ئەدەب و هونەر
  کەبالا وزەردەشتی .. فێڵەکانیان و چۆنیەتی یاریکردن بەخەڵکی ...٢٥
ماكوان كه‌ريم
لەگەڵ ئەندریاس بەینم باش بوو .. خەریك بوو ڕێدەکەوتین .. مۆبایلەکەم دایە قسەی خۆی بکات لەگەڵ ناسیوەکانی خۆیدا .. هەرچەندە کاکە عەبە ڕێگر بوو.. منیش عەرزم کرد ئاساییە بەشێکە لە پلانەکەم ..
لەم کەین و بەینی قسانەدا بووین شاگردێکی کاکە عەبدووڵڵا سەری دەرهێنا ووتی: ووریا بن پۆلیس هات ..!
-عەبدوڵا .. وویستی سەری بگرێت بیکات بە تەنورێکدا و لەوێدا بیشارێتەوە ...!!
- ماکوان : وازی لێبێنە حەقی ئەوت نەبێت بڕۆ بزانە بۆچی هاتوون .. ئەو دانێ بۆ من ..
- ئەندریاس : ماکوان ئەگەر پۆلیس هاتوون .. من ئاگادار نیم .. هیج پەیوەندی بەمنەوە نیە دەزانی ؟
- ماکوان دەزانم هەر باسی ئەو موزعەش مەکەو بابڕۆینە سەرەوە بزانین چی باسە ؟
- ئەندریاس : بەڕاست ؟
- ماکوان: بەڵێ بەراستمە تۆ یەکێکی لە گروپی خۆم ئەگەر پەیمانەکەت ببیتە سەر؟
- ئەدریاس : تۆشێفی گەورەیت .. واتا وەستای گەورەیت ..
هەردووکمان بەیەکەوە هاتینە سەرەوە .. نە پۆلیش بوون نەهیچ بەڵکو فەرمانگای تەندروستی بوون هاتووبوون بۆ پشکنینی پاك و خاوێنی .. شاگردەکەی چونکە، بە ڕەش کاری دەکرد نەرویجیشی نەدەزانی بە پۆلیس تێگەیشتبوو..!
- عەبدوڵڵا: قسەی لەگەڵ ئەوان دەکرد زوو سەیرێکی منیش ی دەکرد دەیگووت ئاگات لێبێت رانەکات ..
- ماکوان : کاکە تۆ خەریکی ئیشی خۆت بە ؟، من خواخوامە ڕاکات .. خوای بکردایە ئەوپیاوەتیەی بکردایە مەمنونی دەبم ، تازە ئەوە چۆن ڕادەکەت تۆ خەمی خۆتت بێت خەمی ئێمەت نەبێ ..
ەبیکەوە چووینە بازار کراسو پانتۆڵم بۆ کڕی.. ١٠٠٠ کرۆنم دایە ووتم بڕۆ ..
ئیسراحەتی خۆت وەربگرەو یەکتر دەبینینەوە .. بەس ئەندریاس تۆ زۆر بچوکی .. جارێکی تر بیر لە یاری کردنی مەکەرەوە لەگەڵ مندا .. حەز ناکەم بێیتە بازاری من .. تۆ نەرویجیت ، توانای شەڕی گروپی ئێمەت نیە ، پیاو کوشتن لای ئێمە ئاسانە ، لای ئیوە ئەگەر زۆر عوقەبە بدریت ٤ ساڵە بۆ ٧ ساڵە، لای ئیمە پیاوکوشتن زۆر ئاسانە ، مەیە ناو ئێمە .. لەوانیە لەیەك جار لەگەڵمدا بکوژرێت..
بۆیە وام گووت بە ئەندریاس بۆ ئەوەی بترسێت و بڕواتو مەشغوڵی سەرسەریەتی خۆی بێت و منیش رزگارم بێت لەدەستی .
- ئەندریاس : ماکوان هەرچی بیت من قوبوڵمە ..!
