ئەدەب و هونەر
  سەسیل و هێرۆ ..دۆزینەوەی کەسایەتی سەسیل.. ٢٩
ماكوان كه‌ريم
کەچوومە نەخۆشخانەو رەوشی تەندروستی هێرۆم بینی بار و گوزرانی تەندروستی زۆر ووێران بوو ..
پرسیم لە سەیران خان بۆ وای لێهاتووە .. زۆر داماو بووە ..
- سەیران خان ووتی: ماکوان تۆ بڵێ جنۆکە لەلاشەیدا نەبێت ..؟
- ماکوان : بڕوا ناکەم ئەمە بۆ خۆی شەیتتانە .. جنۆکە چی دەکات لە لاشەی ئەمدا..
هێرۆ چاوی بەرز کردووە پەنجەی ڕاکێشا بۆ لای سەیران .. وەك ئەوەی بە ئیشارەت پێم بڵێ .. سەیرانی پورم راست دەکات جنۆکەم تێدایە ..!
منیش پێشتر عەلی یەمەنی فێری کردبووم بە باشی چۆن جن لەلاشەی نەخۆش دەربکەم ، دەستم کرد بە خوێندنی روقیەی شەرعی ..
هەرچەندە گومانم لە بێدینی هێرۆ نەبوو ، بەڵام ووتم قورئانەو دەیخوێنم ، بەڵکو خوای گەورە هیدایەتی بدات و .. هەرگیز خەیاڵم بۆ ئەوە نەدەچوو کە جنۆکە لەلاشەی هێرۆدابێت.. !
دەستم کرد بە خوێندنی قورئان و بارو گوزەرانی هێرۆ زۆر نائاسایی بوو بەتەواوەتی تێکچوو، هەڵسایەوە پەلامارم بدات ، هەستم کرد کە نیشانەکان- نیشانەی جنۆکەیە.. بۆیە بەردەوام بوو لەسەر خوێندی روقیە شەرعیەکە و جنۆکەیەك دەستی کرد بە قسە لەگەڵمدا ..
کە گوێم لە تۆنی دەنگی بوو .. ناسیمەوە سەسیل ە.. سەیران خانی پوری ڕایکردە دەرەوە..
ووتم: سەسیل ... خۆتی وەرە باقسە بکەینو منجە من ج مەکە ..ئەتناسمەوە
بەردەوام قسەم دەکرد لەگەڵیدا پێمگووت :- سەسیل .. تۆ ناترسی لەخوا ..تۆ- بۆ زوڵم دەکەیت لەم کچە .. بۆ ئەوەندە ناحەزی بە مرۆڤ ، ئەی نازانیت کۆتای تۆش مردنە؟ .. بۆکوێ دەچیت لەدەست خوای پەروەردگار؟.. تۆ لە کەونی خوادایت ناتوانیت خۆت بشاریتەوە لە مردن ؟، بۆ ژیانی خۆت تاڵ کردوە بۆ شەیتتانێکی مەلعون ؟ خۆت دوورخستۆتەوە لە رەحمو بەزەیی پەروەردگار؟
- سەسیل : مژدەیەکی خۆش ماکوان .. هێرۆ توشی ئایدز بووە.!!
