ئەدەب و هونەر
  گەڕانم بەدوای شەیتتاندا..(٢)
ماكوان كه‌ريم
لەدوای تەواو بوونی ئایەتەل کورسیەکەم .. کابرا دیار نەما ..هەرچی بەدوایدا گەڕام نەبوو..
- ووتم خۆ ئەم (سەگ بابە) ڕاست دەکات شەییتان بوو.. نەما .. زۆر ترسام .. ئەوەی قورئان بوو لەبەرم بوو دەستم کرد بە خوێندی تاکو- ماڵەوە.
هاتمەوە خێزانم ووتی : ئەوا بۆ ڕەنگ گۆڕاوە ..خۆ شەڕ نەکردوە .. ؟
ووتم : ناوەڵڵا هەر بیتاقەتم ..
ووتی : دەعمیش نەکردوە .. واتا بە سەیارەکەت هیچ رووی نەداوە ؟
ووتم : نا
خێزانم هەر بڕوای نەکرد زۆری پرسی لە کوردستان کەس نەمردووە ؟
وەڵامم هەر نا - بوو.. چونکە چی بۆ باس بکەم .. خۆ ئەگەر بڕواشم پێنەکات بۆی باسکەم زیڕە دەکات .. بێدەنگ بووم ..
چوومە بەردەم کۆمپیتەرەکەم .. نوسیم : من هم الجن .. بە نەرویجی نووسیم جنۆکە چییە و کێن ؟..Hvem er den jinn .... بە ئینگلیزی بەدوای سەرچاوە دەگەڕام .. Who are the jinn..وەهەروەها .. بەدەیان کتیب و سەرچاوەم پەیدا کرد .. تەنانەت چوومە ناو شەیتان پەرستەکان و ساحیرەکانیش.. بێجگە لەوەی لە یتووب گوێم لە دەیان ووتار و بەرنامەی دیکۆمێنتی گرت .. ماوەی مانگێك سەرقاڵ بووم بەم باسانەوە ... نەشمدەوێرا بچم بۆ ماسی گرتن 
ووتم ئەگەر هەر هیچم دەست نەکەویت.. بە مەلا عەلی کەڵەك دەڵیم .. تۆ لەگەڵ جن و ئەو شەیتانانەدا قسەو کردوە ئەو وەزعەی من چییە؟؟
دوای لە دڵی خۆمدا ووتم: لەوانیە ئەویش گیرۆدەی دەستی شەیتانێك بێت.. وازم لەوهێنا..
ڕۆژێك ییرم کردوە بچمەوە بۆ کەناری دەریاکەو دەستکەمەوە بە ماسی گرتن .. بەڵکو شەیتتانە فەنی بێتەوە..
چومەوە هەمان جێگا .. لەوانە نیوکیلۆ گوڵەبەرۆژەم خوارد بێت .. بە ماسی گرتنەوە .. شەیتان دیار نەبوو.. یەك ماسیشم نەگرت، ماوەیەکی زۆر لە ٤ کاتژمێر زیاتر قولاپم هەڵداوە .. ئیتر باڵم ئازاری پێگەیشت ئەوەندە قولاپم هەڵدا.. چار نەما .. لەدڵی خۆمدا دەمگووت تۆ بڵێ توشی نەخۆشی دەروونی بوو .. بم ..! دەنا ئەمە چیی بوو توشم بوو..!!
