ئەدەب و هونەر
  دۆزینەوەی جادوو سیحرەکان لە ماڵی ئازیز ..(١٣)
ماكوان كه‌ريم
کاك موستەفا باوکی ئازیز هاتە ژوورەوە کە نزیك بوە لە من دەموچاوی حەزقیلی نەما و دانیشت و عووزور خوایی هێناییەوە، بەڵام کوا سەسیل؟ .. دیار نەما ، دڵنیام لە نزیکمانە ..
- منیش بۆ دڵنیایی خۆم ووتم کاك موستەفا هەر خۆت هاتیتەوە.. ؟؟
- موستەفا : بەڵێ کاك ماکوان .. گیان .. بۆ ؟
- ماکوان : کاك بەختیارت لەگەڵ نەبوو؟ (بۆیە ئەو پرسیارەم کرد ووتم بزانم هەر خۆی بووە یان باسی ئەم سەسیلەش دەکات)
- موستەفا : نا- هەر خۆمم بووم .. من لە جێگایەکی کە بووم نازانم بەختیار لە کوێییە ..!
- ماکوان : کاك موستەفا جەنابت چیت دەکرد لە کوردستان ..؟
- موستەفا: کاکە ماکوان .. خەریکی فرۆشتنی ووشکە بووم لە ژێر پردەکەی سلێمانی .. لە 
تورکیا و ئێرانەوە ووشکەمان دەهێناو پێستەی حەیوانمان دەبرد بۆ هەردوولا..
- ماکوان : بەڵێ .. هیوام تەمەن دریژیتەو ساغبیت خوا هیدایەتان بدات..( ناوێ هەندێك کەسایەتم لێپرسی لە سلێمانی هەموویانی ناسی و ووتم ئەگەر جنۆکە بیت نازانێت و هەندێك ناونیشانی باسکرد هەمووی تەواو بوون ..)
- موستەفا : زۆر سوپاس کاکە ماکوان چاوی منی ..
لەو کاتەدا داوامکرد بچم بۆ تەوالیت ... بۆ ئەوەی بزانم سەسیل نابینم و یاخود بێتە لام .. تەوالێتەکەیان نیشاندام چوومە ناوی .. زکری چوونە تەوالێتم بە عەمدەن نەخوێند .. ووتم بزانم سەسیل پەیدا نابێت، چونکە شوێنی مانەوەی شەیتان وجنۆکەکان تەوالێت و حەمامە...
چوومە ژوورەوە لەبەردەم ئاوێنەکە وەستام ..چاوەڕێ بووم بێت.. دیار نەبوو.. باش بوو لە پڕ تەلەفون لێداو هاتمە دەرەوە لە تەوالێتەکە .. عەلی گەیشتتبووە جێگاکە .. داوای ئیزنم کرد لە موستەفا و چوومە دەرەوە بۆ لای عەلی و چومە ناو سەیارەکەی هەمووشتێکم بۆ گێراوە .. بە عەلی م ووت: باسی تۆم کردوە .. نەموتووە لەشارەکەی خۆمە .. هەرووتومە کەسێکی رەفیقم هەیە لەم شارە وەك هاتووم با بینم .. بەڵام حەزم نەکردوە بەتەنها بم .
پاشان بەعەلی م ووت: کەدەچینە ئەوێ.. بزانە ئەو سەرو چاوانە جنۆکەن یان مرۆڤن ، چونکە من گومان هەیە لە هەموویان .. زۆر باسی دەماوچاوی موستەفا و حەزقیلم بۆکرد .. بزانم ئەو حاڵتە چییە..؟ وابڕیرماندا کە شتێکی وویست پێم بڵێت تەلەفونەکەی دەربهێنێت و بچێتە دەرەوەو بە تەلەفونەکەی خۆی تەلەفونێك بۆ من بکات و بەدوایدا منیش بڕۆمە دەرەوە..!
دوای سڵاوکردنمان.. چووینە ژوورەوە نزیکەی کاتژمێر ٥:٣٠ ی ئێوارە بوو .. لەهەمانکاتدا بەختیار گەڕایەوە و ووتی کاك ماکوان سەیارەکەم بۆ وەرگرتوویت .. لەدەرەوەیە .. سەیارەکەی تۆش چەند هەفتەیەکی پێدەچێت..