- ماکوان : ئێستا فەرموو بڕۆ .. ڕۆیشت ..
دەمزانی ئەوروپی ئەو کێشەیەی هەیە بەتایبەت ئەوانەی کە زۆر حەز بەتاوان دەکەن واتا حەزیان بەتاوان کردنە .. ئارەزوی ئەوە دەکەن لەگەڵ گروپ و کەسی کەسێکی بەهێز بن و بیان پارێزن لە سایەیدا بن وەك کویلەیان لێدێت..
بە پێچەوانەوە ئەو کەسانەی لە ئەوروپادا لە سەر بنەمای تەندروست پەروەردە دەبن ، هەمیشەهاوکاری یاساو پۆلیسن و هەڵە قوبوڵ ناکەن .. جا ئەندریاس لەو شێوە مرۆڤانەیە کە حەز بە تاواندەکات ، دیار بووکاریگەری فیلمی ئەمریکی و خوێندنەوەی رۆمانا مافیەیەکانیشی لەسەر بوو ، لەسەرو هەموویشیەوە بەداخەوە لە ناو گروپی کەبالادا کار دەکات .
چوومەوە بۆلای عەبدووڵا.. تەماشام کرد سەرحەدو سەردارو ڕێبواریش لەوێن .. منیش بە پێکەنینەوە ووتم هەرمنتان نوقسانم ، دوای سڵاو کردنو دەربرنی خۆشەویستی بۆیەکتری ووتم : .. خێرە هەمووو کۆبونەتەوە؟
- سەردار : مامە ماکوان عەبدووڵا تەلەفونی کردوە دەڵێت : فریاکەون ماکوان ئەندریاسی بردوە نەکو شتێك لەماکوان بکات..!
- ماکوان : براکانم ... ئەو کابرایە ئێستا زیڕەی کردوە .. ئێمە چێ لێبکەین خۆ مافیانین تا داوای پارەی لێبکەین .. باشە چی لێبکەین هەر دەبیت بڕوات، دەبێت ئێمە ڕزگارمان بیت لەدەستی بۆچیمانە ..؟ ئەی وانیە ؟
- عەبدووڵڵا: وەڵا تا یەك ساڵ هەویرم پێدەشێلا ..! بەس پێم بڵێ توخوا ماکوان کەبالا چییە ..
لەم نەرویجەدا هەرچی فیعلە دەیزانم ئەم کەبالایە نازانم چییە؟
- ماکوان : کەبالا ؛ لە بنەڕەتادا گەل وهۆزێکی مەزهەبی جولەکەن .. واتا لەمەزهەبوە خۆیان جیاکردۆتەوە .. تواناو کاریگەریان کردوە بەسەر هەموو دەوڵەتو ئاینەکاندا بە ئیسلام و مەسیحیو.. ئاینەکانی ترەوە .. بەهۆکاری فیکری صەنوسی و ثیۆ سۆفی ..
- سەردار: شەرحی بکە برا هیچ تێناگەم ؟
- ماکوان: کەبالا واتا :- کۆمەڵێك کە خۆیان لەسەرو هەموو شتێکەوە دەزانن واتا سیاسەت دین و تەنانەت کتیبە ئاسمانیەکان ، بڕوایان بەهەموو پێغەمبەران هەیە ، تەنانەت بڕوایان بە پیغەمبەری خۆشمان هەیە محمد صلی اللە علیە وسلم ، هەموو پێغەمبەران بە هێزی شاراوە ناودەبن لەلایان تاجی کەبلاوە توانیان پێدراوە تێکەڵ بووە بە گیانی ئەوانیش ، واتا خوا تێکەڵ بووە بەگیانی پێغەمبەران .. هەڵبەت قسەی خۆیانە ..