- ماکوان : لاحول ولاقوة الا بالله، خۆشحاڵیت ..؟
- سە سیل : هەرشتێك تۆ ئازار بدات من دەیکەم .. چونکە زۆرترین زەرەر کە کردومانە بەدەستی تۆ بووە ، دەزانی؟
- ماکوان : ئەی سوپاس بۆ خوا .. بەراستی خۆشحاڵت کردم ..، پێم بڵێ .. تۆ بەتامابوویت، من بەکەیت بەشێخو خۆت بە رۆحآنی نیشاندا دەموچاوت زۆر جوان هاتە پێش چاوم ئەوە دوای بۆ بوویت بە شەیتان ؟؟
وەرە دەروە لە لاشەی ئەو کچە داماوە .. ئەچینە دەرەوە قسە دەکەین ، ئازاری ئەو کچە مەدە ، ژیان وەك عەرەب دەڵێت : اخذ و عطاء وەرە بزانم ڕێناکەوین ؟
- سەسیل: ئەگەر بەیەکەوە ڕێبکەوین .. هێرۆشت بۆ چاك دەکەمەوە لە نەخۆشیەکانی ؟
- ماکوان :دە - وەرە - دەرەوە لەلاشەیدا .. خۆ دەتوانم بە ئایەت بتسوتێنم، بەڵام کارم پێتە وەرە .. دەی دەنا بەجێتدێڵم و روقئە شەرعیەکەش دەخوێنم و دەرتدەکەم ..، بەڵام دەمەوێت قسەت لەگەڵ بکەم .. ؟
چونکە دەمزانی ئایتەکان کاریگەری لەسەر هێرۆ دروست ناکات وهیچم بۆ ناکرێت!~ ..لەبەر ئەوەی قورئان شیفای ئیماندارە .. نەك بێدین وکافر ..، خوای گەورە دەفەرموێت قورئان شیفاو رەحمەتە بۆ ئیماندار ، نەك بۆ کافر .. ئەوەی دەڵێت : بە قورئان یەزیدی چاك دەکەمەوە و یان مەسیحی چاك دەکەمەوە درۆ دەکات ، ئەوە بە شەیتان دەیکات بە قورئان نیە ، چونکە دەیوەیت قورئان بەدرۆ بخاتەوە ..
خوای گەورە خۆی دەفەرموێت:
وَنُنَزِّلُ مِنَ الْقُرْآنِ مَا هُوَ شِفَاءٌ وَرَحْمَةٌ لِّلْمُؤْمِنِينَ ۙ وَلَا يَزِيدُ الظَّالِمِينَ إِلَّا خَسَارًا.. الاسراء 87
ئێمه‌ له‌ قورئان ئایه‌ت و سووره‌تانێك داده‌به‌زێنین، که‌ ببێته‌ هۆی شیفاو چاره‌سه‌ر بۆ نه‌خۆشیه‌ ده‌روونی و جه‌ستییه‌کان هه‌روه‌ها ڕه‌حمه‌ت و میهره‌بانیش، بۆ ئیمانداران، به‌ڵام بۆ سته‌مکارو خوانه‌ناسان جگه‌ له‌وه‌ی که‌ ده‌بێته‌ زه‌ره‌رو زیان بۆیان (هیچ به‌هره‌و سوودێکی لێ نایه‌ن).
کەواتە قورئان تایبەتە بەیماندار
بەڵام بۆ بێدین دەتوانرێت بە هەنگوین چارەسەر بکرێت ئەویش شێوەی تایبەتی هەیە ..چونکە هەنگوین شیفایە بۆ هەموو خەڵکی ، خوای گەورە لەقورئاندا ئاماژەی پێکردوە بۆ هەموو خەڵکی نەك تەنها موسڵمان . ..
يَخْرُجُ مِنْ بُطُونِهَا شَرَابٌ مُخْتَلِفٌ أَلْوَانُهُ فِيهِ شِفَاءٌ لِلنَّاسِ {النحل:69}.
جا له‌ناو سکی ئه‌و هه‌نگانه‌وه‌ شله‌یه‌کی ڕه‌نگ جیاواز دێته‌ ده‌ره‌وه‌ که‌ شیفایه‌ بۆ (زۆر نه‌خۆشی) بۆ خه‌ڵکی ..
- سەسیل: ماکوان .. من لەلاشەی هیرۆدا بەهێزم .. تۆ هیچیت بۆناکرێت نەدەتوانیت من بهێنیتە دەرەوە ، نەمنیشت بۆ دەسوتێت؟،بەڵام .. من دێمە دەرەوە ، بە مەرجێك هیچ نەخوێنیت ، با قسە بەکەین ..؟
- ماکوان : باشە هیچ ناخوێنم .. وەرە دەچم لە کەنار رووبار شار چاوەڕێت دەکەم ..