وابزانم عەلی یەمەنی ١٠ دەقیقە دانەنیشت تەلەفونەکەی دەرهێناو چووە دەرەوە.. چەند دەقیقەکی پێچوو تەلەفونی کرد بۆ من .. ووتی وەرە خێرا .. منیش چوومە دەرەوە: ووتی ماکوان .. ئەو ماڵە مەعبەدی شەیتانە.. هەموو ماڵەکەو منداڵەکانی جنۆکەیان تێدایە و بەخۆشیان نازاننن..
- ماکوان : بۆ کوێ بڕۆین پەلە مەکە با بڕۆین خواحافیزی بکەین ، ئاخر نابێت هەروا ڕاکەین .. ؟
-عەلی یەمەنی : ماکوان ئەو ماڵە موسڵمانن؟
- ماکوان : ئەی چۆن هەموو دەڵین موسڵمانین .. بەس نازانن ئیسلامەتی و دینداری چییە هەر قسەیە و ئیلتیزامیان نیە، ئەی ئەو گۆڕینی دەمو چاوە بە چی تێدەگەیت دەمێك موستەفایەو دەمێك حەزقیلە ..!!؟
- عەلی یەمەنی : ئەوە ئەو پیاوە دەمێکیە جنۆکە لەلاشەیدایە و مەسی کردوە جا – ئەو جنۆکانە بۆ ترساندنی تۆ و چەواشەکاریانە وا نیشان ئەدەن .. دەنا- ئەوە هەر موستەفاییە.. بەس لەبەرچاوی تۆ وادەکەن .. بۆ ترساندنت و سەرلێتێکدانو وەسوەسەیە ..!
- ماکوان : جا- ئەوە ڕاستیە مەبەستم ئەوەیە لە قورئانو سوننەتدا شتی واهەیە ؟؟
-عەلی یەمەنی : من نەمدیوە لەقوورئانو سوننەتدا بەڵام ئەزموونی ئەو پیاوچاکانەیە کە لەگەڵ جنۆکەو شەیتانیان دەرکردوەتە دەرەوە لەلاشەی خەڵکی ..!
ئێمە دەتوانین یەك شت بکەین .. نوێژ دەخوێنی مەغریب بەدەنگی بەرز ئەگەر پەلاماریانداین .. یاخود قیژاندیان بەسەرماندا ئەوا ئەوماڵە پڕیەتی لە جنۆکەو دەرچینە دەرەوە ..
- ماکوان : بۆ پەلامارمان ئەدەن کێ ئەیدا ئەوان یان جنۆکە و شەیتان ؟
- عەلی یەمەنی: ئەگەر جنۆکەیان تێدابێت ..ئەوان هانی ئەو ماڵە ئەدەن پەلامارمان بدەن ، بەس جنۆکە ترسنۆکە ، زۆر ئەو توانایەیان نیە لەوانیە هاوار کەن بەسەرماندا دەرمانکەنە دەرەوە ..
- ماکوان : ئەی ناکرێت بە یەکێکیان بڵێن ... پێشتر ؟
- عەلی یەمەنی: ئاخر نازانین کامیان جنۆکەیان تیدایەو کامیان تیدانیە .. ئەگەر بزانن کارەکەمان فەشە ل دێنێت و قسە ناکەن و ئازاری ئەو مرۆڤانە نادەن بۆ دەرکردنمان
- ماکوان : ئەی ئەو جنۆکانە ئاگایان لە قسەکانی من وتۆ نییە، پێیان بڵێن و ئاگاداریان بکەنەوە؟؟
- عەلی یەمەنی : نا- چوونکە من زیکرەکانم هەمووی خوێندوە ولە ڕێگاش دووبارەم کردۆتەوە..!
- ماکوان : زۆر باشە بابڕۆین ..
- موستەفا : فەرموون با نانەکەمان بخۆین ..؟
- عەلی: یەمەنی یەکسەر ئاگاداری کردمەوە ووتی نان خواردن لەم ماڵە باش نییە؟..
- ماکوان : من کێك و قاوەم خواردوە لەم ماڵە .. ئاساییە ؟ بەدەنگێکی نهێنی..
