ئەدەب و هونەر
  کاتی تۆڵە سندنەوەیە .. ٢٣
ماكوان كه‌ريم
ئەو شەوە لەسەر کورسیەکەی کە بسترابوومەوە هەڵسام بۆ ئەوەی نوێژی بەیانی بکەم .. لەدەوورم - عەبدورەحمان حەزقیل و ئەو جنۆکەیەی کە لە شێوەدا لە باوکم دەچوو بەدەورمدا دەگران .. دوای ئەوەی ئایتەلکورسیم خوێند .. ئەوان هەر لەدەورمدا بوون ..
- عەبدورەحمان حەزقیل: ماکوان ئێمە بۆ ئێستا باشین ..
- ماکوان : لە کام تەرەفن ..؟
- عەبدورەحمان حەزقیل: بێگومان تەرەفی ئیماندارین ..
لە خۆشیدا دەستم کرد بە پێکەنین و هەردووکیان کۆدی قفڵەکەیان کردوە ئازاد بووم ..
کاتژمێر ٥ ی بەیانیە .. عەبدورەحمان حەزقیل ئەوی تریش ووتیان ئێمە دەڕۆین .. دڵنایبە دەرەوە کەسی لێنیە، بە هێمنی خۆت بڕۆ ..!
- ماکوان : ناوی شارەکە کوێییە ..؟
-عەبدورەحمان حەزقیل:بڕۆ دەرەوە لە ئەدەرەسی ماڵەکان دەیبینی شار نییە لادێیەکە ..! بەلای چەپدا بڕۆ دەچیتە سەر جادەی ١١٠ لەوێوە دەگەیتە... ماڵەکانی شاری.. ڕۆدە ..!
کەوای گووت زانیم نزیکی شارەکەی خۆمم هەموو ١٥ دەقیقە دوورم بەسەیارە ، سەرەتا چوومە متطبخی شوقەکە و دوو چەقۆی لێبوو هەردووکیم هەڵگرتوو دەرچوومە دەرەوە ژمارەو ئەدەرسی ماڵەکانم هەمووی لەبەر کرد و لەڕێگادا نوێژەکانم کرد، هەروەك عەبدورەحمان حەزقیل ووتی .. بەلای چەپدا رۆیشتم و چوومە سەر جادەی ١١٠ بۆ کاتژمێر ٩ بەیانی گەیشتمەوە ماڵی خۆمان .. لە خێزانمم پرسی چەند رۆژە دیار نیم ؟
- خێزانم ووتی : ٣ رۆژە نازانین لەکوێت خەڵك باوکی دەمرێت ئاوا ناکات .. تۆچوویت بۆکوێ .. تەلەفوونم کردوە بۆ ئەوەی تۆ بناسێت ..کەس نەیزانیوە لەکوێت؟ ..تا ناچار ئەمڕۆ پۆلیسم ئاگادارکردۆتەوە، بۆسەرچاوت وای لێهاتووە باسیکە چیی بووە..شەڕت کردوە؟
ماکوان : خێرا پۆلیس ئاگادار بکەرەوە و بڵێ هاتۆتەوە تەنها لای هاوڕێکانی بووە باپیری مردوە باری دەرونی باش نەبووە .. ئێستا لەماڵەوەیە..هیچ کێشەی نیە، دوای هەموویت بۆ باس دەکەم .. جاری وەرە ئەوبرینانەم بۆسارێژ بکەو بابچم حەمامێك بکەم ..
خێیزانم کارەکەی کرد، دوای خۆشۆردن چوومە ناو جێگا خەوم لێکەوت چەند سەعاتێك .. هەڵسام لەخەو دڵم خەریك بوو ئەتەقی.. نەمدەزانی چی بکەم ..
ماڵو منداڵم پێچاییەوە بۆ ماڵی خەزوورم ..ئەوانم داناو .. ئینجا گەڕام بەدوای هاوڕێ کۆنەکانمدا کە پێشتر یەکترمان ناسیبوو.. لەکەمپەوە بەیەکەوە بووین .. لەوانە .. سەردار و ڕێبوار دوو هاوڕێ کۆنم بوون لەساڵی ١٩٩٨ بەیەکەوە بووین لە هەمووڕێگاکانی قاچاخیدا.. هەردووکیان خەڵکی کەلاربوون .. کاتی خۆی دەمزانی.. صأیان لە هیچ نەدەکردوە.!