خوای کەبالا .. وەك ئەو خوایە نیە کە ئێمە بڕوامان پێیەتی خوای کەبالا پێك هاتووە لە دە بەش، بڕوایان وایە .. سەرەتا خوا .. هەبووە، بەڵام هیچ تواناو قودەرەتێکی نەبووە.. تا ووردە ووردە لەنەبونی خۆی ئەو خوایە بە دە پێکهاتە خۆی دروستکردوە .. کە بریتین :-
یەکەم : تاجی شاهی 
دووە: حیکمەت 
سێیەم: مەعریفەت و زانست 
چوارە: ڕەحمەت 
پێنجەم : توڕەی تۆڵە سەندنەوە
شەشەم : بەرزی و شکۆمەندی
حەوتەم : گەورەی و پیرۆزی
هەشتەم : شاهەنشاهی 
نۆیە: بونیادو سەرەتا 
دەیەم : تواناو دەسەڵاتی شاهی
ئەم دەپێکهاتیە ناویان ناوە خوا.. یان کەبالا .. ناتوانێت بەتەنها هیچ بکات ، بەڵکو پارچە پارچەیە تا ئەو کاتەی هەموو یەهوود بەسەرۆکایەتی ئەم گەل و هۆزی کەبالایە کۆدەبنەوە حوکمی دنیا دەکەن لە فەڵەسطینەوە .. پێان وایە ئەو سەرکردانەی کە گەورەن هەموو رۆحی پاکن و دەبێت ئەمان پیرۆزیان پێبدەن، وەك پێغەمبەران وان ، ئەوەی لەگەڵ ئەمانیش نەبێت رۆحی پیسەو لەناوی دەبەن و دەیکوژن وەك یەکیک لە سەرۆکەکانی کۆنی ئەمریکا.. کوشتیان .!
پێیان وایە .. کە هەموو پێغەمبەران سەردارو خاوەن توانا بوون بۆیە گەیشتونەتە ئەو ئاستە خوا لەناو لاشەیاندا تواوەتەوە کتێبی زیاتری بۆ ناردوون .. بۆنمونە بڕوایان وایە موسا تەوراتی بۆ هاتوە بەڵام کتێبکی تری بۆهاتووە ..بەناوی تیلمود، ئەم تیلمودە تایبەتە بەم تایفەیە و دەماودەم لە موسایان وەرگرتوە کتێبی باطنی ئەوانە .. ئەوەی کتێبی باطنی نەبیت بە جاهیلی دەزانن..ئەمانە پێیان دەوتریت کەبالای جولەکە ..!
کەبالای مەسیحیمان هەیە.. ئەم جۆرە تائیفەیە ، بروایان وایە .. بێجگە ئەو کتێبەی کە بۆ عیسا هاتووە واتا ئینجیل .. 
عیسا سەلامی خوای لێبیت ١٢ حەواری هەبووە دەماو دەم فێری کتێبی باطنی کردوون ، ئەویش ئەو ثیۆ سۆفییە .. لەڕێگای گەروەترین ئافرەتی ساحیرەوە لە ساڵی ١٨٣١ لەدایك بووە ناوی (هیلانا پترۆفینا پلافاتسکی)ە خەڵکی رووسیایەو لەساڵی ١٨٩١ بە هەلاکەت چووە..
ماوەی ٢٠ ساڵی ژیانی نادیارەو لە پڕ دەردەکەوێت کۆمەڵەیەك دروست دەکات بەناوی کۆمەڵەی فریاکەتن ، یان لەهەر ووڵاتێك ناوێکی لێنراوە .. توانی لە سوریا و قاهیرەو ئەمریکاو هیندساتان ئێران وئەوروپاو روسیادا زۆرترین خەڵك کۆبکاتەوە، زۆربەی ووڵاتانی جیهان گەڕاوە.. چۆتە تبت و لەوێ گوایە لەگەڵ رۆحانیەکاندا قسەی کردوە ، کردویانە بە نوینەری خیان بە فەلسەفەی ثیۆ سۆفی و وزیاد لە دەساڵ خەریکی بڵاوکردنەوەی ئەم بیروبۆچوونە بووە، پێان وایە کە بنەمای هەموو ئاین و فەلسەفەیەك ثیوصۆفیە ..!
