ئەدەب و هونەر
  شەیتان کێییەو جنۆکە چییە...(١٤)
ماكوان كه‌ريم
موستەفا بە پەلە روو- وەو دەرگاکە چوو .. دەرگای کردوە .. ووتی : فەرموون ..؟
- پۆلیس : لە ماڵی ئێوە تەلەفون کراوە کە دووکەس دەستدرێژی کردۆتە سەرتان ئایا راستە..؟!
- موستەفا : درۆیە ئەو دووکەسە میوانن و خۆمان میوانداریمان کردوون ..؟
- پۆلیس: بەڵام کاتێك تەلەفون بۆ ئێمە کراوە گوێمان لەدەنگی قیژەو و هەندێك زمانی بێگانە بووە .. پاشان کچێك تەلەفونی بۆ ئێمە کردوە ناوی هێرۆییە ..!
- موستەفا : ڕاستە هێرۆ لێرەیە.. با بانگی بکەم بزانم بۆ چی وویکردوە..؟
- پۆلیس: کارێکی باشت کرد کە ووتت لێرەیە ، پێویست ناکات تۆ قسەی لەگەڵ بکەیت .. ئێمە خۆمان قسەی لەگەڵ دەکەین ..‌! ئەم کەسانە کێن لێرە..؟
- موستەفا : ئەمانە میوانن و خزمن و زاوامن ..
داوای پێناسەی لە هەر سێکمان کرد .. رەوشکەیان بە ئاسایی نەبینی .. لەلایەکەوە سەرینێک هەڵدڕاوە و کەتەرێك لەوێدا کەتووە، لەناوشوشەیەکدا وەرقە سوتێنراوە..!!
پۆلیسەکە چوو لای هێرۆ و ئازیز و هاتنە خوارەوە .. سەیری من و عەلیان کرد، لە نێوانی خۆیاندا قسەیان کردوو .. بە من یان گووت بۆ لەم ماڵەی ووتم : خۆیان منیان بانگهێشت کردوە ، عەلی هاوڕێی منەو من بانگم کردوە .. بۆئێرە..
- عەلیش ووتی من ماکوان دەناسم ئەو منی بانگ کردوە بۆ ئێرە .. نیازمان بووە پاش کەمێک یتر بڕۆن ووتویانە نان بخۆن ..
- پۆلیس: بەڵام ئەو کچەی لەو ژوورەی سەرروە وانڵێت..! یەکێکیان زۆر دەترسیت و ئەوی تریش دەڵێت: وویستویانە دەست درێژی بکەن..!
- ماکوان : جا ئەوە خاوەن ماڵەکەیە لێبپرسە ..! بۆزانیاریت من زیاتر ئەو ئافرەتەی کە وای ووتوە ئەو منی بانگێهشت کردوە، حەزی کردوە نان بخۆین بەیەکەوە بۆ وای ووتوە .. سەیرە .. بەلامەوە بەدڵنیایەوە درۆ دەکات !
- موستەفا: زوو هات بەدەمەوە ووتی: درۆ دەکات و شتی وا ڕووی نەداوە سەیرە بەلامەوە وادەڵێت .. !؟
- پۆلیس : بەهەر حاڵ ئێمە لە کێشەکە تێناگەین .. ناچار دەبین بەم سێ کەسە بڵێن بچنە دەرەوە لەم ماڵە و هەرئەوەندەمان پێدەکرێت..!
- موستەفا : بە تووڕەییەوە ئەمە ماڵی منە .. هێرۆ.. کە تەلەفونی کردوە دەتوانێت بچێتە دەرەوە .. ئەمانە ناڕۆن ئەم کوڕانە میوانن زۆر بەڕێزن و ماڵی منەو من خاوەن بڕیارم تێیدا .. نەك- ئێوەی پۆلیس و هێرۆش ..! بڕۆن بە هێرۆ بڵێن بابچێتە دەرەوە ئەگەر دەست درێژی لێکراوە ..