بانگم کردن دوای چۆنی وچاکی .. من هیچم نەووتوبوو.. سەردار ووتی بەخوا ٣ ساڵە شەڕم نەکردوە ، گیانم داوای شەڕ دەکات کێ وای لێکردووی ..بابچینە سەری ، ئەوی تریش لەو هەڵوێستی مەردانە تر بوو.. ووتی ئەوە کێ وای لێکردوویت ؟ من تۆ بناسم چەقۆیەکت بەنێ دەرقەتی دە کەس دێیت ..ئەوە - یەك کەسو دووکەس نەبوون شەڕیان لەگەڵکردوویت ..کێ بوون قسەبکە ماکوان؟
باسەکەم بۆ کردن .. ئاگام لەسەردار بوو وا توڕە بووبوو لێوی خۆی دەگەزی .. ئەوشم پێووتن کە ئێستا ئێمە هەموو ماڵو منداڵمان هەیە.. لەوانیە خوانەخواستە شتێکمان لێبیت، بەڵام لە ئێستاوە بریار مەدەن ئەگەر هاوکاری من دەکەن، من مردم ئاگاتان لەماڵو منداڵم بێت و ئێوەش شتێکتان لێهات .. ماڵو منداڵتان وەك ئەوانەی خۆمن بگرە باشتریش دەپارێزم ..! ڕێبوار ووتی باسی شتی وا هەر مەکە.. دەرۆین و ئەژدایان دەسوتینینو دێینەوە بە پشتیوانی خوا .
پاشان عەرزم کردن دووکەسی تریشمان دەوێت .. ناوی چەند کەسێکیان پێووتم خۆشم دەمناسین رەفیقم بوون بەدڵم نەبوون .. ئازابوون ، بەڵام بۆ کاتی خۆی ١٧ ساڵ پێش ئێستا ئازابوون .. پێدەچوو گۆڕابن ..
یەك کەسم شك دەبرد هەڵەبجەی سەرحەدی ناوبوو .. نەوڕۆڵی بوو لەزیندان یەکترمان ناسیبوو لە تورکیا کاتی خۆی واتا ١٧ ساڵ بەر لە ئێستا.. لە نەرویجیش یەکترمان بینیەوە ..
هەر ڕێزو خۆشەویستمان بۆ یەکتر هەبوو .. کەسێکی عەشایەر بوو.. ، منیش بەسروشتی خۆم عەشایەرم، لەگەڵ خەڵکی عەشایەردا نەبێت کەم ڕەفیقایەتی دەکەم ، لەبەر ئەوەی خەڵکی عەشایەر خیانەت کەم تر دەکەن لە هاوڕێیەتی .. بە هۆکاری بنەماڵەو عەشرەتەکەی و پەروەردی خانەوادەکەی کە عەشایەرە.. مەرجیش نیە هەموو عەشایەرێك وابێت، بەڵام من بۆ خۆم ئەو تایبەتمەندیەم هەیە .
چوومە لای و باسەکەم بۆ کرد خێرا ئەو دەستی کرد بە پلان دانان .. ئەو پلانی دادەنا هەستم دەکرد من بۆ کاری ئەو دەچم ..!
- ووتم: کێی ترمان هەیە خۆت ئاسایی ؟
- ووتی عەبە هەولێری خۆمان ..ناناسسیت ؟
- نەوەڵا..
ئەوەی شەوکە لە تورکیا پارەمان پێنەبوو لە زیندان رمانکرد لە یابنچی شوعبە .. بردینەیە لای خۆی و ٢ملیۆن لیرەی داینێ هاتین بۆ بیوكچەکمەچە ..؟!
بیرم کەوتوە باسی کێ دەکات نەمزانیبوو لە نەرویجە .. بەڕاست .. لێرەیە .. ؟
- سەرحەد.. بەڵێ لێرەیەو دووکانی پیتزای هەیە ..!