- سەرحەد: ئەی بێزەحمەت ثیۆصۆفی چییە؟
- ماکوان : ثیۆ واتا ..اللە صۆفی واتا حیکمەت .. واتا حیکمەتی اللە ..
- سەردار: ماکوان کەبالای لەناو ئیسلامدا هەیە ..؟
- ماکوان : بەڵێ بەدڵناییەوە هەیە ، کەبالای جولکەو مەسیحی ئیعتراف بە کەبالای ئیسلام دەکەن، دەلێن ئەوە ئیسلامی راستە، ئەویش تەنیا ئیعتراف بە شیعە دەکەن .. هەوەها دەڵێن :
قوئان بۆ محمد هاتووە ، ئەویش عەلی فێری باطنیاتی ئیسلام کردوە و کتیبەکەی داوتە دەست ئەو تا سەردەمی مەهدی دیت ئەوانیش باطنی دەزانن و ئەهلی کەبالان . ئیمامەکانیان فیری باطنی دەکەن ..!
ئەگەر تەماشای هەموو ئەو ئاینانە بەکەیت لەیەك نزیك نو لەیەك دەچین
- سەردار: واتا شیعە کەبالان .. ؟
- ماکوان : ئەوە قسەی کەبالا ی جولەکەو مەسیحیە .. دانی تەواو دەنین بە شیعەدا پیان وایە ئاینی ئاسمانیە ، بەڵام ئەهلی سوننەت نا .. بە شەر و خراپەکار ناسندوویانن..!!
جا ئەمانە گروپیان هەیە لە هەموو جێگایەکدا .. خەریکی سیحرو جادوون .. بە ناوی سیحری ڕە شە وە ناسراون..
گروپی تریشیان هەیە وەك زەردەشتیەکان .. بوزیەکان ..مانیەکان .. ساتنیستەکان ، نوێگەراکان .. ماسۆیەکان ...صوفیە کڵاو سەوزەکان کە نزیکن لە شیعەوە جاران پیان دەترا قزڵباشیەکان .. هەندێکی تر بەناوی شێخ و فاڵ گروە و ئەوانەی چەقۆ و شمشیر بەکار دێنن لەم کۆمەڵانەن .. جا هەریەکە ناوێکی وەرگرتوە . لە هیندستان ووجودیان زۆرە و لە ئەمریکا لە نیۆرك لەرووی مادیەوە زۆر بەهێزن ..
- عەبدووڵڵا : دانیشتنەکەمان خۆشە با بڕۆم دوو پیتزا دروست بکەم بیخۆین ..
- سەرحەد : وەڵڵا کاك ماکوان من نیازم بوو لەماوەیەدا ببمە زەدەشتی ‌!! ئەوەندە وتیان ئاینی کوردە...
- سەردار : وەڵاهی ئەوەندەی من بزانم زەردەشت کورد نەبووە فڕی بەسەر کوردیشەوە نیە ، لای فارسێك یان ئەفغانیەك بڵێ زەردەشت کوردە.. ئەکێشت بەدەمتا ، یان لای پاکستانی و هیندی بڵێ زەردەشت کوردە ئەوەندە جرط بۆ لێئەدا تا خێل دەبیت .. کوردی چی وەڵڵا فری بەسەر کوردەوە نیە ..!
- ڕیبوار : کاکە دە پەلە مەکەن سەرتان لە منیش و ماکوانی براشم تێکداوە .. هیچ نەبێت بە بگەینە ئەنجامێك لەسەر کەبالا.. موزوع مەگۆڕن .. چیمان داوە لە زەردەشتی .. ئادی ماکوان ی برام بەردەوامە..؟
- ماکوان : ڕاستە باسەکان دەڕوات و دێت، بەڵام هەموی یەك سەرچاوەن لە جولەکەوە سەردەردێنن .. جارێ ئەم زەردەشتیەی کە ئێستا لە کوردستان هەیە ، هەمووی قسەی جادوو سیحرەو هەندێکیشی هەڵخڵەتاندی ئێرانە بۆ نفوزی خۆی لە ناوچەکەدا ..
