هەواڵ و ڕاپۆرت
  ئێران هەڕەشەی لە ناوبردنی مەسعود بارزانی دەکات
ماكوان كه‌ريم
موحسن ڕەزایی هەڕەشەی لەناوربردنی تەواوەتی لە بارزانی دەکات

موحسن ڕەزایی (دبیر مجمع تشخیص مصلحت نظام ایران) لە چاوپێکەوتنێکیدا لە ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگە لەگەڵ کەناڵی یەکی ئێران لەبەرنامەی (نیگای یەک) دا هەڕەشەی لە مەسعود بارزانی کرد.
لەو چاوپێکەوتنەدا ووتی: ئەگەر بارزانی ڕێگە لە کارو چالاکیەکانی (تیرۆریستەکانی) حیزبەکانی دیموکرات و کۆمەڵە نەگرێت ئەوا ئێمە دەست دەدەینە کاری لەناوبردنی تەواوەتی بارزانی وحیزبەکەی .
لەهەمان بەرنامەدا ئاماژەی بەوەشدا کەوا عەرەبستانی سعودی تاوانبارە بەوەی کە هاوکاری لایەنە تیرۆریستیەکانی جیهان و سازمانی موجاهیدینی خەلقی ئێران و حیزبەکانی کۆمەڵەو دیموکرات لەهەولێر دەکات و لە نزیك سنورەکانی ئێران جێگیری کردن و کاروچالاکی ئەنجام دەدەن..! هەوەها دەڵێت: ئەگەر دەوڵەتی ئاغای بارزانی ڕێگایان لێنەگرێت ئەوا ئێمە بەزووترین کات دەست دەکەین بە عەمەلیاتی لەناوبردنی یەکجاریان و تاوانەکەشی دەکەوێتە ئەستۆی مەسعود بارزانی.

ڕەزایی ئاماژەی بەوەشدا کەوا ئەوان بۆ نانەوەی پشێوی و نائارامی لە ناوچەکانی ئێراندا هەوڵی زۆریانداوە، بەڵام تا ئێستا سەرکەوتوو نەبوون، بەهۆی هۆشیاری و ئازایەتی هێزەکانی ئەمنی ئێران.
ئەم چاوپێکەوتنەی ڕەزایی لەدوای ئەوە دێت کەوا لە ناوچە کوردیەکانی ئێراندا لەم چەند وەختەی کۆتایدا کارو چالاکی زۆری تێدا ئەنجام دراوە.
مصطفی هیجری سەرۆکی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە چاوپێکەوتنێکیدا ڕایگەیاند کەوا ئەوان لەناو خاکی ئێراقدا لەگەڵ هێزە ئەمنیەکانی ئێراندا شەڕیان نەکردووە، بەڵکو لەسەر سنور و شاخەکانی ئێران دەجەنگن بۆ بەرگری لە خۆکردن
به‌روار: 17/07/2016
بینین: 872