- عەلی : ئاساییە
ماکوان : با نوێژەکانمان بکەین، رووم کردە کاک موستەفا ووتم من وعەلی نوێژ دەکەین بە جەماعەت نوێژی مەغریب . ئیجازەمان بدەن دوای دێین نان دەخۆین..
موستەفا: فەرموون
دەستنوێژمان گرت و .. عەلی ئیمامەتی کردو منیش قامەتم خوێند و نوێژمان دابەست و دەستی کرد بە خوێندی قورئان بەدەنگی بەرز .. دوای سورەتی فاتیحەو خوێندنی چەند ئایەتێک لە سورەتی ئەحزاب (٥٠- ٥٤) .. لە پڕ قیژە هەڵسا.. بوو بە دوو قیژە .. بووبەجنێودان .. خەریك بوو من نوێژەکە ببڕم و ڕاکەم .. عەلی زیاتر دەنگی بەرزکردوە لەرەکعاتی دووەمدا یاتەکانی سورەتی یوسفی لە ئایەتی ٢٨ تا پەنجا خوێند ..ووردە ووردە دەنگ کز بوو قیژە نەما بەڵام جاروبار هەر هاواردەکراو وەك شیر دینەڕاندو قیژە دەهات..
لەکاتی نوێژیکرنماندا بەشێوەیك وەستاین وامانکرد پشتمان نا بوو دیوارەوە نەشمان دەزانی قیبلە لە کوێیە روومانکردبووە ئەوان .. چاوم لە موستەفا بوو لەو سەر زەوییە راکشابوو وەك شیر ئەینەڕاند .. وەك مار لولی دەخوارد ، ئاگام لە بەختیار بوو ئەو ئاسایی بوو نەیدەزانی فریای کامیان بەکەوێت.. ..!
نوێژمان تەواو کرد ..
عەلی بەمنی ووت نەچی بەلایاندا .. ئیشارەتی کرد بۆ بەختیار، کە من نەهڵێم بەختیار تەلەفون بۆ ئەمبوڵانس بکات..!
چوومە لای بەختیار بە دەنگی بەرز هاوارمکرد بەسەریدا لەجێگای خۆت دانیشە ئەوە جنۆکەیە لەلاشەیاندا ئێستا عەلی چارەی دەکات .. کەوام ووت لە جێگای خۆی دانیشت.
خۆی هەڵسا چووە لای موستەفا و قسەی کرد لەگەڵیدا بەعەرەبیەکی فوصحە ، کە موستەفا عەرەبی هەر نەدەزانی.. گوێم لە دەنگێك بوو لە موستەفاوە دەردەچوو بەعەرەبیەکەی فوصحەی زۆر چاك .. پێیووت تۆ چی دەکەیت لە ناو لاشەی ئەو پیاوەدا ..؟
- جنۆکەکە: ووتی من ٢٣ ساڵە لەناو لاشەی ئەو پیاوەدام .. !!
- عەلی : دەرچۆ لە ناو لاشەی دەنا بە روقعەی شەرعی دەردەکەمو دەتسوتێنم .. تۆ دەزانیت لە دنیاو قیامەتیش زەرەمەند دەبیت ، تۆ دەزانی زوڵم دەکەیت لەو پیاوە بۆ چوویتە لاشەیەوە، دوات لێدەکەم دەرچیتە دەرەوە لە لاشەی..ئیمان بینەو ببە ئیسلامو لەخوابترسە..
- جنۆکەکە: من ئەمرم پێکراوە بچمە لاشەی، هەر من نیم زۆرین کە دەچینە لاشەی زیاد لە ٢٠ جنۆکەین ..!
