پاپاى ڤاتيكان: له ئاينى ئيسلام‌دا توند و تيژى نييه
ديد و ڕێ
له‌كاتى گه‌رانه‌وه‌ى له پۆله‌ندا و له وه‌ڵامى ڕۆژنامه‌نوساندا ( فرانسى) پاپاى ڤاتيكان ڕه‌تى كردوه له ئاينى ئيسلام‌دا توند و تيژى هه‌بێت .
هه‌روه‌ها نيگه‌رانى خۆى له‌و ده‌سته‌واژه‌ى (ئيسلامى توندڕه‌و ) ده‌ربڕى و ڕاگه‌ياند:"په‌یوه‌ندی له‌نێوان ئیسلام و توندڕه‌ویدا نيه و حه‌ز له‌بیستنی وشه‌ی ئیسلامی توندڕه‌و ناكه‌م "
هاوكات ڕاشى گه‌ياند:"ده‌كرێت كاسۆلیكیه‌كیش وه‌كو موسڵمانێك هه‌ڵگری بیری توندوتیژی بێت , چۆن ده‌كرێت له‌سه‌ر توندوڕه‌وی ئیسلامی قسه‌بكه‌ین به‌هه‌مانشێوه ده‌كرێت له‌سه‌ر توندڕه‌وی كاسۆلیكیش قسه‌بكه‌ین, چونكه له‌هه‌موو دینه‌كاندا كۆمه‌ڵێكی بچوكی توندوڕه‌و هه‌ن "
وتيشى:"پارته نه‌ته‌وه‌په‌رسته‌كان ڕه‌گه‌زپه‌رستی بڵاوده‌كه‌نه‌وه و دژی په‌نابه‌رانن"
جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌وه كه سته‌می كۆمه‌ڵایه‌تی و پاره‌په‌رستی هۆكارن بۆ دروستبوونى توندڕه‌وى .
به‌روار: 02/08/2016
بینین: 790
|