زوو زووش بۆ ئەوەی نەفسیەتی خۆم تاقی بکەمەوە ..بزانم ئەو بوارە دەرونیەم توش بووە نەخۆشم .. یان کەسێکی ساغ و تەندروستم .. بۆ ئەو مەبەستە ..بابەتەکانی ناو مێشکم دەگۆڕی .. دەمگوت بزانم توانای دەستگرتن بەسەر مێشکی خۆمداهەیە بۆ گۆڕینی باسەکان لە فیکرو مێشکی خۆمدا و زوو دەتوانم بیرکردنەوەکانم بگۆڕم ، چونکە مرۆڤی تەندروست لە باری دەرونی توانای راگرتنی بیرکردنەوە و هەست و سۆزی خۆی هەیە ئەگەر ساغ بیت .. لەپڕ باسێکی مێژوویم دەهێنا بە مێشکی خۆمدا ، ئینجا دەمگۆڕی بۆ تەفسیر، یان بۆ باسێکی هونەری وسینەماو فیلم ، یان بۆ باسێکی فیزیایی.. دڵنیا بووم لەوەی .. ئەمە هیچ پەیوەندی نییە بە باری دەروونیەوە ، لە رووی دەروونیەوە زۆر سەلامەتم سوپاس بۆ خوا ..چونکە تەرکیزم لەسەر هەموو شتەکان لەجاران باشتر بوو.. خۆشم تارادەیەك لێکۆڵینەوەم لەسەر زانستی دەروناسی هەبوو(علم النفس)
بۆ چەند رۆژێکی تر چوومەوە هەمان جێگا.. لەگەڵ خێزانم و منداڵەکانمدا .. بۆ ماسی گرتن ..
سەیر دەکەم لەسەربەردێك بە دووری ٦٠ بۆ ٧٠ مەتر ماسی دەگرێت...کابرا..!
- منیش هاوارم کرد، بەڵام بە عەرەبی ووتم مرحبا ابو ابلیس.. هەر جوابیشی نەدامەوە ..!
بۆم کرد بە فارسی ووتم : ئاغایی ئیبلیسی خستە نەباشی .. وەڵام نەبوو ..کردم بەکوردی ووتم شەییتان .. سەیری ئەکردم وەڵامی نەبوو..!!
-خێزانم ووتی : ئەری ماکوان ئەوە تێك چووی بۆ وادەکەت ، ئەو پیاوە دەناسیت .. ؟؟
- ووتم : ئەی چۆن :
- ووتی : کێییە؟
- ووتم : هاوڕیمە ..!
-ووتی : ئەی بۆ وەڵامت ناداتەوە .. ناوی چییە؟
- ووتم : وەڵڵا نازانم ناوی چییە .. بەس هەر دەیناسم .!!
- خێزانم ووتی: وازی لێبنە خەریکی ماسی گرتنی خۆتبە مادام وەڵام ناداتەوە تۆش ئیهمالیکە ..!
خەریك بوو دڵ ئەتەقی من قولاپم هەڵئەدا یەك ماسیم نەدەگرت .. ئەو قولاپی هەڵئەدا جاری واهەبوو شەش ماسی بەیەك جار دەردەهێنا ..
زوو زووش خێزانم دەیگووت سەیری ئەو پیاوەکە چۆن دەردەهێنێت..!!
ووتم : بەخێزانم دەچمە نزیکی ئەو .. ئاگات لە منداڵەکان بێت، هەرچی ووتی عەیبەو مەڕۆ .. گوێم بەقسەی نەدا .. چوومە تەنشتی ..
پێمگووت: ئەوە بانگت دەکەم بۆ ووەڵام نادەیتەوە : چەقۆیەکم پێ بوو ماسیم پێ چاك دەکردو هەڵئەدڕی.. پێمگووت بیم چوار چەقۆت لێدەم وبتخمە ئەو ئاوە .. بۆ وا لە من دەکەیت بۆ تۆپێنم وەك سەگ .. بۆ خۆتت کردوە بە کەڕەی شەربەت..؟ هەر جوابیشی نەدامەوە ..!
ئەوندەی تر توڕە بووم ..!
ئەوە بۆ من ناخۆش بوو دەمزانی خۆیەتی هەمان جلو بەرگ و دەم وچاو ئەمجارە باشترین قولاپی پێییە.. هەرئاوڕڕ لە من ناداتەوە..
نیوسەعات زیاتر لە تەنیشتی بووم .. هەر قسەی لەگەڵ نەکردم لەوانیە ٤٠ ماسی گرتبێت، منیش یەك ماسیم نەدەگرت ..
دوای کەمێك رووی تێکردم ..بەنەرویجی ووتی : ئەو ماسییانەی گرتوومە ببیبە بۆ خۆت من نامەوێت..!