- ماکوان : کاك موستەفا .. هێمن بە ئێمە هەر دەڕۆین ، با رەوشەکە هێمن بێتەوە.. کێشە نیە ، بەڵام هەوڵبدە خۆت بشۆ و غوسڵ دەربکەو .. لە خزمەتاندا چاومان بەیەك دەکەوێتەوە..
روومکردە پۆلیسەکە پێمگووت ئاساییە ئێمە دەچینە دەرەوە .. بە کێشە دروست نەبێت ، پۆلیسەکان زۆریان پێخۆش بوو.. لەگەڵ عەلی خواحافیزمان کردو ئەو سەیارەکەی خۆی لێخوڕی منیش ئەوەی کە بەختیار بۆی هێنابووم، بەڵام ئاگام لێیی بوو موستەفا دەستی کردوە بە گریان هەستم دەکرد دەترسا... ، پۆلیسەکان خەریك بوو دەرۆشتن ... ، بەڵام من گەڕامەوە بۆلای موستەفا و عەلی لەدوورەوە وەستاو دیسان پۆلیسەکانیش وەستان تەماشای منیان کرد.. بەڵام من گوێم پێنەدان و چوومەوە بۆ لای کاک ومستەفا .. ووتم : هیچ نەترسی من تازە کوڕی تۆم ئەوە ژمارەی تەلەفونی منە.. بینوسە لای خۆت ، ئەمجارە تۆ وەرە لی ئێمەو لە خزمەتاندا دەبین .. لە هیچ نەترسیت دەم بەزیکرو نوێژەکانت بکە.. بەتەلفون هەموویت پێدەڵێم تەلەفونم بۆ بکە.. دەستی کرد بە گریان و باوەشی پێداکردم ..
- موستەفا: ماکوان گیان دەستم لێبەرمەدە..؟ جارێکی تر بە بەگریانێکی بەکوڵ ووتی تووخوا دەستم لێبەرمەدەن ..!!؟
- ماکوان : دڵنیابە ئێمە خزمەتکاری جەنابتو خانەوادەکەتین .. ئەوەش بزانە من هیچم لەدڵ نەگرتووە .. کچەکانی تۆ خوشکی من و زۆر ئاسایی وەرمانگرتوە.. چ من و چ عەلی دڵنیابە .. دانەوییەوە دەستم ماچ بکات..! نەمهێشتوو سەریم ماچ کردو، دوعای خێرم بۆ کرد ماڵئاوایم کردو، ووتم بە تەلەفون فێرت دەکەمەوە چۆن نوێژ بکەیت کەچووینە ماڵە وە تەلەفون بکە نیوسەعاتی تر ..
دەرچووین هەر من سواری سەیارەی خۆم بووم .. پۆلیسەکانیش ئاماژەی سەلامیان بۆ کردمو منیش سەلامی ماڵئاوایم لەوان کردوە .. هەموو- رۆشتین لە ماڵی کاك موستەفا .. پێش عەلی کەوتوم عەلیش بەدوامەوە هات .. تا گەڕاینەوە بۆ شارەکەی خۆمان بە تەلەفون بە عەلی م ووت: بابڕۆین نانێك بخۆین برسیمە چووینە دووکانێکی پیتزا و ...داوام لەعەلی کرد کەس لەماڵ نیە دەچین بۆ ماڵی ئێمە ولەوێ دەیخۆین و تا- شەو درنگان بەیکەوە دەبین و یان هەرلەوێ بخەوە... 
عەلی رازی بوو .. یەشتا نەگیشتبووینە ماڵەوە کاک موستەفا تەلەفونی کرد.. ووتی: کاکە ماکوان من خۆم شۆردووە .. لەسەر بەرماڵ دانیشتووم دوورکعات نوێژم کردوە.. عەرزی کاک موستەفام کرد .. قوربان پاڵتاك بکەرەوە ناوی ماکوان لای خۆت زیاد بکە .. کامێرات بۆ دەکەمەوە فێرت دەکەم چۆن نوێژ بکەیت ..