- عەلی : هەرچەندێکن من ئێستا دەرت دەکەمە دەرەوە دەستی کرد بە خوێندی قورئان بەم شێوەیە دەتوانێت.. خوێنەر گوێ لێبگریت لەم لینکەدا چەند جار لێبداتەوە بۆ ئەوەی فێری بێت ..( https://www.youtube.com/watch?v=8_GQClgD_kw)
دوای بیست دەقیقەیەك موستەفا هەڵساییەوە هەموو گیانی عارەق بوو.. وەك خۆی شۆردبێت .. عەلی قسەی لەگەڵ دەکرد هیچ تێنەگەیشت..!! ووتی ماکوان پێی بڵێ.. تۆبە بکات و .. جنۆکەکان لە لاشەی دەرچوون .. ئەگەر ڕازییە بچینە لای منداڵەکانی جنۆکەش لەلاشەی ئەوان دەرکەین ..؟
- ماکوان :ووتم کاک موستەفا هەست بەچی دەکەیت .. دەستی کرد بەگریان ووتی ئەوە چیی بووە .. ووتم جنۆکە لە لاشەتاندا بووە عەلی دەریکرد و دەڵێت : تۆبە بکەو بۆ ئەوەی نەگەڕێنەوە بۆ لاشەت بڕۆ خۆت بشۆ دەست بکە بە نوێژکردن ..؟
- موستەفا : بەخوا نوێژ نازانم لەبیرم چۆتەوە بەدەم گریانەوە لیك بە دەمیدا هاتبووە خوارەوە ..(تەمەنی نزیکەی ٥٥ ساڵ بوو).
-عەلی : ماکوان با بچین لەلاشەی ئەوانیشدا دەریبکەین.. بە باوکیان بڵێ؟
- موستەفا : کوامنداڵەکانم با برۆین بۆلایان ..؟بەختیار بزانە کوان ؟ بۆ دەنگیان نەماوە..
- بەختیار : چوونەتە ژوورەکەی سەرەوە..
- عەلی : ماکوان پییان بڵێ بینە لامان و خۆیان داپۆشن ئەگەر ئارەزوومەندن جنۆکانی لاشەی ئەوانیش دەردەکەم ..
- ماکوان : کاك موستەفا عەلی دەڵێ منداڵەکانی جنۆکە لەلاشەیاندایە .. ئەگەر پێیان بڵێیت بینە خوارەوە جنۆکە لەلاشەی ئەوانیش دەردێنێت..؟
- موستەفا : مەمنونیش دەبم ؟ ئاواز .. ئازیز .. هێرۆ .. باوکم وەرنە خوارەوە کوا دایکتان .. خۆی چووە سەرەوە بۆ لایان و خێزانی هێنایە خوارەوە ..
- عەلی : ووتی ماکوان پێی بڵێ خۆی داپۆشێت نەكو- ببورێتەوە .. ؟
- ماکوان : سەیران خان .. چەرچەفیك لە خۆتەوە ئاڵێنە ... چوو کردی ..
-عەلی : لێی بپرسە ..بزانە بێنوێژ نییە؟ لێم پرسی.. ووتی: نەخێر..
- عەلی دەستی کرد بە خوێندنی قورئان، دیسان هاواری دەکرد بەزەیم پێدادەهاتەوە .. عەلی دەستی کرد بە قسەکردن لەگەڵ جنۆکەکەدا ئەو ژنە بە عەرەبیەك قسەی دەکرد .. عەرەبیش نەیدەتوانی وا قسە بکات .
- عەلی بەجنۆکەی ووت: وەرە دەرەوە لە لاشەی ئەو ئافرەتەو زوڵمی لێمەکە ئەوەی تۆ دەیکەیت زوڵمە و قورئانی خوێند زۆۆر بەسەریدا .. ؟
- جنۆکە: ناچمە دەرەوە تا ئەم تەلیسمانە مابێت.. ؟
- عەلی : کامەیە تەلیسمەکان ..لەکوێدایە؟
- جنۆکە: لە ناو سەرینەکەدا دانراوە ..؟!
-عەلی : ووتی ماکوان بە هاوسەرەکی بڵێت بچێت بیهێنیت ..؟ کاك موستەفا چووهێنای.. بەردەوام لەجنۆکەکەی دەپرسی لەکوێدایە ووتی ئەو ئافرەتە خۆی خستویەتیە ناوی لەڕێگای ساحیرێکەوە و بۆ ئەوەی نێوانی خۆی وپیاوەکەی خۆش بکات ..ژنی بەسەردا نەهێنیت..! لەڕێگای ئەوتەلیسمانەوە جووینەتە ناولاشەیان ...
عەلی ووتی ماکوان هەڵیدڕن ئەو سەرینە بزانن راستەکات ..!!
