای من رۆشنبیری ئیسلامیە
واتا وەرگرتن.. شیکاری خۆت.. گەیاندنی زانیاریەکە، بەڵام بە دیدی ئیسلامیانە، ئەمە کەدیمیای رۆشنبیریە.

دوو نمونەی دێنمەوە بۆ ئەوی زیاتر ئەم باسە روونتر بێت :

نمونەی یەکەم شوکردنی خاتو عائیشە “رەزامەندی خوای لێبێت” بە پێغەمەبەری نازادر(صلی للە علیە وسلم) ئەگەر بە رۆشنبیری عەلمانی سەیری بکەین هەموو ئیسلامیەکانی ئەم سەردەمە پاساو دێنەوە بۆ ئەوەی کە خاتو عائشە تەمەنی ٩ ساڵ نەبووە، تەنانەت کەسێکی ئیسلامی بە منی گوت برایا کاك ماکوان پێغەمبەر ئەو ئافرەتەی نەهێنایە لەو تەمەنەدا!..
ئەمە هۆکاری ئەویە بە پێوەرو ڕۆشنبیری عەلمانی بیر دەکاتەوە ، خۆ تەنانەت ئەگەر بە رۆشنبیری عەرەبیش بیر بکەیتەوە کارێکی زۆر ئاساییە پێش ئەوەی شو بە سەرەرمان بکات (صلی للە علیە وسلم) دەزگیراندار بووە، کۆمەڵگاکە بەو شێوە بووە، یاخود کچی عەلی کوڕی ئەبوتالیب خێزانی عومەری کوڕی خەتاب بووە کە هەموو دەزانی عەلی لە تەمەنی دە ساڵی موسڵمان بوە ، بەڵام هۆکارەکە ئەوەیە ڕۆشنبیری ئەو کۆمەڵگایە بەو شێوە بوو، یاخود کەسێکی وەك سەعدی کوڕی عوبێدوڵا “رەزامەندی خوا لە هەموویان بێت” لەسەرەتاوە لەگەڵ پێغەمبەری خوا لە مەککە موسڵمان بوون، بەڵام خێزانەکەی کچی ئەبوبکر سەدیق بوو کە لە دوای مردنی ئەبووبکر لەدایك بووە بەناوی ئەم کەلسوم، پاشان بووە خێزانی سەعدی کوڕی عوبێدوڵاو هیچ کەس لە کۆمەڵگایە لۆمەی کەسی نەدەکرد، چونکە رۆشنبیری عەرەب بەو شێوە بووە ، پاشان هەموو رۆژهەڵاتناسەکان بە کۆمەڵگایەکی ناوەزایان ناویان بردوە لە دوای وەفاتی سەروەرمان، لە ناو ئەو کۆمەڵگایەدا بەهەزارەها ئافرەت بەو شێوە شویان کردوە لە بەرگی کۆتای اسد الغابە فی المعریفە الصحابە .. باسی ئافرەتان دەکات زیاد لە ٧٠٠ ئافرەتی هاوەڵ باسکراوە ، زۆربەیان تەمەن منداڵ بوون لەو کۆمەڵگاییە ئاسایی بووە ئەوە ئیسلام نیە ، بەڵکو رۆشنبیری عەرەب بووە لەو سەردەمەدا.
لە هیندستان ئافرەت بە شەش ساڵی شودەکات یاخود پێنج ساڵی.. لە ئەمڕۆ و  ئێستادا!! ، ئاساییە لەو کۆمەڵگایە چونکە کلتوریکی بەربڵاوە، لە نەرویج ئافرەت لە ١١ ساڵیدا منداڵی دەبێت ، هەموو دەزانین لەو ووڵاتە شوکردن نیە ، بە شێوەکلتوری لای کوردەواری خۆمان .. وەهەروەها ..

ئەولینکە  نمونەی ئەم رۆژانەیە کە کچێکی پێنج ساڵ لە هیندستان شوی کرد ..

http://www.vgtv.no/#!/video/127396/video-skal-vise-fem-aar-gammel-barnebrud-helt-skrekkelig