- منیش: لە داخا بە کوردی پێمگووت : (دەگووبخۆ ) بۆ بەکوردی قسەناکەیت ؟؟
- ئینجا بە کوردی ووتی : خێزانت هیچ نازانێت؟
-ووتم: نا - هیچ نازانێت 
-ووتی: بۆیە خۆم تێنەگەیاندی ئەزانم بەشوێنمدا دەگەڕێت.. سبەینێ لە بازار ناوی بازەرەکەی گووت (ئوسفۆڵد هاڵن) لە قاوخانەیەك بیکەوە دادەنیشین قسە دەکەین بەس باکەس نەزانێت؟
- ووتم : تەلەفونەکەت چەندە ؟
- ووتی من بڕوام بە مۆببایل نیە و هەڵیناگرم..!
شەیتان بەجیهیشتم و ماسیەکانی جێهیشت و منیش بە خێزانمم ووت وەرە ئەو ماسیەنە بخەناو عەلاگەیەك با بیانبینەوە .. 
خێزانیشم زوو دەیوت ئەی ماڵی ئاوابێت، وەڵڵا نەرویجی وام نەدیوە ئەوەندە دەست و دڵی باش بێت، ووتی ئەی خۆی بۆنەیبردوە ؟!
ووتم: ئاخر ووتی موجەمیدەکەمان زۆری تێداییە ..
هاتینەوە بۆ ماڵەوە .. من دەست بەجێ چووم بۆ لای کوڕێکی هاوڕێم .. ئەوەندە ووتم: بەیانی کاتژمێر ٣ دوانیوەڕۆ من لە فڵانە قاوەخانە دادەنیشم یان هەر لەناو ئەو بازڕەدا بەدوامەوە بە کەسێك دەبینم چەند ووینەیەکمان بگرە بە ڤیدۆ و بە فۆتۆگراف واتا رەسم ..
- هاوڕێکەم ووتی باشە بەسەر چاو
سەبینێ خۆم ئامادەکرد ئەوەی کە دەنگ تۆمار دەکات خستمە گیرفانم، چونکە هەمیشە ئەو ئامێرانەم هەیە ، بەهۆکاری- کاری رۆژنامەنوسی ، چوومە ناو بازاڕ شەیتان دیار نەبوو..
تا دووسەعات چاوەڕێمان کرد هەر دیار نەبوو.. زوو زۆش هاوڕێکەم دەیگوت دە تەلەفونێکی بۆ بکە ..!
لەدوای ئەوەی کە هیوام نەما .. ئیتر بە هاوڕێکەمم ووت: دەتوانێت بڕۆێت و زۆر سوپاسم کردو ماندوونەبونیم لێکرد..
منیش لەدەرگای پشتی بازاڕەکەوە هاتمە دەرەوە ... کەوتمە ڕی بەرو ماڵەوە لە نزیك ماڵی ئێمە پردێکی شەمەندەفەری لێیە .. تەماشام کرد لە دوورەوە لەویدا دانیشتتوە..
دەوەرە ئینجا زیڕەمەکە..!
- خۆم باداو چوومە پێشەوە لێی ووتم: ئەوە عەیب ناکەیت نەهاتی لەسەر مەوعیدو پەیمانەکەت..
- ئەویش ووتی : ئەوە عەیب ناکەیت .. ووێنەم دەگریت و خەڵکم بۆدادەنیت ؟ ئینجا بەرەدوام ووتی ئێوەی مرۆڤ زۆر درۆزنن ، درۆدەکەن و منیش بەلەعنەت دەکەن دەینێن بەسەر مندا ..
- منیش ووتم : ئەگەر شەییتان بیت قابیلتە هەر دەبیت وابکەین ، بەڵام ڕاستدەکەیت من ئەوکارانەم ئەنجامداوە بەس تائێستا گومانم هەیە کە شەیتان بیت؟..
-ووتی : من شەیتتان نیم .. 
-ووتم : ئەی تۆ چیت؟
ووتی : من جنۆکەم .! ئێوەناوتانناوم شەیتان وەرە بڕۆینە ئەو پارکە دانیشن و لەوێ قسە دەکەین ..!!

چاوەڕێبن ماویەتی ..
كليك بكه‌ بۆ خوێنوه‌ى به‌شى يه‌كه‌م

به‌روار: 31/07/2016
بینین: 3681