- موستەفا : ماکوان گیان تۆ دەمێکەیە لای من ئادد کراویت .. لەهەر ژورێك بوویتایە دەهاتمە لات ، بەڵام من نوێژ هەمووی دەزانم تەنها تەحیاتم لەبیر چۆتەوە .. ؟
- ماکوان : کێشە نیە با بچمەوە ماڵەوە لەخزمەتادابم .. ، بەپەلە لەگەڵ عەلیدا هاتینەوە بۆ ماڵيوە .. کامپیتەرەکەم داگیرساندو تەلەفونم کردوە بۆ ژمارەکەی كاك موستەفا و کامێرام بۆ هەڵکرد و.. بینیم کڵاوێکی سپی کردۆتە سەر ..! ووتم : کاک موستەفا .. من تەحیاتەکەت بۆ دەخوێنم، جەنابت دەنگەکەم تۆمار بکە بۆ ئەوەی گوێی لێبگریتەوە و بەردەوام بەلەسەری ئیتر بیرت دەکەویتەوەو لەبەری دەکەیت .. من وا باشتر دەزانم ؟..
- موستەفا : زۆر باشە کاکە ماکوان گیان : ئەوە جەماعەت دەیانەویت قسەت لەگەڵ بکەن ، 
- هێرۆ و ئازیز .. کاك ماکوان زۆر داوای لێبووردن دەکەین .. لە وەزعە خۆشمان نازانین چی روویداوە..؟ سەیران خان زۆر دەترسا .. هەر دەیگوت ماکوان گیان ئەوە چیی بووە بۆ وامان لێهات ..!
- عەلی یەمەنی: زوو لە دوامەوە ووتی : ماکوان باسی هچیان بۆ مەکە.. تاکاتێکی تر ..!!
- ماکوان : هەر زۆر ئاساییە هێرۆ ی بەڕیزو ئازیز خوشکم و...ئەوا سەیران خان تۆ هەر دایکی ئێمەیت و بەداخەوە نانی دەستمان نەخواردی .. ئەمجارە بۆ کفتە شۆربا دێینەوە خزمەتان..! ماڵ ئاوایمان کرد لێیان پاڵتاکم داخستەوە .. پاشان لەگەڵ عەلی دانیشتن بۆ نان خواردن ..
رووم کردە عەلی ووتم تێمبگەینە شەیتانو جنۆکە بۆ وا دەکەن، بۆ دەچنە ناو لاشە و ئاوا شەڕمان پێدەفرۆشن ؟ ..
- عەلی : لەڕاستیدا .. ئەوان هەر دەبێت وا بکەن، پێش ئەوەی مرۆڤ لەسەر زەویدا بژی؛ ئەوان لەسەریدا ژیاون ، ئەم زەوییە ئەوان خاوەنی بوون، بەهۆکاری خراپەکاری خۆیان و شەڕی نێوان خۆیان .. خوای گەورە لەناو ئەم زەویەداو ئەم هەسارەیەدا .. دووری خستنەوە .. هەندێکیان بۆ کەناری دەریاکان وناو دەریاکان و هەندێکی تریش بۆ بیابانەکان و هەندێکیش دەربەدەر بوون بۆ ماڵەکانی ئێمەو هەندێکیتر بۆ ووێرانەکان وکەلاوەکان و هەندێکی تر بۆ ئاسمانەکانو سەر هەسارەکانی تر ..!!
- ماکوان : ئەمەوێت پرسیارێك بکەم .. زۆر جار دەڵێن : ئەو جنۆکەیە عاشقی فڵانە کەس بووە؟.. جا نێر بێت یان مێ بێت بە پێچەوانەشەوە .. یان دەڵێن : جنۆکە عاشق دەبێت، یاخود دەڵێن: جنۆکەی هێناوە یان شووی بەجنۆکە کردوە!!، یان منداڵی لێی بووە!!.. ئەمە راستە ؟!