-ماکوان : کاك موستەفا دەتوانم ئەو سەرینە بدڕێنم ..؟
-موستەفا : بەڵێ فەرموو..
-ماکوان: سەرینەکەم دڕاند و وەرقەیەکم تێدا دەرهێنا و .. عەلی ئایەتی بەسەردا خوێندو .. لەناو قاپێکدا سوتاندی و ئافرەتەکە لە مریشك دەچوو.. کاتێك سەری دەبڕی وا پەلەقاژێی دەکرد .. بە من و عەلی و موستەفا وبەختیار بۆمان نەدەگیرا تا ئەو وەرقە سوتا، هێمن بوویەوە ..
وەرقەکە ووینەی پیاو ژنێکی تیدا دروستت کراوبوو ....لە وێنەی ژمارە یەك دەیبینن..
- عەلی یەمەنی: ووتی ماکوان جنۆکەی تری تێداییە.. دیسانەوە دەستی کردەوە بە قورئان خوێندن .. جنۆکەیەك بە ئیسپانی قسەی دەکرد .. عەلی بە ئینگلیزی.. پێگووت تێناگەین دەڵێی چی بە عەرەبی قسە بکەی یان نەرویجی یان ئینگلیزی .. یان کوردی ..
- جنۆکەکە دەستی کرد بە قسە بە کوردی .. منیش ووتم عەلی بە کوردی قسە دەکات ووتی ماکوان تێناگەم تەرجومەم بۆبکە..؟
- ماکوان : چی پێبڵێم ..
-عەلی : پێبڵێ بێتە دەرەوە لە لاشەی ئەو ژنەدا .. زوڵمی لێنەکات قسەی تری زۆری کرد بۆچی چۆتە لاشەی هەموویم پێووت ..
- عەلی پێم ووت، ماکوان جنۆکەی کافرەکان زۆر درۆزنن بەهیچ چ شێوەیك بڕوایان پێناکەیت..! ..
- جنۆکە: ووتی تەلیسمی لە خۆی کردووە .. دوو تەلسیمە لە ناو ملوانەکەی کچەکانیەتی بیدڕێنن دێمە دەرەوە!! ..
- عەلی : ووتی ماکوان .. با وەسفی ملوانکەکانمان بۆ بکات..؟
- جنۆکە : دوو ملوانکەی لەشێوەی صەلیبدایە بە قایش دووراوە لە شێوەی نوشتەدا دووراوە لە ناو صەلیبەکداییە..
- عەلی : ماکوان پێی بڵێ لەکوێدایە؟
- جنۆکە: وا لە ژووری ئازیز یەکێکیان لە گیرفانی چاکەتێکی کۆنیدایە نایکاتە بەری .. ئەوی تریش لە ژووری دایکیەتی لە ناو ئاڵوتەنەکانیەتی و ئاڵوتنەکانی لەناو قاسەیەکدایە لە ژێر بێدی خەوەکەیاندا واتا (جێگای خەوەکەیان ئەو شوێنیە تێدا دەخەون لەسەری)..!
- عەلی : ماکوان بابڕۆن بیهێنن؟ بەختیارو موستەفا بزانین ڕاست دەکات .. موستەفا چوو هەردوو مەلوانکە صەلیبکەی هێنا بە چەرم دوورابوو راست بوو کتو مت جێگانی راست بوو.. دایە دەست من و، بە کەتەر دڕاندم تەلیسمەکانم سوتاند بەدەستی خۆم و سەیران خان هاتەوە سەر خۆی و تینوی بوو عارەقیئی زۆری کردبوو .. هاتەوە سەر خۆی .. ئەویش باش بوو.. 
ووینەی ٣ و ٤ .. دەردەکەوێت..
لە پڕ لە درگا درا و بەدەنگی بەرز هاواری کرد ووتی: تا پێنج دەبژێرین نیکەنەوە دەیشکێنین .. ئێمە پۆلیسین ..!!

ماویەتی چاوەڕێبن ....

بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دووه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێيه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چواره‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پێنجه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى شه‌شه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌وته‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌شته‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى نۆيه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى ده‌يه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دوازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌


به‌روار: 31/07/2016
بینین: 2833