جا ئەوانە کێن باسی ئاینی زەردەشتی دەکەن هەرو اتەماشاکەن ؟
لەماوەی ڕابووردا دەنگۆی ئاینی زەردەشتی و فەلسەفەی زەردەشتی و ئاینی کوردانی باوك و باپیران! سەریهەڵدا لە ناو ناوەندی شەقامی کوردیدا، ئەوانەی بانگەشه‌ یان بۆ ده‌کرد لە ناوەڕاستی نەوەدەکاندا کۆمەڵێك كه‌س بون بەناوی سەنتەری کردۆلۆجی و دواتر ئەم سەنتەرە کرایە ئەکادیمی و بەناوی لێکۆڵینەوە لە مێژوی دێرین و نوێی کورد و کوردستان و بەرەوە سەربەخۆی کوردستان. 
ئەو كه‌سانەی کە زیاتر سەرپەرشتی ئەم سەنتەر و ئەکادیمایانەیان دەکرد ، زۆربەی له‌ چەپەکان و کۆمنیستەکان یاخود رونتر بڵێن:(( بێباوەڕەکان بوون بەئاینی ئیسلام و تارادەیەك به‌هەموو ئاینەکانیتر‌ )).
لێرەو لەوێ بزوتنەوەیەکی نادیار و ڕێکخراوی نهێنی دروست بووبوون لەناو دەزگاو پێشمەرگە دێرینەکاندا لە ناوەوە دەروەی ووڵات و زیاتر گرنگی ئەدرا بە واجیهەکان ناو ئەو دەزگایانەو خەڵکی ئیعلامی و پێشمەرگەی ناودارەکان و بەستنی کۆڕو سمینار لەسەر ئەم باسانە، تەنانەت رەمزی دەزگا ئەمنیەکان لەسەر شێوەی ڕەمزی زەردەشتیەکان دروستکران . 
وەك نمونەی دروشمی دەزگای دژە تیرۆر، هه‌روه‌ها وشه‌ی زیره‌ڤانی كه‌ به‌واتای پاسه‌وانی ئاگر دێت. 
دواتر هەندێك بیریاری کوردی دروست بون بەتایبەت لە ئەوروپادا کە بانگەشەی زەردەشتی بوونی خۆیان و خەڵکیان رادەگەیاند، لە ناسراوترینیان (پۆڵا سەعید و بابان سەقزی)بو، هه‌روه‌ها لەم دوایانەش پیر لوقمان ، هەرچەندە چەند جارێك لە ناو مەڵبەندی پێشمەرگە دێرینەکان کۆڕسازدرا لە نێوانی ئێمه‌ و کاک بابان سەقزیدا لەتۆڕەکۆمەڵایەتیەکانی پاڵتۆك ئەوەندەی کەمن دەمویست بیسەلمێنم کە مێژووی زەردەشت زۆرنادیارەو لە رووی ئاینی و مێژوویەوە تارادەیەك وەك هێلکەی کەڵەشێر وایە ساغ نابێتەوە، ئەوانیش جەختی زیاتریان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی وەك فەلسەفەیەکی ئیرادە و هەندێك ئاکاری ڕەوشتی و دژایەتی ئیسلام لای ئەوان خۆی نمایش دەکرد، هەڵبەت زۆر جار بە ئاشکراو بە ناراستەخودا ئاماژەی ئەوەیان ئەدا کە بڕوایان بە ئاینێك، وەك ئەوەی کە زەردەشتی بۆ خۆی ئاین بێت نیە! ، ئەوەندەی کە گرنگیان داوە بە چەمکی دیرۆك و بیری نەتەوەپەرستی و کوردبوونێكی ڕەگەز پەرستی ئەوەندە گرنگیان بە خودی ئاینەکە نەداوە ، هەڵبەت ئەمە باسە دەگرێتەوە بۆ ساڵی 2005-2006
هه‌روه‌ها له‌روی مه‌یدانیه‌وه‌ ئێمه‌ زه‌رده‌شتیه‌كانمان ناسیون، لەرووی لێکۆڵینەوەی فیکری و فەلسەفی و مێژوویی، بەسەدان سەرچاوەمان ئەمدیوادیوکردوە لەسەر ئەم بیروباوەڕو چەمکانەی کە ناونراوە بە زەردەشتی، هەر لە فارسی و عەرەبی و کوردی، وە به‌ستافێك كارمان كردوه‌ بۆ بەدەستهێنانی زانیاری زیاتر و لە رووی پاشماوەی دێرین و خودی زەردەشتیەکان لە ئێران و چەند ئاسەوار ناسێکیش لە ووڵاتی ئێران و لە هەرێمی کوردستانیش چەند زمانزانێکی ئینگلیزی.
