لەژێر فشاردا دیبەیتەکە هەڵوەشایەوە
نوسینی: زەردەشت عەبدوڵڵا





ناوەڕاستی مانگی ڕەمەزان پلاتفۆڕمی دابڕانی بازنەی ئەڵمانیا هەستان بە سازکردنی کۆڕێک بۆ دوو بەڕێز بەناوی د.سالار و تەهای مەلا وەهاب بەندیش وجودی هەبوو لەو کۆڕە 
لەو کۆڕەدا کاک تەها بێ ویژدانانە بەئیسلامدا هاتەخوارەوە سەرەڕای هەموو ئەوباسە نا لۆژیکی و ئەکادیمیانە کۆمەڵێک ئایەتی تەفسیردەکرد ئەوەی الفێک لە عەرەبی بزانێت دەزانێت ئەوە چەواشە و تێکدانی ئایەتەکانە بەدرێژای زیاتر لە 30 خولەک ئەم قسەو باسەی بەردەوام بوو ،
لەدوای تەواو بونی پشویەکی چەند خولەکی دیسان دەستیان کردوە بە تەوا کردنی کۆڕەکە بەشی دوەم د.سالار قسەی خۆی کرد و باسی جیاوازی دەستوری ئیسلام و سێکۆلاری دەکرد و کۆمەڵێک ڕەخنەی گرت و ڕونکردنەوەی دا و کاتەکەی کۆتای هات دوای پشویەکی چەند خولەکی ئامادەبوان دەستیان کرد بە پرسیار و ڕەخنە و پێشنیارەکانیان و ئەو دو بەڕێزەی کۆڕیان بۆ ڕێکخرابوو وەڵامیان دەدایەوە 
پاش ئەوەی سەرلەبەری ئامادەبوان ڕەخنە و هێرشی توندیان کردە سەر ئیسلام و خودی پێغەمبەر (د.خ) و صەحابە و خێزانی پێشەوامان هەڵبەستنی بوهتانی نابەجێ من تا کۆتای بێدەنگیم هەڵبژارد چونکە زیاتر لە کاتژمێرێک هێرشی ناڕەوا کرایە سەر ئیسلام من ناتوانم لە ماوەی 3بۆ5 خولەکی کاتی قسەکردنم وەڵامێک بدەمەوە کە لەجێگەی خۆی بێت بۆیە لەکاتی قسەکردنم لە کۆڕەکەدا من تەنیا یەک ڕەخنەم ئاراستەی کاک پێشکەشکاری کۆڕەکەکرد وتم باشتر نەبوو ئێوە دوکەستیان بانگێشتکردوە دژی ئیسلام قسەدەکەن کەسێکیشتان بانگێشت بکردبا تا ئەویش وەڵامێک بداتەوە و بەرگری ئیسلام بکات

لەوکاتەدا یەک دوو بەڕێز دەنگیان هەڵبڕی و تیان ئەو قسە بەجێیە ئێمەیش هەمان داوامان هەیە لەوکاتەدا زیاتر لە کەسێک وەڵامی دایەوە ئێمە کەسێکی وا شک نابەین ئەگەر ببوایە بۆنا ئیتر وەزعەکەیان قەرەباڵغ کرد و بەڕێزێک وتی پرسیاری دوای ئەوە . بەو شێوەیە کۆتای بە کۆڕەکە هات بەڵام دوای ئەوەی کۆڕەکە کۆتای هات من چومە لای کاک تەهای مەلا وەهاب پێم وت ئایا ئەوانی باست کرد زیادەڕەوی نەبوو کە بەویستی خۆت ئایەت تەفسیر دەکەیت چەند خولەکێک قسەم لەگەڵ کرد و وتم تۆ ئامادەیت لەگەڵ کەسێک دابنیشیت کە شارەزای لە ئیسلام هەبێت و وەڵامت بداتەوە بۆ ئەو قسەنای کردوتە وتی من ئامادەم و بەدڵنیایەوە خۆشحاڵ دەبم دواتریش ڕوم لە ڕێکخەر و ئامادەکاری کۆڕەکەرد کە من کەسێک ئامادە دەکەم بۆ  ئەوەی لەگەڵ كاک تەها دیبەیتێکیان بۆ بکەین وتی تۆزێ زەحمەتە گرتنی هۆڵ و جێگە من وتم هەرکاتێک بێت و لەهەرکوێ بێت گرنگ نیە تەنیا ئەنجامی بدەین دواتر من ڕاسپێردرام بەوەی کە کەسێک ئامادەبکەم و بۆ ئەو دیبەیتە 

من دوای دوڕۆژ داوام لە کاک ماکوان کرد ئامادەی تێدایە بۆ دیبەیتێک لەو شێوەیە وتی من بەبێ مەرج و ئامادەم دڵنیایان بکەرەوە کە من ئامادەدەبم بەڵام پێش دو هەفتە لە ڕۆژی کۆڕەکە ئاگادارم بکەنەوە .