چوومە دەرەوە .. خێرا بۆ لای سەیران خان ووتم هەرچیت کردوە هێرۆ با موسڵمان بێت و شایەتومان بهنێت و بەراستگۆی موسڵمان بێت ، چپاندم بە گوێدا و زۆر هێواش پێمگووت ، هەرچیت کردوە هەنگوین و ڕەشکەم بۆ پەیدا بکە ..
هیچ وەڵام مەدەرەوە هەوڵبدە هێرۆ موسڵمان بکەیت و تۆبە بکات ، چونکە ناتوانم جن لەلاشەی دەرکرم ، بە قورئان .. من جننە کە مەشغوڵ دەکەم ئێستا .. خواتان لەگەڵ.
کەوتمە رێ بۆ کەناری دەریاچەکەی شارەکەی خۆمان و لە نزیك هەندێك ..مرواییەوە وەستام .. تەماشای ناو ئاوەکەم دەکرد .. نزیکەی ١٠ دەقیقە وەستام .. لەسەر شێوەی یەکەم جاری هات ..
هەرچی تەماشام دەکرد ئەو سەرچاوە شەیتانیەم دیوە .. راستە کە یەکەم جار تەماشام کرد هەڵخەڵتام، بەڵام رۆژ بەرۆژ دەموچاوی قیزەون دەبوو لەسەر ئەوشێوەیەی کە دەمبینی...
- سەسیل : ماکوان چیت دەوێت بۆت بکەم ..؟ چیت پێخۆشە داوای بکە ، بەو مەرجەی لەگەڵمادا کار بکەیت ؟..
ماکوان : باشە موسڵمان بە چی دەڵیت بۆت دەکەم گوێ بۆ شەرعی خوا بگرە ، ئەوی تۆ دەتەوێت پەیمان بیت بۆت بکەم ؟.. تۆ داوی شتێکم لێدەکەیت ، منیش داوایەکت لێدەکەم بیکە بۆم .. کە بەقسەم ناکەیت.. ئیتر منیش بەقسەت ناکەم ؟
- سەسیل : ئەوەی باسی دەکەین من و تۆ دژ بەیەکن .. نابێت.
ماکوان : بۆ نابێت ، ئاساییە ، تۆ وەرە ناو ژیانی ئێمە و موسڵمان بە و منیش دەچمە ناو ژیانی ساحیرەکان ..ئەمە نابێت؟
- سەسیل : ئەوە نابێت .. ماکوان ..، بەڵام ئەگەر پێت خۆشە .. ئەتەکەینە دەسەڵاتداری ووڵاتەکەی خۆت؟
- ماکوان : واتا دەچمە جێگای مەسعود بارزانی، بەخوا ئەمەت هەر زۆر درۆیە سەسیل .. شتێك بڵێ جێگای باوەڕ بێت، بۆ منداڵ قسە ناکەیت ، بزانە من پیاوم درۆیەك بکە کە پیاو بڕوات پێبکات، راستە دەلێن چنۆکەو شەیتان زۆر درۆزنن، بەڵام بوون بە فشەکەریش ؟
- سەسیل: بۆچی بڕوا ناکەیت .. سەدانی وەك ئەوانەمان دروست کردوە لە جێگا گەورەنەدا کاردەکەن .. زۆر لە مەسعود بارزانی هەرێمەکەی ئێوەش گەورەترن، ئەتوانیت ببیەت بە سەرۆکی عێراقیش ..!