جا ئەم پێشەکییه‌مان بۆ دەرخستنی ئەوڕاستیەیه‌ کە سەرحەد و ئێوەش بەرچاوڕوون بکەم
ماندووترین و بێسەلیقەترین زانیارو پرشوبڵاوترین زانیاری لەناو ئەم باسەوە سەرچاوەی گرتوە، ئەوروپیە ئەکادیمی و بیرمەندەکانی جیهان بەگشتی بە شێوەیەك باسیان کردوە کە تووشی ماندووبون دەبیت لەباسەکانی نێوان (کرستیان سەندی دانیماریکی و فریدریك نتچە ی ئەڵمانی و ئەنتگیل دۆبرۆنیی فەرەنسی ، عەبدوڵڵای موبەلغیی ئێرانی ، پرۆپفیسۆر ڕ. س. زێهنەر ئینگلیزی ..هتد) .
تەنانەت زۆر جار لە ئاینی یارسانی وەك کاکەیی و یەزیدەکانی کوردستان و خودی زەردەشتیەکانیش هەندێك پرسیاریان ئاراستەدەکرا لەسەر زەردەشتیەت، ته‌نانه‌ت رۆشنبیرەکانیشیان نەیاندەزانی چ باسە؟!، یەزیدەکان خۆیان بەرپەرچی ئەوەیان ده‌دایەوە کە هیچ پەیوەندیان بە زەردەشتیەوە نیە، تەنها کاکەییەکان خۆیان بە نزیك لەزەردەشتیەکان ده‌زانی ، بەڵام نوسەرو ناسراوی ئێرانی عەشیرەتی قەڵغانی کاک عەباسی بژوهی ، ئەوەی راگەیاند:(( كاكه‌ییه‌كان زەردەشتی نین، بەڵام نێوانمان خۆشە لەگەڵ زەردەشتیەکاندا، هەردوولامان بڕوامان بە بە تنسیخی رووح هەیە!)) واتا تێکەڵبوونی رۆح دوای مردن بە گیانلەبارانی دیکە!
لە یەکێك لە ئاتەشگاکانی یەزد پرسیارمان کرد كه‌ :(( ئایا ووێنەی زەردەشت کێ دروستی کردوە؟ ))، کاك "عبدوڵڵای خاکە سەر" کە خۆی یەکێکە لەزەردەشتیەکان ئەوەی پشتڕاستکردوە و گوتی کە:(( ئەم ووێنەیە کەسێك دروستی کردوە بەناوی (رەزای رەزەویانی یەزدی لەساڵی ١٩٨٥ز لە لۆسئەنجلس کوچی کردوە لە حیزبی تودەی کومەنیستی ئێرانی بووە! هەر هەمان کەسە کە ووێنەی ئیمام عەلی دروستکردوە لەسەردەمی شا دا! )).