سەرحەد تەلەفونی بۆ کردو .. دوای ماوەیەکی کورت هات .. سڵاومان کرد.. ووتی عەبدووڵا ئەم کوڕە دەناسیت .. ؟
- عەبدوڵڵا ووتی ئەوە سورەی خۆمانە .. ئەی چۆن نیناسم .. لەپاڵتاکیش قسەی زۆری پێووتوم .. پێمووتوە من کێم هەر وویەتی ناتناسم ..
لەڕاستیدا من نەم ناسی بوو کە عەبدوڵڵا هەولێریە ، ناوکەی زۆر بێمعنابوو لە پاڵتاك خۆی ناونابوو - مەی خۆر - دەهات باسی ئیسلامەتیشی لەمن دەپرسی!! ..عەبدوڵڵا پارتییەکی تۆخ بوو.. 
ووتم کاك عەبدوڵڵا.. ئێ ناحەقم مەگەر وەڵامم نەئەدایتەوە وام دەزانی جەماعەتی ژوری شەڕەجنیوەکەی ..؟!
- عەبدوڵڵا: گویمەدەرێ کاک ماکوان گیان .. مادام تۆ بەمەلا موستەفا دەڵێت: خوا لێی خۆش بێت چاومانی .. جارێك هەندێك بێئەدەب قسەیان بە مەلا موستەفا دەگووت تۆ دیفاعت کرد لەوکاتەوە من خۆڵی بەرپێی تۆم رۆحی رۆح ..
- ماکوان : عەبدوڵڵا گیان تەنها لەبەر ئەوەی دیفاعم لەمەلا موستەفا کردوە تۆ منت خۆش دەویت ؟ ئاخر خۆ من لەبەر تۆ نەمکردوە ، یان لەبەر پارتی نەمکردوە ، ئەو پیاوە کەسایەتیەکی کوردەو مافی لەسەر هەمومانە کە رێزی بگرین، مەرج نیە پارتی بیت دەبێت حوورمەتی بارزانی بگرێت ، بەڵام سەرکردەیەکەو مردوە .. بەهەڵەو چاکەیەوە جێگای شانازیمانە وەك کورد ، بەڵام من پارتی نیم و لەبەر پارتی دیفاعم نەکردوە ..!
-عەبدووڵا: بەدی دەزانم ئەمن هەر کەس مەلاموستەفای خۆش بوویت خۆشم دەویت ..!
- ماکوان :تەماشایەکی سەرحەد مکرد پێم گووت بەخوا بەکەڵك نایەت .. !
- سەرحەد: لێ مەترسە لە سەر من ..!
- عەبدووڵا: چییبووە پێم بڵێن .. سەرحەد بۆی باسکرد .. عەبدوڵڵا ووتی توخوا کاک ماکوان من بەکەڵك نایەم وەڵڵاهی عەیبە وادەڵێت.. من لەخزمەتم برام..
- ماکوان : زۆر سوپاسم کردن و پێگووتن کات دیاری دەکەین .. بەڵام زۆرم بەلاوە سەیر بوو سەرحەد کۆنە یەکێتی و ئەمیش پارتی، نازانم چۆن ئەوەندە رەفیقایەتیان خۆش بوو..! دوای بۆم دەرکەوت شەریک بوون .
پاشان چووم بۆ ماڵی کاك موستەفا ..دوام لێکرد هاوکاریم بکات ، هەموو باسەکەم کرد بۆ کاك موستەفا و باسی ئەوەم کرد کە نیازم هەیە کارێك بکەم زۆر ترسناکە ..ئەویش هەرچۆن بووە من هێرۆ دەفرێنم و با سەیران خانیش ئاگاداربێت ، بۆیە ئەو کچە دەفرێنم زانیاری لایەو تەنها ئەوە زانیاریم بداتێ..!
من ئەو کەسانە هیچیان ناناسم ..سەرداوی من تەنها هێرۆیە بۆ دۆزینەوەی فارسەکان و ئینجا نەرویجەکانیش..! زیاتر بە شەرحەوە بۆم باسکرد .
-کاك موستەفا : با سەیران نەزانێت ، من لەگەڵتم بەڵام تەحەمولی ئەو قسە ناکات..!