من پەیوەندیم لەگەڵ بازنەی ئەڵمانیای پلاتفۆڕمی دابڕان گرت و پێم وتن ماکوان کەریم ئامادەیە لەگەڵ کاک تەها یان هەرکەسێکی کە دابنیشێت هیچ مەرجێکی نیە بۆ ئامادەبون هەرکەسێک بێت دوای قسەو باسێک وتیان ئێمە مەریوان هەڵەبجەی دێنین خۆمان چەند جار کۆڕمان بۆکردوە و کێشەی نەگەڕانەوەی کوردستانمان بۆ چارەسەرکردوە و کێشەیەک نابێت ئێمە ئەو ئاگاداردەکەینەوە و دێت ئەگەر ماکوان کەریم یش ئامادەنەبێت کۆڕێک بۆ مەریوان هەردەکەین 

دوای ئەوەی ئەوان ئێمەیان دڵنیاکردوە لە هاتنی مەریوان پاش چەند ڕۆژێک لەگەڵ کاک ماکوان قسەمان کرد و وتمان ڕێکخراوی دابڕان مەریوان یان ئامادەکردوە وتی زیاتر و زۆرتر خۆشحاڵم بە ئامادەبونی مەریوان هەڵەبجەی دوای ئەوەی گفتوگۆی دەستنیشانکردنی مەریوان هەڵەبجەی و ماکوان کەریم لە لایەن ئێمە و ئەوانەوە کۆتای هات ئێمە دیزاینێکی دیبەتەکەمان کردو و بڵاومانکردوە لەماوەی 24 کاتژمێر پێشوازیەکی زۆری لێکرا لە سۆشیال میدیا و وێب سایتەکان دوای چەند ڕۆژێک ئاگاداریان کردینەوە مەریوان هەڵەبجەی ئامادەی دیبەیتە کەنابێت و (دەڵێت ماکوان کەریم سوکایەتی پێکردوم و بەڵگەی بڵاوکردوەتەوە دژی من بۆیە من ئامادەی ئەو دیبەیتە نابم) وە باسی ئەوەیان کرد کە خراپی باری تەندروستی و ڕیکلامی پێشوەختی دیبەیتەکە موشکیلە بوون و ئەبوا ئێمە لە ماڵپەڕی فەرمی خۆمان ڕیکلامی بۆ بکەین !

ئێمەیش پێمان وتن کێشەی نەکردنی دیبەیتەکە نەخۆشیە یان ئەوەی کە مەریوان دەڵێت ماکوان کەریم سوکایەتی پێکردوم بۆیە ئامادەی دیبەیتەکە نابم پێمان وتن ئەگەر نەخۆشیەکەی لەمپەرە کێشیەک نیە باخۆی کات دیاری بکات دوای چاک بونەوەی ئەگەیش ماکوان کەریم کێشەی بۆ دروستکردوە و ئاساییە بابێت لەسەر مێزی گفتوگۆ کێشەکانی لەگەڵ ماکوان کەریم یەکلا بکاتەوە و بەڵگە بخاتە ڕوو کە ئەوەی بەرامبەری کراوە سوکایەتیە و ناڕەوایە بەڵام پێیان ڕاگەیاندین کە مەریوان قسەی کۆتای ئەوەیە ئامادەی دیبەیتەکە نابێت 

ئێمە لێرەدا تێنەگەیشتین لە لایەک ئامادەیە و لەلایەک بێ ئاگایە وەک لەپەیجەکەی دانراوە و لەلایەکی تر لەبەر ئەوەی ماکوان کەریم هەستی بریندار کردوە و سوکایەتی پێکردوە ئامادە نابێت لێرەدا پێویستە پلاتفۆڕنی دابڕان هەڵوێستی ڕونی خۆی دەرببڕێت و بزانین کام لەو سێ ووتەیان دروستە  

بۆجاری دوەم لەگەڵ پلاتفۆڕنی دابڕان پەیوەندیمان گرت و وتیان کێشیەک نابێت مەریوان نایەت و کێشەی هەیە ئێمە کەسی کە ئامادەدەکەین بۆ ئەو دیبەیتە ئێمەیش وتمان ئێمە ویستمان دیبەیت بۆ کاک تەهای مەلا وەهاب ڕێک بخەین بۆ ئەو ناهێنن خۆ وتی من ئامادەم وتیان پێمان وتوە وتویەتی دەچم بۆ ڕوسیا و ناتوانم ئامادەبم

ئێوارەی 29ی مانگیش لەچەند هەژمارێکی نەناسراوە وە زۆر داوا و تکامان لێکرا یان ئەو بابەتە بسڕیبەوە یاخود ئاگاداریەک بدەین کە بڵێن مەریوان هەڵەبجەی ئاگای لەو دیبەیتە نیە بە ڤیدیۆ تۆمارکراوە کە کەسی تکاکار دانیشتوی وڵاتی نەرویژە و چەند زانیاریەکی ترمان لایە لەسەر ئەو کەسە نەناسراوانە . ئێمە چاوەڕێی دوا وەڵامی پلاتفۆڕمی دابڕانین تا بزانین ئەوەی بە ئێمەیان ڕاگەیاندوە لەچی سەرچاوەیەکەوە وەرگیراوە بەئێمەیان ڕاگەیاندوە.
به‌روار: 01/07/2016
بینین: 3657
هیچ داتایه‌ک به‌رده‌ست نیه‌ .
1
په‌ڕه‌یله‌ 0
ژماره‌ی بابه‌ت