ئایا ئەگەر کارێکی نەشیواو بووایە لەو کۆمەڵگایەدا کە پێغەمبەر ئافرەتێکی تەمەن منداڵی هێناوە .. ئەبو جەهل و وەلیدی کوڕی موغیرەو ، عەبدوڵای کوری سەلول و حوییەی کوڕی ئەخطب و دوژمنەکانی تری پێغەمبەر صلی اللە علیە وسلم تانەیان لە پێغەمبەر نەئەدا؟
بێگومان.. ئەیاندا و لەسەریان گەورە دەکرد، بەڵام ئەی بۆ نەکرا ؟..
لەبەر ئەوەی کلتوری ئەو کۆمەڵگاییە بەو شێوە بووە .. نەك هەر ئاساییە بووە بەڵکو لە ئاسایی ئاسی تر بووە ، ئێستا کەنابێت لەم کلتورەی ئێمەدا... ئیتر مانای وانیە پێوەری بکەین بە زمەن و کاتو شوێنێك کە زەمەن کاتو شوێێنی ئێستمان نیە و سەردمەکەو چیگاکەش جیاوازە، ئەم بەراوردە لای ئەکادیمی هەیە نەك خەڵکی  فرەوێژ و کاویژکەروە بۆ ئایدۆلۆیایی خۆی .

پاشان ئەم دیاردەیە  نەبووەتە سونەتی پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم ..

 ئەگەر  ئەم کارە نەشیاو هەڵەبوایە .. قسەی زۆریاندە ووت بە پێغەمبەری خوا .. لەڕابووردودا پیان ووت: شێتە، کاهینە، جنۆکەی تێدایە، شاعیرە، زەمکراوە، لەخەڵکی تر وەریگرتوە ئەو قورئانە، جادووبازو ساحیرە، هتد..
بەڵام  لە هیچ کتێبكو سەردەمێکدا نەیانتوانییوە بڵێن :- محمد دەستدریژی سێکسی کردوە، یاخود  منداڵی هێناوە و شیاو نەبووە..! یان هەرجۆرێك لەو قسانەی کە لەمدوایانەدا بڵاوە، وەك ئاماژەمان پیدا  بە گوێرەی سەردەمی ئەمڕۆ قسەو باسی لەسەردەکرێت.. 
یان بۆ لە دوای سەدەکانی ناوەندی ئیسلامی و تا ساڵەکانی ١٩٦٠ کە فەرەج فۆدەو فواد زەکەریا باسی ئەمایان کرد لەو سەردەمەوە بە ئەقڵی سەدەی بیست قسەی لەسەر دەکەن ..!! یان بە ئەقڵی عەلمانی.. ئەم باسە پێوەردەکرێت یان بە باسو خواستی سەردەمی خۆیو کلتورەکەی  کە تیدا ژیاوە .. ئەمە باسە ئەحکام نیە ، تابڵێن گونجاوە بۆ هەموو سەردەمێك.. بەڵکو هەوەك چۆن لە هیندستان باوە و عەیبە نییە ، ئەو سەردەمەش وابووە.. بەهەر حاڵ نەبوتە ئەحکام .. 
 ئەی ئەگەر نەشیاو بوو بۆ لە کتێبێکی  سەدەی  نۆزدە دا باسێك نەکراوە وەك رەخنە  لە پێغەمبەری خوا صلی اللە علیەوسلم .. واتا بەدرێژای مێژووی ١٣ سەدە کەس باسی ئەو کارەی نەکردوە بە نەشیاو بە کتێبی دۆستو دوژمنەوە ، تاکو - ئەم دوایانە..

نمونەی دوەم کاتێك کە “میلحانی کوڕی حەرام” لە شەرێکدا شەهید دەکرێت دەڵێت بەردمەوە سوێند بە خوای کەعبە، ئەوکەسەی کە شەهیدی دەکات دەڵێت: بردنەوەی چی من کوشتومە، ئینجا لەدوایدا.. بە دوای ڕۆشنبیری ئەم پیاوەدا وێڵ دەبێت دەزانێت لە بوچون و رۆشنبیری “میلحاندا” شەهید بەرزترین پلەی مردنە لای خوا دوای بە هۆکاری رۆشنبیری ئەو هاوەڵە بەرێزە موسڵمان دەبێت ئەوکەسەش ناوی جەبارە .

کورتەی ئەم باسە گرنگە ئەوەیە کە رۆشنبیری واتا دیدو تێڕوانینی مرۆڤە:- بۆ خواو گەردون و مرۆڤ و دەسەڵات و ژینگە کە فیکری ئیسلامی لەسەر دادەمەزرێت، پاشان بەو مەبدەئەوە مرۆڤ بتوانێت زانیاری کەڵەکەبووی مێشکی و چواردەوری شیکاری بکات.. تا- بتوانێت وەك بانگەواز و دانەوە بیگەیەنێت و پێچەوانەی بکاتەوە.
به‌روار: 29/06/2016
بینین: 4699