- ماکوان : من دەڵێم بابزانێت و خۆشی ئاگاداربێت..چونکە سبەینێ خۆی دەبێتە شاهید لەسەری
-موستەفا: چیت پێباشە بیکە لەگەڵتم .. چوو خێرا ٣٠ هەزار کرۆنی بۆ هێنام ، ووتی: ئەوەت با پێبێت تۆ ئیشت نیە ئێستا- دەزانم پێویستت بەپارەیە .
ماکوان : لەڕاستیدا زۆر پێویستم بە پارەبوو .. تۆزێك خۆم باداو ووتم نامەوێت شکور بۆ خوا هەیە ، بەڵام بەزۆر دای بەسەرمدا .. سەیران خانم بانگ کرد و زۆر بە کەساسی باسەکەم بۆکردو ترسناکی کارەکەم تێگەیاند ..
لەڕاستیدا دڵم ئەلەرزی لەوەی توڕە بێت لێم قوبوڵ نەکات ...کەچی هەڵوێستی لە کاك موستەفا باشتر بوو ووتی خۆم بانگی دەکەم و بیفڕێنە..!
لەشارەکەی خۆمان تەکیەی سۆفی تورکەکانی لێبوو .. یەکیك لە سۆفیەکانیم دەناسی خەلیفەی تەکیەکە بوو... چووم بۆلای
- ووتم: دووکوڕی ئازام پێوویستە سایەقی باش بکەن و بەهێز بن خاوەنی هێز و عەزەڵات بن ، چونکە لەو کارانەدا تورك باشترن، متمانەم بە عەرەب نەبوو هەرچەندە زۆریش بوون ، بەڵام تورکەکان نهێنی پارێزن.. وەفاشیان باشترە تا عەرەب.
٧ تەلەفونی چاکم پەیداکرد کۆنفرانسی سکایبم تێدا دامەزراند و هەموو کارە تەکنیکەیکانم چاك کردو ئامادەم کرد بۆ ڕۆژی دیاریکراو.
کاتم دانا و پلانم دانا بۆفراندی هێرۆ .. لەگەڵ موستەفاو سەیرانخاندا .. ناوی ئەو جێگایەم پێووتن کەدەیبەمو ماڵی کوڕیکی هاوڕێ خۆم بوو چووبەوە بۆ کوردستان ..
- ووتم: وەرن دانیشن خۆشتان گوێبگرن ..من هەمویشی تۆمار دەکەم بەڤیدۆو دەنگیش .. ڕازی بوون پێشوەخت ئەوان چوون بۆ ئەو جێگایە، هەر لە شارەکەی خۆمان بوو .. من و ئایدن و سولێمان واتا دوو تورکەکە چووین هێرۆمان هێنا و خستمەنا ناو ڤانێكو گەیشتینە جێگای مەبەست .
چۆنیەتی هێنانەکەی ئاسان بوو .. هێرۆ خۆی سەیارەی پێبوو،، سەیران خان دوای لێکردبوو بچیێە لای دەواجنێك لەوێ هەیە.. گوایە هێلکە دەکرێت بێت بەشویندا بیباتەوە، ئەو ناوش بۆ خۆی چۆڵە ..
ئیمەش لەونەودەا بووین ئەو دووکوڕە تورکەی لەگەڵ من بوون چوونە نزیکی وگرتیان و خێرا فێیاندایە ناو سەیارەکە و هێنایان و منیس لەناو ڤانەکەدا بووم بۆ ئەوەیە نەترسێت.. ووتم هێرۆ ئارام بە.. ئاقڵ بە .. ، صێرا تەلەفونەکەم لێسەند و بە هەرەشەوە پێمگووت : با وەك سەگ نەتۆپێنم تەنها دەمەویت قسەت لەگەڵ بکەم ..
پاشان سوچی سەیارەکەم لێسەندو دەمە دەستی ئایدن کە سیارەکەی بنێت بە شوێنماندا لەڤانەکەدا دامنیشاندو ووتی بۆ کوێ دەچین ووتم بۆ ماڵی سەیران خانی پورت عەلاگەیەکم کرد بەسەریدا فڕاندمە ژوورەوە دامنیشاند..
- ‌هێرۆ ووتی: ئەوە کەی ماڵی سەیرانە ..!