- ماکوان : بەس ئەوەندە کافر بم ئەم هەموو شتە بۆ من دەکەن .. ئەی بچۆ بۆ لای هەر مولحیدێك بیکە تەنها بەئەندامی خۆت ، بڕوابکە لەوانەیە هەموو عەشیرەتەکەشی بفرۆشێت ..؟
- سەسیل : ئەوان ئەندامن ئیتر بۆ هەوڵیان بۆ بدەین وازین لێبینە هەموومان کۆدەبینەوە لە لەدۆزەخدا.. کامیان توڕە بوون جێگاکەی خۆمیان ئەدەمێ دوای ..!؟
- ماکوان : واتا خۆشت دڵنیایت لەوەی کە دەچیتە دۆزخ.. سەسیل، ئەی بۆ وادەکەیت بەزەیت بەخۆتا نایتەوە ، بۆ هەتاهەتای دەچیەتە دۆزەخ؟؟
- سەسیل: ئەوە موشکیلەی تۆ نیە..
- ماکوان : باشە پلانەکەم پێبڵێ بۆ ئەوەی من بکەیتە سەرۆکی ووڵاتێك ..
خۆ دەبێت بزانم چی دەکەیت و بەچی دەبین بە سەرۆك! ، قابیلە قۆریە سیحریەکەی عەلادینیت پێبێت ؟، ئیستا دەبابەو سەربازو پێشمەرگەو فیشەکەو شتی واهەیە .. بە فیشەکێك دەمرین، مەجالی ئەوە نیە .. ژیان چۆڵکەیەت کە - مەلەکولمەوتمان- بینی هەردووکمان مەلەفەمان دادەخریت و کافریش بووین .. وەك ئەوە وایە بڵێن منیش هاتمەوە هیچیان نەدەمێ ..؟ ئەی وانیە سەسیل ؟ نیعمەتی ئیسلامی شلەدەست ئەدەین ..؟!
- سەسیل : باشە من ئەصلی فیکرەکەت ئەدەمێ .. جوان تەماشای من بکە .. من نانسیت کێم ؟
ماکوان : سەسیل ی شەیتانی خوادەزانی کوڕی شەیتانی یان ئامۆزایانیت یان خۆت ئیبلیسی چوزانم تۆ کێیت؟
- سەسیل : من راسبوتینم .. ئەمناسیتەوە ؟
- ماکوان : وەڵاهی ڕاست دەکەیت ..دەڵێم خوایە ئەم سەرو چاوەم دیوە .. برا گیان تۆ تاوانباری و شەڕەنگێزو پیسی.. ئەوە بەڕاست خۆتۆ ئەوەی سەسیل ؟؟
- سەسیل : ئەو مردوە .. من کەسایەتی ئەوم دروست کردوە ، دوای کوشتنیشی .. لەسەر لاشەی ئەو خۆمنیشانی تۆ و خەڵکی تریش ئەدەم ..!
- ماکوان : جا خۆ زیاتر لە ١٠٠ ساڵە.. ئەو ساحیرە پیسە مردوە، ئەزانی بووە هۆکاری کوشتنی ملۆنەها خەڵك .. تۆ ئەتەوێت بمکەیتە خزمی قەیسەورو وەك ئەوبم ، بەدەردەکەی ئەوم بەری ؟
- سەسیل: تۆ بۆ وابیر ناکەکەیتەوە.. کە خوا نیە ، وەك مولحید بژی ، بۆ راسبۆتین.. کەم خۆش ژیا ؟، هەمیشە جوانترین ئافرەتی لەبەردەستدا بوو.. هەموو کڵیسای ئۆرزتدۆکسی لێدەترسا ، شیفای نەخۆشی ئەدا .. هاوڕێی خودی قەیسەر بوو، زۆرترین نفوزی هەبوو .. ئیتر بۆ ناتەوێت پلانی ئەوت بۆ بەکاربینین و وەك ئەو بژیت ؟.