- عەلی : قسەیە هەیە.. دەڵێن جنۆکە عاشق دەبێت : بەڵام درۆییەو هیچ بەڵگەیەکی قورئان و سوننەتی لەسەر نیە ، بەڵام جنۆکەکان خۆیان وادەڵێن..! کە دەچنە ناو لاشەی مرۆڤەکان، ماکوان- ئەوە بزانە جنۆکە مەخلوقێکی زۆر درۆزنن بەگشتی و زۆر خۆش باوەڕیشن ، ئەوە قسەی خۆیانە دەڵێن عاشق بووین، بەڵام درۆدەکەن ، لەڕاستیدا جنۆکە ناتوانێت شوبکات بە مرۆڤ .. ،چونکە دوو خەلقی جیاوازن، ئەگەر ئەوە راست بێێت، هەر ئافرتێك سکی پڕبێت، ئەوکات دەڵێت: من دەسەڵاتم نەبووە جنۆکە وای لێکردووم ، لەبەر ئەوە هیچ بنەمایەکی راستی نیە،من راکەم لە ئیبنو تەیمییە و ئیبن وقەیمیش وەرگرتوە ، ئەوان هەمان رایان هەیە کە مرۆڤو جنۆکە هیچ پەیوەندی خۆشەویستی و سێکسی و کۆمەڵایەتی لە نێوانیاندا نیە .. جا – لەبەر ئەوە درۆیە ..کەس عاشقی کەس نابێت.. ئەوان رقیان لە ئێمەیە .. وەك مرۆڤ ..!
- ماکوان : بۆ رقیان لێمانە ..؟
- عەلی : ئێمە چۆن نەوەی ئادەمین.. پێمان دەوترێت ئادەمیرزاد .. ئەوان پێش ئێمە دروست بوون بەهەزار ساڵ ، لە نەوەی یەکەم جنۆکەن کە دروست بوون بەناوی - سومیا – چۆن باوکی مرۆڤ ئادەم ە .. باوکی جنۆکەکانیش ناوی .. سومیا یە..!!
- ماکوان : باشە من ئەم زانیاریەی جەنابتم لە قورئانو سونەتدا نەدییوە .. لەکوێ هێناوتە ؟
- عەلی : لە تەورات ..
- ماکوان : تەورات کەی بڕوا پێکراوە..؟
- عەلی : خۆ ئەگەر بڕوای پێناکەیت ناتوانیت بەدرۆی بخەیتەوە ، چونکە پەرتوکی ئاسمانیە .. ئەگەر کێشەی نەبێت لەگەڵ بیروباوەڕی ئیسلامییە .. هیچ کێشەیەکی تێدانیە ، واتا ئەگەر بەیەکدا نەکێشێت لەگەڵ توحیدو بنەماکانی بیروباوەری ئیسلامی لە یەکتاپەرستی .. هیچ کیشەی تێدانیە.. زانیاری لە ئیسرائیلیات وەربگرین زۆر سادەیەو شەرعیش ڕێگەی پێداوە .. 
پێغەمبەری خوا صلی اللە علیە وسلم دەفەرموێت : هیچ کێشەیەك نیە لە بەنی ئیسرائیل وەربگرین واتا زانیاری (...وحدثوا عن بني إسرائيل ولا حرج..) بوخاری ڕیوایەتی کردوە.. کورت و پوخت دەتوانین نە بەدرۆیان بخەینەوەو نەبروایان پێبکەین .. لە گێرانەوە مێژوەکانیاندا ..
- ماکوان : شتی وا چۆن دەبێت تێناگەم ... ؟
- عەلی : واتا نابێتە سەرچاوە بۆ ئێمە .. نە بەدرۆی دەخەینەوە.. چونکە ئەشێت راست بێت ، نە برواشی پێدەکەین ئەشێت درۆ بێت، ئەمە مەزهەبی ئەهلی عیلمە ..؟روونە
- ماکوان: زۆر روونە دەست خۆش.