- منیش ووتم با ئەوە ئێستا سەیران دێتە ئێرە... یەکەم پرسیار لێمکرد ووتم ئەو دوو فارسە ماڵیان لەکوێذایە من تەنها ئەوەم ئەویت لەتۆ .. ؟
ئەوەشی بەسەرم هاتووە بۆم گێراوە کە لەسەر تۆ بووە ، تاتۆڵەی خۆم لەوان نەکەمەوە ناهێلم بڕۆیتە دەرەوە .. بۆ زانیاریت کارەشم سەربەخۆ نەکردوە ئەوە کاک موستەفا و پورت لێرەن ..!
هاتنە لامان هەڵبەت دوای ئەوەی ئەدرەسی کوڕە فارسەکانم وەرگرت و دڵنایبووم راستدەکات لە ئەنتەرنێت ئەدرەسەکەم لێدا ناوی هەردووکوڕەکە هاتە سەری ناویان بابەك و فەرهاد بوون .. ئینجا سەیران خان قسەی زۆری پێگووت بە هێرۆ خەریك بوو پەلاماری بدات .. من نەمهێشت، بە سیەران خان و کاك موستەفام گووت بەهی چشیوەیەك تەلەفونی ندەنە دەست رانکەتا چوونکە گیانی ئیمە دەکەیتە ژێر دەستی ئەو بێڕەوشتانەو دەمانکوژن ..‌!
بە ئایدن و سولەیمان ووت کارم بەئیوە نەماوە بڕۆن.. تا کاتێکی تر یەکتر دەبینینەوە ..
ئینجا .. لەماڵی موستەفا پلانم دانا لەگەڵ عەبدووڵاوسەرحەد سەردار و ڕێبوار.. کە عەبدوڵڵا دەچێت حەيشیش بکرێت یان هێرۆین هەرچی بێت لێنابکرێت.. لە دەرگا ئەدات کە درگاکە کرایەوە .. ئەوکات هەر چوارمان خۆمان دەکەین بەژوردا ..
بۆیە زۆر لە پۆلیس نەدەترساین دەمانزانی ئەوانە هەرگیز پەیوەندی بە پۆلیسە ناکەن چونکە خۆیان پاشەڵ پیسن ..
عەبدووڵا خۆی کرد بە تلیاکی و موعتاد .. باشی لێدەزانی دای لەدەرگاکە ووتی : ئەدرەسی ئیوەیان داومەتی من خەڵکی ئەفغانم پێویستم بە ‌هێزە .. یاخود ئێنەرجی ، ئەوانەی دەرمان بەکار دێنن پێدەڵێن ئێنەرجی ، ١٠٠٠ کرۆنی گرت بەدەستیەوە بۆ ئەوەی نەڵێن پارەی پێنیە تەماع بینگرێت.. ووتی ئینەرچیم پێویستە هاوڕێکی خۆتان ناردوومی .. لەم قسانەدابووە عەبدووڵا بەو بچوکیە خۆی قژی گرتو لەدەرگاکە هێنایە دەروە هەرئەوەندەم زانی سەردار باوەشی پێاکردو خۆی وعەبدووڵاچونە ژورەوە دەرگایان داخست و ٢ دەقەی نەبرد عەبدووڵا ووتی وەرن راکەن ..!!
هەموو خۆمانکردە ژووورەوە .. تەنها خۆی لەماڵ بوو .. ووتمان کوا رەفیقەکەی ترت .. ووتی لەدەروەیە .. عەبدووڵا خێرا پانتۆڵەکەی لێپێ دەکەند و رووتی کردوە جلی لەبەردا نەهیش تەنها دەرپێ کورتێك نەبێت..
ووتم :بۆ وادەکەیت عەبدووڵا ئەوە جائیز نیە .. ؟
عەبدووڵا: خۆ گەوەرەکچ نیە ..هتیمی وا با ئاگامان لێبیت، برام نە دزیەوە تەلەفون بکات نە چەقۆیەك بشاریتەوە .. ئێمە ناوماڵەکەی شارەزانین ..!
ڕێبوار هەرچی چەقۆ بوو لەماڵەکەدا خستیە تەنەکەی خۆڵەکە ولای مەتبەخەکە وەستا سەرحەد پاڵی خستو چووە سەر پشتی دانیشت ، سەرداریش لە دەرگاکە حەرەس بوو ..