- ماکوان : باشە قوبڵمە .. بەمەرجێك ... تۆ موسڵمان بێت، بەشەرعی خوا رازی بێت ؟
- سەسیل: بینودەگریت ماکوان ..؟
- ماکوان : تەنها پێم بڵێ .. کاتیك ئەو ڕاهیبە سەرسەری و فاجرە فاسقە شیفای خەڵکی ئەدا هیچ نەخۆشێك لەژیر دەستیدا دەرنەدەچوو چاك دەبووە .. پێم بڵێ ئەوە چی بووە؟
- سەسیل: ئەوە زانستە .. تۆش فێیردەکەم .. ئەگەر ئارەزووت بێت ، بەناوی دین دەیکەیت ، ئەتەوێت ببیت بە ڕاهیب ، تەنانەت داوای پێغەمبەرایەتیش بکە ئەوەت زانستە فێر دەکەم، دەتوانیت هەرچی کەس هەیە شیفای بدەیت ..؟!
- ماکوان : سەسیل تۆ خۆت باش دەزانیت من تا شتێك نەبینم و تاقی نەکەمەوە هەرگیز قسەی لەسەر ناکەم ، ئەمەی تۆ دەیڵێت قومارە..؟
سەسیل : بۆ قومارە .. تۆ داوای پلانت کرد باشترین بلانت ئەدەمێ . خۆشەویستترین کوڕی کام سەرکردەو دەسەڵاتدار دەڵێت: نەخۆشی دەخەین و تۆ بڕۆ چارەسەری بکەو بەناوی دیینەوە .. نفوزو پیگەی خۆت بەهێز بەکە هەروەك راسبوتین ..،ئیتر ئەوەندە قورس نیە ، راستە- پلانەکە زۆری دەوێت ، بەڵام ئیمەش لەگەڵتین .. هاوکاری تەواوت دەکەین ..
ماکوان: سەسیل باشە پێم بڵێ .. بۆ حەزقیل دیار نیە ؟
(ئەمەوێت بە پرسیار کردن دوای بخەم ، بەڵکو - سەیران هێرۆ موسڵمان بکاتو تۆبەی پێبکات..!)
سەسیل : ناردومانە بۆ جێگای تر ئێستا کار دەکات ..!
ماکوان : بەخوا- ڕاستە جنۆکە درۆزنە .. ڕاستیم پێبڵێ ؟
سەسیل : زیندانە .. لای ئێمە، چونکە موسڵمان ت کرد؟
ماکوان : باشە ئەتوانم بیبینم ، بانگی بکە ، بەڵام فێڵم لێنەکەیت ، چونکە ئەو موسڵمان بووە ، من هەمووزیکرەکان دەخوێنم ، ئەو لە تەلیسم ئازاد بووە ، وەك تۆ نیە کۆیلەی شەیتان بێت؟
- سەسیل: باشە ، بەڵام منیش کارێکم دەویت بۆم بکە؟
- ماکوان: چییە ؟
- سەسیل : تفیك بکەرە قوریانو بەشەق تیهەڵدا؟
- ماکوان : شتی واناکەم و سەرت دای لە نوکی پێڵەوەکانی منو شەق لە دەمی تۆ هەڵهئەدەم .. هیچ وپوچ ..؟
- سەسیل : باشە توڕەمەبە.. تەنها تفیکی تێکە شەقی تێهەڵمەدە ..؟
- ماکوان : ووتم بێجای وامەکە ، قورئان نوری چاوی ئێمەیە ، بڕۆ ملت بشکێنە هەر قسەت لەگەڵ ناکەم ،
- سەسیل: توڕە مەبە .. باشە بیستوینە یان بیدڕێنە..؟
ماکوان : ئیتر لە تاقەتما نەما دەستم کرد بە قورئان خوێندن و لەپێشاندا ئەم زیکەرەم خوێند کە پێغەمبەری خوا دەفەرموێت صلی اللە علیەو سلم هەرکەس ئەم زیکرە بخوێنیت: هیچ زەرەێکی پێنگات نەلە لاین جننەوە نەلە لایەن ئاژەڵی دڕنەدەو زیانبەخشەوە .. ئەوەم خوێن ..