- عەلی : کەواتە .. سەرەتا کە جنۆکە.. درووست بوون لە نەوەی - سومیا – ن، و بە باوکی جن ناسراوە .. پاشان ئەم جنۆکە بوون بە دوو بەش .. بەشێکی چاك- و بەشێکی زۆر خراپ ، هەورەك ئاماژەم پێدا بەشە چاکەکە زۆر کەم بوون ، تا - فریشتەکان هاتنە خوارەوە لە گەڵیاندا جەنگان و سنوریان بۆ دانان بۆ ئەوەی چیتر پێ رانەکێشن لە ئاستی خۆیاندا بن ! ..
شەیتانە یاخود ئیبلیسە کە ووجودی هەیە لەبنەڕەتدا ناوی –عەزازیلە- .. لەو سەردەمەدا منداڵ بووە لە یەکێك لە شاخەکاندا مەلائیکەتاکان لەکاتی جەنگدا .. دۆزیویانەتەوە بردویانتە ئاسمان و لەوێ لەگەڵ فریشتەکاندا ژیانی بردۆتە سەر بە بەندایەتی و وەك ئەوان خەریکی بەندایەتی بووە بۆ پەرورەدگار ، بۆیە خوای گەورە خستویەتەیە.. پەلەی فریشتەکان و .. فەرموویەتی بە فریشتەکان سوجدەی ڕێز بەرن بۆ ئادەم .. هەموو سوجدەیان بردوە شەیتان نەبێت ، خۆ شەیتان لە فریشتە نیە .. واتا مەخلوقی مەلائیکەت نیە، بەڵکو جنۆکەیە..، بەڵام بۆ خوای گەورە فەرمانی پێدەکات بەوەیش کە سوجدە بەرێت..؟
لەبەر ئەوەی ئاستی بەرزبۆتەوە بۆ ئاستی فریشتەکان و خوای گەورە چوار باڵی پێبەخشییوە، کاتێك خوای گەورە فەرمانی پێدەکات سوجدە بەرێت، بەفەرمانی خوای پەروەردگار ناکات .. ‌!!
خوای موتەعال .. لە قورئاندا بۆمان باس دەکات .. کە بۆچی سوجدەی نەبردوە بۆ ئادەم و لێپرسینەوەی لەگەڵ دەکات..
کێشەی شەیتان لەوەدایە .. کە پێووەر بە ئەقڵی خۆی دەکات .. دەڵێت : من لە ئاگر دروست بووم ئەویش لە قوڕ.. کەواتە من باشترم لە ئادەم بۆچی سوجدەی بۆ بەرم .. لە کاتێکدا پێوەرەکەی هەڵەیە .. زۆرترین توخمی باش لەناو قوڕو خۆڵ دایە .. ئاگریش راستە لە توخم پێك هاتوە ، بەڵام وێرانکەرەو زیاتر، هەرگیز ناگاتە چاکی لە توخمی خاكدا..!
- ماکوان : ناوی ئیبلیس و شەیتان هاتووە .. ئەو دووناوە واتای چییە ؟
- عەلی : ئیبلیس واتە.. مەئویس و بێزار و دوورخراوە .. شەیتان زیاتر عەرەب بەکاری هێناوە .. هەر شتێك لە بنەڕەتی خۆی دەرچوو .. عەرەب پێیووتوە شەیتان .. بۆ نمونە .. عەرەب بەسەگی ڕەشی ووتوە شەیتان ، چونکە دڕ بووە...
خەڵکی لە ترسدا ژیاندوە بۆیە ناونراوە بە شەیتان ، یاخود هەندیك مار کە ترسناك و کوشندە بووژهەرەکەی عەرەب پێییووتوە شەیتان .. زۆر جار دەبینی لە فەرمودەکانی پێغەمبەردا صلی اللە علیە وسلم هاتووە . کە سەگی رەش شەیتانە .. یاخود مار شەیتانە .. ئەمە مەبەست پێی شەیتانی جنۆکە نیە ، بەڵکو - ئەو شەیتانیە کە وەك ووشە عەرەب بەکاری هێناوە، ڕاستە هەموو شتێکی رەش.. جنۆکە حەزی پێدەکات ، چونکە جنۆکە بەگشتی حيزی بە رەنگی رەشە جا هەرچی بێت لەناو ئەو ڕەشەدا دەردەکەوێت، ئەگەر شەو بیت کەمادەی ڕەشە .. یان سەگی ڕەش یاخود پشیلەی ڕەش.. وەهەروەها ..