ئینجا من دەستم کرد بەقسە لەگەڵ بابەك.. هەڵبەت ناوی بابەك بوو .. ووتم بابەك من وەك تۆ نامەردنیم یەك زلەت لێداوام لایت نادەمەوە بە مەرجێك راست پێم بڵێیت ئەوانەی منیان گرت کێبوون چیان دەویست لەمن .. 
ئینجا بزانم فەرهادی هاويڕێت لەکوێیەو کەی دێتەوە .. ئاقڵ بە با عەزێتت نەدەم و هیچ کەس لەژیر دەستی ئیمە رزگارت ناکە ئەمڕۆ ..؟
دەستی کرد بەگریان ..
عەبدووڵا لی نزیك بوویەوە هەتا هێزی تیدابوو پیداکێشاو گۆرەوەیەکەنی خۆی خنی بەدەمیدا ووتی گوێم لەدەنگت نەبێت..
وەڵا چرکەی نەما ..
سەردار ووتی:ماکوان گەنجێك بۆ ئەم ماڵە دێت ئەوکەسیە کە مەبەستە .. چووم ئەو بوو ووتم خۆیەتی سەردارم دوورخستەوە لەدەرگاکەو خۆم دەرگاکەم کردوە بەهێواشی بۆ ئەوەی راستەوخۆ خۆی بیتە ژوورە ، ئەوەی دامناوبوو سوپاس بۆ خوا روویدا ..دەرگاکەی کردوە بە دەنگی بەرز ووتی بابەك چۆندەرگا بەجێدێڵی ..؟ 
قسەکەی تەوەنەکرد ملیم گرتو دام بە زەوەیەکەدا سەردار چووە سەری و عەبدووڵا نازانم لە کوێ قەیاتنی پێڵاوی ئامادەکردبوو خستیە ملی و بەقیتنەکە هەڵیساندەوە ... منی هەردمەوگووت خەفەشو،،خەفەشوو بۆ ئەوەی دەنگی لێوە نەیەت ..
عەبدووڵا خێرا ئەوی رووت کردوە بابەکی هەڵساند لەژیر سەرحەدا و فەرهادی پاڵ خست و ووتی بابەك بچۆ سەر سکی دانیشە.. هەردوکیان بیکەوە قفڵ کرد بوو زو زوویش و قچێکی دەکێشا بە سەری فەرهادا .. لەڕاستیدا پێم ناخۆش بوو .. پێگووت کاکە وای لێمەکە ئاخر ئەوە دەسەڵاتی نیە تەواو بەسە..
ئینجا سەردار چەقۆیەکی دەرهێنا ..ووتی ماکوان پێن بڵێ ئیستا ماڵەکەتان پڕیەتی لە هیرۆینو کۆکاین و حەشیش بگەڕین هەمووی ئەدۆزینەوە .. ئێمە نەپارەمان دەوێت نەهیچ بۆ ماکوانتان گرتوە؟
-فەرهاد ووتی ئاغا ماکوان .. من قسە دەکەم بەس با بابەك هەڵسێت .. لەسەرسکم .. 
ووتم باشە ..قسەکە ..
- فەرهاد : ئەوەی روویداوە هیج پەیوەندی بە ئێمەوە نیە هێروو باسی تۆی بۆ ئەندریاس کردوە ..!
- ماکوان : ئەندریاس کێییە؟
- فەرهاد : سەرۆکی ئەو باندەیە کە ئیمە کاری تێدا دەکەین .. ئێستا هیرۆ لەگەڵ ئەودایە ..
- ماکوان : واتا بەیکیشەوە دەخەون ؟
- فەرهاد : بەڵێ وەك ژنی وایە .. هەمیشە بە یەکەوەن.. هێرۆی فێری دەرمان کردوە ..!
چپاندم بەگوێ عەبدووڵاو سەرداردا ووتم بڕۆ ماڵەکە جوان بگەرێن .. بزانن هیچ دەرمانێك ئەدۆزنەوە .. رۆشتن دوای گەڕانی زۆر لەپشتی بۆیلەرەکەیاندا جەنتایەکیان دەرهێنا پڕبوو لە دەرمان ..!
- بابەك : ئاغا ئەگەر ئەوە بەرن ئێمە دەکوژن جەماعەتی ئەندریاس..!