أَعُوذُ بِكَلِمَاتِ اللهِ التَّامَّاتِ مِنْ شَرِّ مَا خَلَقَ، لَمْ يَضُرَّكَ
یاتەلکورسی و ٤ قل - کە ..
نەما رایکرد ئەو هیچو پوچە..
خێرا تەلەفوونم کرد بۆ سەیران .. ووتم لەگەڵ هێرۆ چیت کرد ؟
- سەیران : زۆر بەئاسانی شەیتومانی هێناوە و تۆبەی کردوە ..
- ماکوان : ئەگەر دەتوانیت با بڕوات خۆی بشوات و دەست بکات بەنویژ ئەگەر نەیزانی فێری بکە .. منیش دوای نان خواردن دێمەوە بۆ لاتان ..؟
- سەیران : بەسەر چاو ، بەڵام ماکوان گیان دەست لە هێرۆ هەڵمەگەرە زۆر گوناحە..؟
- ماکوان : خوا ئاسانی بکات ..؟
تەلەفونم کرد بۆ عەلی یەمەنی ووتم :راکە خەبرێکی خۆشم پێییە بۆت .. نەوەستی .. ؟
-عەلی : خێرە ماکوان.. ؟
- ماکوان : نەوەستی ڕاکە ..زۆر موهیمە ..
-عەلی هات بەسەیارەوە .. ووتی خێر ؟
- ماکوان - بە چی تێگەیشتوویت هەواڵەکە ، ؟
- عەلی : ئازیز ڕازی بووە..؟
- ماکوان .. نەوەڵا لەوە خۆشترە ..هێرۆ موسڵمان بووە شیەتومان هێناوە .. ئینجا وەزعەکەم بۆ باس کرد لە سەرەتاو چی روویداوە لەگەڵ سەسیل دا تا- کۆتایی ..
عەلی : بۆم باسکە .. راسبۆتین کێییە؟
ماکوان : گریگوری يافيموڤيچ راسپۆتین به‌ (ڕووسی: Григо́рий Ефи́мович Распу́тин)،(ئینگلیزی:Grigori Yefimovich Rasputin) لە ٢٢ی کانوونی دووەم ١٨٦٩ له‌ گوندی (پوکرۆفیسکۆی) له‌ سیبیریا له‌دایکبووه‌، قه‌شه‌یه‌کی داوێنپیس و فێڵبازبووه‌، له‌ جوتیارێکی کۆلکه‌و خوێنده‌وار گه‌یشتۆته‌ ناو ماڵ و خێزانی قه‌یسه‌ری ڕووس و له‌ژێر په‌رده‌ی ئاینی نەسرانیەدا ئه‌وه‌ی نه‌کراوه‌ کردوویه‌تی، به‌ ده‌یان وه‌زیر و ژه‌نه‌ڕاڵ و فه‌رمانبه‌ری گه‌وره‌ و خاوه‌ن پله‌ و پایه‌ی ڕژێمی له‌ گەڵدا بووه‌ ..
به‌وه‌ ناسراوه‌ که‌ هێزێکی له‌ ڕاده‌ به‌ده‌ری هه‌یه‌ ئه‌وه‌ی هێزی موگناتیسی چاویه‌تی،بەڵام من پێم وایە سیحرە چنۆکە کاری بۆ کردوە.. سەسیلیش دانی بەوەداناوە ..
ئەو وای‌ لەقەیسەری رووسیا تێگەیاندبوو کە دەتوانێت پێشبینی‌ هەموو شتێکی‌ بۆ بکات، تەنانەت لەیەکێک لەپێشبینیەکانیدا بۆ قەیسەری نوسی بوو، ئەگەر هەر کەسێکی خزمت بمکوژیت، لەماوەی‌ دووساڵدا هەموو کەسوکار و وەچەکانت بەدەستی‌ میللەتی‌ رووسی دەکوژرێنەوە!...