لە پڕ تەلەفون .. کرا... تەماشام کرد ژمارەی کاک موستەفاییە .. ووتی ماکوان گیان فریام بکەوە .. چیبکەم ماڵو منداڵ دەترسن .. هەموو لەدڵە ڕاوکێدان ، دەڵێن دەچین بۆ لای دکتۆر خۆشیان نازانن چیانە.. ، جا تکایە .. تۆ ئەو کاك عەلەی جارەیەکی دەردەمان بکەن ..!؟
روومکردوە عەلی بۆم باسکرد.. عەلی ووتی ماکوان ئاساییە بینن بۆ ماڵتان ؟ ووتم زۆر ئاسییە دەی ووتی وەرن بۆ ئێرە با لێرە بن ئەم شەو ..! یەکسەر بە کاک موستەفام ووت تەشریف بینن بۆ ئیرەو لەخزمەتاندا دەبینو ئەو کێشەی دڵە راوکێیە ناهڵێن ..بە پشتیوانی خوا ..
- موستەفا : ئەی ماکوان گیان بۆ نایەن بۆ ئێرە ئێوە..؟
- ماکوان : وەڵاهی کاك موستەفا گیان ئێوە ئەو کیشەی کە روویدا و پۆلیس هات تۆزێك وقورسە بۆمان لەوانەیە چاو لەسەر ئێمە بیت تەشریف بینن لە خزمەتانداین ئەوندە دوور نیە.. ٢٠ دەقیقە رێگاییە..؟
- موستەفا : بزانین چۆن دەبێت ئاگادارت دەکەمەوە ..؟
- ماکوان : لەخزمەتین .. دووبارە لەگەڵ عەلی دەستمان کردوە بە قسەکردن .. باسی ئەوەم کرد .. باشە خۆ ئادەم لە بەهەشت دروستکراوە و شەیتانیش دوورخراوتەوە لە رەحمی خوای گەورە .. چۆن ئەم شەیتانە چۆتە ناو بەهەشت و .. چۆن ئادەمی هەڵخەڵتاند و .. چۆن لەبەهەشتدا بۆی نیە خواردن بخوات ئادەم ؟.. ئەی ئەمیان چۆنە ؟ لەگەڵیدا ووتم پەلە مەکە با چایەك دروست بکەم و ئینجا دەست دەکەینەوە بە قسە .. عەلی شووتی دەچم سەیارەکەم دەخەمە شوێنێکی باش.. تا چاکە پێدەگات..
عەلی هاتەوە و چەند دەقیقەیەكمان پێ چوو نزیەی ١٠ بۆ ١٥ خولەك دەبوو، دانشتینەوە بۆ وەڵامی پرسیارەکانی من و قسەو باسی تر.. عەلی وویستی دەست بکاتەوە .. بە قسەکردنو .. لەپڕ زەنگی تەلەفونەکەم لێدایەوە وو ژمارەکە دیار نەبوو .. هەڵمگرت ئازیز ووت : کاک ماکوان هاتووینتە نزیك شارەکەی ئێوە سەیرەکەمان خزاوە و وەرگراوە بە پلە ئێمەیان بردوە بۆ خستەخانە ..!!

چاوەڕێ بن ماویەتی ...


بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دووه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێيه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چواره‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پێنجه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى شه‌شه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌وته‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌شته‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى نۆيه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى ده‌يه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دوازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێزده‌هه‌م كليك لێره‌ بكه‌
به‌روار: 01/08/2016
بینین: 4797