بەکورتی و پوختی .. با ماندوو نەبین باسەکان دریژەی دەبێت با نانەکەمان بخۆینو پیتزاهات ..
دەستمان کرد بە پیتزا خواردن ..
تەلەفونکەم لێیدا .. ئەندریاس پەیوەندی پێوە کردم هەموو دوو سەعات بوو رۆشتبوو.. ووتی من دوو ملیۆن کرۆنەکەمم بۆ ئامادەکردوویت وەك پپێشەکی بالات بێت بەیکەوە کار دەکەین .. لەکوێت با بۆت بهینم من ئێستا لە شاری مۆسم ..؟!
- ماکوان : نا من پارەم ناوێت ، لە تەلەفونیش ئەو قسانە مەکە تا یەکتر دەبینین.. تەلەفونم داخستەوە بەسەریدا.. بەڵام ئەوژمارەیەی کردبووی دیاربوو ..!
باسەکەم بۆ برادەرەکانم کرد هەموو حيپەسابووین .. تۆ بڵێت راست بیت ، یان فیڵە؟
دیسان تەلەفوون لێیدایەوە .. وامزانی ئەوە تەماشام کرد عەلی یەمەنی بوو، ووتی ماکوان پێویستە هەواڵێکی ناخۆشت بدەمێ..؟
ووتم خێر ؟
ووتی : هاورێکەمان کە تۆ بینیوتە .. کوژراوەو لە ژیاندانەماوە..
ووتم : حەزقیل ؟
عەلی : بەڵێ
ماکوان : لەکوێت عەلی ئێستا ؟
عەلی : لە فریدریکستادم ؟
ماکوان : چۆنت زانی ..؟
عەلی : شیخ ووجدی پێووتم .. خواحآفیزی کرد تەلەفونی داخستەوە
ماکوان : لاحول ولاقوة الا بالله
عەبدووڵڵا: ماکوان چییە بووە ؟
سەردار : براکەم کێ مردوە؟
سەرحەد : رەفیقمانە تا تەعزێی بۆ دائەنین .؟
دەوەرە چیان بۆ باس بکەم چیان پێبڵێم .. بڵێم کێ مردوە
تاسابوم خۆشم نەمدازانی باسی چی بکەم .. هیچم نەووت ؟
تەلەفون لێدا سێبارە .. سەیران خان بوو .. ووتی ماکوان ئاگاداربە هیرۆ ڕایکردوە لە خستەخانە
هەر ووتم .. لاحول ولاقوة الا بالله
سەردار : کاکە شیت بووم چییە ؟

چاووەڕێ بن بزانين چی رووئەدات...!

ووێنەی یەکەم :رەمزی سیحری ڕەشی کەبالای جولەکەیە 
ووینەی دووەم : پێکهاتەی خوای کەبالا
ووێنەی سێیەم: کتابی تیلمود

بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شــــــــــــى دووه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێيه‌م كليك لێــــــــــــره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چواره‌م كليك لێـــــــــره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پێنجه‌م كليك لێره‌ بكـــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى شه‌شه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌وته‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌شته‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى نۆيه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى ده‌يه‌م كليـــــــــــــك لێره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يازده‌هه‌م كلـــــــــيك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دوازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكـــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێزده‌هه‌م كليك لێــــــــره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چوارده‌يه‌م كليك لێره‌ بكـــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكـــــــــه‌
بۆ خوێ،دنه‌وه‌ى به‌شى شازده‌هه‌م كليك لێــــــره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌فڤده‌هه‌م كليك لێـــــره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌ژده‌يه‌م كليك لێره‌ بكـــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى نۆزده‌يه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيسته‌م كليـــــك لێـــــــره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست و يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست و دووه‌م كليك لێره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست وسێهه‌م كليك لێره‌ بكـه‌
بۆخوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست وچواره‌م كليك لێره‌ بكـه‌


به‌روار: 14/08/2016
بینین: 3051