- ماکوان : باشە نایبەین .. بەمەرجێك من دەمەوێت تۆڵەی خۆم لە ئەندریاس وجەمەعەتەکەی بکەمەوە وەرن ئێوەش هاوکارم بن نە کارم هەیە بەسەرتانەوە ، نە ئەم جانتایەش دەبم .. ئێوەش من باش دەناسن .. کەمن لەم جۆرەکارانە دوورم ؟ وایە
- بابەك : وایە.
ماکوان : کەمادام وایە .. ئەدرەسی ئەندریاس و ئەوانم بدەڕێ .. ئەو کەسە کێبووە کە سپارەکەی کردوە بەدەمو چاوی من داو بێ هۆشی کردم؟، چونکە ئەورۆژە ئێوەشم بینی لەگەڵیاندا..؟
فەرهاد : ئەوە کوڕێکی سویدیە ناوی توونە..یە ئەوە زۆر هیچ پوچە..
ماکوان : بەڕاست هیچ پوچە .. ئەی بۆ لەگەڵیدا هاتن عەبدووڵا دەستی داهێناوە لێبدات دەستیمگرت .. ووتم ئەسیری بەردەستمانە لیبدەین یان لێنەدەین هیچ ئازایەتی نیە ..!
ئەدەرسمان وەرگرتو شوێنی دانیشتنیانو شەوانی دیسکۆ و باڕەکانیمان هەموویمان زانی ..
ئینجا .. بە جەماعەتم ووت : بیانبەسینەوە بە قایمی وبا جلەکانیان بکەنەوە بەریان .. دەستمان کرد بە بەستنەوەیان .. تێپو هەمووشتێكمان پێبوو خۆمان .. بەستمانەوە دەمیشیانم بە تێپ بەست بەڵام وویستم دڵنیای بم لە لوتەوە بەئاسانی هەناسە ئەدەن .. باش بستمانەوە ،، جانتەکەم لەپشت بۆیلەرەکەدا هێنایە دەرەوە ..
عەبدووڵا ووتی: من هەموویت بۆ ساغ دەکەمەوە.. خەمت نەبێت!
ماکوان : وەڵامم نەداییەوە هەمو دەرمانکانو هەندێك پارەی تیدا بوو لەسەر کورسیو شتەکان بڵاومکردوە و ئینجا - سەردار ووتی کاکە بیانسوتێنین ؟.. کورە ووتم ئەوە باسی چی دەکەن .. من ئەیان پارێزم و بۆ ئەوەی ڕزگاریان بێت لەو دەردەی هەیانە ..
تەلەفونەکەی خۆمم دەرهێناو ووتم هەمووتان بچنە دەرەوە سەیارەکە بهێنە بەردەرگا..
چوون هەموو سواری سەیارەکە بوون .. منیش لە ژورەوە مابوومەوە .. تەلەفونم کرد بۆ پۆلیس .. ناوی خۆم ووت و بە سورشتی حاڵ لای پۆلیس کە بەتەلەفونی خۆت بیکەیت ژمارەکەت و ناوەکەت و ئەدەرسەکەت و تەنانەت ئەو جێگایەشی لێ وەستاوەی دەزانن .. منیش هەموویم بەراستی ووت چوومە بەردەرگاکەیان ، بەڵام یەك گۆڕانکاری بچوکم تێداکرد.. ئەویش ووتم : لەو جادەوە رۆشتووم لەبەردەرگای ماڵێکدام شەڕە فریان کەوون .. بەدەم قسەوە نزیکی سەیارەکە بووم بەوانم گووت بڕۆن من نایەم نیوەی کارەکەمان تەواو نەبوو ئێوە لەم ناوە نەمێنن پۆلیس وابەڕێوەیە .. ، بەڵام ووتیان ئەی تۆ؟ .. ووتم خەمی منتان نەبێت دوای تێتاندەگەینم.. خێرا رۆشتن..