"ئەوەش راست دەرچوو، دوای‌ کەمتر لەدوو ساڵ بەسەر کوژرانی‌ راسپۆتین دا، بەلشەفیەکان قەیسەر و ماڵ و مناڵیان لەسێدارەدا و بەوەش ئەخیر سولالەی‌ رۆمانۆڤ لەرووسیادا کۆتایی هات".لە 1915 دا وەختی‌ جەنگی‌ جیهانی‌ یه‌كه‌م، کاتێک قەیسەر (نیکۆی دووەم) بۆ بەسەرکردنەوەی‌ بەرەی شەڕ، سەنت پیتەرزبورگی بەجێهێشتبوو... دەسەڵاتی‌ راسپۆتین گەیشتە لوتکە.. ئەو کات راسپۆتین بەئارەزووی‌ خۆی وەزیری‌ لادەبرد و وەزیری‌ دائەنا..
له‌ جه‌نگی جیهانی یه‌که‌م گه‌وره‌ترین تۆڕی سیخوڕی بۆ ئه‌ڵمانیا گێڕاوه‌ له‌دژی ڕژێمی ڕوسیا و ئیتاڵیا به‌ به‌رژه‌وه‌ندی ملیۆنه‌ها خه‌ڵکی که‌ساس و برسی و ڕه‌ش و ڕوتی میلله‌تانی ژێر چه‌پۆکی قه‌یسه‌ری کردووه‌،پێش دوو شه‌و له‌ بۆنه‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ ژه‌هرخواردکردنیدا به‌ فیشه‌ک کوژرا، به‌ دڵنایه‌وه‌ دیارنیه‌ به‌ڵام به‌ پێی چه‌ندسه‌رچاوه‌یه‌ک وا پێده‌چێ که‌ له‌ لایه‌ن به‌ڕیتانیاوه‌، چونکە ئەوکات راسپۆتین لەوپەری‌ کاریگەریدا بوو وه‌ خەریک بوو قەناعەتی‌ بەقەیسەر ئەکرد یەکلایەنە لەگەڵ ئەڵمانیا ڕێکبکەوێت و ئاشتی‌ بکات، ئەمەش مانای شکانی‌ بەریتانیا بوو لەجەنگەکەدا، ده‌رئه‌نجام له‌ ٣٠ی کانوونی یەکەم ١٩١٦ ده‌کوژرێت.
عەلی یەمەنی : با - بڕۆین بۆ نەخۆشخانە ..

چاوەڕوان بن ماویەتی ...


بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شــــــــــــى دووه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێيه‌م كليك لێــــــــــــره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چواره‌م كليك لێـــــــــره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پێنجه‌م كليك لێره‌ بكـــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى شه‌شه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌وته‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌شته‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى نۆيه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى ده‌يه‌م كليـــــــــــــك لێره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى يازده‌هه‌م كلـــــــــيك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى دوازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكـــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى سێزده‌هه‌م كليك لێــــــــره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى چوارده‌يه‌م كليك لێره‌ بكـــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى پازده‌هه‌م كليك لێره‌ بكـــــــــه‌
بۆ خوێ،دنه‌وه‌ى به‌شى شازده‌هه‌م كليك لێــــــره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى حه‌فڤده‌هه‌م كليك لێـــــره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى هه‌ژده‌يه‌م كليك لێره‌ بكـــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى نۆزده‌يه‌م كليك لێره‌ بكــــــــــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيسته‌م كليـــــك لێـــــــره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست و يه‌كه‌م كليك لێره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست و دووه‌م كليك لێره‌ بكـه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست وسێهه‌م كليك لێره‌ بكـه‌
بۆخوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست وچواره‌م كليك لێره‌ بكــه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست و پێنجه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست و شه‌شه‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست و حه‌وته‌م كليك لێره‌ بكه‌
بۆ خوێندنه‌وه‌ى به‌شى بيست و هه‌شته‌م كليك لێره‌ بكه‌
به‌روار: 17/08/2016
بینین: 2901