لەوناوەدا خۆم ماڵاس دابوو کە پۆلیسەکان هاتن دەستم، لێڕاگرتن، خۆم ئاشکرا کرد لێیان ..ووتم من بووم تەلەفوونم کردوە لێرەوە وویستومە بچم بۆ ماڵی ناسیوێکم لێرەیە دەنگەدەنگ لەماڵيدا بووە کە منیان بینیوە تەلەفونم کردوە زانیومە شەڕە بەرەو رووی من هاتوون ، منیش رامکردوە ئەوانیش بە سەیارەیەك رایانکردو منیش خۆم حيشارداوە تا ئێوە هاتوون ئەوە ماڵەیە.
- پۆلیس سەیارەکە چی بوو .. شتێکی خەیاڵم گووت .. کە ووجودی نەبوو .. کەچوونە ماڵەکەوە ٢٠ دەقەیقەیەکیان پێچوو من هەر لەگەڵیاندا وەستابووم، کوڕەکانیان هێنایە دەروە .. هەردووکیان حەبەسابوون .. کە منیان بینی لەگەڵ پۆلیسەکان قسە دەکەم ..
بۆیە ئەوکارەشمکرد سیکۆلۆژیەتی ئەو خەڵکە تاوانبارانە دەزانم ، کە ئیتر بیری تۆڵە سەندنەو ناکەن، بەڵکو ئاقڵ بن کە دەچنە زیندان، ئینجا جەماعەتی نەرویجیش ناچنەوە بەلایاندا بۆ ئەوەی خۆیان تێنەگەیەنن، ژیانی ئەو گەنجانەش نەفەوتێت ڕزگاریان بیت لەدەستی ئەو باندە ..
گریمانی ئەوەشم دانابوو .. بڵێن کە ماکوان هاتۆتە سەرمان .. ووتم ئەگەر وایشیان گووت ،دەڵێم درۆ دەکەن ئەو ەبە هۆکاری ئەوەی من تەلەفوونم بۆ ئێوە کردوە بۆیە دەیانەوێت من تێوەگلێنن ، منیش بۆ خۆم کونیەم پاکە هیچ ترسم نەبوو، لە ٨٠% دڵنیا بووم کە خۆیان لەمن ناگەیەنن چوونکە تاوانیکی گەورەتریان کردوە منیان فڕاندوە .. لەبەر ئەوە زۆر دڵنایبووم کە هیچ ناکەنو ، ئەوەشی من دەیکەم سەرتێکدانە لەوان.
ئەوانیان برد بۆ فەرمانگای پۆلیس .. منیش تەلەفونم کرد بۆ جەماعەت ووتم بەگرێنەوە هەڵبگرن بابڕۆین ..
چووینەوە بۆ ماڵەوە لەڕێگا بۆئەوانیشم باسکرد چیم کردوە، لەماڵەوە پشوویەڵ بدەین پلانم دانا بۆ چوونە سەر ئەندریاسو جەماعەتەکەی هەر ئەم شەو بۆ ئەوەی سود لەکات وەرگرین ئەوانیش بڵاوە نەکەن..
سەیران خان تەلەفونی بۆ کردم ووتی : ماکوان فریاکەوە هێرۆ بەمنو موستەفا داگیر ناکرێت و خەریکەدەمرێتو هاوار دەکات .. چی بکەین؟
ووتم هەوڵبدەن هێوری بکنەوە تا دەگەمە لات و هیچ تەلەفونێکی لەبەر دەست نەبێت و رانەکات..؟

چاوەڕێ بن ماویەتی

بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شــــــــــــى دووه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێيه‌م كليك لێــــــــــــره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چواره‌م كليك لێـــــــــره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پێنجه‌م كليك لێره‌ بكـــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى شه‌شه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌وته‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌شته‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى نۆيه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى ده‌يه‌م كليـــــــــــــك لێره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يازده‌هه‌م كلـــــــــيك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دوازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكـــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێزده‌هه‌م كليك لێــــــــره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چوارده‌يه‌م كليك لێره‌ بكـــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكـــــــــه‌
بۆ خوێ،دنه‌وه‌ى به‌شى شازده‌هه‌م كليك لێــــــره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌فڤده‌هه‌م كليك لێـــــره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌ژده‌يه‌م كليك لێره‌ بكـــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى نۆزده‌يه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيسته‌م كليـــــك لێـــــــره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست و يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست و دووه‌م كليك لێره‌ بكه‌
به‌روار: 14/08/2016
بینین: 2727